👨💻هەوڵی فێرخوازانی خۆشەویست وە دیاریکردنی فائیدەکان لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکان و پێداچونەوەیان لە پڕۆژەی { خوێندنەوەی هەشت کتێب } 💻📚
Читать полностью…[ ئیمامی نەوەوی پێشەنگە بۆ گەنجان ]
«نەوەوی ئەفەرموێ کە مناڵ بووم، منداڵەکان پێیان وتووە: وەرە یاریمان لەگەڵدا بکە، وتوویەتی: من بۆ یاریکردن درووست نەکراوم، لە تەمەنی چل و تۆزێك وەفات دەکات، تەمەنێكی کەم، کەچی سەیری شوێن دەستەکەی نەوەوی دەکەیت، سەیرت لێ دێت، كتێبەكانی هەمووی بەناوبانگن. خۆزگە دەمزانی نەوەوی چی کردووە وا خوا ئەم قەبوڵ و خۆشەویستییەی پێداوە.
مرۆڤ كە تەماشای ژیاننامەی زانایان دەكات، دەبینێت بەشێکی زانایان لەماوەی گەنجێتی خوا قەبوڵی پێداون، مالك، شافعی، ئەحمەد، ئیبن تەیمییە، نەوەوی، سەعدی، بەڵكو زۆربەیان بەم شێوازە بوون، چاكتر وایە ناوی ئەوانە بهێنین كە بە گەورەیی ناوبانگیان پەیدا كردووە وەك تومزی و هاوشێوەكانی، چونکە درەنگ دەستدەکات بە زانستی شەرعی.
ئەگینا هەموویان پێش چل ساڵی لەنێو عالەمی ئیسلامدا و ناویان بووە و وتەیان حسێبی بۆ كراوە.
من ٲراد صعود الجبال * یعش أبد الدَّهر بینَ الحُفَر.
واتە: تۆ ئەگەر بتەوێ بڕۆیتە سەر شاخێك پێویستە لە کون و قوشبنەکان و لەسەر بەڕ و بەردەکان بنووی، واتە: خۆ ناكرێت بگەڕێیتەوە لەسەر سیستەم بخەویت و بشتەوێ بەسەر شاخدا سەر بکەویت، ناکرێت!
ئەمەش دەمانباتە سەر خاڵێکی گرنگ بۆ هەموو کەسێک ئەویش ئەوەیە: هەمیشە هەر کەس دەیەوێ ڕەحەت بێت، با ناڕەحەت بێت، واتە با خۆی ناڕەحەت بكات، کێ دەوێت ژیانی خۆشبێت و مورتاح بێت با خۆی ماندوو بکات، کێ ئەیەوێ ماندوو نەبێت با ماندوو بێت.
یەعنی چی ئەم فەلسەفەیە؟ واتە ئەو فەرمایشتەی پەیامبەری -صلی الله علیە وسلم- دەفەرموێت: (حُفَت الجنة بالمكاره).
خۆشی بە چی دەورە دراوە؟؟ بە ناخۆشی!
بۆ ئەوەی بگەیت بە خۆشی، دەبێت بەناخۆشیدا تێپەڕ ببیت.
هەروەها دەفەرموێت: (وحُفَت النَّار بالشَّهوات) ناخۆشی بە چی دەورە دراوە؟؟ بە ناخۆشی!
جا بۆ ئەوەی بگەیت بە ناخۆشی، دەبێت بە خۆشیدا تێپەڕ بیت، کەواتە هەمیشە دوای ناخۆشی، خۆشی دێت، دوای خۆشی، ناخۆشی دێت. ئەو كەسەی پاڵی لێداوەتەوە و هەمیشە کاتی خۆی بە فێڕۆ دەدات و هەست بە ناڕەحەتییەکی دەروونی زۆر ناکات.
بەڵام ئەو کەسەی بۆ نموونە دەڕواتە سەر ئیش و كار و ماندوو دەبێت و دێتەوە، توخـوا چێشتەكەی نیوەڕۆ یان ئێوارە كە هەردووكیان دەیخۆن، لە دەم كامیان خۆشترە؟؟! لە دەم ئەوەی لە ماڵی خۆی کەوتووە و لەسەر مۆبایلەکەی کەوتووە و دێت نانەکەی دەخوات؟! ئەمە هەر لەززەتی لێ نابات! نانەکەی تامی نییە».
[ من نصائح الشیخ علی خان للشباب ]
مامۆستا علی خان | کۆمەڵێک ئامۆژگاری بەسوود بۆ #_گەنجان بەھێزترین وتار دەربارەی #_گەنجان
Читать полностью…[ دەرفەتێکی چاکە بۆ قبوڵ بوونی دوعا ]
مامۆستا عەلی خان ـ خودا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت :
«لەو کاتانەدا دوعا بکە کە ئومێدی وەڵامدانەوەی دوعای تێدا دەکرێت، لەوانە :
① لەدوای نوێژە فەرزەکان .
② لەدوای نوێژی عەصری جمعە تا خۆرئاوابوون .
③ سێیەکی کۆتایی شەو پێش نوێژی بەیانی بە سەعات نیو سەعاتێک.
⑤ لەکاتی ســـەفەر .
هەندێکیان پەیوەندی بەشوێنەوەیە، هەندێکیشیان پەیوەندی بەحاڵی کەسەکەوە هەیە، هەندێکیشیان پەیوەندی بەسیفەت و حاڵەوەیە .
بۆنموونە : کەسێک لەمەککەیە لەبەر ڕێزی شوێنەکە دوعاکەی گیرا دەبێت .
- لەمانگی ڕەمەزان بەهۆی ڕێزی کاتەکەوە دوعاکەی قەبوڵ دەبێت».
[ عشر قواعد في تزكية النفس : ص ( ۱٥-۱٦) ]
[ تەقوای گەورە بریتی یە لە چی ؟ ]
م. عەلی خان ـ خودا بیپارێزێت ـ
«تەقوا بریتییە لە دوو شت :
١- فعل الٲوامر : کردنی فەرمانەکان
٢- واجتناب النواهي : دوورکەوتنەوە لەشتە ڕێگری لێکراوەکان».
[عشر قواعد في تزکية النفس ص : ۱٥]
مامۆستا بۆچی ئاوا توڕە بوو ؟
ئەمشەو کاتژمێر ٩:٠٠ چاوەڕوان بن
https://youtu.be/gGPsDzrn2VE?si=14Li1en0QFd1TtJk
خوێندنەوەی کتێبی «دەمێک لەمێژووی ئیسلام» [ ٣ ] دەستەواژەی مێژوو نوسان بۆ شێواندنی مێژوو
Читать полностью…/channel/mamostaalixan?boost
ئەو بەڕێزانەی هەژماری ئەکاونتەکەیان تایبەتە دەتوانن تعزیزی کەناڵەکەمان بکەن
(ئەگەر وا دابنێین موسڵمانان ستەمکار و خراپەکار (فاسق) بن ، وە چەندین جۆری بیدعە بە ئاشکرا بکەن ، کە بیدعەکان لە جنێودان بە عەلی و عوسمان گەورەتر بن = ئەوا عاقڵ تەماشای تەماشای باشترینی نێوان دوو باش و خراپترینی نێوان دوو خراپ دەکات، ئەی تۆ ئەهلی سووننەت نابینی سەرباری بۆچوونیان لەبارەی خەوارج و زیادەڕۆییکەران لە عەلیی و موبتەدیعەکانی تریشەوە= بەڵام هەرگیز یارمەتی کافران نادەن لەسەر دینیان، وە سەرکەوتنی کوفر و کافران ناخەنە پێش سەرکەوتنی بیدعەوە؟! (بدعة غير مكفرة).).
(وَلَوْ قُدِّرَ أَنَّ الْمُسْلِمِينَ ظَلَمَةٌ فَسَقَةٌ، وَمُظْهِرُونَ لِأَنْوَاعٍ مِنَ الْبِدَعِ الَّتِي هِيَ أَعْظَمُ مِنْ سَبِّ عَلِيٍّ وَعُثْمَانَ = لَكَانَ الْعَاقِلُ يَنْظُرُ فِي خَيْرِ الْخَيْرَيْنِ وَشَرِّ الشَّرَّيْنِ. أَلَا تَرَى أَنَّ أَهْلَ السُّنَّةِ وَإِنْ كَانُوا يَقُولُونَ فِي الْخَوَارِجِ وَالغلاة في علي وَغَيْرِهِمَا مِنْ أَهْلِ الْبِدَعِ مَا يَقُولُونَ، = لَكِنْ لَا يُعَاوِنُونَ الْكُفَّـ*ـارَ عَلَى دِينِهِمْ، وَلَا يَخْتَارُونَ ظُهُورَ الْكُفْـ*ـرِ وَأَهْلِهِ عَلَى ظُهُورِ بِدْعَةٍ دُونَ ذَلِكَ)
منهاج السنة (6/ 375).
علي خان
پڕۆژەی خوێندنەوەی 8 كتێب بەردەوامە و دەتوانی تێیدا بەشدار بیت تا ئێستا دەرفەتت لەبەردەستدایە
Читать полностью…نصيحەتى زانايانمان لەبيرناكرێت و ئەمێنێتەوە
ساڵێك و پێنج مانگ و نۆ ڕۆژ بەر لەئێستا داوام لە مامۆستاى بەڕێزم مامۆستاعلي خان كرد خواى گەورەتەمەنى پڕ بەرەكەت كات كە ھەندێك نصيحەت و ئامۆژگاريم بكات لەسەر طلبي علم بەڕێزيان بەم شێوەيە نصيحەتى كردم تا ئێستاش سودى لێ ئەبينم
ان شاءالله سودى بۆ ئێوەى بەڕێزيش ھەبێت .
ئەمە تەواوى نەصيحەتەكەيەتى كە ھەرگيز بيرم ناچێتەوە 👇
خواى پەروەرديگار ھيدايەتمان بدات اخڵاصمان پێبدا لە كار و كردەوەمان نييەتمان بۆ خوابێت نەك بۆ دونيا،
پاشان نەصيحەتت دەكەم بە إخڵاص نييەتت خاڵص كەى بۆ خوا ،بۆ خوا بژى ،نييەتت خوابێ ،نييەتت دەست كەوتنى دونيا و حەزى دونياو ئەوە نەبێت،
پاشان نەشرى علم ـكە علم بڵاوكەوە(بلِّغوا عنِّي ولو آيةً)
( بلغوا )ئەمرە تەكليفە (عني)تەشريفە لەمنەوە (ولو آية)تخفيفه سوكيەكاتەوە ئەگەر ئايەتێكيش بووە،
بۆيە بگەيێنە لە پێغەمبەرەوە ﷺ
لە شەريعەتەكەى ،لەگەڵ حيكمەت و دانايى بەكاربێنە ،ئوسلوبت خۆش بێت لەگەڵ خەڵكا ،زمانت خۆش بێت لەگەڵ خەڵكا ،با خەڵك قسەيان ڕەق بێت ،با ئوسلوبيان ڕەق بێ ،با خراپ بن ،با موبتەديع بن ،با كافر بن ،تۆ نەرم بە لەگەڵيانا، چونكە زەمان زەمانى نەرموو نيانيە وەكو شێخ عبدالعزيزەفەرمووێ رحمة اللە عليە سەردەمى نەرموو نيانيە.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
/channel/mamostaalixan
ئەو زیکرانەی لە دوای { ٥ } نوێژە فەڕزەکە ئەوترێت {٦ }زیکرن
١. أَسْـتَغْفِرُ الله و اتوب الیە { ٣ جار }
٢. اللّهُـمَّ أَنْـتَ السَّلامُ ، وَمِـنْكَ السَّلام ، تَبارَكْتَ يا ذا الجَـلالِ وَالإِكْـرام { ١ جار}
٣. لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له المـلك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير، اللهـم لا مانع لما أعطـيت، ولا معطـي لما منـعت، ولا ينفـع ذا الجـد منـك الجـد { ١ جار }
٤. لا إله إلا الله, وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير، لا حـول ولا قـوة إلا بالله، لا إله إلا اللـه، ولا نعـبـد إلا إيـاه, له النعـمة وله الفضل وله الثـناء الحـسن، لا إله إلا الله مخلصـين لـه الدين ولو كـره الكـافرون { ١ جار }
٥. سبحان اللە ، والحمدلله ، والله اکبر { ١٠ جار }
یان -سبحان اللە ، والحمدلله ، والله اکبر {٢٥ جار }
یان - سبحان اللە ، والحمدلله ، والله اکبر { ٣٣ جار }
یان - سبحان اللە ٣٣ ، والحمدلله ٣٣ ، الله اکبر ٣٤
یان - سبحان اللە ٣٣، والحمدلله ٣٣، والله اکبر٣٣ ، لا إله إلا الله وحده لا شريك له له المـلك وله الحمد وهو على كل شيء قدير ١
هەر جارە و یەکێک لەمانە بڵێ 👆🏻
٦. ایة الکرسي { ١ جار }
کتاب / الباقیات صالحات من الاذکار بعد صلوات 📚
شیخ صالح العصیمی حفظه الله
بە شەرحی م. علی خان حفظه الله
تەنها لە یەک وانەیا شەرح کراوە
خوێندنەوەی کتێبی «دەمێک لەمێژووی ئیسلام» [ ٣ ] دەستەواژەی مێژوو نوسان بۆ شێواندنی مێژوو
Читать полностью…[ حەوانەوەی دڵ بەم بەدی دێت ]
«ئیمان هێنان و هیدایەت وەرگرتن حەوانەوەی دڵە هەر وەک چۆن گومڕایی و لەڕێ لادان تەنگی و تەسکی دڵە».
[ مامۆستا علي خان ]
[ هاوڕێی باش ]
لەئامۆژگارییەکانی مامۆستا عەلی خان ـ خودای گەورە بیپارێزێت :ـ
«ئامۆژگارییەکی تر:
هاوڕێی باشە.
بوونی هاوڕێی باش یارمەتیدەرە، پاڵنەرە بۆ چاکە ، زۆر کەس هەیە بیرەکاتەوە، یان گوێ لەدەرسێک دەبێت، ئامۆژگارییەک دەبیستێت پێی دەگۆڕێت لەناخەوە، بەڵام چونکە پاڵنەری نییە ئەگەڕێتەوە سەر سفر! جا پێویستە موسڵمان موحەففیز و پاڵنەری بێت تا زیاتر و زیاتر نزیکی بکەنەوە لەئامانجەکەی،
هەروەها دوعاکردنی بەردەوام
ئامۆژگارییەکی ترە
دوعای زۆر مرۆڤ لە ئامانجەکەی نزیک دەکاتەوە».
گوێتان لەم كورتە وتارەی مامۆستا بەڕێز بووە لەبارەی مەولوودەوە؟؟! : https://youtu.be/ZaUUmrUZ4Yc
Читать полностью…بۆ یەكەمجار | نوێ | كۆمەڵە ئامۆژگاریەكی بەسوود بۆ گەنجان شەممە كاتژمێر 9:00 شەو چاوەروان بن ان شاءالله
Читать полностью…مامۆستا بۆچی ئاوا توڕە بوو ؟ | زۆر کاریگەر
https://youtu.be/gGPsDzrn2VE?si=B9P-vwhdSUMxZ4xr
دەتەوێت ئیجازە وەربگریت لە مامۆستا علی خانەوە؟
جۆینی تەلەگرامی (خوولی وانەکانی مامۆستا علی خان) بکە:
/channel/XwliWanakaniMAliXan
«چۆن ڕووت دێت بەیانی پێغەمبەری خوا ببینی ـ علیە الصلاة والسلام ـ ؟!»
«پەیامبەری خوا ﷺ ئەفەرمێ: «کل بدعة ضلالة»، هەموو بیدعەیەک گومڕاییە ،
عەیب نییە پەیامبەری خوا ئەفەرمێ: هەموو بیدعەیەک گومڕاییە! تۆ بڵێی: نا، هەندێکی گومڕاییە و هەندێکیشی نەخێر؟!
ئەمە قسە شکاندنی پەیامبەری خوا ﷺ نییە؟!عەیب و شوورەییە.
چۆن ڕوت دێت سبەینی پەیامبەری خوا ببینی
بڵێ: ئەی ئۆمەتی من، ئەی فلان کەس، من وتم هەموو بیدعەیەک گومڕاییە، تۆ بۆ وتت والله هەمووی گومڕایی نییە؟ ! »
مامۆستا علی خان