مزگێنی دا بەسروە بای بەهاری🌸
واهاتەوە نەورۆزی کوردەواری🌺
شنیا میرانی لە فێرگەی ڕاژەی شاری سنە هەربژی. نەورۆزتان پیرۆز.
✌️🌸🌺✌️🌺🌸✌️🌺🌸
مزگێنی دا بەسروە بای بەهاری🌸
واهاتەوە نەورۆزی کوردەواری🌺
دیار عەزیزی لە فێرگەی ڕاژەی شاری سنە هەربژی. نەورۆزتان پیرۆز.
✌️🌸🌺✌️🌺🌸✌️🌺🌸
مزگێنی دا بەسروە بای بەهاری🌸
واهاتەوە نەورۆزی کوردەواری🌺
نارین شیری لە فێرگەی ڕاژەی شاری سنە هەربژی. نەورۆزتان پیرۆز.
✌️🌸🌺✌️🌺🌸✌️🌺🌸
#شێعری منداڵانە
مێشهەنگ
هەنگی زەرد و تەڵایی
چەند بەدفەڕ و بەڵایی
دێمە سەردانت زوو زوو
پێم وەنەدەی بە چزوو
هەستە هەستە بەهارە
گوڵ هاتەدەر دووبارە
کەنووت لە دەشت و شاخە
لە پێدەشت و ناو باخــە
هەنگوینەکەت بەتامە
خۆشە بە ڕۆن و خامە
هەستە هەستە بەهارە
هەنگوین سازکە دووبارە
✍️#زەکەریا_تەها_شنۆ
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
فێرکاری وێنەکێشان هەنگاو بەهەنگاو🖌
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
چیرۆکی«کەڵەشێر و ڕێوی»
وەرگیراو لە کتێبی مەرزباننامە
✍🏻#وەرگێڕ_زەکەریا_تەها_شنۆ
🎙️ بەیان شکووهی
زۆر سپاس بۆ خاتوو بەیان بۆ وتنی ئەم چیرۆکە 🌹
تکایە لە کاتی بڵاو کردنەوەی مافی کەناڵی منداڵانی نیشتمان بپارێزن🙏
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
چارەسەری ئازاری گوێ و هەو کردنی گوێ بە ڕێگای چارەسەری سروشتی
سەرچاوە من و مناڵەکەم
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
چیرۆکی مناڵان
چیرۆکی ڕێوی و کەڵەشێر
لە کتێبی مەرزباننامە
کەڵەشێرێکی تاج سووری پەڕوباڵ زێڕین هەبوو. ڕۆژێکیان کە کەڵەشێرەکە خەریکی دان چنینەوە بوو، بەدەم دانچنینەوە ڕۆیشت و ڕۆیشت تا لە ئاوایی دوور کەوتەوە. لەناکاو کە سەری هەڵێنا بینی کە ڕێوییەک بەرەوڕووی دێت.گوتی: حەک کە چەند لە ئاوایی دوور کەوتوومەتەوە!. لە دەورووبەری خۆی ڕوانی، دارێکی لێ نزیک بوو. بازی دا و لەسەر لقەدارێک دانیشت. ڕێوی هاتە ژێر دارەکە و گوتی: ئەی کەڵەشێری پەڕوباڵ زێڕین بۆچی تا منت بینی، بازتدا سەر دارەکە؟ نەکا لە من ترسابیت؟ کەڵەشێرەکە گوتی: دەبا بازم دابا سەر دارەکە، دەبێ لە تۆ بترسێم. ئەخە تۆ دوژمنی منی. ڕێوی گوتی: تاجسووری پەڕوباڵ زێڕین، مەگەر نازانی کە پاشای ئاژەڵان، شێری مێهرەبان، گوتوویە کە دەبێ هەموو پێکەوە هاوڕێ بین؛ مێهرەبان بین؛ کەس نابێت ئازار بە کەسێکی تر بگەێنێت؛ پێویستە لە ئەمڕۆوە، گورگ و مەڕ پێکەوە لە کانییەک ئاو بخۆنەوە؛ کۆتر و باز، لە هێلانەیەکدا بخەون، ڕێوی و کەڵەشێر پێکەوە هاوڕێ بن؟
ئێستا کەڵەشێر گیان، لە دارەکە دابەزە و با پێکەوە بچین بۆ سەیران، گۆرانی بڵێین و گوێ لە مۆسیقا بگرین. کەڵەشێری زیرەک و ئازا، بۆ ماوەیەک بیری کردووەوە و گوتی: ڕاست دەڵێی مام ڕێوی؟ چ هەواڵ و مزگێنییەکی خۆشە! بەڕاستی کە زۆر باشە. ڕێوی گوتی: کەوایە چاوەڕێی چیت؟ ئیتر وەرە خوارەوە. کەڵەشێر گوتی: کەمێک چاوەڕوان بە. هێندێک ئاژەڵ وەکوو با دێن بۆ ئێرە. با چاوەڕێی هاتنی ئەوان بین و هەموومان پێکەوە بچینە سەیران. ئێمە بەم شێوەیە زیاتر کات و ساتێکی خۆشتر بەسەر دەبەین. ڕێوی کە ترسابوو، پرسی: وەک چی دەچن؟ کەڵەشێر لە وەڵامدا گوتی: ئەوان وەک گورگ وان؛ بەڵام گوێ و کلکیان درێژترە، پێم وایە ئەوان سەگی مەڕن. ڕێوی کە ئەمەی بیست، دەستی کرد بەڕاکردن. کەڵەشێر بانگی کرد. بۆ کوێ دەچیت؟ مەگەر نایەی بۆ سەیران؟ ڕێوی گوتی: سەگەکان دوژمنی منن بێتوو بمگرن پارچەپارچەم دەکەن. کەڵەشێر گوتی: مام ڕێوی مەگەر تۆ نەتگوت کە بە فەرمانی شێر دەبێت هەموومان پێکەوە هاوڕێ بین؟ ڕێوی گوتی: بۆچی گوتم: بەڵام دەترسێم ئەوانیش وەک تۆ فەرمانی شێریان نەبێستبێت. ئەوکاتەی تا بمهەوێت پێیان بڵێم کە چ ڕوویداوە و چ ڕووینەداوە، کەوڵم لە حاجەت بخەن. (مەبەست لە خواردنە) ڕێوی ئەوەی گوت و بە خێرایی لەوێ دوورکەوتەوە. کەڵەشێرەکەش لە دارەکە دابەزی و گەرایەوە بۆ ئاوایی.
✍️#زەکەریا_تەها_شنۆ
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
لارا ئیسماعیل نژاد.
سەنتوور سێوین چەرخ ئەنداز
بژین گوڵە جوانەکان سەرکەوتووبن😍
#سەنتوور
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
#شێعری منداڵانە
کەروێشک
زیرەک و توند و تۆڵم
خرپن و خڕ و خۆڵم
زۆرم پێ خۆشە گێزەر
گەڕانیش لە دەشت و دەر
دەستم قوڵە و قاچم درێژ
باش ڕادەکەم بەرەو لێژ
زۆرجار دەچمە ناو ماڵان
بۆ سەردانی منداڵان
✍️#زەکەریا_تەها-شنۆ
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
مزگێنی بەهار
مزگێنی بێ مناڵان
ئەی دۆستان و هەڤاڵان
زستان ڕۆیی تەواوە
بەفر و سەرما بڕاوە
ئەوجار کاتی بەهارە
وەرزی گوڵ و گوڵزارە
دەردەکەوێ گژ و گیا
نامێنێ بەفری چیا
وەختی گەشت و سەیرانە
سەر لێدانی خزمانە
مناڵان بە ڕووگەشی
بگرن گۆڤەند و خۆشی
وەردەگرن نەورۆزانە
لە خزم و لە بێگانە
هەموو پێکەوە یەک دڵ
وەک بولبولێ لەسەر چڵ
هاوار دەکەن نەورۆزە
پیرۆز لەم گەل و هۆزە
دۆعا دەکەن بێ وەستان
ئاوەدان بێ کوردستان
✍️#زەکەریا_تەها_شنۆ
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
گورانی: پەلکە زێڕینە🌈
لە نێو ئاسمانی شینا
چینێ ڕەنگی جووانم دی
لە پاش بارانێکی زۆر
هەورێکی گریانم دی
وتم ئەم هەموو ڕەنگە
چۆن بە جوانی وەستاون؟
هەرکام لە ڕەنگێ بەڵام
لە گەڵ یەکتر داماون
سەدان ڕەنگی جۆراوجۆر
ڕەنگێکیان پێک هێناوە
بۆ یەک مەبەستوو ئامانج
پاڵیان بە یەکتر داوە
دوو کۆپلە هەوری گریان
وڵامی منیان داوە
هاواریان کردوو وتیان
هەمووی تیشکی هەتاوە
🔴شاعێر و ئاهەنگساز: فەرید عەباسی
🟡گورانی بێژان: نەرگس قادری
حاتەم خالدی
🟢لاپەڕەی ئێنستاگرامیمان👇
http://Instagram.com/smorakan
🆔@smorakanizagrous
🌏#سمۆرهکانی_زاگرۆس🌏
#شێعر
🍃🌸 @mandalana🌸🍃
🍀بەهار🍀
دیسان بەهار هات
بەهاری جوانــی
پێشانگای ژینـە
دەشت و کوێستانی
زیندوو بونەوە
گوڵ و دارستان
بارگەی تێک ناوە
وەرزەکەی زستان
دە بڕۆ سەرچاوم
وەرزی سپی و جوان
بەفرت ژیانە و
داگیرسەری مان
بەهارە سەوزە
دیسان هاتەوە
تا ساڵێکی نوێ
دەس پێکاتەوە
#هەتاو_خۆرشیدی
ــــــــــــــــــــــــ
#منداڵانی_نیشتمان✨
🍃🌸 @mandalana🌸🍃
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
ڤیدۆیەکی کۆنی ژێکۆ گیان بژی گیانە😍
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
فیلم کارتۆنی دۆبلاژکراوی کوردی سێ دار بڕەکە
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
مزگێنی دا بەسروە بای بەهاری🌸
واهاتەوە نەورۆزی کوردەواری🌺
ژیار کەریمی لە فێرگەی ڕاژەی شاری سنە هەربژی. نەورۆزتان پیرۆز.
✌️🌸🌺✌️🌺🌸✌️🌺🌸
مزگێنی دا بەسروە بای بەهاری🌸
واهاتەوە نەورۆزی کوردەواری🌺
ئاڵا عەزیزی لە فێرگەی ڕاژەی شاری سنە هەربژی. نەورۆزتان پیرۆز.
✌️🌸🌺✌️🌺🌸✌️🌺🌸
مزگێنی دا بەسروە بای بەهاری🌸
واهاتەوە نەورۆزی کوردەواری🌺
دالیا زەندی، ستایش ڕەحیمی ،سارینا لوتفی ،ستوودە لوتفی،ئاژین سەیدی،ستایش ڕەحیمی لە فێرگەی ڕاژەی شاری سنە هەربژی. نەورۆزتان پیرۆز.
✌️🌸🌺✌️🌺🌸✌️🌺🌸
من جیهانێکم دەوێ
مێهرەبانی بێ هەمووی
لێوەکان پڕ خەندە بێ
شادمانی بێ هەمووی
دەنگی قاقامان بگا
تا هەناوی ئاسمان
بێ تەقەی گوللە و تفەنگ
گشت زەوی بێ ئاوەدان
پڕ هەسێرەی ئاشتی
ئەو جیهانەی دەمهەوێ
وەک مەلی سوڵح و سەفا
هەڵفڕێ هەستم لەوێ
من جیهانێکم دەوێ
پڕ لە شادی بێ و ئەوین
گشت دەگەڵ باڵی هەتاو
ڕوو بە ئاسۆ هەڵفڕین...
✍هەتاو خورشیدی
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
فێرکاری وێنەکێشان هەنگاو بەهەنگاو🖌
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
#شێعری منداڵانە
خاکەلێوە
یەکەم مانگی بەهارم
لەنێو وەرزاندا دیارم
ناوی من خاکەلێوە
موژدەم پێیە بۆ ئێوە
نەورۆز دێنم بەدیاری
شادی بۆ کوردەواری
گوڵی جوان و گەزیزە
دەریاندەخەم بەڕیزە
لەگەڵ گوڵی سوور و ئاڵ
ئەیدەم بە ئێوەی مناڵ
✍🏻#زەکەریا_تەها_شنۆ
🎙️بەیان شکووهی
تکایە لە کاتی بڵاو کردنەوەی مافی کەناڵی منداڵانی نیشتمان بپارێزن🙏
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
مزگێنی بەهار
مزگێنی بێ مناڵان
ئەی دۆستان و هەڤاڵان
زستان ڕۆیی تەواوە
بەفر و سەرما بڕاوە
ئەوجار کاتی بەهارە
وەرزی گوڵ و گوڵزارە
دەردەکەوێ گژ و گیا
نامێنێ بەفری چیا
وەختی گەشت و سەیرانە
سەر لێدانی خزمانە
مناڵان بە ڕووگەشی
دەگرن گۆڤەند و خۆشی
وەردەگرن نەورۆزانە
لە خزم و لە بێگانە
هەموو پێکەوە یەک دڵ
وەک بولبولێ لەسەر چڵ
هاوار دەکەن نەورۆزە
پیرۆز لەم گەل و هۆزە
دوعا دەکەن بێ وەستان
ئاوەدان بێ کوردستان
✍️ #زەکەریا_تەها_شنۆ
🎙️خوێندنەوە: بەیان شکووهی
#شێعری منداڵانە
مێروولە
مێروولەم زۆر بەکارم
لە بێکاری بێزارم
لەژێر زەوی و تەپۆڵکە
یان پیرەدار و کۆلکە
ساز دەکەین ماڵ و خانوو
بۆ کۆکردنەوەی دانوو
بە زەحمەتی سەرشانمان
تێر دەکەین منداڵانمان
✍#زەکەریا_تەها-شنۆ
خوێندنەوە-بەیان شکووهی
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
ژینا عەبدی ، پۆلی 3 لەشاری سەقز
بژی گوڵی جوان بۆ نووسینت😍
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
🌸وەرزی بەهار
🌱بەهار بەهار بەهارە
🌱سەوزایی لە دوور دیارە
🧒منداڵان وەرنە دەرێ
🪻گەزیزە هاتنە دەرێ
🌨وەرزی باو و بارانە
🍬نەورۆز و نەورۆزانە
🚘دەکەین خۆشیو سەفەرێ
🌲هەتا سێزدە بەدەرێ
🌸بەهاران هێندە خۆشە
👯هەموو کات یاری خۆشە
🌧ئەگەر باران بارین بێت!
🌈پاشان کۆڵکە زێڕین دێت
🌬باشی بێت یاری دەکەین
🎏کۆللارە بە با دەکەین
🏃♀جا بە دوای دا ڕادەکەین
☁️چاویش لە ئاسمان دەکەین
🌬 ئەگەر خستی بایەکە
🏀دەچین بەدوای تۆپەکە
🪷لە سەر سەوزی بەهاری
🏀دەکەین تۆپێن و یاری
🌺جوانە سرووشتی بەهارێ
🎋ناشکێنین لقی دارێ
✍بێری مەحموودی
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
"نەورۆزانە"
نەورۆزە ساڵی نوێیە!
جەژنە لە هەموو جێیە!
زستان هاتە کۆتایی!
هاتووە بۆ ماڵاوایی!
گوڵ و گیا لە دەشت و دەر!
سەریان لە خاک دێتە دەر!
چیا و ڕووبار و کانی!
دەڵێن شیعر و گۆرانی!
بە هەلاوە و مەلاوە!
شار و لادێ ڕازاوە!
وەرنە دەرێ لە حەوشه!
ئاگر لە کۆڵان گەشە!
سەری ساڵ و بنی ساڵ!
دڵخۆشین ئێمەی منداڵ!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
هەلاوە مەلاوە🍬🍫🍭
#منداڵانی_نیشتمان
🔥@mandalana 🔥
لاپەڕەی ئێنستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
هەی لایە لایە
بنوو کوڕپە ژیرەکەم
ئێستا شەوگار درەنگه
بنوو خەوی خێرت بێ
تاریکەو شەوە زەنگە
هەی لایە لایە لایە
ڕۆڵەم تاقانەی دایە
٭٭٭
بزوێنی بیر و هەستم
کۆرپەی جوان و نازەنین
لایە لایەت بۆ دەکەم
بە هەست و سۆزی بە تین
هەی لایە لایە لایە
تۆی جگەرگۆشەی دایە
٭٭٭
ئەتۆ چرای بۆ ماڵم
گزنگی بەر بەیانی
گەرما دەبەخشی بە ژین
سەرچاوەی کامەرانی
هەی لایە لایە لایە
ڕۆڵە دڵمت لە لایە
٭٭٭
بنوو ڕیحانەی بۆنخۆش
گوڵی باخچەی ژیانم
تیشکی زێڕینی خۆری
بۆ ماڵ و نیشتمانم
هەی لایە لایە لایە
دایەت پشت و پەنایە
٭٭٭
جلکی کوردیت لەبەردا
بە ڕاستی شۆخ و شەنگی
بۆ ئەمری دایە و بابە
حازر و گوێ بە زەنگی
هەی لایە لایە لایە
بە قوربانت بێ دایە
٭٭٭
ڕێگات بۆ هەموار دەکەم
بۆ بەرزیت تێدەکۆشم
بۆوەی بە ئاوات بگەی
مایەم دانا لە خۆشم
هەی لایە لایە لایە
دایەت چاو لە ڕیگایە
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
مێمانی ...
گوێرەکە سورە خاڵخاڵی
خۆی و دوو سێ مناڵی
بهگۆرانی و هـۆره
ئەچن بۆ ماڵ سـمۆرە
سمۆرە دیان کەروێشکی
خۆی و کوڕوکەنیشکی
گڕیان بەردا لە مەنجەڵ
باخچە پڕ بوو لە دووکەڵ
چێشتە کە چەس لە بارە؟
دۆڵمەی گەڵا هەنارە
"یەڵدا" بە دوڵمەو خۆشە
هەرکەس نەیخۆا نەخۆشە
موحەممەدقەیسەریان
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
گۆرانی پێنج مەیمون 🐵
بەرهەمی نوێی کەناڵی nrt3
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link