وێنەی کتێبی ( فیقهی ئاسان ) بەکوالێتی بەرز دابەزێنن
https://www.pexels.com/photo/library-18813111
ئەوەی خوا بناسێت بێ ئومێدی ناناسێت،
بۆیە هەرگیز بێ ئومێد مەبە، هەمیشە بزانە کە شەوگار چەند درێژ بێت سپێدە هەر دێت و بەرەبەیان نزیکە.
یـەکێک لە شتە ناشرینەکانی دونیا ئەوەیە مروڤ شەرم بکات لە زمان و ئاخاوتنەکەی خۆی و بە شیاوی نەزانێت پێی بدوێت.
🌿مامۆستاعلی خان🌿
[ فەزڵ و گەورەیی نوێژی چێشتەنگاو ]
یەکێک لەوەسیەتەکانی پێغەمبەری خواﷺ
بۆ أبو ھریرة و ئێمە ئەوەیە کە واز
لەسێ شت نەھێنین یەکێک لەم سێ شتە
« نوێژی چێشتەنگاوە »
بۆیە بە أبو ھریرةی فەرموو :
عن أبي هريرة - رضي الله عنە -قال: أوصاني خليلي بثلاث لا أدعهن حتى أموت:
«صوم ثلاثة أيام من كل شهر، وصلاة الضحى، ونوم على وتر»
واتە : خۆشەویستەکەم سێ وەسیەتی کردم کە ھەرگیز وازی لێ نەھێنم :
بەڕۆژووبونی سێ ڕۆژ لەھەموو مانگێک
، وە کردنی نوێژی چێشتەنگاو ، وە نوێژی ویتر پێش خەوتن.
[ صحيح البخاري : ١١٧٨ ]
ئەو ڤیدیۆیەی ناکرێت لەم کاتەدا گوێت لێ نەبێت
موسڵمانان پەرتەوازەن بۆیە كەس دەنگیان نابیست🍂
مامۆستا علی خان
« قەت ڕازی نەبن بەجەهل لە ژیانتانا هەمیشە هەوڵدەن خۆتان فێرکەن هەمیشە هەوڵدەن خۆتان لەتاریکی جەهل دەرکەن سووربن لەسەر ئەوەی کەوا بەهەر نرخێک بووە بەژداریتان بێ لەکۆڕو مەجلیسی عیلما ئەگەر پێت ناکرێ بە دائیمی با بچڕ بچڕ حەفتەی ڕۆژێکت هەر هەبێ بەژداری مەجلیسی عیلمت کردبێ»
[ مامۆستا علی خان ]
دەتەوێت شارەزابیت لەڕووداوە گرینگەکانی سەردەمی خیلافەتی ئیمام علی -ڕەزای خوای لێ بێت- ؟
دەتەوێت بزانیت چۆن خیلافەتی گرتە دەست ؟
ئەمانە و چەندین پرسیاری تری گرینگ ئەمشەو چاوەڕوان بن کاتژمێر ٩:٣٠
https://youtu.be/kxF68inY1eA?si=Q3VqtPvrNAEx67hf
پشتگیری براکەت بکە لە کاتی جەنگی نێوان کوفر و ئیمان
«مرۆڤی موسڵمان کە بینی جولەکەیەکی داگیرکەر، شەڕ دەکات لەگەڵ موسڵمانێکی زوڵم لێکراودا، لەسەریەتی سەری بخات و دوعای خێری بۆ بکات ئەگەرچی خیلافێکیشی هەبێت لەگەڵ ئەو موسڵمانەدا، ئەوە ڕێگر نییە لەوەی کە دوعای خێری بۆ بکات دوعای سەرکەوتنی بۆ بکات ، هاوکاری بکات تەگەر توانی».
مامۆستا علي خان
ئیمامی عوسمانی کوڕی عەففان چۆن کوژرا ؟
ئایا ئیمامی عوسمان بۆچی کوژرا ؟
کێ بوون ئەوانەی کە ئیمامی عوسمانیان کوشت ؟
وە ئیمامی عوسمان چۆن کوژرا ؟
ئەمانە چەندین بابەبەتی تر ئەمشەو کاتژمێر ٨:٠٠ چاوەڕوان بن لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە
https://youtu.be/E_H9fAcWXqY?si=uGpdhnEx0TCN6-T5
👨💻هەوڵی فێرخوازانی خۆشەویست وە دیاریکردنی فائیدەکان لە کاتی خوێندنەوەی کتێبی ((وەفاوئەمەکداری پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم )) لە پڕۆژەی { خوێندنەوەی هەشت کتێب } 💻📚
Читать полностью…🔴🔴🔴 ئاگاداری
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته ✋
🔴 بەژداربوانی خۆشەویست وەک ئاگادارن ماوەی خوێندنەوەی کتێبەکان تەواو بوو لە ئێستادا شەش ڕۆژتان لەبەر دەستە بۆ پێداچوونەوەی هەشت کتێبەکە ان شاء الله .
🟤 تاقیکردنەوە لە ڕۆژی چوارشەممە ( 1,11,2023 ) لەم کەناڵەوە لە ڕێگەی گۆگڵ فۆرم ئەنجام ئەدرێت ان شاء الله وە پێش ئەوە ڕونکردنەوەتان پێ ئەدرێ لەبارەی کاتەکەی .
🔴 لینکی تاقیکردنەوەتان بۆ ئەنێرین لەگەل فێرکاری چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە .
🟤 هەرکەسێکیش تا ئێستا کتێبەکانی نەخوێندۆتەوە هەلی بەژداریکردنی هەیە ئەم شەش ڕۆژە فرسەتێکە ئەتوانێ دەست پێ بکات و بەخێرایی بیانخوێنێتەوە ان شاء الله .
بۆ ئەوانەی ئیلتیزاماتی دینیان هەیە ..
«هەمیشە زمانتان خۆش بێت لەگەڵ خەڵک ، زمانتان جوان بێ لەگەڵ خەڵکدا، لەگەڵ خێزانتاندا، لەگەڵ هاوڕێتاندا ، دەڵێن: قسەی خۆش مار لە کون دەر دەکات، بە تایبەتی کەسی بانگخواز ، یان سەر و سیما دیندار ، لەوانەیە زۆر کەس بە تایبەتی لەم ڕۆژگارەدا -پێشتریش هەر وو بووە- خەڵک بە چاوێکی ترەوە سەیری دیندار دەکەن.
واتە بە چاوێک سەیری ڕیشدار دەکەن ، سەیری ئەهلی مزگەوت دەکەن ، بە نەزەڕێک نایانەوێت تاوانی لێ بووەشێتەوە.
منیش نامەوێ بە ئێوە بڵێم: تاوان مەکەن، ناشتوانین تاوان نەکەین ، بەڵام لە ئاستی مەسئولیەتدا بین ، لە ئاستی سەر و ڕیشەکەتاندا بن ، لە ئاستی ئیلتیزاماتەکەتاندا بن ، لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بن بۆ ئێوە.
مادام ئەهلی مزگەوتی خەڵک بە ئەهلی مزگەوت تەماشات دەکات ، بە ئەهلی مزگەوت تەماشات دەکات ، بۆیە ڕەوشتت جوان بکە ، قسەت خۆش بێت.
بەڕادەیەک با خەڵک بڵێن : کەس نییە بە قەد ئەهلی مزگەوت لەگەڵ هاوڕێی خۆیاندا بەینیان خۆشبێت ، بابڵێن : کەس نییە بەقەد ئەهلی مزگەوت لەگەڵ خێزانی خۆیاندا باش بن ، پەیامبەر ﷺ پەیامبەری خوایە ، خەدیجە ژنیەتی ، هەتا دەمرێت -وەکو وەفایەک بۆ خەدیجە - ژنی بەسەردا ناهێنێت.
دەبێت ئێوەی مولتەزم چیرۆکەکانتان ببێتە چیرۆکی خۆشەویستی بەینی ژن و پیاوەکان ، نابێ چیڕۆکی فیلمە درۆینەکان کە نە ئەکتەرەکان لەواقعدا خۆیان وان، نە بەو فیلمانەش دەتوانن واقعێکی تەندرووست دروست بکەن، چونکە هەمووی خەیاڵە [ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعض ] درۆ لە سەر درۆ درۆ لەسەر درۆ ، دەبێت بطل ، دەبێت پاڵەوانی ژیانی تاکی موسڵمان سەروەر و قائیدو پێشەواو پێشەنگەکانی موسڵمانان بن . لە پێغەمبەرﷺ ، لە عائیشە ، لە خەدیجە و فاتیمە و مەریەم ، لە ئەو کەڵە سەحابی و سەحابیاتانەی کەوا ژیانیان ڕازاندۆتەوە بەتاعەتی خوا و عیبادەت».
[ کورتە وتارێکی م.علی خان ]
لینکی ڤیدیۆ
https://youtu.be/OvJEOmgIW0E
چۆن_تهوبه_بکهم
برای خۆشەویستم .. خوشکی بەڕێزم
هەموومان تاوانبارین، هەموو هەڵەكارین، جارێك ڕوو لە خوای گەورە دەكەین و چەندین جار ڕوو وەردەگێڕین، تاوێك هەست بە چاودێری خوا دەكەین و تاوانێك بێئاگایی باڵمان بەسەر دەكێشێ، بێ هەڵە نابین، هەر دەبێت هەڵەمان لێبوەشێتەوە، نە من و نە تۆ مەعصوم نین، پەیامبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێت: (( كُلُّ بَنِي آدَمَ خَطَّاءٌ، فَخَيْرُ الخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ )). واتە: ((هەموو ئادەمیزادێك زۆر هەڵە دەكا و هەڵەكارە، و باشترینی هەڵەكاران تۆبەكارانن)) *.
سەهو و كەموكورتی لە سروشتی مرۆڤن، لە گەورەترین نیشانەكانی ڕەحمەتی خواش بۆ مرۆڤ ئەوەیە: دەرگای تەوبەی بۆ كردۆتەوە، فەرمانی پێكردووە هەر كە تاوانێكی تووش بوو سەرپێچیەكی ئەنجامدا، پەشیمان بێتەوە و ڕوو لەو بكات و بگەڕێتەوە بۆ لای ئەو. ئەگەریش ئەم ڕەحمەتە فراوانەی خوای مەزن نەبوایە، مرۆڤ دەكەوتە ناڕەحەتی و تەنگیەوە، هیممەتی لاواز دەبوو لەوەی نزیك بێتەوە لە پەروەردگارەكەی، بێ هیوا دەبوو بە لێخۆشبوون و میهرەبانی دروستكارەكەی. بەڵام ئەمەش نابێت وا بكات بە كەم تەماشای تاوان بكرێت.
*رواه أحمد والترمذي وابن ماجه والحاكم وصححه وحسنه الألباني.
مامۆستا علي خان
[لە ئامۆژگاریەکانی مامۆستای بەڕێزم بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ]
١.نیەتت پاک بکەوە
٢.ئاگات لە هاوڕێکانت بێ
٣.دوعای بەردەوام بکەن
٤.شتێک مەکە کە مەعصیەتی خوایە و وابزانی بە مەعصیەی خوا ئەگەیت بە طاعەتی خوا
خوای گەورە بتانپارێزێت شیخنا
یوتوبی فەرمی مامۆستا علي خان لای خۆتان زیاد بکەن و بڵاوی بکەنەوە
MamostaAlixan?si=6NxXzegmvFgPrkiP" rel="nofollow">https://youtube.com/@MamostaAlixan?si=6NxXzegmvFgPrkiP
شانازی بە کوردبونمان ئەکەین بەڵام هەر مسوڵمانێک لە هەر شوێنێک ئازاری پێ بگات ئێمەش ئازارمان پێ ئەگات
م. علی خان خوا بیانپارێزێت
🌼 ئادابەکانی خواردن 🌼
1🌼 ((بسم اللە)) کردن لەسەرەتای خواردن
2🌼بەدەستی ڕاست خواردن
3🌼لەپێش خۆوە خواردن
4🌼ستایشی خواکردن لەکۆتاییەکەی
5🌼خواردن لەسەر سفرە
6🌼خواردن بەڕاکشانەوە کەڕاهەتی هەیە
7🌼عەیبدارنەکردنی خواردنێك کەحەزی لێ ناکات
8🌼خواردن لەدەوروبەری قاپ وناوەڕاستی دەفرەوە کەڕاهەتی هەیە
9🌼خواردن بەسێ پەنجەو لێسانەوەیان دوای خواردنەکە
10🌼خواردنی ئەوەی لەکاتی خواردنەکە دەکەوێت یان پەرش و بڵاوبۆتەوە
11🌼سڕین ولێسانەوەی ئەودەورییەی لێی دەخوات
🌼کتێبی فقهی ئاسان 🌼
٦ربیع الثاني ١٤٤٥🍁
✍پێناسەی
((ٲهل البیت)):بریتیە لەخانەوادەی پەیامبەر صَلی اللە عَلَیەِوَسَلَّم ئەوانەی سەدەقەیان لەسەر قەدەغەکراوە، ئەوانیش بریتین لە: خانەوادەی علی کوڕی ئەبوتالب، وخانەوادەی جەعفر، وخانەوادەی عەبباس، وخێڵی حارسی کوڕی عەبدولموتەللیب، وخێزانەکانی پەیامبەر صَلَی اللەُ عَلَیەِوَسَلَّم.
📖کتێبی بنەماکانی ئیمان
۱٨ربیع ٱلٲول ۱٤٤٥ 🍁
تەنها پێنج وانە خوێنراوە ..
دەتوانن ئێستاش بەشدار بن لە خوولی وانەکانی مامۆستا .
لە کۆتایدا تاقیکردنەوە دەکەن و ئیجازە لە مامۆستا وەردەگرن
👇🏻
/channel/XwliWanakaniMAliXan
چۆنێتی درووستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل و ستەمی بەردەوامیان لە خەڵكی فەڵەستین | مامۆستا علي خان
/channel/fawaid_athar
چۆنێتی درووستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل و ستەمی بەردەوامیان لە خەڵكی فەڵەستین.
لە یوتیوب: https://youtu.be/a199Bo5wY9E
پڕۆژەی خوێندنەوەی ٨ کتێب بەردەوامە
تا ئێستا دەرفەت ماوە بۆ بەشدار بوون.
/channel/xwendnawae_8_kteb