mamostaalixan | Unsorted

Telegram-канал mamostaalixan - كەناڵی مامۆستا علي خان

2542

أسـير بتـوفيق الله تعالـى علـى خطـى سلـفنا الڪرام وأئمتنـا الأعـلام جمعنـي الله بـهم فـي الجـنان آمين 🌹

Subscribe to a channel

كەناڵی مامۆستا علي خان

[حوکمی لابردنی موو بە لیزەر چیە ؟]

سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین لێزەر داخ کردن نیە و فەرموودەکەی پێغەمبەر علیە السلام کە نەهی لە داخکردن کردوە نایگرێتەوە


ئایا دروستە لابردنی موو بە لیزەر ؟

مووەکە ئەبێتە دوو بەشەوە ؛-

ئەو مووانەی کە حەڵاڵە لایبدەی
وە ئەو مووانەی کە حەڕامە لایبدەی


ئەو مووانەی حەڵاڵن ئەبێتە دوو بەشەوە؛-

یان عەوڕەتە یان غەیری عەوڕەتە

ئەگەر عەوڕەت بێ ئەوە دروست نیە دەری بخەی تا دکتۆر یان کەسی پسپۆڕ لایبدات

ئەگەر عەوڕەتیش نەبوو دروستە بەکار بهێنرێت بە مەرجێک زەرەری نەبێت

ئەگەر ئەو مووانە بوو کە حەڕام بوو لابردنی وەک دەمووچاو هەر حەڕامە لیزەری بۆ بەکار بهێنیت



وەڵامدراوەتەوە لەلایەن مامۆستای بەڕێز م. علي خان
خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

پێشتر دەستگرتوو بووم بە دینەوە هەستم بە تام و چێژی عیبادەتەکان ئەکرد بەڵام ئێستا وا نەماوم ، چارەسەرم چیە ؟

ئامۆژگاریت ئەکەم بە کۆمەڵە خاڵێک ؛-
1. دوعای بەردەوام
2. هاوڕێیەتی قوڕئان
3. تەوبەکردنی ڕاستەوخۆ دوای تاوان ، گەر تەوبەت دوا خست تاوانەکان کەڵەکە ئەبن و دڵت خاڵ خاڵی ڕەشی لەسەر دروست ئەبێت تا بەتەواوی ڕەش ئەبێت
4. هەتا پێت ئەکرێ خۆت لە تاوان بە دوور بگرە ، مەڵێ بەس ئەم تاوانە ئەکەم و تەوبە ئەکەم ، تاوان ڕێخۆشکارە بۆ تاوانی تر ، کە تاوانێکت کرد ئیتر لات ئاسایی ئەبێتەوە
5. با تاوانت لا گەورەبێ و بە بچوک سەیری تاوان مەکە
6. بە نیەتێکی پاکەوە بەسەر خۆتدا زاڵ ببە

وەڵام دراوەتەوە لەلایەن مامۆستای بەڕێز م. علي خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

[ ئەتەوێ لەم دونیایە خۆش بەخت بی ؟! ]

« والله برایان هەر کەسێک لەم دونیایە ئەیەوێ خۆش بەخت بێ فکری ساف بێ با بیری بەس لای ڕەزامەندی خوا بێ، بزانە خوا چی پێ خۆشە ؟ خوا بەچی ڕازیە ؟ والله توشی موڕتاحیێ زۆر گەورە دێی گوێ بەقسەی خەڵکی نەدەی بزانە خوا چی ئەوێ ، والله ئەو قۆناغەی ژیانت زۆر موڕتاحی کە ئەڵێی خوایە ئەوە دەڵێم تۆ پێ ڕازیبی، ئەو قۆناغەی ژیانت زۆر بێ تاقەتی کە گوێ بەڕەزامەندی خەڵکەدەی » .

[  مامۆستا علي خان ـ حفظه الله ـ ]

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

مەبەست لە خیمار چیە ؟ حوکمەکەی چیە ؟



م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

بەم ژینە تاڵە ئەگەر دڵ تەنگی
لێدان صەلاوات دەروە لە تەنگی
صەلات و سەلام باشترین چارە
بێ ئاگا مەبە کات کاتی کارە
هەر کەس خەمبار بێ لێدا صەلاوات
مەر ڕوی تێدەکا خێر و بەرەکات
شەوی جومعەیە و کات صەلاواتە
تۆ یەک جار بیڵێ و لای خوا دە قاتە
خوایە صەلاوات لەسەر ڕابەرم
محمد شەفیع نەبی و سەروەرم

اللهم صل وسلم علی نبینا محمد

مُـحَـمَّـدٌ ذِكْــرُهُ رُوحٌ لأَنْفُسِــنَا
مُحَمَّدٌ شُكْرُهُ فَرْضٌ عَلَى الأُمَمِ

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئەمشەو
دەوری كاتژمێر 6:45ـی شەو دوای نوێژی عیشا إن شاء الله تعالی.

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

تاوانەکان (الذنوب) دووبەشە:
1- بچوکەکان (صغائر).
2- گەورەکان (كبائر).

1- تاوانە بچوکەکان
- پەروەردگار لێی خۆش دەبێت گەر تاوانی گەورەی نەبێت.
- لەدوای تەوبە و پەشیمانیش لێی خۆشدەبێت و لەفەرمودەدا چەندین شت کراوە بە کەفارەتی و سڕینەرەوەی وەکو: نێوانی نوێژە فەرزەکان، نێوانی هەینی بۆ هەینییەكی تر، وتنی زیکری سبحان اللە وبحمدە ، سبحان اللە العظيم، ... هتد.

2- تاوانە گەورەکان.
دووبەشە:
أ- تاوانە هەرە گەورەکان (أكبر الكبائر).
ب- تاوانە گەورەکان (الكبائر).
أ- تاوانە هەرە گەورەکان دوو بەشن:
- هاوبەشدانان (الشرك).
- جگە لە هاوبەشدانان (غير الشرك).
*شرك دوو بەشە:
- هاوبەشدانانى هەرە گەورە (الشرک الأکبر).
- هاوبەشدانانی بچوك (الشرك الأصغر ).

جێی ئاماژە بۆکردنە:
هەرچەندە ڕاجیایی هەیە لەنێوان زانایان کە ئایا شیرکی بچوك هەر دەچێتە پاڵ شیرکی گەورە و هەمان حوکمیان هەیە یان نا ...
لە ئیبن تەیمییەشەوە هاتووە کە شیرکی بچوکیش هەر دەچێتە پاڵ شیرکی گەورە..
* جگە لەشیرک (غیر الشرك) کە لە أکبر الکبائر دەژمێردرێن،
بریتین لەو تاوانانەی کە لە فەرمودەکانی پەیامبەر ﷺ بە أکبر الکبائر ناوبراون ...
وەکو: ئازاردانی دایك و باوك، شایەتی دانی درۆ و قسەی درۆ… هتد.
ب- تاوانە گەورەکان:
ئەو تاوانانەن کە خوا ﷻ و پەیامبەرەکەی ﷺ بە تاوانی گەورە ناویان بردوون یان حەددی دونیاییان لەسەر دانراوە، وەکو: زینا، پیاوکوشتن، دزیکردن…
هەروەها ئەو تاوانانەن کە توڕەبوونی خودا و سزای قیامەتیان بەدواوەیە. هەروەها نەعلەتی پەروەردگار ﷻ و پەیامبەرەکەی ﷺ لەبکەری کارەکە کراوە.
جگە لەوانەی لە أکبر کبائر باسمان کرد ....

*هەموو تاوانەکان کە لەسەرەوە باسکران
«تحت المشیئة»ن، واتە: لەژێر ویستی پەروەردگارن، ویستی لە بەندەکەی خۆش دەبێت یان بەئەندازەی تاوانەکەی سزا دەدرێت بەڵام سەرەنجام لێی خۆش دەبێت و دەیکاتە بەهەشتەوە ....
تەنها تاوانی هاوبەشدانان نەبێت کە ئەگەر بەندە پێش مردنی تەوبە نەکات بۆ هەتا هەتایە شوێنی ئاگری دۆزەخە -خوا پەنامان بدا-.
نسأل اللە سلامة والعافیة …

لە شەرحی کتێبی الکبائرەوە وەرگیراوە

بە شەرحی مامۆستای ڕێزدار م. علي خان

نووسینەوەی:
تەوبەکارێك

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

دەستپێکی هەموو سپێدە و بەرەبەیانێك، پەیامێك هەیە دەڵێت: شەو تا سەر نییە! چەند تاریك بێت هەر دەڕوات، چەند درێژ بێت هەر دوای دێت، چەند ناخۆش بێت هەر کۆتایی دێت و سپێدە هەر هەڵدێت.
کەواتە هەرگیز بێ ئومێد مەبە و بەرگی خەفەت فڕێ بدەو، هەمیشە چاوەڕێی سپێدەی خۆت بکە تا تاریکیەکانی ژیانت ڕابماڵێت و تەرکیز بکە سەر پڕۆژە بەسوودەکانت و تەواویان بکە!

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

سوڕەتی «الکهف» | ودیع الیمني
سوڕەتی «الکهف» لەیاد مەکەن سوننەتێکی گەورەیە بارک الله فیکم

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئامۆژگارییەکی زۆر گرنگ بۆپیاوان

مامۆستا علی خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

یەکێک لەو سیفەتانەی بە داخەوە زۆرێک لە مولتەزیمەکانی لە کۆی دونیا تێی کەوتون و
خۆشمی لێ جیاناکەمەوە ئەوەیە کەوا مولتەزیمەکان
تێکەڵی نامولتەزیمەکان نابن ، لەکاتێکدا سەیری صەحابە بکە ، ئەوان لە نێو کۆمەڵگای خۆیان بوون لەگەڵ دایکیان لەگەڵ باوکیان لەگەڵ ئامۆزایان لەگەڵ پورزایان لەگەڵ کەسیان تێکەڵ بوون

بەڵام ئەمڕۆ ، کابرا هەر کە ئیلتیزامی پەیدا کرد ئیتر لە خزمەکانی ، لە کۆمەڵگاکەی دوور دەکەوێتەوە،
لە کاتێکدا دەبێت کە موسڵمان دەستی گرت بە دینەوە ، دەبێت زیاتر نزیکیان بێتەوە
بۆ ئەوەی زیاتر لە دینی خوا تبارک وتعالی نزیکیان بکاتەوە.

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

وانەیەکی نوێی مامۆستا علي خان لەیوتوبدا بەردەستە سوپاس بۆ خوا

لینکی وانەکان:

https://youtube.com/playlist?list=PLAPEOvBi4GamoaJeV1epDswqlFZYq4sXY&si=WJPd0RWbLi0Bvv7Q

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ڕۆژئاوا بەدرێژایی مێژوو دڕندە و وەحش گەری بوون

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئیبن قەیم: لە جیهادی دەفعدا ڕەچاوی چەند قاتی ژمارەی دووژمن ناکرێت! وە کەس واز لە جیهادی دەفع ناهێنێت مەگەر ترسنۆک.

«فقتال الدفع أوسع من قتال الطلب وأعمُّ وجوبًا، ولهذا يتعيَّن على كلِّ أحدٍ يجاهد فيه: العبد بإذن سيده وبدون إذنه، والولد بدون إذن أبويه، والغريم بغير إذن غريمه، وهذا كجهاد المسلمين يوم أحد والخندق.
ولا يشترط في هذا النوع من الجهاد أن يكون العدو ضِعْفَي المسلمين فما دون؛ فإنهم كانوا يوم أحد والخندق أضعاف المسلمين، فكان الجهاد واجبًا عليهم؛ لأنه حينئذ جهاد ضرورة ودفع، لا جهاد اختيار، ولهذا تُباح فيه صلاة الخوف بحسب الحال في هذا النوع…
فجهاد الدفع يقصده كل أحد، ولا يرغب عنه إلا الجَبَان المذموم شرعًا وعقلًا، وجهاد الطَّلَب الخالص لله يقصده سادات المؤمنين، وأما الجهاد الذي يكون فيه طالبًا مطلوبًا، فهذا يقصده خيار الناس؛ لإعلاء كلمة الله تعالى ودينه، ويقصده أوساطهم للدفع ولمحبة الظَّفر». «الفروسية المحمدية» (1/ 123) ط عطاءات العلم.

لە سوودەکانی ئەم وتانە:
١- ئەو قسە دەقیق نییە کە دەوترێت لەسەر هاوبەرانبەری دووژمن لە جیهادی دەفعدا.

٢- ئەو ناهاوبەرانبەرییە بۆ جیهادی دەفعە نەک طلب. واتە لە جیهادی طلبدا دا دەبێت هاوبەرانبەر بن بێگومان ، ئەوانەشی وا ناڵێن دەقیق نەبوون.
بەم دوو خاڵەش زۆر تەمومژ دەڕەوێتەوە. والحمد لله.

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

بەیانی بەئیزنی خوا مامۆستا علي خان وتاری هەینی دەدات لەمزگەوتی قازی محمد

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ترسناکی ڕاڤەکردنی خەو لە خۆوە و بەبێ علم



م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

نیشانەی منافق چەندە و کامانەن ؟



م. علي خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

لە کات دڵشکان، سنووری بەزان، ئەوە تێیدایە نیشانەی دووڕوان

لە نیشانەکانی مونافیق ئەوەیە لە تووڕەت کرد و دەمەدەمت لەگەڵی کرد، یان داوایەکی کرد و دڵیت شکاند، لە هەق لادەدات و سنووربەزێنی دەکات و شتانێکت لەسەر دەڵێت کە تێتدا نییە، وەک پێت دەڵێت درۆزن، دز، کڵاوچی، زیناکەر، لەگەڵ جنێوی ناشیرینی کە دەیبیستین.
المهم سنوور دەشکێنێت، لەوانەیە ئەو قسانەش نەکات.
پەیامبەری خوا ﷺ: آية المنافق ثلاث: إذا حدث كذب، وإذا عاهد أخلف، وإذا خاصم فجر.

نەوەوی دەڵێت: «(وإن خاصم فجر)، أي مال عن الحق وقال الباطل والكذب».

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

وەڵامێک بۆ ئەوانەی ئەڵێن ؛

ئیسلام بۆ لەناو بردنی بت پەرستی هاتوە
بۆ ئێوە بە دەوری کەعبە طواف ئەکەن کە دار و بەردە ؟



م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

وەڵاهـ سەیرن سەیر🥲

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئەی خاک بەسەرمان حاڵی ئێمە لەگەڵ حاڵی • پیاو چاکان • وەکو ئاسمان و زەوی وایە نسأل الله السلامة والعافية | مامۆستا علي خان 😔🥺

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئافرەتێک کە حـــیـــجـــاب نەبێ ئەڕواتە بەهەشت بێ ئەوەی ســزا بدرێ ؟


م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

وتاری ئەمڕۆ
پەند و وانەکانی جەنگی غەززە 24/11/2023 - 10 جمادي الأولى 1445
https://youtu.be/MdQWZA0a9Po

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

کەسێک جنێو بە پێغەمبەر ( صل الله علیە وسلم ) بدا کافرە ؟
ئەبێ هەجری بکەین ؟؟


م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

پەیامێکی کاریگەر بۆ تاوانباران | مامۆستا علي خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

گوێی لێ بگرن زۆر گرینگە

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

کورد ئەگەڕیتەوە بۆ عەرەب یان فارس ؟


م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

قودس بۆ ئێمە مەسەلەیەکی دینیە
مامۆستا علی خان


/channel/mamostaalixan

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

دڵت نەخۆشە؟
چارەسەری بکە بەتەوبەکردنی بەردەوام

م. علی خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

عیبادەت کردن لەسەردەمی فیتنەدا

Читать полностью…
Subscribe to a channel