ئەمەوێت بزانی لە غەمبار بونی تۆ ئەترسم ،ئەترسم دڵت ئازار بدات و من بێ ئاگا بم ،ئەترسم لە کاتی گریانی تۆ من پێبکەنم ،لەوە ئەترسم من لە شیرینی خەودا بم تۆش بێخەوی ماندووی کردبی، ئەزانم ناتوانم هەمیشە لە گەڵت بم بەڵام ئەمەوێت بزانی هەمیشە دڵم لای تۆیە ،بیرتە وت بووم نیوەی باش بوونم پەیوەستە بە باشبوونی تۆیە ،ئەوەتا هێشیاش من لەسەر قسەکەی خۆم ماوم🤍
#11:22🧡🥀
هەندێک جار پێویستە بەتەنها بیت
مێشکت بەتاڵ بکەیت لە هەموو شتێک،
تەنها خودات لەگەڵ بێت و خۆت..!
#11:22🧡🥀
کاتێک کەسێک زوو توڕە دەبێت .. دڵنیابەوە کە شتێک دڵی ماندوو کردووە بەبێ بەزەیی💔
#11:22🧡🥀
چ فـکـرێـک دەکا دڵبـەر وا دەزانێ لەفـکری نیم
بەزاتی قەسەم من لەبەر ئەو لە فکری خۆشم نیم
پەشیمانی سەری خواردوە و
سەدان جار لە شەرمەزاری کۆکردۆتەوە
ناوی ناوە غروور.
#𝐌𝐮𝐫𝐞11🧡🥀
هەرگیز لەڕابردوو مەکۆڵەوە
ئەو ئەڵماسە دەبینی 👈💎
کەچەنێ بەنرخە ڕابردووەکەی خەڵووزە
#Mure11🧡🥀
سۆراغی نەبوونیمت کردبوو
ھەر مەپرسە، ژیانم ئەوەندە تەنگ بووە،
وجودم سێبەری خۆی لێ بەڵایە
🖤
من و تۆ هەر لە سەرەتاوە هی یەک نەبووین، هەڵە هاتین هەڵە چووین، من و تۆ هەموو ڕێگاکان ئەمانباتەوە سەر عەشق بەڵام هیچ ڕێگایەک نامانباتەوە تەنیشت یەکتر، من و تۆ هاوسەفەری دوو ڕێگای جیاین یەک چیرۆکین بەس لە دوو پەڕەی جیاواز، من و تۆ جوانترین بیانووی ژیانی یەکترین بەڵام هی یەکتر نین، لە کۆتاییدا من و تۆ هەر بە من و تۆیی دەمێنینەوە و هەرگیز نابین بە ئێمە • 🤍
#11:22🧡🥀
ئەمە بزانە
بزانە کە بۆ هەمیشە دوونیا ئەوها نامێنێ
ڕۆژێک لە هەموو قسەکانم تێ دەگەیت ڕۆژێک تێ دەگەیت کە
هیچ کەسێک وەک من نەبووە بۆت وە هیچ کەسێکیش وەک من نابێت بۆت
ئەوەی من بۆم کردیت و لە پێناوت کردم تەنها و تەنها هەر من ئەیکەم بۆت و هیچ کەسێک وەک من هەوڵی هەبوونت، بەدەستهێنانت، دڵخۆش بوونت نادا هەرگیز هەرگیز ئەوەی من لە پێناوم کردی کەسێک نیوەی ئەوەت بۆ ناکات
ڕۆژێک دێت خۆڵ لە گرنگی باران تێدەگات
بەڵام ئیدی هەرگیز ئەو ڕۆژە باران نابارێت
ڕۆژێک دێت تۆش لە هەموو وشەکانی من تێدەگەیت
بەڵام ئیدی ئەو ڕۆژە من وشەیەکم نییە بۆ وتن قسەیەکم نییە بۆ ئەوەی پێتی بڵێم
ئەسڵەن ئیتر تۆ نەبوویت لە ژیانم، لە خەیاڵم، لە دڵمدا،
من بە تەواوی خاڵی بوومەوە لە تۆ
ڕۆژگارێک پڕ پڕ بووم لە خۆشویستنی تۆ بەڵام ئیدی ئێستا ئەو ڕۆژگارەیە کە من خاڵیم لە خۆشویستنت
ڕۆژێک دێت پڕ دەبیت لە خۆشویستنم بەڵام ئیدی ئەو ڕۆژە منێک نییە تۆی بوێت منێک نیم هەوڵت بۆ بدا
بێخەمبە من ئیتر بۆ هەمیشە تۆم لە دڵ و ژیانم دەرکردووە
تۆ ئیتر «نیت» لە هیچ کاتێک🖤
#11:22🧡🥀
خۆزگە ئێستا لام ئەبویت هەرچی دوری چەن ساڵەت هەیە بە باوەشێک ئاسودەیت بەڕۆحم ببەخشیایە باوکە گیان 😭
#𝐌𝐮𝐫𝐞11🧡🥀
ئـیمە بۆ هیچ ڪەسێ
دۆستی نـیوە ڕێگا نەبـووین
ئەوان ئەو شـوێنەی ڪە بۆیـان باش بوو دابەزین....!! 🖤
کاتێک لە بازنەی گرینگیدانی من
دەرچوویت متمانە بەوە بکە
کە تۆ نابینم تەنانەت گەر لە
بەردەمیشما وەستابی🤍
وەك ئەوەی من بونم نەبێت.بەھێواشی دەرگا دەكەمەوە، تینومەو ئاو ناخۆمەوە، برسیمە و دەرگای سەلاجەكە ناكەمەوە، لەسەر نوكی قاچەكانم دەرۆم، ڕەچاوی حالی ئەوانەی تر دەكەم، دادەنیشم و ھیچ ناكەم، مات و بێدەنگ وەك بەردێكی بچوكی كەناری رووبار، ئەی خەلك چۆن مامەلە لەگەل بەردی كەنار ڕوبارەكە دەكەن؟ھەڵیدەگرن و بە ھەموو ھێزانیەوە فڕێی دەدەن ھەتاوەك و نوقم دبێت...
#𝐌𝐮𝐫𝐞11🧡🥀
ئەگەر ئەتزانی لە تەنیایەکانمدا چەند سەد جار سەیری وێنەکانتم ئەکرد و خۆمم بە قوربان ئەکردن
هیچکات خیانەتت لێ نەئەکردم :)🥀
#Mure11🧡🥀
ئێستا دەكرێ تێم گەیەنیت تۆ لە گۆڕی یاخود منم ؟
پێم بڵێ ئەگەر من نیم ئەی لەبەر چی هێندە ونم !💔
#JULL
دنیایەکی سەیـــــرە🫤
ئەوەی دوێنی شەرم لەسەر ئەکــــرد
ئەمرۆ
دژم وەستـــــاوە....!!!!
#11:22🧡🥀
ژیـانـم بـۆ هـیچ ڪەسیڪ تـیڪ نادەم
ڪە تـەنهـا بـۆ دوو رۆژ مـنی ویـستـوە.🙂🖤.
#Mure11🧡🥀