خۆزگە هەرگیز درۆم لەگەڵ نەئەکردی
بۆم ئەنووسی بیرتەکەم کاتێ کە بیرمەکردی
خۆزگە ئەو خەوانەی ئەمدی هەموویم بۆت ئەگێڕایەوە
خۆزگە سەرەتای ناسینت دیسان ئەگەڕایەوە
خۆزگە ژیان یەک ڕۆژ سەری ئەدایەوە
خۆزگە تا ڕۆژی مردنم هەر بۆنەکەت بە سنگمەوە ئەمایەوە
خۆزگە مردوو ئەو ڕۆژەی کە خۆی ئەیەوێ ئەژیایەوە
دڵنیابە من ڕۆژی لەدایک بوونتم هەڵئەبژارد
پێش مردنم ئەو بەروارەم بۆ خوا ئەنارد
#Mure11🧡🥀
نازانم ئێمە چۆن گەشتین بە ئێرە..!
زۆر جوان بیرمە یەکەم سڵاومان چۆن کرد،
بیرمە ئەو دەقەیەی هەموو شتێکی ئەگۆڕی
ئەترسام بۆت بنووسم خۆشم ئەوێی
ئیتر قسە نەکەینەوە..!
وا ئەوەتا ئێستاش دانیشتووم
کۆتا نامەت بۆ ئەنووسم …
حـەبیبـەم.
تۆم بۆ هەموو تەمەنم ئەویست بەڵام ئەمە ژیانە,
زۆر هەوڵم داو زۆر جەنگام تا هی من بیت
بەڵام مرۆڤەکان و پاڵەوانەکانیش جەنگ ئەدۆڕێنن..!
مەجبورم بە جێت بێڵم
وەک ئەو سەربازەی جەنگ و نیشتمانەکەی دۆڕاندووە و
هیچی بۆ نەماوەتەوە تا بۆی بجەنگێ…
#Mure11🧡🥀
+ من لەترسی ئەوەی لەدەست نەدەم هیچم
دەربارەی ڕابردووم پێت نەووت .
- منیش بیستم و نەڕۆشتم .
🧡🥀
شەوان ئەمەوێ دانیشم قسە بکەم لەگەڵ خۆما دەس ئەکەم بە قسە کردن ئیتفۆنێ ئەکەمە گوێم ئاسسایی ئەڕۆم لەناکاو ئەگەم بە گۆرانیەک تۆ ئەهێنێتە پێش چاوم زۆر سەیرە شتەکان بە جۆرێکن وەسف کردنی تۆزێ قورسە ئەمەوێ موبایلەکەم بکەمەوە ڕەسمی تۆ ئەبینم
ئیتر دەس ئەکەم بە بێتاقەت بون ئەڵێم
لەسەرەتاشەوە دەمزانی ، دەمزانی کەڕوژێک دادێت شکست ئەهێنم و لەپەنا بەشێکی حیکایەتەکەدا من دەکوژرێم و تۆش منت بیر ئەچێتەوە.
....💔
#Mure11🧡🥀
نازانم ئێمە چۆن گەشتین بە ئێرە..!
زۆر جوان بیرمە یەکەم سڵاومان چۆن کرد،
بیرمە ئەو دەقەیەی هەموو شتێکی ئەگۆڕی
ئەترسام بۆت بنووسم خۆشم ئەوێی
ئیتر قسە نەکەینەوە..!
وا ئەوەتا ئێستاش دانیشتووم
کۆتا نامەت بۆ ئەنووسم …
حـەبیبـەم.
تۆم بۆ هەموو تەمەنم ئەویست بەڵام ئەمە ژیانە,
زۆر هەوڵم داو زۆر جەنگام تا هی من بیت
بەڵام مرۆڤەکان و پاڵەوانەکانیش جەنگ ئەدۆڕێنن..!
مەجبورم بە جێت بێڵم
وەک ئەو سەربازەی جەنگ و نیشتمانەکەی دۆڕاندووە و
هیچی بۆ نەماوەتەوە تا بۆی بجەنگێ…
#Mure11🧡🥀
بیر لەو هەستە بڪەوە . . .
ڪاتێڪ دڵت تەنگەو بە تەنیا لە سوچێڪی ژورێڪی تاریڪ دانیشتووی بە دەم گۆرانیەڪەوە بیر لەو قسانە ئەڪەیتەوە ڪە ئەتەوێ ڪاتێڪ ڪەسێڪ لێی پرسی چۆنی یەڪسەر ئەو قسانەی ڪۆت ڪردبۆوە پێی بڵێ بەڵام هیچ ڪەس لێت ناپرسێ لە ڪۆتایدا ئەو قسانە هێواش هێواش مێشڪت دەخوا.
#Mure11🧡🥀
کەسی باش لەباش دەوەشێتەوە بۆیە
ئیتر تیبگە...
بۆچی خودا زۆر کەسی لەژیانتدا نەهێشتۆتەوە...
#Mure11🧡🥀
هیچ ئومێدێکی نوێ نیە ، لە شارەکەی خۆتدا لە ژوورەکەی خۆتدا هەست بە غەریبی دەکەیت، ڕەشبین نیم بەڵام دڵخۆشی هەرگیز لە دەرگا نادات، من ئەمرم ئەمەش دواهەمین حیکایەتی منە.
#Mure11🧡🥀
مـن بۆ هەمیشە خۆشمویـست
بیرم دێت ئەویش جار جارە بۆ ڕزگاربوون
لە تەنیایەکەی خۆشی دەویستم!
#Mure11🧡🥀
هیچ نەبێ گەورەیی بنوێنە
جــــار جـــار هـــەواڵــــی
ئـــەزیـــزەکـــەت بپـرســە
مەرگ میوانێکی بێ مۆڵەتە :)
🧡🥀
.
نـێر" تامی ئەکات و نایکرێت
بەڵام پیاو ئەیکرێت ئینجا تامی ئەکـات..
.
وابزانم روونــە .
#11:22🧡🥀
من چەندە مەراقمە پایز گوڵەکان ئازار نەدات، هێندەش مەراقمە مرۆڤ، مرۆڤ ئازار نەدات •🫀
#Mure11🧡🥀
تێدەگەم ھەندێ شت ھەن
مرۆڤ ناكرێت فەرامۆشیان بكات،
بەڵام ھیچیان نرخی ئەوەیان نییە گرنگی بەخۆت نەدەیت،
تێدەگەم فەرامۆشكردن ئەزێت بارە،
بەڵام ھیچ شتێک وەكو تێكچوونی
باری دەروونیت ئەزێت بار نییە كاتێک تێكدەچێت..
تێدەگەم دووركەوتنەوە
لەو مرۆڤانەی یادگاری جوانت لەگەڵ ھەن
ھەنگاوێكی قورسە،
بەڵام ھەنگاوێكیشە بۆ ئەوەی
ئیتر تۆ خۆت بدۆزیتەوە كاتێک ئەوان لەدەست دەدەیت،
تۆ لەمن تێبگە
ھەندێ جار مرۆڤ پێویستە
بێ ڕەحم بێت بەرانبەر بەخۆی،
ئەبێت كارێک لەگەڵ خۆی بكات
یەكجار ئازار بكێشێت نەک ھەموو جار نا جارێک،
تێبگە مرۆڤەكانی دەورووبەرت
ھەموویان تۆیان خۆش ناوێت،
ھەندێكیان بە نھێنی ڕقیان لێتە،
سەیری ڕووی ئەوانەی چوار دەورت مەكە كاتێک لەڕووتن،
سەرنج بە كەپشتیان تێدەكەی چ ڕێویەكن لە پێستی مەڕدا..
#Mure11🧡🥀
بیهێنە پێش چاوەڪانت ڪە ئیتر من نەخۆشم و نەخۆشیەڪەم درێژخایەن ئەبێ، وە لەوەشە تەمەنێڪی ڪەمم مابێت ئەوەیان نازانم، وەلێ لەسەر جێگام لە نەخۆشخانە و تۆیەڪ دێیت بۆ دیدەنیم و ئەو ڪتێبە دڵخوازەی خۆم و خۆتت هێناوە و لەگەڵ دوو دانە گوڵ ڪە لەیادت نەچووە چەن دڵخۆش ئەبم بە گوڵ، ئیتر ڪتێبەڪە ئەخوێنمەوە و بەرە بەرە یادگاریەڪانم بە بیر دێتەوە و تۆیش نیگام ئەڪەیت بەبێ ئاگاداری خۆم، مەگەر من زۆر حاڵیشم باش نیە وەلێ هەر خۆشحاڵم لەو ساتەدا، ئیتر ئەو ڕۆژە بۆمن دەبێتە ژیان بۆمن دەبێتە ژیانێڪی خۆش لە یەڪ ساتی ڪورتدا
#Mure11🧡🥀