لە ناخما دوو کەس ئەژی
دانەیێکیان عەسەبی حەساس دڵ ناسک
دانەیێکیان ھێمن زاڵم بێ ویژدان
ئەوەی تۆ ئەیبینی خۆت ھەڵتبژاردووە•
shad bn🤍
#Mure11🧡🥀
هەست بە بێزاری دەکەم، ڕۆژانی سارد، تاقەتی نووسینم نەماوە و ئارەزووی خوێندنەوەم لەدەست داوە، نامەوێت پەیوەندی لەگەڵ کەسدا بکەم و هیچ ئارەزوویەکم نیە تێکەڵ بە خەڵک بم هەروەها بە هیچ شێوەیەک گرنگی پێ نادەم کە بە هەڵە تێگەیشتوون لێم یاخود نا هیچ جیاوازییەک نییە،هیچ شتێک ناکەم جگە لە خەوتن و لە خەو هەڵسان بەو هیوایەی کە ئەم ڕۆژانە تێپەڕن ...
#Mure11🧡🥀
بۆچی خهمباریت!!؟؟
مهگهر ههر خۆت له نوێژدا نالێی
"الله اكبر""
ئێ ئیتر بۆ خهمباری!!
خودا حهقی كهس بهسهر كهسهوه ناهێلی هاورێ<<😊🕊
#HELA🧚🏻♀️
سەڵام ئێوە باشن ؟
هیوادارم کە باش بن
بەڵام ئەگەر باشیش نەبن ئاسایە
مرۆڤ دەبێ بگری
دەبێ بکەوێ
دەبێ تەنیا بێت
دەبێ فێربێت ئازار ببینێت شکست ببینێت
بەڵێ هەموومان دەبێ ڕۆژانی ناخۆش ببینین ....👊
#Mure11🧡🥀
بە شێوەیەک قسە دەکەن و منەت دەکەن وەک بڵێی تەواوی کێشەکانی ژیانیان من بم، وەک بڵێی منیش وەک ئەوان لە دراما و خەیاڵ بژیم، بەڵام من ئەوانم لە نێو واقعی ژیانم شوێن کردبۆوە، مەگەر شتەکان ئەوەندە ئاسانن؟ اسڵن لەبیر کردنی هاوڕێیەکی گیان بە گیان زۆر قورسترە لە لەبیر کردنی ڕووداوەکانی پەیوەندی خۆشەویستی، بەڵام ئەمانە؟ ئەمانە تەنها سێبەرێکی هاوڕێیەتین اسڵەن هاوڕێ نین.. بڕوا بکەن دوای دابڕان تەواوی قورساییەکان بەسەر ئەو کەسەدا دەکەوێت کە بە واقع لە نێو ئەو پەیوەندیە دەژیا، چون دراما هەمووی وەهمە و درۆیە، لەبیر کردنی زۆر ئاسانە، بەڵام واقع؟ هەموو رۆژ شیریتێکی سینەمایە و لێدەدرێتەوە..
#Mure11🧡🥀
ماندووم وەك ئەو چاوەی چەند ڕۆژێکە خەوی لێنەکەوتوە مێشکم لەبیرکردنەوە ناوەستێ هیلاك بووم بڕیارمدا بڕیارم دا لێگەڕێم شتەکان بڕۆن لێم تێناگەن چۆن من باسی ئازار گەلێك دەکەم بەدەم بیرکردنەوە هەزاران میلم بڕیوە ئەوانیش هەنگاوێك نەڕۆشتون هەستم ناکەن چۆن من هەستێك ڕوون ئەکەمەوە هەموو شەوێك
ملیۆنەها جار بەنێو دڵمدا پیاسە ئەکات یەك جاریش لەدەرگای دڵی ئەوانی نەداوە...!!!
#Mure11🧡🥀
من لەو شارە دەترسم خەڵکەکەی بە دزییەوە خۆشەویستی دەکەن و بە ئاشکرا ڕقییان لە یەکە ...
#Mure11🧡🥀
نەبومە هاوڕێی یەکەمی هیچ کەس نەبومە خانمی خەونەکانی هیچ کەس،جارێکیش هەستم نەکرد ببمە بژاردەی یەکەمی کەسێک، هەمیشە کەسێکی ڕێبوار بووم لە ژیانی ئەونی تر
#Mure11🧡🥀
چەنێک هەلم پیدایت و چەنێک نەگۆڕایت، چەنێک لە پێناوت مامەوە و چەنێک بۆت گرنگ نەبوو، چەنێک هەموو شوێن لە پشتت بووم و چەنێک منت نەبینی، چەنێک دڵم بوو بە خوێن و چەنێک لێم تێنەگەشتی، چەنێک حەسرەتی هەنێک کارم خوارد و چەنێک ئەنجامت نەدان، چەنێک پێویستم بە هەنێک قسە بوو و چەنێک نەت وت، چەنێک لە هەموو شوێن چاوەڕێت بووم و تۆ نەهاتی، چەنێک لەسەر خراپەکانت ماڵم دروست کرد و چەنێک خراپت کردەوە،
بەڵام ئیتر هەموو شتێک و منیش گۆڕاوم، بۆیە ئەڕۆم سێرەکەم بزانم چەنێک پەشیمان ئەبیتەوە🖤.
#Mure11🧡🥀
ژیان هەروایە ئیتر!
ڕەنگە تۆ بۆ هەمووان کات دابنێی
بەڵام بڕیار نیە هەمووان خۆشیان بوێی و کاتت بۆ دابنێن . ..!
#Mure11🧡🥀
.
مـرۆڤ لـە ژیـانـیــدا ئـەونـدە
باجـی دڵ پـاکیو ڕاست گۆیی ئەدات
بـاجـی هـەڵــە کـانی نـادات ..!!
#Mure11🧡🥀
ساڵانێڪی زۆر تێپەڕی تا تێبگەم ئەوەی ڪە لە شەقامەڪاندا دەگری زۆر لەوە غەمگینترە ڪە لە گۆڕستانەڪاندا دەگری، ساڵانێڪ تێپەڕی و بە نێو زۆر شەقام و گۆڕستاندا تێپەڕیم تاڪو تێگەشتم ئەوەی ڪە تەنانەت ناتوانێ لە سوچێڪی ماڵەڪەی خۆشیدا بگری لە هەمووان غەمگینترە ...
شادبن ئازیزان...!
#Mure11🧡🥀
من ڕق لەکەس هەلناگرم یان خۆشویستن یان پشتگوێ خستن،چاکە بە چاکە ولام دەدەمەوە،خراپەش بە پشتگوێ خستن ڕق لەمندا بوونی نیە،یان خۆشم دەوێی ،یانیش بۆم گرنگ نییت' 🖤 .
#Mure11🧡🥀
هیچ شتێک لە یادەوەری ئینساندا نامێنێتەوە،
جگە لەو شتانەی کە ئەمانەوێ لە یادیان بکەین.
᷂لآ ᷂آلهَ ᷂الا ᷂الله
᷂سبحَان ᷂الله ᷂وَبٓحمده
᷂سبحَآن ᷂الله ᷂العظيم
᷂استغفرالله ᷂واتوب ᷂إليه 🤲🏽🧡
#HELA🧚🏻♀️