چاوەڕوانی وانەیەکی نوێ بن سەبارەت بە بانگەوازی شێخ محمدی کوڕی عەبدولوەهاب لەلایەن مامۆستای بەڕێزمان م. علي خان خوا بیانپارێزێت
Читать полностью…حوكمى خۆ جووڵاندن چیيە لە کاتی قورئان خوێندن
پرسیار: مامۆستا، ئایا خۆجووڵاندن لەکاتی قوڕئان خوێندن لاسایی کردنەوەی گاور و جولەکەیە؟
وەڵام: خۆجووڵاندن بە بێ نییەتی خۆچواندن بە كافران و لاڕێكان، هەیە لە زانایان ڕوخسەتیان پێداوە، بە تایبەت ئەگەر تەلقائی و خۆكردە بێت، بە بێ ئەوەی وەك عیبادەتێك، خوا داینابێت ئەنجامی نەدات، یان بە باشتری بزانێت، درووستە، بەڵام بە مەشروعی بزانێت و وا بزانیت عیبادەتە ئەوا دەبێتە بیدعە.
ئەم بابەتە هەر چۆنیك بێت لە بابەتی خیلافی ناڕواتە دەرەوە، شاراوەش نییە كە دەقێكی صەحیح نییە یەكلای بكاتەوە.
هەر لە بابەتی ئەمانەتی زانستییەوە بڵێم، هەندێك لە زانایان دەڵێن: ئەمە لە بنەمادا خۆچواندنە بە جوولەكە، تەنانەت دەڵێن: پێیان وتراوە: یهود، لأنهم یتهودون (یتحرکون) عند القراءة.
بەڵكو پێیان وایە کاتێک خوای گەورە تەوڕاتی دابەزاند بۆ سەر موسا, ئاسمانەکان و زەوی جوڵاونەتەوە. لە ئیسڕائیلیاتدا هاتوە کاتێک خوای گەورە لەوحەکانی تەوڕاتی دابەزاند بۆ موسا هیچ شاخ و دار و بەردێك نەمایەوە مەگەر هەمووی جوڵانەوە. ئەمڕۆش هیچ یەهوودییەك نابینی لە گەورە و بچوکیان مەگەر لە كاتی خوێندنی تەوراتدا خۆی دەجووڵێنێت.
ئەبو حەیيان لە «البحر المحیط»دا دەڵێت: «ئەم ئەخلاقە هاتووەتە نێو مسوڵمانانیشەوە، هەر بۆیە لە میسردا کە دەرس بە مناڵەکان دەڵێنەوە، منداڵەکان خۆیان دەجوڵێننەوە، بەڵام لە ئەندەلوس ئەگەر منداڵ لەکاتی قوڕئان خوێندن خۆی بجوڵێنێتەوە مامۆستاکەی لێی دەدا و پێی دەڵێت: خۆت مەشوبهێنە بە جولەکەكان.
بە کورتی بڵێین: ئەم بابەتە مەکروهە و دەکرێت سەريش بکێشێت بۆ حەڕام ئەگەر بۆ خۆ شوبهاندن بە کافران یان لاڕێكان بێت.
بەڵام خۆجووڵاندن بەبێ نیيەتی خۆشوبهاندن بە بێ دین و جولەکە و گاورەکان و گرووپە گومڕاکانی ناو مسوڵمانەکان هەیە ڕێگەی پێ داوە.
بەڵام خۆجووڵاندن خۆی لە خۆیدا، وەكو عیبادەت نەكرێت و تەلقائی بێت، حەڵاڵە و هذا ما ندین الله به.
ئەگەریش كەسێك وتی: تۆ فەرمووت بابەتەكە خیلافییە، كەچی ئێمە فەرموودەمان هەیە، ئەوەتا هاتووە لە پێغەمبەرەوە: «إِذَا قَامَ أَحَدُكُمْ لِصَلاتِهِ فُلْيُسْكِنْ أَطْرَافَهُ، ولَا يَتَمَيَّلْ كَمَا يَتَمَيَّلُ الْيَهُودَ، فَإِنَّ مِنْ تَمَامِ الصَّلاةِ سكون الأطراف فِي الصَّلاةِ».
ئەوا بە زۆر ڕێگا وەڵامت دەدەینەوە، لێرە تەنها دوو خاڵ باس دەكەین:
یەكەم: ئەمە باسی سكونی ئەتراف دەكات، ئەمەش بریتییە لە دەست و قاچ، موناوی وا شەرحی دەكات.
دوو: ئەمە زۆر لاوازە بەڵكو نزیكە لەوەی هەڵبەستراو بێت. ئیبن عەدی لەبارەی الحكم بن عبد الله بن سعد كە یەكێكە لە ڕاویەكانی دەڵێت: «أحاديثه موضوعة ... لا يتابعه الثقات عليها، وضعفه بين على حديثه»..
ئیبن مەعينیش دەڵێت: «ليس بثقة ولا مأمون».
هەروەها ئیبن ئەلموبارەك وازی لە فەرموودەكانی هێناوە.
هەروەها ئەحمەد نەهی كردوە لە گێرانەوەی فەرموودەكانی.
نەسائیش دەڵێت: «متروك الحديث».
والله تعالی أعلم
بەڕێز م. علي خان
تەقوا بەواتای چی دێت؟
تەقوا بە واتای لە خوا ترسان نایەت !
بەڵکو بە واتای ئەوە دێت کە پارێزێک بخەیتە نێوان خۆت و توڕەیی خودا
تەقوا لە خوا ترسان نیە بەڵکو ئەنجامی تەقوا لەخوا ترسانە نەک خودی تەقوا.
{شرح السنة للمزني}
م. علي خان
لا إلهَ إلاّ اللّهُ وحْـدَهُ لا شريكَ لهُ، لهُ المُلكُ ولهُ الحَمْد، يُحيـي وَيُمـيتُ وهُوَ على كُلّ شيءٍ قدير.
Читать полностью…ئایا مارەیی دیاری کراوە لە ئیسلامدا ؟
پەیامبەر صل الله علیە وسلم چەند مارەیی کردوە بۆ خێزانەکانی ؟
باشترین مارەیی چییە و چەندە ؟
م. علي خان
ئیمامی موزەنی - رحمە الله - فەرمووی: مردوم شۆرد تا دڵم ڕاچڵەکێ و پەندی لێ وەربگرم
بەڵام بوو بە عادەتم
هەر عیبادەتێک بوو بە عادەت چێژ و خشوعی تیا نامێنێ ڕێک وەک نوێژەکانمان .
شرح السنة للمزني
شیخ علي خان حفظە الله
ئایا قنوت کردن لە بەیانیاندا حوکمی چیە ؟
ڕای مەذهەبەکان و علمایان چیە لەسەری ؟
م. علی خان
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ , وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ , اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
Читать полностью…پرسیار: زیادەڕۆییكردن لە دوعادا بە واتای چی دێت؟
وەڵام: الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله ومن والاه، أما بعد:
سەرەتا پەروەردەگار دەفەرموێت: (ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ)، واتە: بە لەسەرخۆیی و بە کڕووزانەوەوە داوا لە خوا بکەن، خودا حەزی لە سنور بەزێنەكان نییە.
هەروەها لە فەرموودەدا چەسپاوە لە پەیامبەری خواوە کە نەهی کردوە لە سنور بەزاندن لە دوعا کردندا، لە سونەنی ئەبو داود و موسنەدی ئەحمەد و جگە لەوانیشدا هاتووە، دەفەرموێت: «أَنَّ عَبْدَ اللهِ بْنَ مُغَفَّلٍ سَمِعَ ابْنَهُ يَقُولُ : اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْقَصْرَ الْأَبْيَضَ عَنْ يَمِينِ الْجَنَّةِ إِذَا دَخَلْتُهَا ، قَالَ : يَا بُنَيَّ ، سَلِ اللهَ الْجَنَّةَ وَتَعَوَّذْ بِهِ مِنَ النَّارِ ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : إِنَّهُ سَيَكُونُ فِي هَذِهِ الْأُمَّةِ قَوْمٌ يَعْتَدُونَ فِي الطَّهُورِ وَالدُّعَاء»( ). واتە: عەبدوڵای کوڕی موغەففەل گوێی لە کوڕەکەی بوو دەیوت: خوا داوای کۆشکە سپیەکەت لێ ئەکەم لە دەستە ڕاستی بەهەشتەوە کە چومە بەهەشتەوە. وتی: ئەی کوڕم داوای داوای بەهەشت بکە و پەناش بگرە لە ئاگر و تەواو، چونکە گوێم لە پەیامبەر بوو فەرموویەتی: لەم ئوممەتە خەڵکانێک دێن لە دەستنوێژ و لە دوعادا دەست درێژی دەکەن».
زیادە ڕەوی کردنیش لە دوعاكردندا، چەند جۆرێکە، لەوانە:
1- مرۆڤ زۆر دەنگی بەرز بکاتەوە و هات و هاوار بکات.
2- یان داوا بکات خوای گەورە شتێکی پێ بدات کە بەدەست نایەت، وەک ئەوەی:
- بڵێ: «خوایە بمکە بە پێغەمبەر ».
- یان بڵێ: «خوایە ئەوەم پێ بدە کە بەکەست نەداوە».
- یان بڵێ: «خوایە ئەوەم پێ بدە کە بە سولەیمانت داوە».
- یان بڵێ: «خوایە گیان تا قیامەت بمهێڵەوە».
- یان داوا بکات خوای گەورە لە مرۆڤ بون دەری بکات بیکات جا بەوە بێت بیكات بە جنۆکە یان بەو مانایەی پێویستی بە خواردن و خواردنەوە نەبێت.
- یان داوا بکات لە غەیب شارەزا ببێت.
- یان داوا بکات خوا بیکاتە کەسێکی مەعصوم و لەتاوان دوور بێت
- یان داوا بکات خوا مناڵی پێ بدات بێ ئەوەی ژن بهێنێت.
- یان داوا بکات خوای گەورە بیکات بە فریشتە.
- یان داوا بکات هیچ ناڕەحەتیەک نەیەتە ڕێگای لە دونیادا تا قیامەت.
- دوعا بکە خوای گەورە کەسانێک بکات بە مەیمون و بەراز.
3- یان داوای تاوان بکات، یان داوا بکات خوای گەورە حەڕامێکی بۆ ئاسان بکات، وەك بڵێ: «خوایە زینام بۆ ئاسان بکە…».
4- یان دوعا بکات بە شتێک کە ناشەرعی بێت یان سەر لە ناشەرعییەوە دەربكات.
5- یان دوعا بکات لە کەسێک کە شایستەی ئەوە نەبێ دوعای لێ بکرێت.
6- داواكردن بە وردەكاری و تەفاصیلەوە، وەك فەرموودەكەی عەبدوڵای كوڕی موغەففەل پێشتر باسمان كرد، وەك ئەوەی بڵێت: خوایە کۆشکێکم پێ بدە لە بەهەشتدا ئاوا و ئاوا بێت.
پەیامبەری خوا صل الله علیە وسلم سەردانی پیاوێک دەکات کە زۆر بێ هێز بووە، وەك جووجكە و فەڕوج لاواز ببوو، پێی فەرموو: «هیچ داوا و هیچ دوعایەكت نەكردووە؟ وتی: بەڵێ ئەی پەیامبەری خوا، وتم: خوایە هەر سزایەکم ئەدەی لە ئاخیرەتدا، لە دونیا پێشی بخە و مەیخە ئاخیرەت بۆم. پەیامبەری خوا فەرمووی: بەرگەی شتی وا ناگریت و پێت ناکرێت! بۆ ناڵێی خوایە چاكم پێ بدە لە دونیا و لە ئاخیرەتدا و لە ئاگر دۆزەخ بمانپارێزە»؟!.
7- یان زۆر لە خۆی بكات بۆ ئەوەی دوعاکانی لە شێوەی پەخشان بێت و وەزنیان هەبێت. بەڵام بێ زۆر لە خۆكردن
8- یان دوعا بكات بە پچڕاندنی سیلەی ڕەحم.
بەڵام ئەوەی كە دەڵێن: دوعاكردن بە شتێك لە ئاساردا نەهاتبێت ئەوە دزیادەڕۆییە، ئەوا بەو شێوازە نییە مەگەر بڕواتە ژێر خاڵەكانی پێشووەوە، بە بەڵگەی فەرموودەكەی پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم: ثم ليتخير من الدعاء ما شاء.
والله أعلم.
م. علي خان
امتیحانەکە دوا دەخەین بۆ ناوەڕاستی مانگی دوو ان شاء الله
لەبەر تەلەبەکانی زانکۆ امتیحانیان هەیە
ئەوانەی تەواو بوون با مراجەعە بکەنەوە و ئەوانەشی کە دوا کەوتون دەتوانن ئەم ماوە قەرەبوی بکەنەوە
بارک الله فیکم
یاساکانی جەنگ لای ئیسرائیل | مامۆستا علي خان
https://youtu.be/SH0sAhNS7Yw?si=p9btw7ldR0dcr3xj
زانایان لە هەموو شتێکدا پێشەنگ بوون هەم لە عیلمدا هەم لە کردەوەدا بۆ نموونە امام احمد ڕۆژی 300 ڕکات نوێژی کردووە.
شرحی / ریاض الصالحین
شیخ علي خان حفظە اللە
ئەم کەناڵە لەلایەن هەندێک خوشک و براوە دانراوە، بابەتی بە سوودی إن شاء الله تێدا بڵاو دەکەنەوە، لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە و خۆتان لە پاداشت بێ بەش مەکەن:
/channel/Xadim5
هەرکەسێک ئەمە مامۆستاکەی بێت پێت وایە زیرەک نەبێت نانا هەرگیز مەحاڵە✍
م. علی خان الٲثري ـ خوای گەورە بیپارێزێت ـ.
فەزڵ و چاکەی قسەی باش و بانگەوازی
✍📚
«لەم جيلەدا كۆمەڵێك گەنج دروست بوون، لەلای نیمچە مامۆستا و فەریكە شارەزا و كتێب و شریت و وەسیلەكانی تر خوێندویانە، یان تەنها لەسەر کتێب یان لەلای یەكتری فێری شتێك بوون، دوور لە كۆڕی زانست و كۆشی ئەدەب ، دەبینی بواری قسەكردنیان بۆ كراوەتەوە بۆ قسەكردن به ناموس و كەسایەتی و عیرزی بانگخوازان و مامۆستایان و زانایان و پێشەواكان لە ڕێی “تۆڕەكانی ناوزڕاندن و عەیبداركردن”! بەبێ هیچ پێوەر و ڕەشمەیەك، لە ژێر ناوی نەسیحەت، بۆیە دەبینی تەعالم و لە خۆ بایی بوون زۆر بووە، تەنانەت قسەكردن بە ناموس و ئابڕوو گەیشتۆتە چڵە پۆپە، ئەدەب و ڕێز كەم بووە و ڕاستیەكان هاتوونەتە لەرزین، لە مێشكی زۆرێكدا تێگەیشتنە شەرعیەكان لە شوێنی خۆی وەك خۆی نەماون، بوون بە بوقی فیتنە ...» .
مامۆستا علي خان
بۆچی نوێژی بەیانی دوو ڕکاتە و نیوەڕۆ چوار ڕکاتە ؟ بۆ ئەو ژمارانە دانراون بۆ کەمتر یان زیاتر نەبن ؟
م. علي خان
«وەڵاهی برایان هەر کەس ئەیەوێ لەم دونیا دڵخۆش بێ فکری ساف بێ ، با بیری بەس لای ڕازی کردنی خودا بێ ، بزانە خوا چی پێ خۆشە .. وەڵاهی توشی موڕتاحیەکی زۆر ئەبی ، گوێ بە قسەی خەڵکی مەدە .
وەڵاهی ئەو قۆناغەی ژیانت زۆر موڕتاحی بڵێی خوایە ئەوە دەڵێم کە تۆ پێی ڕازی بی
ئەو قۆناغەی ژیانت زۆر بێ تاقەتی کە گوێ بە ڕەزامەندی خەڵکی ئەدەی».
“ مامـۆستا عـلـي خـان “
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ وَجَمِيعِ سَخَطِكَ
Читать полностью…کە بە ڕوکەش دینداری و ڕیشت داناوە و نیقابت کردوە
ئاوایش ناخت بڕازێنەوە
مامۆستا علی خان خوا بیانپارێزێت
وانەی کۆتایی تەنها ١٣ خولەکە
ان شاء الله ئەمڕۆ بیخوێنن تا ئیتر لە سبەیەوە ڕێنمای تاقیکردنەوەتان بۆ دابنێین
چۆن ئیستیفادە لە قوڕئان بکەین ؟
کەسێک ئیستیفادە لە قوڕئان ئەکات کە بەمەبەستی هیدایەت بیخوێنێت
بۆ هیدایەت بیخوێنی قەسەمەن بالله ئیستیفادەی لێ ئەکەی و هیدایەت وەرئەگری لێی.
م. علی خان خوا بیانپارێزێت
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِیدٌ مَجِید
چی بکەین بۆ ئەوەی لە طلبی علم سارد نەبینەوە ؟
1. دوعای بەردەوام
2. خۆ سەقاڵ کردن بە علمەوە ،وە سەرەکیترین علم قوڕئانە ، با پەیوەندیت لەگەڵی توند بێ
3. زۆر تێکەڵی خەڵکی مەکە ، تێکەڵاویەک کە ژیانت بریتی بێ لە تێکەڵاوی خەڵکی ، با بۆ پيویستیەک بێ تێکەڵیەکەت لەگەڵ خەڵکی
4. لەسەر سوننەت بە و لامەدە بەملا و لادا
وەک پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم ئەفەرمووێ : [ هەموو تازە دەست پێ کردنێک دڵ گەرمیەکی تێدایە ، هەموو دڵ گەرمیەکیش ماوەیەکە ، هەر کەسێک لەو ماوەیە لەسەر سوننەت ڕۆشت ئەوە لەمەودا سەقامگیر ئەبێت کێش سەقامگیر نەبوو گومڕا دەبێت .
خوای گەورە ئیستیقامە بە ئێمەو ئێوەش بدات
وەڵامدراوەتەوە لەلایەن بەڕێز م. علی خان خوا بیانپارێزێت