mamostaalixan | Unsorted

Telegram-канал mamostaalixan - كەناڵی مامۆستا علي خان

2542

أسـير بتـوفيق الله تعالـى علـى خطـى سلـفنا الڪرام وأئمتنـا الأعـلام جمعنـي الله بـهم فـي الجـنان آمين 🌹

Subscribe to a channel

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئایا بەڵگە هەیە لەسەر نوێژی صلاة التسبیح ؟


م. علي خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

چۆن بتوانین نوێژەکانمان بە خشوعەوە بکەین ؟


م. علي خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

«مرۆڤ یەکجار درۆی کرد ڕاستیەکانیش دەبنە جێی گومان»

مامۆستا علي خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

.[ فەزڵی شارەزابوون لەدین و هاندان بۆ فێرخوازی و زانست وەرگرتن فەزڵی چیە ئینسان لەدین شارەزابێ ؟ ]

« شارەزابوون لەدین لەباشترین کردەوەکان و پاکترین خەسڵەتەکانە ، ئینسان لەدینا شارەزابێ لەباشترین کردەوەکانە پاکترین خەسڵەتەکانە ، دەقەکانیش لەقوڕئان و فەرمودە بەڵگەن لەسەر گەورەیی فەزڵی و هاندان بۆ لای کە باسی فەزڵیان کردووە ، سەیرکەن پەروەردگار جل جلالە باسی گەورەیی خۆیەکا چ گەورەترین شتێکە لەم دونیا؟! چی گەورەترین حەقیقەتێ گەورەترین حەقیقەت چیە ؟!  بوونی خوا  وە تەوحیدی خوا ، پەرەوەردگارە فەرموێ :

« شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلائِكَةُ وَأُوْلُوا الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ » [آل عمران: ۱٨] .

« شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ » 
خوای گەورە شایەتیە دا لەبەر ئەوەی خۆی گەورەترین زاتە ، خۆیە کاتە شایەت لەسەر گەورەترین حەقیقەت کەتاک و تەنهایەتی  خۆیەتی ، خواش شایەتە کەخۆی تاک و تەنهایە.

« وَالْمَلائِكَةُ » فریشتەکانیش ،
سێیەم تەسەوڕەکەن کێ بێ ئەیکاتە شایەت لەسەر وەحدانیەتی خۆی ؟!

« وَأُوْلُوا الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ » وە عولەماکانیش شایەتن خوا تاک و تەنهایە .
بۆیە براکانم ئینسان خاوەن عیلم بێ  « ٲولوا العلم  » یەعنی ئەوەی عیلمی هەیە  ئەوەی عیلمە خوێنێ ئەوەی بەدوای عیلمەوەیە ، لەدونیا قەت ڕازی نەبن لەخۆتان برا بەڕێزەکانم بەدوای عیلما نەگەڕێن یا گوێ بۆ عیلم نەگرن یا دۆست و موحیبی عیلم نەبن.

.
علی ــ رضي الله عنه ــ فەرمویەتی  :

«کُنْ عَالِماً ٲَو مُتَعَلِماً ٲو مستمعاََ وَلَا تَکُنِ رَابِعاً فَتَهَلَک»
یا عالم بە ،  یا فێرخواز و موتەعەلم بە هەوڵدە  فێرببە یەعنی
« طالب العلم » بـه  یا عالم بە یا تاڵب علم بە  خەریکی فێربونی خەریکی خۆت پێئەگەینی ،    یان گوێگریان بە گوێیان بۆ بگرە موحیبیان بە خۆشیانت بوێ  ، چوارەم نەبیت  یەعنی نە عالم بی نە فێرخوازبی نەگوێشیان بۆبگریت خۆشیانت گەرەکبێ ئەوسا « فتهلک » تیا چوویتە.

هەمیشە قەت ڕازی نەبن بە جەهل لەژیانتانا  هەمیشە هەوڵدەن خۆتان فێرکەن ، هەمیشە هەوڵدەن   لەتاریکی جەهل خۆتان دەرکەن ،

پەروەرگار تبارک وتعالی ئەفەرموێ :

« قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ » [ الزمر : ۹ ]

ئایا یەکسانەکەسێک عیلمی هەبێ بزانێ خوا تاک و تەنهایە کەسێک عیلمی هەبێ بە عەقیدەی پاکی ئیسلامەتی ، عیلمی هەبێ بەئەحکامی فیقهی پاکی ئیسلامەتی ، فیقهی ئیسلام چۆنە ؟ فیقهــ    لە شەریعەتا چۆنە ئایە ئا  ئەمە وە عەمەلیشی پێئەکا بۆ خوا سوڵحاویشە ترسیشی هەیە لەخوا  ئەمە وەکو کەسێکە کە « لایعلمون »  کەسێکە کە عیلمی پێنیە خوا پەرستیەکەی هەر هــاکذا خوا پەرستیەکا، هەردووکیان با موسڵمانیش بن  بەڵام بەخوای ئاسمان و ڕێسمانی فەڕقە ، یەکسان نین.

لە فەزڵی عیلم ئیبنولقەیم  کتابێکی هەیە ناوی « مفتاح دار السعادة »

نەسیحەتان دەکەم بەگەڕانەوە بۆ خوێندنەوەی ئەو کتێبە لەبارەی فەزڵی عیلم بیل ئەخەس لەسەرتای کتێبەکە هەندێ شت ئەڵێ دڵ ئەفڕێنێ بەڕاستی.

یەکێک لەو قسە خۆشانەی ئەیکا لەوکتێبە ئەڵێ فەزڵی عیلم ئەوەیە :

لەئیسلاما، ئەگەر  (تانجیەک ــ  سەگێک )  بنێری بۆ ڕاوکردن ئەگەر فێرکراوبێ موعەلم بێ عیلمت فێرکردبێ فێرتکردبێ ڕاهێنانت پێکردبێ فێرتکردبێ چۆن ڕاوە کا ئەڵێ شوێن دەمەکەی ئەخورێ،

ئەگەر ( تانجیەک ــ سەگێک  ) بنێری فێرت نەکردبێ چۆن ڕاوکا شوێن دەمەکەی ناخورێت .
ئەوە فەزڵی عیلمە
قەت ڕازی نەبن بەجەهل سوربن لەسەر  ئەوەی کەوا بەهەر نرخێک بووە بەژداریتان بێ لەکۆڕو مەجلیسی عیلما ئەگەر پێت ناکرێ بە دائیمی با بچڕ بچڕ حەفتەی ڕۆژێکت هەر  هەبێ  بەژداری مەجلیسی عیلمت کردبێ »

[ پارچە وتار | مامۆستا علي خان ]

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

وەعدێک بە خۆت بدە ڕۆژی نیو لاپەڕە قوڕئان حیفز بکەی
وەعدێک بە خۆت بدە شەوانە نەخەویت تا ٣ ڕکات وتر ئەکەی
دەعدێک بە خۆت بدە لە مانگێک ٣ ڕۆژ بەڕۆژوو ببی
وەعدێک بدە ………..
تا گەنجیت عیبادەت بکە ئەتەوێ بگەیتە چەند ساڵی ؟ ٤٠ یان ٥٠ ساڵی ؟ دڵنیای ئەگەیتە ئەو تەمەنە؟
تەمەنی گەنجی ئەوپەڕی هێزو قوەتە تاقەتت نیە عیبادەت بکەی ئەتەوێ کە پیر بوویت و لاواز بوی ئەوکات عیبادەت بکەی ؟

ئەم هەموو گەنجە نابینن ئەمرێ ؟
مالکی کوڕی دینار چەند جوانی فەرمووە : کە زەرعات پێ گەیی ئەبێ داسی بۆ هەڵگری
تۆش کە گەشتیتە گەنجێتی ئیتر ئەبێ بیقۆزیتەوە لە گەنجیدا داس هەڵگرە و دروێنە بکە { طلبي علم ،بکە هەوڵبدە ،کردەوە بۆ قیامەت بکە}

یان ڕەحمەتی خوا حسن ی بصری کە لە مەجلیسێک بە پیرەکانی وت زەرعات پێگەیشت چی لێ ئەکەن ؟ وتیان دروێنەی ئەکەین
ڕووی کردە گەنجەکان و پێیانی فەرموو ئەی گەنجەکان زۆر جار زەرعات پێش ئەوەی پێ بگات دەرد لێی ئەداو لەناو ئەچێت
تۆش هەر لە گەنجیوە هەوڵ بدەو عیبادەت بکە لەوانەیە پیر نەبی !!



شەرحی / من وصایا السلف للشباب
م. علي خان جزاە الله خیرا

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

وتاری ئەمڕۆ

https://youtu.be/H_oygWybwkI

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

صەلاوات دان دوعا کردنە بۆیە کاتێ دوعا ئەکەیت و دەستت بەرز کردوەتەوە لە کۆتایدا صەلاوات ئەڵێی دەستت دامەنێ کاتی صەلاوات


———————————————-
لە یەکێک لە وانەکان م. علی خان دوعا ئەکات و ئاگای لێیە یەکێک لە تەلەبەکان دەستی بەرز کردەوەتەوە، کاتێک صەلاواتی دا دەستی داگرت مامۆستاش ئاوای فەرموو

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئایا مانگی ڕەجەب پیرۆزە ؟
حوکمی عومڕە کردن لەم مانگەدا چیە ؟
ئایا نوێژێکی تایبەت هەیە بەم مانگەوە ؟
ئایا ئەتوانم ڕۆژوە قەرزەکانم لەم مانگەدا بگرمەوە ؟



م. علي خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

التوحید أصل ما تزکو به النفوس

تەوحید ئەصل و بنەمای پاک بوونەوەی نەفسە

خودا لەبەر تەوحید ئێمەی دروست کردوە
وە تەوەری بانگەوازی پێغەمبەران علیهم السلام بۆ تەوحید بووە، یەک دەرگا هەیە بۆ هاتنە ناو ئیسلام ئەویش تەوحیدە

یەکەم شتیش کە بانگخواز خەڵکی پێ فێر بکات تەوحیدە.
خودا هەڕەشە دەکات لەو کەسانەی خۆیان پاک ناکەنەوە بە تەوحید

بینای تەوحید بینایەکی تۆکمەیە ئەگەر شیرکی تێدا بێت وەک ئەوەیە بینا لەسەر زەلکاو بونیاد بنێت کە زوو دەڕووخێت.

گەر دڵت پاک کردەوە لەو زەلکاوە خۆشەویستی دونیا و ئافرەتت لە دڵ دەرکرد ئەوسا خۆشەویستی خوا دەکەوێتە دڵتەوە.

(ئیمان و تەوحید ئەصلی هەموو پاک بونەوەیە)

چۆن تەوحید دڵ پاک دەکاتەوە
ئاوهاش شرک دڵ پیس دەکات

خودا بەهەشتی لەسەر موشریک حەڕام کردوە
وە ئەوانەشی تەوحیدیان هەیە هیدایەت و ئەمنێکی تەواویان هەیە لە دونیا و قیامەت

بەندە دەبێت تەنها زەلیلی خوا بێ ، تەنها موحتاجی خۆی ، بۆ خوا دەربخات.

نەفست پاک نابێتەوە مەگەر بە تەوحید نەبێت!!



شەرحی / عشر قواعد في تزکیة النفس

- القاعدة الأولى

م. علي خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

هۆکاری زۆربوونی تاقم و گروپەکان و چارەسەریەکانی ، وە هەڵوێستی ئێمە چی بێت بەرامبەریان



م. علي خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئایا ئەوە شرکە بچمە سەر گۆڕی پیاو چاکان تا خودا بەهۆی ئەوانەوە لێم خۆش ببێ ؟



هەندێک باسی ئەهلی تصوفی ئێستا و ئەوسا

م. علي خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئایا ئافرەتانیش هەمان ئەجری پیاوانیان بۆ هەیە ؟

گوێ لە حدیثەکە بگرن



م. علي خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە دڵەکانتان ڕاچڵەکێن لەترسی خودا و تــەوبە بکەین ؟


مامۆستای ڕێزدار م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

هەندێک کەس دەڵێن ناچین بۆ عومرە چونکە بۆمان ناڕوا بەڕێوە ، ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەم کەسانە ؟



بەڕێز م. علي خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئەمشەو بە ئیزنی خودای گەورە وانەی (رياض الصالحين) دەخوێندرێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

🔣هۆکاری دانانی کتێبی

الداء و الدواء

چیبوو


/channel/mamostaalixan

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

حەسەنی بەصری (ڕەحمەتی خوای لێ بێ )
ئامۆژگاری گەنجان ئەکات و ئەڵێ ئەی گەنجان ئاگاداری (تسویف) بن واتە دوای کردن ئیشێکت هەیە مەڵێ دوای ئەیکەم
ئەڵێی نوێژ بکە ئەڵێ دوایی ئەیکەم
ئەڵێی حیجاب بکە ئەڵێ دوایی ئەیکەم
دوایی کردن زەرەر و زیانی زۆری هەیە !
لە زیانەکانی ئەوەیە ئەڵێی ساڵێکی تر تەوبە ئەکەم ، دەست ئەکەم بە نوێژ . حیجاب ئەکەم … و پێش ساڵەکە ئەمریت
تەنها پەشیمانیت بۆ ئەمێنێتەوە و پەشیمانیش دادت نادا !
بە قیامەت ئەوترێ {یوم الحسرە} ڕۆژی پەشیمانی چونکە کافران پەشیمانن لەوەی باوەڕیان نەهێنا و مسوڵمانانیش پەشیمانن لەوەی کردەوەیان کەم کردوە
دوایی کردن سەربازێکە لە سەربازەکانی شەیطان تا عەبد کردەوە نەکات و فریو بخوا بە شەیطان کە بڵێ دوایی ئەو کارە ئەکەم

ئەی برا نەهێڵی (سوف ) (دوایی) زاڵ بێ بەسەرتا چونکە توشی فەشەل و خەسارەت مەندیت ئەکات

چەند کەس مردن و (دوایی ) ەکەیان نەهاتە دی .

شەرحی من وصایا السلف للشباب
م. علي خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

حوکمی بەکار هێنانی تیک تۆک و پارەدان و پارە وەرگرت لە ڕێگای لایڤی تیک تۆکەوە



م. علي خان خوا بیانپارێزێت

تێبینی: ئەمە باسی تەحەدی و چالێنج و مونافەسەکان نییە کە لە تێک تۆک لە نێوان دوو کەسدا ڕوو دەدات لە لایڤەکاندا، چونکە بێگومان حەرامە. والله أعلم.

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

کوشتنی ئیمام حوسێن چۆن بوو ؟

لەم لینکەوە ڕاستەوخۆ بیسەری بن

https://youtu.be/bPKtHb2297g?si=06YwC8ptAno05fJ9

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئایا عومڕە کردن بە قیست دروستە ؟


م. علي خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئەمشەو بە ئیزنی خودای گەورە وانەی (رياض الصالحين) دەخوێندرێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

مامۆستایەک دەڵێت مۆسیقا حەڵاڵە ئایا ئێوە پێتان حەڵاڵە ؟


م. علي خان

بۆ زانیاریتان : دەف لێدان و گوێ لێگرتنی لە لای مەزهەبی شافعی و مالکی و حەنبەلی حەڵاڵە. تەنها لە مەزهەبی ئەبو حەنیفە نەبێت کەڕاهەتی هەیە (تحریما).

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

بەم نیشانانە بزانە خودا خۆشی دەوێی


م. علي خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

مشیئة چییە؟ جیاوازی چییە لەگەڵ ئیڕادە؟

مەبەست لە مشیئة ئیڕادەی کەونییە ، واتە ویستێکی خوایە و هەر دەبێت ڕووبدات ، ڕوو نەدانی نییە، وە ئەو شتانە دەگرێتەوە کە خوا پێی خۆشە لە چاکەکان و تاعەت، هەروەها ئەو شتانەش دەگرێتەوە کە خوا پێی ناخۆشە لە تاوان و سەرپێچییەکان.

ئیڕادە چییە و جۆرەکانی؟
دوو جۆر ئیڕادە هەیە
1. الإرادة الکونیة : ئیڕادەی کەونی ( قەدەری) ئەمە ویستی خوایە و ئەبێ هەر ڕوو بدات ، ڕوو نەدانی بۆ نیە ، وە ئەو شتانەی تیایە کە خوا پێی خۆشە وە ئەو شتانەی تیایە کە خوا پێی ناخۆشە.
2. إرادة الشرعیە : ویستێکی خودایە ئەکرێ ڕوو بدا وە ئەکرێ ڕوو نەدا وە هەموو ئیڕادەیەکی شەرعی خوا پێی خۆشە

نمونە بۆ ئەم دوانە :-
کەسێک سەیارە لێی ئەدا و ئەمرێ
ئەمە ئیڕادەی کەونیە و هەر ئەبێ ڕوو بدات وە خواش پێی خۆش نیە

بە کەسێک ئەڵێی نوێژ بکە خوا حەز ئەکات بەندەکانی نوێژ بکات ..، کافر نوێژ ناکا خۆ
کەواتە ئەکرێ ئەم ویستە بێتە جێ ( مسوڵمانان نوێژ ئەکەن ) ئەکرێ نەیەتە جێ ( کافران نوێژ ناکەن ) خودا شەرعەن ئیڕادەی هەیە عەبدەکەی نوێژ بکات بەڵام کافران نایکەن
شەرعەن خوا پێی خۆشە عەبدە مسوڵمانەکەی نوێژ بکات


شرح السنة للمزني
م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

مامۆستای بەڕێز زەحمەت نەبێت ئەم وتەیە بڵاو بووەتەوە ئایە صحیحە و کاری پێ دەکرێت؟
رواه البيهقي في "شعب الإيمان". قال الإمام الشافعي رضي الله عنه في كتابه "الأم" (1/ 264): [وَبَلَغَنَا أَنَّهُ كَانَ يُقَالُ: إنَّ الدُّعَاءَ يُسْتَجَابُ فِي خَمْسِ لَيَالٍ فِي لَيْلَةِ الْجُمُعَةِ، وَلَيْلَةِ الْأَضْحَى، وَلَيْلَةِ الْفِطْرِ، وَأَوَّلِ لَيْلَةٍ مِنْ رَجَبٍ، وَلَيْلَةِ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ] اهـ.

وەڵام /

هەڵبەت شتی وا لە پێغەمبەرەوە نەهاتوە، لە صەحابەشەوە بە صەحیحی نەهاتوە ، مەگەر ئەوە نەبێت کە دەیلەمی لە موسنەدی فیردەوس و، ئیبن عەساکر لە «تاریخ دمشق» دەیگێڕنەوە، لە سەنەدەکەی إبراهیم بن أبي یحيی هەیە کە متهمە ، جگە لە ئەویشی تێدایە کە متهمە ، هەر بۆیە ابن حجر دەڵێت : ضعیفە ،
سەبارەت بە صەحابە:
عبدالرزاق لە مصنف لە ابن عمر ەوە ئەیگێڕێتەوە بەڵام موقوفە لەسەری ، وە بیهقی بە موقوفی لە ابو درداء ئەیگێڕێتەوە لە سونەنی کوبر دیسانەوە سەنەدەکەی ضعفی تێدایە .
وە لە ئیمامی شافعیەوە لە کتابی ام ئەفەرمووێ : ( پێمان گەشتوە کەوا دوعا وەڵامئەدرێتەوە لە شەوی جومعە و شەوی جەژنی قوربان و شەوی جەژنی ڕەمەزان ، یەکەم شەوی مانگی ڕەجەب و لە ١٥ی مانگی شعبان ) وە ئەفەرمووێ : پێم باشە دوعا لەم شەوانەدا بکرێت کە باسمان کرد بەڵام فەرز نیە .
طبعەن امامی شافعی دەرئەساسی ئەوانەی پێی گەیشتوە وادەڵێ ..

مادەم ئێمە زانیمان کە سەنەدەکانیان صحیح نیە بۆیە دوعای تێدا ناکەین

امامی شافعی رحمە الله چۆن لە بارەی صلاة الوسطی فەرمووی : نوێژی نیوەڕۆیە و امامی نووی کاتێک حدیثی صحیح ئەبینێ ئەفەرمووێ مادەم حدیثی صحیح هەیە شافعی واز لە حدیثی صحیح ناهێنێت بۆیە دەڵێت : صلاة الوسطی نوێژی عەسرە .
بۆیە مادەم ڕوون بویەوە سەنەدەکانی صحیح نین ئیشی پێ ناکرێ ،
بەڵام کەسێکیش بڵێ شافعی امامی منە و لە کتابی ام ئەفەرمووێ : پێم باشە بکرێ، و بیکات بێگومان لەسەر شتی وا تبدیع ناکرێت . شافعی یەکێکە لە ئیمامە گەورەکان بەڵکو گەورەی ناو ئیمامەکانە ، بۆیە کەسێک لەسەر مەذهەبی شافعی بڕوا لەسەر ئەوە تبدیع ناکرێت . والله تعلی اعلم




وەڵامدراوەتەوە لەلایەن بەڕێز م. علی خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

مرۆڤ دەبێت بە وەفا و بە ئەمەك بێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

چەند سەرنجێک لەسەر ئامارەکانی تەڵاق و جیابوونەوە

بەڕێزان ئەوەی هەموومان لەسەری یەکدەنگین زۆربوونی تەڵاق و جیابوونەوەیە ، بەڵام ئایا بەو شێوازە زۆرەیە کە باسدەکرێت و بڵاودەکرێتەوە ئەمەیان پێویستی بە ڕوونکردنەوەیە :

١. ئەو داوای جیابوونەوە یان تەڵاقانەی لە دادگا تۆمار دەکرێن و پاشان بە هەوڵی دادوەر و پارێزەرە بەڕێزەکان ئاشتەوایی دەکرێت لە نێوان ژن و مێرددا و تەڵاق یان جیابوونەوەکە ڕوونادات هەموو ئەو داوایانە لە کڵێشەی ئاماردا بە تەڵاق یان جیابوونەوە ئەژمار دەکرێت .

٢. ئەو داوای جیابوونەوانەی کە ئافرەت تۆماری دەکات و پاشان لە لایەن دادوەری بەڕێزەوە بە پێی یاسا ڕەد دەکرێتەوە هەر لە کڵێشەی ئاماردا بە جیابوونەوە ئەژمار دەکرێت ، بۆیە جاری وا هەیە ئافرەتێک دوو داوای جیابوونەوەی تۆمار کردووە بە ڕێکاری یاسایی ڕەد بووەتەوە یان پووچەڵ بووەتەوە پاشان مێردەکەی بە داوایەکی تر تەڵاقی داوە لێرەدا یەک ئافرەت تەڵاقدراوە بەڵام لەبەرئەوەی سێ داوای جیایە لە ئاماردا وەکو ئەوە دەنوسرێت کە سێ ئافرەت تەڵاقدرابێت .

بۆیە ئەمە و چەند هۆکارێکی تریش وای کردووە کە ژمارەی تەڵاق یان جیابوونەوە بەو شێوازە ترسناکە بڵاوبکرێتەوە و ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکدا دروست بکات .

لە کۆتاییدا دەستخۆشیم بۆ سەرجەم دادوەرە بەڕێزەکان، ئەندامانی داواکاری گشتی ، پارێزەران، کەسانی دڵسۆز هەیە کە خۆیان ماندوو دەکەن لە پێناو پاراستنی خێزان و تێک نەچوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ، خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە .

نوسينى
إدريس محمود
یاریدەدەری دادوەری

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

بە کەمتر لە ٥ خولەک
دەتوانیت ١٠٠ جار بڵێی :
{ اللهم صل وسلم علی نبینا محمد }

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

وەسوەسەیەکی زۆر خراپ و لەڕادە بەردەرم هەیە ، ئایا چارەسەرم چیە ؟

یەکەم جار سەردانی دکتۆرێک بکە بزانە چیتە
- سەردانی دکتۆرێکی دەرونی بکە کە جێی سیقە بێت
- ئەوسا بڕۆ لای مامۆستایەکی جێی سیقە کە ئیشی ڕوقیە نەبێت ( ناڵێین ئەوانەی ئیشی ڕوقیە ئەکەن خراپن بەڵام زۆرێکیان بەهەڵەدا چوون )


وە چارەسەریەکانیش بریتین لە :
دوعای بەردەوام
زیکرد کردن
صەڵەوات دان
قوڕئان خوێندن
کردنی نوێژەکان لەکاتی خۆیدا



وەڵامدراوەتەوە لەلایەن بەڕێز م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…
Subscribe to a channel