نوێ
كوردی
سوپاس بۆ خوای گەورە شەوی هەینی، كۆتا وانەی كتێبی (فیقهی ئاسان لەژێر ڕۆشنایی قورئان و فەرموودەكان) خوێندرا و بەوەش كۆتایی بە خوولی: من یرد الله به خیرا یفقهه في الدین، هات.
پاشان ئیجازەی ڕیوایەت درا بە قوتابییە ئامادەبووەكان لەلایەن مامۆستا علي خان.
شایەنی باسە ئەم كتێبە لەبەرواری 28 مارس 2019 پێنج شەمە شەوەكەی، دەست پێكرا و، لە بەرواری 2023/8/17 پێنج شەممە شەوەكەی كۆتایی پێ هات، واتە بۆ ماوەی چوار ساڵ خوێندرا.
وە ژمارەی بەشداربووان لە ڕەگەزی مێ: نزیك 60 خوێندكار.
وە لەڕەگەزی نێریش: نزیك 100 خوێندكار. بەشێكیان بە ئەمادەبوون لەمزگەوت و بەشێكیان بە ئۆنلاین بەشدار بوون.
عەرەبی
بحمد الله تعالى وتيسره تم ختم شرح كتاب الفقه الميسر في ضوء الكتاب والسنة، وبه انتهت دورة: من يرد الله به خيرا يفقهه في الدين.
ثم أجيز الحاضرون من الطلاب المشاركين بالكتاب المذكور من قبل الشيخ علي خان
وجدير بالذكر أن هذا الكتاب قد شرع في شرحه الشيخ بتاريخ 28 مارس 2019 ليلة الجمعة، وانتهى منه في 2023/8/17 ليلة الجمعة بعد أربع سنوات وأربعة أشهر.
والحمد لله تعالى توفيقه.
نُسَمّى ظالِمينَ وَما ظَلَمنا
وَلكِنّا سَنَبدَأُ ظالِمينا
دەڵێ زاڵمی، بەبێ هیچ زوڵمێ
ئیتر حازر بە بۆ هەموو زوڵمێ
شیعرێکی جوان
پشتیوان بەخوای گەورە پێنج شەممە شەوەكەی 1 صفر 1445 – 17/ 08/ 2023 دوای نوێژی عیشا، كۆتایی بە خوولی «من یرد الله به خیرا یفقهه في الدین» دێت و كۆتا وانەی كتێبی فیقهی ئاسان لەژێر ڕۆشنایی سووننەت و دەخوێنرێت و مەراسیمێكی خنجیلانەی بۆ ساز دەكرێت و لێرەوە داوەتنامە دەنێرین بۆ هەر كەسێك ئەم پۆستەی پێدەگات، پێخۆشحاڵ دەبین بەئامادەبوونتان. ئیجازەی شەفەویش دەدرێت بەئامادەبووان.
ئیدارەی مزگەوتی قازی محمد
پشتیوان بەخوای گەورە پێنج شەممە شەوەكەی 1 صفر 1445 – 17/ 08/ 2023 دوای نوێژی عیشا، كۆتایی بە خوولی «من یرد الله به خیرا یفقهه في الدین» دێت و كۆتا وانەی كتێبی فیقهی ئاسان لەژێر ڕۆشنایی سووننەت و دەخوێنرێت و مەراسیمێكی خنجیلانەی بۆ ساز دەكرێت و لێرەوە داوەتنامە دەنێرین بۆ هەر كەسێك ئەم پۆستەی پێدەگات، پێخۆشحاڵ دەبین بەئامادەبوونتان. ئیجازەی شەفەویش دەدرێت بەئامادەبووان.
ئیدارەی مزگەوتی قازی محمد
بۆ قوتابیانی «فیقهی ئاسان» دەرس دەستی پێ کرد
https://fb.watch/mkToL2SZyz/?mibextid=v7YzmG
ئاگاداری
خوێندکارانی خۆشەویست
وانەی (فیقهی ئاسان) هەفتەی دووشەو
دەخوێندرێت
شەوانی
👈 دووشەممە لەسەر سێ شەممە
👈 پێنج شەممە لەسەر جمعە
لەدوعاکانی قوڕئان و فەرموودە
« نزای خەفەت و دڵتەنگی »
« اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ, ابْنُ عَبْدِكَ, ابْنُ أَمَتِكَ, نَاصِيَتِي بِيَدِكَ, مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ, عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ,أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ, سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ, أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ, أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ, أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ, أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي, وَنُورَ صَدْرِي، وَجَلاَءَ حُزْنِي, وَذَهَابَ هَمِّي »
واتە: « خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، چارەنووسم بە دەستی تۆیە و بڕیارت بە سەرمدا تێپەڕیوە و بڕیارەکانت بە سەرمدا دادپەروەرانەیە، داوات لێدەکەم بە ھەموو ئەو ناوانەی، کە خۆتت پێ ناو ناوە، یان ناردووتەتە خوارەوە لە پەرتووکەکەتدا، یان یەکێکت فێرکردووە لە بەندەکانت، یان لە زانستە نھێنیەکانی خۆتدا ھەڵتگرتوە کەس نایزانێت، جگە لە خۆت نەبێت، کە قورئان بکەیتە بەھاری دڵم و ڕوناکی سینگم و ڕەوێنەرەوەی دڵ تەنگیم و لابەری خەم و پەژارەم »
" پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ : هه رگيز هيچ كه سێك نى يه كه تووشى ناخۆشى و خه فه تێك ده بێت و بڵێت ئيلا خواى گه وره غه م و خه فه ته كه ى لاده بات و شوێنه كه ى پڕِده كاته وه به ده رو لێكردنه وه و دڵ خۆشىو كامه رانى. ووتيان: ئه ى پێغه مبه رى خوا ئايا له به رى نه كه ين؟ فه رمووى: به ڵێ پێويسته هه ركه سێك ده يبيستێت له به رى بكات " .
[خوا سبحانە وتعالی قسە لەگەڵ ئافرەتاناکا ]
« خواسبحانە وتعالی قسە لەگەڵ
ئافرەتاناکا ئەفەرمێ :
{وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّة الأولَی (٣٣)} [الاحزاب ]
خۆتان ڕوت مەکەنەوە وەکو سەردەمی نەفامی چۆن خۆتان ڕووتەکردۆ، ئەمڕۆ تەبەڕوج بەربڵاوە ، کێش بەرپرسیارە ؟ ڕاگەیاندنەکان بەرپرسیارن ،
دایکان و باوکان بەرپرسیارن ، مامۆستای قوتابخانەو مەدرەسەکان بەرپرسیارن ، کۆمەڵگا بەرپرسیارە ، هەموو لایەک مەسئولن لەم تەبەڕوجەو سفورەی کەلە لەناو کۆمەڵگایا بڵاوەبێتەوە ، کەوای لێهاتووە پیاو ناوێرێ سەربەرزوە بکا ،کەلە تا دوو هەزاریش لەم کەلارەی خۆمانا ئافرەتی سەرپەتی کەم بوو، لەناو بازاڕا کەم ئافرەتە بینی ، بشت بینایە سەرپۆش بوو ، عابا لەسەربوو ، ئەمڕۆ ئافرەتی ڕووت زۆربووە ، عابا وەسەر کەم بووە ، هەرنەماوە ، بەسەردایکانمانەوەنەبێ ، ئافرەتە گەورەکانەوە نەبێ عابا ماوە ،
هەر بۆیە درکیان بە ختورەتی ئەو مەوزوعە کردووە دوژمنانی خوا ، ئەیان زانی عەبا ئافرەت لەداوین پیسیە گرێتەوە ، عابا ئافرەت دائەپۆشێ ، پارێزەریەتی ،
بۆیە ئەیان وت باوی عابا نەماوە ، جلی کوردی زۆر جوانە ،شۆڕە و پەسەندکراوە ، نا والله هاتەی شەیتان کەن بەناوی جلی کوردیەوە دێ ، عابا لەجلی دایکانمان دائەڕنێ ، سەیری شەرم و حەیای دایکانی ئێمە بکەن ،
ئەی ئافرەتانی نەوەی نوێ ، سەرباری عەباکەی و کراسەکەی شەڕوالێکی کوردی لەشەڕوالی پیاو قایمترو فراوانتری لەپێکرد لەشەرم و حەیایا ،کوا شەرم و حەیای ئێوە لەم ڕۆژگاره ؟ بەسەرپەتی کردن و سنگ ڕوت کردن ، بەڵام بەداخەوە ،
{وَلَقَدْ صَدَّقَ عَلَيْهِمْ إِبْلِيسُ ظَنَّهُۥ فَٱتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقًا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ(۲۰) } [سبٲ].
هەمووی شوێنی ئیبلیس کەوت و فەریقێکی کەم نەبێ ، کۆمەڵێکی کەم نەبێ لەئیمانداران و ڕاستگۆیان و صادیقین و موخلیصان .
[ مامۆستا علی خان ..کورتە وتار .. ]
دەرسێک کەزۆر لای من خۆشەویست بێت، زۆر سودم لێ بینی بێت له هەموو بوارەکان ، ئارامی ڕووحیم تێدا بەدی کردبێت ، گرنگ بووبێت بۆ من لە تەمەنمدا دەرسەکانی ریاض الصالحین بووە
بەڕاستی ریاض الصالین قوتابخانەکی گشتگیری پەروەردەییە کە خوێندکار لە قوناغی هەرزەکارییەوە تا کۆتا قۆناغی تەمەنی لەو قوتابخانە جێگەی هەیە بۆ پەروەردە وەرگرتنێکی درووست .
جا ئەوەی منی بردە ناو ئەو قوتابخانەوە م.عی خان بوو.
✉️ نامەی مامۆستایەک کە گوێی لەشەرحی ریاض الصالحین ی مامۆستا علی خان بووە.
وتەكانمان پێویستی بە پارێزەر و مەحامی هەیە! ئێمە بە دڵێكی سافەوە قسە دەكەین، كەچی خەڵكێك بەدڵێكی پیسەوە لێی تێدەگات.
شێخ عەلی طەنطاوی رحمه الله تعالی.
علي خان
ڕەوشتی گەورەكان
«الشيخ الإمام الورع العلامة شيخ الشافعية، برهان الدين أبو إسحاق الفزاري... وكان يخالف الشيخ تقي الدين ابن تيمية في مسائل، وما تهاجرا قط، وكل منهما يحترم صاحبه إذا اجتمعا، ولما بلغته وفاته استرجع وشيع جنازته. اهـ. «أعيان العصر وأعوان النصر» (1/ 85).
حەزدەكەیت بزانیت حوكمی شەرع چییە لەبارەی تاشین یان كوورتكردنەوە یان سفركردن و مووسدان لە شوارب؟؟ ئەوا بڕوانە ئەو نووسراوەی خوارەوە:
https://www.ali-xan.com/maqala/393
حوكمی ناونووسین وەك چاودێر لەسەر سندووقی دەنگدان وە حوكمی بەشداریكردن لەهەڵبژاردن
زۆر جار پرسیارم لێدەکرێت لەبارەی مەسەلەی ناونووسین لەسەر سندوقەکانی دەنگدان؛ کەسێک لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناوی خۆی بنوسێت وەك چاودێر، ئایا حەڵاڵە یان حەڕامە؟؟!
«أقول بحول الله تعالی وقوته: سەرەتا پێش ئەوەی دەستپێبکەم، من نە تەکەتولاتم دەکەم پێویستم بەوە بێت خەڵکێکی زۆرم لەدەور بێت، هەروەها نە پێوستم بەدەنگی كەسە، لەو قسانەشدا كە دەیکەم -خوای گەورەش خۆی ئاگای لەدڵمانە- وا هەستەکەم بەس چاوم لە قەبر و مردنی خۆمە، ئەو قسە دەکەم و بیرم لەوەیە ڕۆژێک دێت لەناو گۆڕێکدا تەنها دەکەوم و دوو فریشتە دێن پرسیارم لێدەکەن، جا ئەوەی دەیڵێم قەناعەتی ناخمە، نە ئومێدم بە کەسە و نەترسم لەكەسە، نە چاوەڕێی دەستخۆشی و پاداشتی كەسم، نە ترسم لەقسەی كەس و غەیبەت منداڵ و لاپاڵ هەیە، واتە: ئەگەر هەموو خەڵکە موسڵمانەكە؛ ئەوانەی كە فەرمانی شەرع جێبەجێ دەكەن و لە نەهییەكانی دووردەكەونەوە، هەموو ئەمانە نەچوونە ناو پرۆسەی دەنگدانەوە بە چاودێریكردن و دەنگدان و هەڵبژاردن و، دووریان گرت، ئایا هیچ لەباسەکە دەگۆڕێت؟! ئەو كارەیان هیچ كاریگەرییەكی دەبێت؟! بەو كارەیان چاكەیەك یان مەصڵەحەتێك زیاد دەكەن كە گەورەتر بێت لە مەصڵەحەتی بەشداریكردن؟! یان خراپەیەكی گەورە لادەبەن؟! مەفسەدەیەك گەورە كەم دەكەنەوە؟! كە خراپە و مەفسەدەكە گەورەتر بێت لە خراپە و مەفسەدەیەی بەشداری كردن؟!
لەڕاستیدا كاریگەرییەكی وا درووست ناكەن! بەڵکو جاری وا هەیە، ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک 60% یان 50%ـە، كەچی هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت! هەڵبژاردن دەكرێت و هەموو شتێک کۆتایی پێدێت و بێ ئەوەی هەڵوێستەكەت ڕۆڵێكی كارای هەبێت!
ئەی ئەگەر ئەم خەڵکە بەشداری بکەن، تۆ دابنێ -گریمان- لەهەموو ئەوانەی خۆیان هەڵبژاردووە پیاوی باشیان تێدا نییە، بەڵام لەناویاندا هەیە خراپەی کەمترە، هەشیانە خراپەی زۆر زیاترە، ئەگەر بڕۆن ئەوە هەڵبژێرن کە خراپەی کەمترە ئایا ئەمە لەگەڵ ڕوحی ئیسلام دێتەوە یان نایەتەوە؟؟!
وادەزانم ئەگەر هەرکەسێک سەری بە ئیسلامدا کردبێت و لەناو واقعێکدا بێت کە هەڵبژاردنی تێدایە و وڵاتەکە چوار ساڵ جارێك، هەڵبژاردنی تێدا دەکرێت و بووە بە ئەمری واقع، خۆلێدوورخستنەوەی تۆ و ئێوە! هیچ لەبابەتەكە ناگۆڕێت، بەڵام لەوانەیە تۆ یان ئێوە بتوانن خراپەیەك سووك بكەنەوە، شەڕێک كەم بكەنەوە، جا ئەگەر خێرێکیشی پێ نەهێنرێتە پێشەوە بەڵام خراپەیەك لابدات یان سووك بكاتەوە، ئەوە چاودێری كردن و بەشداری كردن هیچ مانعێکی تێدا نییە.
بۆیە هەر کەس دەبێتە چاودێر لەسەر سندوقێکی دەنگدان بەمەرجی ئەمانەت پارێزی و خیانەت نەكردن، نەك ببێتە چاودێر لەسەر سندوقێك و بە ۲٥ هەزار یان دیارییەك یان بە کارتێک و هتد سندوقی دەنگەکان بفڕۆشێت یان بیگۆڕێت.
جا مەبەست ئەوەیە بەمەرجی پاراستنی ئەمانەت قەیدی نییە إن شاء الله تعالی، والله أعلم.
هەڵبەت حوکمی هەڵبژاردن و ئەسڵ تێیدا لای من و لای زۆرێك زانراوە و بەناوبانگە، ئەوەم وت نەوەك کەسێک بیت بەجەهالەتی خۆی موزایەدە بکات، ئەگەرنا ڕێك پێش 17 ساڵ پێش ئێستا پرسیارم لەئەندامێكی پێشووی لیژنەی هەمیشەیی فەتوا كرد لە شانشین لەم بارەیە بەتایبەت و وەڵامەكەشمی لە سایتی فەرمی خۆی بڵاو كردەوە، بەڵكو والله لەمەی من دەیڵێم زیاتریشیان وتووە، لەمە گەورەتریشیان فەرمووە، وە گفتوگۆم كردووە لەگەڵ چەندینی تر لەئەهلی عیلم، بۆچوونیان ئەوەیە كە خزمەتم كردن.
بێگومان دەکرێت عالمێکیش هەبێت خیلافی ئەو بابەتە بکات و ڕای پێچەوانەی ئەو بۆچوونەی پێشوو بێت، جا من نەموتووە ئەم بابەتە ئیجماعی لەسەرە، بەڵام ئەو بۆچوونەی ئێمە باسمان كرد لەسەرەوە بۆچوونە ڕاستترەكە و تەواوەكە و واقعیانەترەكە و شەرعیترەكەیە، خۆ لەوانەشە هەڵەبێت، واتە لەوانەی ئەوەی تۆ دەیڵێت و دژی ئەوەی منە، ئەوە ڕاست بێت.
بەندە دوو سـاڵ پێش ئێستا، دووبارە لەسەر ئەم بابەتە، ئەم قسانەم كردووە، پێش ئەوەش نزیك پێنج ساڵێک پێش ئێستا، هەمان ئەم قسانەم کرد لەنووسینێكدا، بە فەزڵ و کەڕەمی خوا تبارک وتعالی دێتە بیرم دوانزە ساڵێك پێش ئێستا لەسەر مینبەرەوە دیسانەوە، قسەیەکی لەم شێوازەم کردووە».
وەرگیراوە لەوانەیەك لەوانەكانی شرح روضة العقلاء، بەشەرحی مامۆستا علی خان
02 / 08 / 2023
تەنها پرسیارێك!
ئەو وڵاتە ڕۆژئاواییانەی هەڵپە هەڵپ و پەلەپەلیانە بۆ بەجینۆساید ناساندنی "كۆمەڵكوژی" یەزیدییەكان كە چەند ساڵێكی كەمە ڕوویداوە -باسەكەم لەوە نییە ستەمیان لێكراوە-، بەڵام قسەكەم لەوەیە كام لەو وڵاتە ڕۆژئاواییانە بە "خاوەخاو" و "تەوەزەلی"، "نییەتیان" هەیە و "هەوڵبدەن" بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو كۆمەڵكوژیانەی "دەوترێت" بەسەر میللەتی كورددا هاتووە، وەك كیمیاوی بارانكردنی هەڵەبجە، كە ئەمریكا وەك چەكێك دژی صەدام بەكاری دەهێنا بۆ داگیركردن و كاولكردنی عێراق، و لەئەنجومەنی ئاسایشدا دەیوتەوە، و ئەنفالكردنی 182.000 كورد، كۆمەڵكوژی بەرزانییەكان كە زیاتر لە سی ساڵە ئەنجام دراون.
ئایا ئەمانە ڕاست نین؟!
ئەگەر ڕاستن، بۆ بەجینۆساید نایناسێنن؟! یان خوێنی كافر لە خوێنی موسڵمان سوورترە!
قسەم نییە لەوەی یەزیدی ستەمیان لێكرا بێت، بەڵام ئایا ئەوەی بە كورد كراوە لەمێژوودا و لەچەند دەیەی ڕابردوودا، جینۆساید نەبووە و درۆ بووە؟!
ئایا حیزبە كوردییەكان بۆ باسكردنی ئەوەی ڕژێمە یەك بەدوای یەكەكان جینۆساید و كۆمەڵكوژیان بەسەر كورددا هێناوە، درووستیان كردووە و بەڕاستیان نەبووە لەگەڵ ئەوان و ئێمەش، نە كیماباران كراوە و نە 182.000 ئەنفال هەیە و هتد....
یان ئەم شتانە هەن و ڕاستن و بەڵام ڕژێمەكان بەچاودێری و هاریكاری ڕۆژئاوا كردوویانە، بۆیە خۆیان لێ كپ كردووە!
ئەگەر درۆیە بۆ داگیركردنی عێراق زوو باسی هەڵەبجەیان دەكرد؟!
ئەگەر ڕاستە بۆچی پەلە ناكەن لەجینۆساید ناساندنی؟! پەلەش نەكەن قەینا!
یان هەموو ئەوانە ڕاستن و بەڵام خوێنی موسڵمان ئاڵ و كاڵە و خوێنی كافر سوور و تۆخترە.
سەبارەت بەوەی ڕاست نەبێت، بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لەسەر هەندێك لەو ڕووداوانە هەیە.
كەواتە ڕاستە و كۆمەڵكوژی ڕوویداوە، كەواتە ڕۆژئاوا دووڕووە تا سەر ئێسقان لەهەڵسووكەوت كردن لەگەڵ كەیسەكان!!