ماندووم و دهزانم مێشکم تێک دهشکێت،
وهک به مهرگ حوکمدراوێک،
شهو به ڕۆژ دهگهیهنم،
دهستم له ههموو شتێک ههڵگرتووه،
دڵم به هیچ شتێکهوه نییه،
نه دهتوانم خۆم فریوم بدهم،
نه هێنده بوێریی شک دهبهم، خۆم بکوژم🖤
بیـرت ئـەڪەم "
ئەترسم مێشکت تێک بدەن منت لە بیر بەرنەوە
زمانت شیرن بکەن تاڵی بۆ من بهێڵنەوە
ئەترسم ئاوازی خۆشت بۆ بژەنن دەنگی منت بیرچێتەوە
ئەترسم بە درێژایی ژیانت بە درۆ لە منت دوور خەنەوە
ئەترسم کەسێکی تر بهێننە شوێنم
ئەترسم بە تەنیشتما تێپەڕی لە باوەشم نەکەی ئیتر ئەترسم...!🖤
#Mure11🧡🥀
ڕەنگە بۆ تۆ ئاسایی بێت و هەر بەزوویی بیرت بچێتەوە، بەڵام ئەوە دڵی منە بەدەستی تۆوە دەشکێت نەک شووشەی پەنجەرەی ماڵێک
#11:22🧡🥀
هەندێ جار لەژیاندا دەبێت چاوەڕێی ڕۆژ بکەین و ڕۆژ نایەت ،
هەندێ جاریش دەبێت چاوەڕێی شەو بکەین و شەو نایەت ،
ژیان هەمیشە شتێکە کە نایەت!
#Mure11🧡🥀
بۆ لەبیرکردنت،
بڕیارمدا خۆم بە ئیشی قورسەوە سەرقاڵ بکەم..
هەموو شەشی بەیانیەك بە جەرەسی مۆبایلەکەم رادەپەڕیم و
بە شەڕواڵێک کە هەمووی پینە پەڕۆ بوو لەگەڵ تیشێرتێك
کە لای چەپیەوە دڕابوو بەرێدەکەوتم بۆ کارێکاری..
«خشتەکان دڵ رەقی تۆیان بەبیردەهێنامەوە»
و لەبیر نەدەکرای..
وازم لە کرێکاری هێنا و بوومە شاگرت لەلای ئاسنگەرێك،
لە نەزانیمدا خەریك بووم کە ئاسنی ساردم دەکوتا..
«ساردی ئاسنەکان لە ساردی هەستەکانی تۆ دەچوو»
لەبیر نەدەکرای..
بوومە ماسیگر و تۆڕم لە دەریاکاندا بەربڵاو دەکردەوە،
چوونکە لەبیرم نەدەچووی
«ئاوازی شەپۆلەکانی دەریا، دەنگی تۆیان بیردەخستمەوە»
خۆم فێری وێنەکێشان کرد،
ڕەنگەکان لەبۆم بووبوون بە دێوەزمە،
هەر رەنگێکم ئاوێزانی یەکدی دەکرد
«رەنگی چاوی تۆیان دەهێنایەوە یادم»
مەرگم هەڵبژارد
بەرەو یەکەی سەربازی هەنگاوم نا
گولەکان کە برینداریان دەکردم و
خوێنیان لێم دەچۆڕان
«وشەکانی تۆم بەبیردەهاتەوە»
و لەبیر نەدەکرای..
دوای تەمەنێك لە هەوڵدان بۆ لەبیرکردنت
ئێستا وەك نووسەرێك دان بەوەدا دەنێم کە
«تۆ شتێك نیت لەبیر بکرێیت!» 🖤
«ئەو ڕۆژانەی دڵت شاد بوو، لەکوێ بووم من ؟!
ئەو شەوانەی غەمم ئەژمارد، لەکوێ بووی تۆ؟!
ساڵت بێ بەھار کردم!...»
#𝐌𝐮𝐫𝐞11🧡🥀
پشتمان بە هەر دیوارێکدا بەسەرمانا ڕوخا، ئێستاش یەکلای نەبۆتەوە نیشانەی بەهێزیە بۆمان یاخود بێشەنسیمان.
#JULL
بینیووتە هەنێ کات دڵت پڕ دەبێت
خۆشت نازانی بۆچی
ئەوە سەنگینی هەموو ئەو قسانەیە کە نەتتوانیوە بەکەسی بڵێی...!🤍
#Mure11🧡🥀
شـتێـکتـان پێ بـڵێم ...
نە ئێوارە، نە مەغریب، نە شەو
ئـەویـان بۆ ئاوا ناکرێ لە مندا
#11:22🧡🥀
ئـەگـەر شتێکــ هەبێتــ نـاویــ هەمیشــەی بێتـــ
دەمەوێتــ تۆ هەمیشــەیـم بیتــــ…,🤍
#11:22🧡🥀
دەگمەنە بەڵام بەختت باش دەبێت • 🤍
ئەگەر ھەم خۆشەویستی و
ھەم ھاوڕێیەتی لە یەک کەسدا بدۆزیتەوە
#Mure11🧡🥀
مەگەر ئەکرێت دڵێک بشکێنی دڵت نەشکێتەوە!
چاویک بخەیتە گریان و ڕۆژێک چاوت فرمێسک نەرژێت!
یاری بەھەستی کەسیک بکەی و یاری بەھەستت نەکرێتەوە! مەگەر ئەکریت !؟
#Mure11🧡🥀
هیچ کەسێک...
ئەوەندە هەژار نییە کە نەتوانێت
زەردەخەنەیک بە کەسێک ببەخشێت
و ئەوندەیش دەوڵەمەند نییە
کە پێویستی بە زەردەخەنەک نەبێت...
#11:22🧡🥀
وەك بڵێی دەستی خستبێتە سەر دڵم و
نزای بەسەردا خوێندبێت
وتبێتی
بەناوی خودا بەسەریدا دەخوێنم،
کەسی تێدا جێگیر و نیشتەجێ نەبێت جگە لەمن…
وەك بڵێی فریشتەکان لە دوایەوە وتبێتیان ئامین🖤
لەبارەی تۆوە
هەموو شتێک ئەزانم لەبارەی تۆوە هەر شتێک کە لە بارەی تۆوە بێت من ئەزانم
ئەزانم ماڵت لەکوێیە ئەزانم کەس و کارت ناوی چییە ئەزانم تەنانەت چ شتێک بێتاقەتت ئەکا و ئەزانم کەی دڵت خۆشە هەموو شتەکانت دەزانم هەموو شتێک لەبارەیی تۆوە بێت
دەزانم حەزت لە چ بۆنێکە
حەزت لە چ وەرزێکە
حەزت لە چ ڕەنگێکە
حەزت لە چ خواردنێکە
حەزت لە چ گۆرانیەکە
حەزت لە چ کاتێکی ڕۆژە
دەزانم حەزت لە خۆرئاوا بوونە یان ڕۆژهەڵاتن
من هەموو حەزەکانی تۆ ئەزانم کێ هەیە هێندەی من خۆشی بوێیت و هەموو شتەکانت بزانێت؟
کێ هەیە هێندەی تەنانەت ئاشقی حەزەکانیشت بێت
هەموو ئەوەی من حەزم لێیە دەزانی چییە؟
پێت بڵێم هەموو حەزی من چییە؟
با پێت بڵێم نەوەک لە یادت کردبێ
ئەوەی حەزم لێیە تەنها «دیدارێکی»تۆیە🤍
#𝐌𝐮𝐫𝐞11🧡🥀
عاشقێکی بێ شانسم
نەدەتوانم بێم بۆ لای تۆ و
نەدەتوانم بگەڕێمەوە بۆ لای خۆم.
"محمود درویش"
🖤
تەنها تۆمـ ئەوێتــ نە پێویستمــ بەهیچـ
کەسـە نە موحتاجیــ هیچ ئەوینێکمــ..،🤍
شتێکمانـ پێشکەشــ بکەن🙃
#11:22🧡🥀
پەلە مەکە ڕۆژێک یەکێک لە ناکاو پێت ئەڵێ من چەند ساڵە خۆشم دەوێی ڕووم نەبووە پێت بڵێم
🤍
#11:22🧡🥀
الخيبة تجعل الأنسان يميل للهدوء دائما
نا ئومێدی وا لە مرۆڤ دەکات کە
ھەمیشە مەیلی بۆ بێدەنگی بچێت…🦋✨
#HELA