کە دڵت خەمی گرت !
ئەو کاتە هەست ئەکەی کە ئێوارەکان چەندە بێزارکەرە
شەوەکان چەندە سامناکە
بەیانیەکان چەندە ناخۆشە
عەسرەکان چەند غەمگینە
هەست بە بوونی خۆشیەکی کاتیش ناکەی
کە دڵت خەمی گرت دنیا وێران بێ هەست ناکەی تەنانەت هەست ناکەیت کە مرۆڤەکانیش بونیان هەیە !
کە دڵت خەمی گرت تەنها بۆ ئەوە ئەژی کات بڕوا
کە دڵت خەمی گرت تەنهایی هەڵەبژێریت
کە دڵت خەمی گرت ژوورێکی تاریک و بێدەنگ نیشتیمانتە ....!
#Mure11🧡🥀
خودا گیانم لاوازی تەنگی پێهەڵچنیوم و دڵتەنگی نوقمی كردووم ، هیوا و ئومێد هەر لە تۆوەیە و من ڕێگاكەم وون كردووە ، ئەم ڕۆژانە هێندە سەختن هەناسەمی تەنگ و دڵمی لاوازتر كردووە ، هەموو شت قورس بووە و یەك لە دوای یەك ئێخەم دەگرێ ، ئیدی زۆر ماندووم
دەكرێ موعجیزەیەك ڕووبدا و
دووبارە هەموو شت باش ببێ🖤!
3:00😔
#Mure11🧡🥀
سوپاس بۆ دایکم کە وای پەروردە کردوین چاومان لە نیعمەت و دڵخۆشیەکانی کەس نەبێت، سوپاس بۆ باوکم کە وای لێکردوین نەفسمان بەرز ڕابگرین و لەپێناو بڕێک ماددەدا کەرامەتمان لە دەست نەدەین، سوپاس بۆ ئەو پەروەردەیەی وامان لێدەکات ژیانێکی پاک و سەربەرزانە بژین و بێ ڕێزی لەهیچ کەسێک قبوڵ نەکەین، وامان لێدەکات مرۆڤ بین.
#Mure11🧡🥀
لە یەکێك لە نامەکانی فروغ فروغزاد کە بۆ پەروێز شاپووری ناردبو ئەڵێ،
ناچارت ناکەم تۆ ئازادیت ئەگەر خۆشت بوێم یا خۆشت نەوێم ئەگەر ناتەوێت لەگەڵ من بژیت ئەوا منیش هیچ جەخت ناکەمەوە قسەیەکی نەستەق هەیە ئەڵێ ( بۆ کەسێک بمرە کە ئەو بۆ تۆ تای لێبێت! )
حورمەتتان فەرزە، شەوێکی شاد"
#Mure11🧡🥀
ئەم ڕۆژانە خراپ تێ ئەپەڕێ، هەوا ساردە و نێوان ئێمە و ئازیزانیش ساردتر نازانم زەمەن چی لێم دەوێ، ئەوەی هەمبوو بردی ئەوەی ئەم ویست بەدەستی بێنم ڕێگری لێکردم و ئەوەی ویستم پێی بگەم ونی کرد، تۆ چیت زەمەن؟ تۆ کێی وا مرۆڤەکان وێران ئەکەیت و دڵەکان ئەشکێنی تا ڕادەی وەستان و پرچەکان سپی ئەکەیت وەک بەفر تۆ کێی؟ ئەم ئازارەش تێدەپەڕێ ئەم سەختیەش دەڕوات بەڵام کەی☺️:)؟!
#Mure11🧡🥀
من چەن مەراقمە
پایز ئازاری گوڵەکان نەدا
هێندەش مەراقمە
مرۆڤەکان
ئازاری یەک نەدەن 🍂🍁:)
12/12/2023🤍
#Mure11🧡🥀
مرۆڤ ،
گەر خیانەت ،
مەرگی کەسێکی ئازیز،
بێ هۆکار وازهێنان، جێهێشتن،
نەگەشتن بە خەونێک ،
ئاواتێک ،
هیوایەک،
ئەزموون بکات،
ئیتر هیچ شتێک نامێنێت ،
کە سەرسامی بکات ، ،
#Mure11🧡🥀
بەرلەوەی بڕۆم بۆ زانکۆ هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی بگەم بەو قۆناغەی خوێندن کاتێك گەیشتم بەزانکۆ لەوە تێگەیشتم چ خەونێکی پوچم بینیوە..
#Mure11🧡🥀
.
هەر لەم ڕۆژانەی پێشوودا لەناو پاسدا بووم، بەرەو ماڵەوە دەچووم، پیرە ژنێک لە دوامەوە بوو، دەردە سەریەکانی ژیانی بۆ پیرەژنێک باس دەکرد، دیار بوو کە خەم تەنگی پێ هەڵچنی بوو، دەیگووت، سەیرم کە تەمەنم لە چەند دەچێت، پیرەژنەکەی تر دەیگووت ٦٠ بۆ ٦٥ وەڵامی دایەوەو وتی نا من تەمەنم ٥٠ ساڵە، ئەو ١٠ ، ١٥ سالەی تر کە هاتۆتە سەر تەمەنم و ناخمی ڕەش کردووە ڕۆلەکەمە ئەمڕۆ ٢٥٠ ڕۆژە کوڕەکەم ڕۆیشتووە بۆ خاریج و هێشتا دەنگ و باسی نییە یەکێک دەڵێت: گەیشتووە دەست بەسەر کراوە، یەکێک دەڵێت لە دەریادا خنکاوە، بەڵام من بڕوا بە هیچیان ناکەم ، ڕۆلەکەم لە دڵی مندایە، و بۆ هیچ شوێنێک نەچووە، من دەزانم دێتەوە ئیستاش شەوان دەرگا داناخەم ، وە کاتێک خواردن درووست دەکەم بەشێک زیاتر لێ دەنێم، دەڵێم نەوەک ئیستا بێتەوە برسی بێت، دایکی کوێر بێت ڕۆلەکەم کاتێک برسی دەبوو زۆر توڕە دەبوو، ئیستاش ڕۆژانە جڵی ئوتی دەکەم، بۆنی خۆشی لێ دەدەم دەزانم ئەو دێتەوە، لە ناوەڕاستی قسەکانیدا پێم بڕی، گووتم: کوڕەکەت ناوی (ئارام)ە ووتی بەڵێ دەیناسی توخودا خەبەرت لێی هەیە، ووتم نا تەنها ناویم بیستووە، گوایە کە خەبەری نییە ، نەمتوانی پێی بڵێم کە هەفتەیەک لەمەو بەر لە ڕۆژنامەیەکدا خوێندوومەتەوە، کە گەنجێک بە ناوی ئارام لە دەریای ئیجەدا بە مردووی دۆزراوەتەوە، و هێشتا خانەوادەکەی دیار نین
کۆتایی ئیمەش........!!!
#Mure11🧡🥀
نە تاقەتێکم ماوە بۆ گلەیی کردن نە تاقەتێکیش بۆ دەربڕینی ئەو ئاڵۆزیەی لە ناخمدایە،ئێوەش دێڕەکەتان خوێندەوە چی لێ تێگەشتن با ھەر ئەوە بێت...!
#Mure11🧡🥀
نرخی ههر دڵێك " 200 ههزار دۆلاره" بۆ ئهیدهی به کەرێک قهدری نازانێ....
#Mure11🧡🥀
لای من بەهێزی ئەوەیە بتوانیت بیکەیت بەس نەیکەیت بتوانیت قسە ناشرینەکانیان بە ناشرینتر بدەیتەوە بەس نەیکەیت بتوانیت ئازاریان بدەیتەوە و تۆڵە بکەیتەوە بەس نەیکەیت بەهێزی و بوێری ڕاستەقینە ئەوەیە بتوانی مرۆڤ بمێنیتەوە و نەبیت بەوان
🌖🌖
مانەوەت لای کەسێک کە هەزار ڕەنگ و ڕوی هەیە هەزار جار بێ حورمەتی کردنە بەخۆت "🖤
#Mure11🧡🥀
من پێش ئەوەی شەرابی کامەرانی بڕژێتە ناو جامۆڵەی ئارەزوەکانم ، لە تینوێتیدا خنکام ، ئێستە من بێ هیوام ، بێ هیوا وەک ئەو مناڵەی لە شارێکی بێ قانون لە ترافیکێک هەر لەم درەنگانی شەوی پایزە کلێنس ئەفرۆشێت و ترافیک لەکار کەوتوە و هیچکەس حساب بۆ دەستی هەڵ لەرزیوی ناکات . من ئەزانم لە نێو ئەم خەزان و هەڵوەرینە هیچ گەڵایەک بەرگەی مانەوە ناگرێت ، بەڵام خۆ تۆ بڕیار نەبوو گەڵا بیت و بەو جۆرە لەگەڵ وجودم هەڵبوەریت بڕیار نەبوو ئاهـ بۆ نەمانت هەڵبکێشم و بە چۆکمدا بدەم بۆ نەبونت ، ئێستە لە دوری تۆ هیچ ڕاهاتویەک بە سەرما بەرگەی هەناسە ساردەکانم ناگرێت.. ئااای لە بیابانی دوریت چ تۆزێکی کردوەتە بەرگی ڕۆحم ، ئێستە من لەجێی هاوین بۆت دەسوتێم و لەگەڵ هاتنی هەر پایزێک بۆ هاتنت هەڵئەوەرێم ، ئێستە لەتاو ساردی فیراقت ڕەق دەبمەوە و دەبمە سیخچەی بەر هەیوانی خانوە دارەکانی پێش سەردەمی مناڵیمان لە هیچ سوچێکی ئەم دونیایەشدا بەهارێک شک نابەم بۆ گەشانەوەی چرۆی تەمەنم ،
ئێستە ئەبێ بمناسیتەوە ،، نا ؟ بەڵێ من هەر ئەوەم بەدیار یادگاریەکانتەوە دۆش داماوم و تاس بردومی ، بمبورە بۆ درکاندنی شکستی ئەوینت ، بمبورە بۆ نیشاندانی لاوازیم ، وە بمبەخشە بۆ ئەوەی نەمتوانی چارەنوسمان بگۆڕم بەرەو چارەنوسێک کە بۆنی پێکەوەبونمان دابڕان بێ ئۆقرە بکات ، بمبەخشە ئەی قەدەغەترین ئەوینی دونیا ، بمبەخشە بە خاتری هەموو ئەو پیرۆزیانەی بۆ مانەوەت کردم بە تکا و نەمایتەوە..
#Amir salar
#Mure11🧡🥀
باسی کام شەو بکەم؟.
شەو هەبووە بە دەم گریانەوە ئەخەوتم
شەویش هەبووە قسەکانیان وەک بڵێسەو ئاگرێک لە ناخمدا گیر دەبوو..
شەوی وا هەبووە ئەوندە خەیاڵم ئەوەندە خەیاڵم ئەکرد..
تا خۆمم لە بیر ئەچۆیەوە ، شەوی واش هەبووە
ئازارەکانم..
هەموو گلەیەکانم بۆ خودا باس ئەکرد
زۆر جار هەناسەم بۆ نە ئەدرا!
بۆ منیش مرۆڤ نیم.🖤
3:03AM😔
#Mure11🧡🥀
لەمارەوە فێربە
مار ھیچ ژەمە خۆراكێكی
بە مردووی ناخوات گەر زیندوونەبێت،
تۆش فێربە
مرۆڤێک كە جارێک جێی ھێشتیت
جاری دووەم ھەڵی مەبژێرەوە كە مردووە..
#Mure11🧡🥀
..هەموو کارێکم بۆت کرد
بەس بۆ ئەوەی لەگەڵم بمێنیەوە و دڵت تەنها بۆ من بێت هەموو ڕۆژێک لەگەڵ هەر گرینگی پێدانێکم ساردتر ئەبوویی باجی ئەو گرینگی پێدانەم وەرگرت ئێستا هەموو سانیەیەک ژیانم وەک جەههننەم وایە🖤..
#Mure11🧡🥀
ئیتر
من لەپشتی نیگەرانییەکانی هیچ کەسێکەوە نیم و خەریکە ئەمڕۆ لەبیری هەمووتان دەچمەوە
ئیتر..
هیچ کەسێک بەلایەوە گرینگ نییە چەقۆی ئەم ئازارانە گەیشتووە بە کام جێگەی ڕۆحی ماندووم
#Mure11🧡🥀
خۆ ئاشکرایە کە دڵت تەنگ ئەبێ
من میهرەبانترین و دڵسۆزترین کەس بوم کە
ئەتتوانی لە ژیانتدا هەتبێت و لە دەستت دا
بکێشە بە سەری خۆتا، دڵتەنگی هیچ نیە :)
#Mure11🧡🥀
زۆر پێیەوە مەنازە پەڕی کۆتایـی چیرۆکەکەم دڕاندووە خۆم نەبـم کەس ناتوانێ تەواوی کات
#Mure11🧡🥀