mamostaalixan | Unsorted

Telegram-канал mamostaalixan - كەناڵی مامۆستا علي خان

2542

أسـير بتـوفيق الله تعالـى علـى خطـى سلـفنا الڪرام وأئمتنـا الأعـلام جمعنـي الله بـهم فـي الجـنان آمين 🌹

Subscribe to a channel

كەناڵی مامۆستا علي خان

"هەر کات دوو کەس لەبەر خوا یەکیان خۆشویست ، دوایی ناخۆشی کەوتە نێوانیانەوە، ئەوە مەگەر بەهۆی تاوانی یەکێکیانەوە بووە!"

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

نەکردنی زەواج هۆکاری سیحرە ؟

م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

مامۆستا علی خان


ٲستغفراللە وٲتوب ٳلیە

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئەوە ویکپیدیا کە دەڵێت ڤایبەر ئیسڕائیلیە، ناڵێت هی کەسێکی جوولەکەیە ، بەڵکو دەڵێت کۆمپانیایەکی ئیسڕائیلییە.
ئەدمین.

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

مامۆستایەکی بەڕێز گوێی لە وانەکانی ریاض الصالحین بووە، ئەو نامەیەی بۆ ناردووم. والفضل لله تعالى أولا وآخرا.

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

- هەر کەس وەک تۆ بیری نەكردوە تۆمەتی بۆ مەکە.
- بۆ دەبیت هەر كەسێك وەك تۆ بیری نەكردەوە یان دەبێت هەرزە كار و حەماسی و هەڵەشە بێت یان پیاوی جوولەكە و وڵاتان؟! ئەی ناكرێت ڕێگایەكی تر هەبێت لەو نێوەندەدا!
- بابەت ئیجتهادی بوو، سنگتان فراوان بێت بابەتەکەی ئەم دواییانە غەزە وەک نموونە.
لە یوتیوب: https://youtu.be/R8BD27-wnG4.
لە فەیسبووك: https://www.facebook.com/mamostaalixan/videos/314616347975439

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

🌸السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُە

لەبەر داواکاری هەندێک لە بەژداربوان ماوەی تاقیکردنەوەکەمان درێژ کردەوە تا ١٢ ئەمشەو ان شاءالله 🤲

تا ئەوکات ئەوەی بەژداری نەکردوە بەژداری بکات و تاقیکردنەوە بکات ئەگەر نا دوای داخستنی فۆڕمەکە مافی بەژداری کردنی نامێنێت
خوای گەورە هەموو لایەک سەرکەوتوو مۆفەق بکات یاربی 🤲

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئەم ئیسلامە پێویستی بە گەنجە!
ئیسلام بە چاک بوونی گەنجەکان زیاتر پێش دەکەوێت، سەر دەکەوێت، دەگات بە ئامانج.
ئەگەر ئێوەی گەنج قۆڵی لێ هەڵنەماڵن بۆ سەرخستنی ئیسلام، کێ قۆڵی لێ هەڵماڵێت؟!
ئەگەر ئێوە ئیسلام لەم كزی و لاوازییەی ئێستا دەرنەکەن، کێ دەری بکات !؟
ئیسلام پێویستی بە ئێوەیە
ئیسلام لە سەرەتادا بە گەنجی وەک عەلی و سەعدی كوڕی ئەبی وەقاص و عبد الله ی کوڕی عەباس و عبد الله ی کوڕی عومەر و عبد الله ی کوڕی مەسعود و بەڕائی كوڕی عازب و جابری كوڕی عەبدوڵا و ئەبو هورەیرە و ئەنەس و ئەبو سەعید و عائیشە و ئوسامەی كوڕی زەید و زەیدی كوڕی ثابت و عومەیری كوڕی ئەبی وەقاص و ڕافعی كوڕی خەدیج و سەمورەی كوڕی جوندب و موعازی كوڕی عەمری كوڕی جەموح و موعەویزی كوڕی عەفراء و حەسەن و حوسەین = سەركەوت، ئەوانە قۆڵیان لێ هەڵماڵی، پاشان گەنجەكانی تابعیان و ئەوانەی دوای ئەوان شوێنی هاوەڵان كەوتن وەك قوتەیبەی كوڕی موسلم و هاوشێوەكانیان، قۆڵیان لێ هەڵماڵی بۆ سەرخستنی ئیسلام.
ئەمانە هەموویان گەنج بوون
حەدیث کەمتر لە گەورەکانەوە ڕیوایەت کراوە، ئەم گەنجانە حدیثەکانیان پاراست پاراستووە و گێڕاویانەتەوە،
ئەبو هریرە کە مسوڵمان بوو تەمەنی شانزە ساڵ بوو ، عبد الله کوڕی عومەر ویستی خۆی ناو نووس بکات بۆ غەزا هێشتا تەمەنی چواردە ساڵ بوو، ئەبو هریرە بیست و پێنج ساڵ بوو بەشداری غەزای کرد ،
عبد الله ی کوڕی مەسعود گەنجێک بوو قورئان لە مەكە دەخوێند و تەحەدای كافرەكانی دەكرد، ئەوانیش گرتیان و خەڵتانی خوێنیان كرد، هەر قاچێکی لەسەر میزان لە کێوی ئوحود قورسترە!
کوا گەنجەکان ئێوە چیتان کردوە؟ چیتان بۆ ئیسلام کردوە
کوا زانستی شەرعیتان ؟ کوا دەعوە و بانگەوازتان بۆ ئیسلام ؟
كوا ئازارتان چەشتووە لە پێناوی خوا؟! کوا دڵسۆزیتان بۆ ئەو خەڵک و خاک و دینەتان ؟؟
ئاخر لە قیامەت پرسیارت لێ دەکرێت بزانرێت ئەو لەشەت چەندێکی لە گەنجێتی فرۆشت بە خوا ؟ چەندێکیت تەرخان کرد بۆ خزمەتی دینی خوا ؟
وتت خوایە ئەوە نەفسم هی تۆیە و هی من نییە ؟! لە خزمەتی دینەکەت خزمەتکاری دەکات
ئەم ژیانە خۆشە ، ژیانی خۆ بەخشینە خوا ، وەرە تاقی بکەوە ، زۆرت تاقی کردەوە، ئەمەشیان تاقی بکەوە.
ڕێگای خۆ فرۆشتنە خوا، سوێند بە خوا ژیانێکە بە شمشێر شەڕت لەگەڵ بکەن نایگۆڕیتەوە …

م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

كێشەی فەلەستین چییە و دەوڵەتی ئیسڕائیل چۆن درووست دەبێت؟

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

اتق الله حيثما كنت😢
🔹مامۆستا علی خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

[ دەتەوێت خەڵک تۆیان خۆش بوێت ؟ ]

«بەگوێرەی خۆشەویستی خوا خەڵک خۆشیان دەوێیت و بەگوێرەی لێترسانی خەڵک سامت لێدەکەن و هەیبەتت لایان دەبێت».

[ کتێبی زیانەکانی تاوان و خۆپاراستن لێی ]

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

چ شتێك شتێك سوننتە لەوكاتەدا بوترێ :
بەپێی ئەوەی بوخاری و موسلیم لەعائیشەوە ئەگێڕنەوە كە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ڕۆژو مانگ دوو نیشانەن لەنیشانەكانی خوای گەورە بۆمردنو ژیانی كەس ناگیرێن، كاتێ بینیتان گیران، لەخوا بپاڕێنەوەو داوای لێبوردنی لێ بكەن.
وە هەردوكیان لەئەبوموساوە گێڕاویانەتەوە دەفەرموون: ڕۆژ گیرا، پێغەمبەر ﷺ هەستا نوێژی بۆ كردین لەپاشاندا فەرمووی: (إذَا رَأيتُم شَيئاً مِن ذَلِكَ فَافزَعُوا إلي ذِكرِ اللهِ وَدُعَائِهِ وَاستِغفَارِهِ). 
واتە: ئەگەر شتێكی وەهاتان بینی هانا بەرن بۆ یادی خوا كردن و پاڕانەوە و داوای لێبوردن لێی.

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

زۆر نامولتەزیم پێش مولتەزیم ئەڕواتە بەهەشت
زۆر بێ ڕیش پێش ڕیشدارەکان ئەڕواتە بەهەشت
دینی خوا سەر ئەکەوێ بەکەسانی فاسق !!

#کاریگەر

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

اللَّهُمَّ مُنْزِلَ الْكِتَابِ, سَرِيعَ الْحِسَابِ, اهْزِمِ الأَحْزَابَ, اللَّهُمَّ اهْزِمْهُمْ وَزَلْزِلْهُمْ

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

[ حوکمی وتنی خوا گیان ]
الله گیان خوا گیان یەعنی خوا کە گیانم بەقوڕبانی بێ ، یان خەڵک کە ئەڵێن پێغەمبەر ڕۆح و دایکم بە قوڕبانی بێ ، خەڵک بۆ پێغەمبەر ئەڵێن گیان ، بۆ باوک ئەڵێن گیان یەعنی ڕۆحم ئەکەم بە قوڕبانی باوکم ، گیان و ڕۆحم ئەکەم بە قوڕبانی پێغەمبەری خوا ،
ئەوە قسەی گەنجە کە بڵێ دروست نیە بڵێی خوا گیان
ئەوانە کەسێکی جاهیلن ئەبێ پێیان بڵێی هەڵەت کرد و دانیشە

ئەگەر وتیان مادەم سەلەف بەکاریان نەهێناوە ئێمەش بەکاری ناهێنین
ئەمەش خەڵەتە چونکە هەزاران شت هەیە سەلەفی صالح بەکاریان نەهێناوە ئێمە بەکاری ئەهێنین ، ئەمە ئیشکالێکە کە هەندێک کەس و مامۆستا ئەڵێن مادەم سەلەف نەیانکردوە و ئێمەش نایکەین..
ئەو قاعیدە بۆ هەندێک بابەت بەکاردێ؛
هەر شتێک لە ناو سەلەف هەبوبێ و نەیانکردبێ ئەوکاتە دێی ڕێگری لێ ئەکەی ،
بەڵام بۆ مەسەلەی خوا گیان ، ئایا قەت صحابە نەیان وتوە ڕۆحمان فیدای خوا بێ ؟ بەڵێ چۆن نەیانوتوە . بەپێغەمبەری خوایان نەوتوە ؟ بەڵێ چۆن نەیانوتوە
ئەوەتا صحابەش وتویانە
بۆیە قەولی صحیح لە ئەقوالی علما دروستە بە فیدای کەسێک بی ، کاتێک ئەڵێی خوا گیان ماعنای ئەوەیە خۆت ئەکەی بە فیدای خوا ،
بەڵام ئەوەنەیە کە ئەڵێن بەردێک کەسێکی نەزان بیخاتە ئاوەوە سەد زانا دەری ناکا
کۆمەڵێک خەڵکی دەست بەتاڵ لە کەم علمی خۆیان دێت دەشکێتە سەر ئەم قسانە

م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

الحمدلله مامۆستای بەڕێزمان گەڕاوەتەوە
وتاری دەبێت ئەم هەفتەیە إن شاء الله

خوای گەورە سەلامەتیان بکات ✨

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

پرسیار و وەڵامی كۆتا هەفتە: https://youtu.be/XjwjzXLWu5I

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ئەمشەو چاوەڕوان بن كاتژمێر 9:
ئایا ئەم قسە ڕاستە: زینا قەرزە هەر دەبێت بیدەیەوە؟؟

https://youtu.be/f9hkmW5CQbw

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

لەبەر ئەوەی ڤایبەر ئیسڕائیلیە، سڕیمەوە و لە ئەمڕۆوە وەڵامی پرسیار لە ڕێگەی ڤایبەر نادەمەوە، وەڵامی پرسیار بە چوار شەمان (نێوان عەسر و مەغریب) دەبێت، بە یارمەتی الله ﷻ تەنها لە ڕێگەی واتساپ و تەلەگرامەوە دەبێت إن شاء الله تعالی.

براتان
علی خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

دۆڕاندای موسوڵمانان حیکمەتی تێدایە بۆئەوەی دەربکەوێت کێ دینی بۆخوادەوێت و کێ دینی بۆدەسەڵات دەوێت

مامۆستا علی خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

دوو شت چاكەكەت لە ئاست براكەت دەسڕنەوە!

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

بۆ ئەوانەی ئاهەنگی هالۆین دەگێڕن، كەمتر لە دەقیقەیەك
مامۆستا علی خان

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

سوڕەتی «الکهف» | رعد الکردي

/channel/mamostaalixan

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

چاوەڕوانی مامۆستا بن ئەمشەو كاتژمێر 9 لە فەیسبووك و یوتیوبەوە بۆ بابەتێكی گرنگی مێژوویی هەستیار و نەبیستراو بە ناونیشانی: كێشەی فەلەستین چییە و دەوڵەتی ئیسڕائیل چۆن درووست بووە؟؟!

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

خوێندنی سورەتی محمد بە ڕیوایەتی ورش. مامۆستا علی خان . شەوانی ڕەمەزانی مزگەوتی قازی محمد ساڵی 1441

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

بە کۆدەنگی زانایان وەک نەوەوی و جگە لەویش باسیان کردووە ڕەنگی جگە لەڕەشیش بۆ ئافرەتان درووستە بە بێ هیچ کەڕاهەتێک.

وەرگیراوە لە مەقالەیەکی بەڕێز مامۆستا علی خان لەم لینکەدا:

https://www.ali-xan.com/prsyar/382

   

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
=============
🗞چۆنێتى ئەنجامدانى نوێژی ڕۆژگیران و مانگ گیران:.
1️⃣- حوکمى ئەم نوێژە.؟
2️⃣- چۆن خەڵكی بۆ بانگ دەكرێ .؟
3️⃣- چەند ڕکات دەکرێ .؟
4️⃣- چۆنێتی كردنی
5️⃣- سەبارەت بە وتاردان لە دوای نوێژەكە .؟
6️⃣- كاتەكەی .؟
7️⃣- چ شتێك شتێك سوننتە لەوكاتەدا بوترێ..؟
حوكمی ئەم نوێژە :
زانایان لەسەر ئەوە پێك هاتوون كە نوێژی ڕۆژ گیران و مانگ گیران سوننەتێكی موئەككەدە بۆ پیاوان و ژنان
بەڵام ئەبو عوانە لە صەحیحەكەیدا (2/398) دەفەرمووێت: (بيان وجوب صلاة الكسوف) وە چەند حەدیسی لە ژێر ئەم بابەدا هێناوە كە دەلالەت دەكاتە سەر وجوب وەك: (فإذا رأيتموها فصلوا) ـ واتە هەركاتێك بینیتان ڕۆژ یان مانگ گیرا ئەوە نوێژ بكەن ـ وە هەندێک لەزانایان دەفەرموون : ئەمە ڕاجحترە لە ڕووی بەڵگەوە .
وەچاكتر وایە بەجەماعەت بكرێت، هەرچەندە بە جەماعەت كردنی مەرج نییە تێیدا
چۆن خەڵكی بۆ بانگ دەكرێ :
لەكاتی ڕۆژگیران و مانگ گیران بانگەوازی خەڵی بۆ دەكرێت بە وتنی : (الصلاة جامعة)
ئەم نوێژە چەند ڕكاتە ؟
وە جەماوەری زانایان لەسەر ئەوەن دوو ڕكاتە، لە هەر ڕكاتێكدا دوو جار ڕكوع ئەبرێت.
چۆنێتی كردنی :
لە عائیشەوە خوای لێ ڕازی بێت هاتوە دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ لەژیانیدا مابوو جارێك ڕۆژگیرا چووە دەرەوە بۆ مزگەوت و هەڵسا خەڵكەكەی لەدوای خۆیەوە ڕیز كردو سوڕەتێكی دورو درێژی خوێند، لەپاشاندا (الله أكبر) ی كرد و چووە ركوعەوە، ماوەیەكی زۆر لەركوعدا مایەوە، شتێكی كەمتر بوو لەخوێندنەكەی یەكەم، لەپاشاندا سەری بەرز كردەوە فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لە پاشاندا وەستاو سوڕەتێكی تری خوێند، بەڵام ئەوەندەی خوێندنی یەكەم دورو درێژ نەبوو، پاشان (الله أكبر) ی كردەوەو چووە ركوعەوە، بەڵام ئەوەندەی ركوعی یەكەم نەمایەوە، پاشان فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لەپاشاندا چووە سەجدەوە، هەر بەو شێوەیە ڕكاتەكەی تریشی تەواو كرد، هەتا چوار ركوعو چوار سجودی تەواو كرد ڕۆژ دەركەوتەوە پێش ئەوەی سڵاوبداتەوە، لەپاشاندا هەڵسا ووتارێكی دا بۆ خەڵكەكە لەسەرەتاوە سوپاس و ستایشی پەروەردگاری كرد بەجۆرێك هەرشیاوی ئەوبێت، ئینجا فەرمووی:

(إنَّ الشَّمسَ وَالقَمَرَ آيَتَانِ مِن آيَاتِ اللهِ عَزَّوَجَلَّ لا يَنخَسِفَانِ لِمَوتِ أحَدٍ وَلا لِحَيَاتِهِ، فَإذَا رَأيتُمُوهَا فَافزَعُوا إلي الصَّلاةِ) (رواه البخاری ومسلم). واتە: ڕوژو مانگ دوو نیشانەن لە نیشانەكانی خوا، نە بۆ مردنی كەس ئەگیرێن نە بۆ لەدایك بوونی كەس، جا ئەگەر بینیتان گیران پەنا بەرنە بەر نوێژ كردن.
هەروەها بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە لە ئیبنوعەبباسەوە كە دەفەرمووێت: ڕۆژ گیراو پێغەمبەر ﷺ نوێژی كرد، لەنوێژەكەیدا وەستانێكی درێژ وەستا بەئەندازەی سوڕەتی بەقەڕە، پاشان ڕكوعێكی درێژی برد، پاشان هەستایەوە لە ركوع و وەستانێكی درێژ وەستا، بەڵام لەوەستانی یەكەم كەمتر بوو، پاشان ركوعێكی درێژی برد، بەڵام لەركوعی یەكەم كەمتر بوو، پاشان سەجدەی برد، پاشان هەستایەوە پێو وەستانێكی درێژ وەستا، بەڵام لەوەستانی یەكەمجار كەمتر بوو، پاشان ركوعێكی درێژی برد، بەڵام لەركوعی یەكەْم كەمتر بوو، پاشان سەجدەی برد، پاشان كەسەلامی دایەوە ڕۆژ دەركەوت، فەرمووی:

(إنَّ الشَّمسَ وَالقَمَرَ آيَتَانِ مِن آيَاتِ اللهِ لا يَنخَسِفَانِ لِمَوتِ أحَدٍ وَلا لِحَيَاتِهِ، فَإذَا رَأيتُم ذَلِكَ فَاذكُرُوا اللهَ) واتە: بەڕاستی ڕۆژو مانگ دوو نیشانەن لەنیشانەكانی خوا، نە لەبەر مردنی كەسێك ئەگیرێن و نە لەبەر لەدایك بوونی، جا كاتێ بینیتان ئەو دووانە گیراوون یادی خوا بكەن.
سەبارەت بە وتاردان لە دوای نوێژەكە :
ئیمامی شافیعی ئەو ووتاردانەی پێغەمبەری ﷺ كردۆتە بەڵگەی ئەوەی ووتار دان مەرجێكە لەمەرجەكانی ئەو نوێژە.

بەڵام ئەبو حەنیفەو مالیك ئەڵێن: نوێژی مانگ گیران و ڕۆژ گیران ووتاردانی تێدا نییە، وە پێغەمبەر ﷺ بۆیە ئەو ووتارەی دا چونكە خەڵكەكە، ئەیان ووت: لەبەر مردنی ئیبڕاهیمی كوڕی پێغەمبەر ﷺ ڕۆژ گیراوە.
كاتەكەی :
كاتەكەشی لەوكاتەوەیە ڕۆژ یامانگ ئەگیرێن هەتا دەرئەكەونەوە، نوێژی مانگ گیرانیش وەك نوێژی ڕۆژگیرانە بێ جیاوازی.
حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: ئەوكاتەی ئیبنوعەبباس ئەمیر بوو لەسەر بەصرە مانگ گیرا هاتەدەر بەرنوێژی بۆ كردین دوو ڕكات لە هەر ڕكاتێكدا دووجار چووە ركوعەوە، كاتێ لێ بووەوە چووە سەر مینبەر فەرمووی: من بەوشێوەیە نوێژم بۆكردن وەك چۆن پێغەمبەرم بینیووە ﷺ نوێژی كردووە. (شافیعی لەموسنەددا گێڕاویەتییەوە).

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

«ئەگەر خوا سەرکەوتنی بوێت بە سەر کافراندا، ئەوا بێگومان دەتوانێت موسڵمانان سەربخات بە سەریاندا بە بێ هیچ جەنگێک، بەڵام خوای گەورە تێکۆشان و جیهادی داناوە تا بە یەکتر تاقیتان بکاتەوە، وە باوەڕدار و کافر پاڵفتە بکات، بۆ ئەوەی بزانێت -زانینی دەرکەوتن بۆ هەموو لایەک- کێ دەجەنگێت لەگەڵ باوەڕداران و کێ دەجەنگێت لەگەڵ کافراندا، کێ لەگەڵ باوەڕدارە و کێ لەگەڵ بێ باوەڕ، کێ بەڕاستگۆیی باوەڕدارە و کێش بە درۆوە ئیمانی هێناوە، کێ باوەڕەکەی لەسەر شوێنکەوتنی براوە و بە هێز وەستاوە و کێش بە بەرچاوڕۆشنییەوە باوەڕدارە».
بڕوانە: تەفسیری ئیبن جوزەی و سەعدی.

خوایە گیان برایانمان لە فەلەستین سەربخەیت بەسەر کافراندا 🤲، خوایە بەهانای موسڵمانانەوە بڕۆ و نەجاتیان بدە لە ژێر ئاگر و ئاسنی دووژمن 🤲.
خوایە تۆ دەدەین بە گژ جوولەکە صەهیۆنییەکاندا 🤲.

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

شێوازێکی ئاسانی صلوات دان فێر بن

م. علی خان خوا بیانپارێزێت

Читать полностью…

كەناڵی مامۆستا علي خان

ســەرســام مــە بـــە بـــە خــۆت !


کاتێك دەبینیت خەڵک سەرسامن پێت ،
بزانە سەرسامن بەو جوانییەی خواى میهرەبان دەری خستوە لە تۆدا،
بێئاگان لە ئەو ناشرینی و خراپێتیەی
کە خوا دایپۆشیوە بۆت.

Читать полностью…
Subscribe to a channel