تێناگەم !!
گریانی شەو قەرەبووی پێکەنینی ڕۆژە یان پێکەنینی ڕۆژ باجی گریانی شەوە !🕸
بلام هه ر سوپاس ئیلاهی...🤲🏻🥺
#HELA🧚🏻♀️
ئەگەر پەلەت نەبێ هەمان هەستی تۆ دەچێژن ئەمە تۆڵە نیە دادپەروەری خودایە🖤✨..
#HELA🧚🏻♀️
مادام هیچ شتێ لەمردن دەربازمان ناکا ، لانیکەم با لەژیانـدا خۆشەویستى فریامان کەوێ❤️
#JULL
لە ژێر دوو ئەبرۆت
فەرموی حوکمی دا بە مەرگم
گوڵ بەدەستیەتی و ئەیبڕێ جەرگم
بە هەزار بیرو زانین و زەنگم
بەو چاوە دۆڕام کوژراوی جەنگم
نهاوەندە لێم ئاساری دەنگم
دوای ئەمانەش
نەمانی ئەو دەمانەش
وەستانی ئەو زەمانەش
دڵ ئێژێ پێم
:- با هەر ئەو باش بێ
چش کە دڵ تەنگم..
....../2024
#Mure11🧡🥀
قسەی هەموو سەردەمێکم بـووە ،
دەم و لەفزی شیرین هەقی نییە بەسەر
شەخسیـاتەوە
تۆ ئەگەر وا ئەزانیـت
بە زمانی زبر شەخسیاتت بەرز ڕائەگری
سەرت دای لە هەموو جۆرە بەردێک🖤.
#Mure11🧡🥀
وەک بێ کەسترین مرۆڤی ئەم تاریکستانە
دێڕەکانم غەمگین تر و غەمگینتر ئەبن
وەک باڵندەی لانەواز بێ ناونیشان ون بووم لە کەش و هەوای خۆما
کز و مات بێدەنگ بێڕەنگ تەنراو بە بەرگی سەختی ژیان و دڵۆپ دڵۆپ لە ناو ئەچێ تەمەنی گەنجیم ، ئا لێرەیا سەرم خەیاڵ تێی ئەیات و بەبەر خۆمەوە دەڵێم: چ بێ حورمەتیەکی ژیان لە پەل و پۆی خستم
کام ئاوازی خەمگین کام بارانی نەفرەتی و
کام کزە بای وەرزی خەزان گەڵای هیوای هەڵوەراندم . ئیتر کام دەست و کام باوەش تەنیایم ئەکوژێ ، کام جۆری مردن خێراتر کۆتایی بەم ژاوە ژاوی تەنیاییە ئەهێنێ🖤!
#Mure11🧡🥀
کەس هۆگرم نەبوو، خۆم هەڵسەنگاند و بینیم که من لە ژیانمدا مرۆڤێکی ڕووخۆش نەبووم، هەمیشە ڕووسارد، دڵڕەق و بێزار هاتوومه سەر دنیا، ڕەنگه له سەرەتاوە وا نەبووبم و ژیان و ڕۆژگار تا هەندێک منیان والێکرد، هەتا ئێستا هیچکات له مردن نەترساوم، بەڵام ئیتر دەبێت بڕۆم، بێهودەیه، ژیانم بێبایەخ بووه، پووچ، بێسوود، دەبێت تا زووه خۆم دەرباز بکەم و بڕۆم! ئەمجارە ئیتر گاڵته نییه و هەرچەند که بیر دەکەمەوه، هیچ شتێک من به ژیانەوه نابەستێتەوه، هیچ شتێک و هیچ کەسێک.
#Mure11🧡🥀
من کە فرمێسکەکانم تێکەڵ بە ئاوی دەست نوێژ بوون
تۆ چۆن چاوەڕێی خوا لێت خۆش بێت.؟!
#Mure11🧡🥀
ڕۆژانێکی ناخۆش ، خەوێکی ناڕێك، جەستەیەکی ماندوو ، ڕۆژەکان تێدەپەڕن و هیچ شتێکی نوێ نیە.! 💔😔
#11:22🧡🥀
طالما أن الله يعلم بحسن نيتك لا تحزن من سوء نيتهم.Читать полностью…
مادام خودا لە نييەت باشی تۆ بەئاگایە
بێ تاقەت مەبە لە نییەت خراپی ئەوان
#Mure11🧡🥀
ئیمشەو هیچ شتێکم نیە بینووسم: مرۆڤەکانی ئێرە هێندە غەمبارت دەکەن توانای نوسینیشت نامێنێت.
#Mure11🧡🥀
قورسترین شتێک کە بتوانی بیکەی ،
ناچار کردنی خۆتە کە بە ڕێگایەکدا بڕۆیت
پێچەوانەی هەموو هەستەکانت بێت🙃>
#Mure11🧡🥀
بیرمە ڪاتێ بۆ یەڪەمین جار پێت وتم
(خۆشمەوێی)
ئەو ڕۆژە هاتمە ماڵەوەو بەبێ ناڕەزایی دەربڕین
هەموو ئیشەکانم کرد
بێ ئەوەی هێچ بڵێم
ئەو کوڕەی بە بچووڪترین شت توڕە ئەبوو ئەو ڕۆژە
٤ ڪەس خەریڪبوون ئەیانویست توڕەم ڪەن
بەڵام من زۆر ئارام بووم
ئەو ڕۆژە هەموو دنیا
سەری بخستایەتە سەرم هیچم نەئەوت
بەڵێ ئەو ڕۆژە ڪاتێ پەنجەی خۆمم
زۆر بە خراپی بڕی شوێنەوارەڪەیم خۆشویست
ئەوڕۆژە تێپەڕی و ئێستا ئەمەوێ پەنجەم ببڕمەوە
تا برینەڪەم ئەو ڕۆژەم بیر نەخاتەوە 💔"
#Mure11🧡🥀
مرۆڤ جارێک خیانەت بکات
دەتوانێت دوو جار بیکاتەوە
جاڕێک درۆی کرد
دەتوانێت دوو جار بیکات…
#Mure11🧡🥀
نیتچە لە جێگەیەکدا دەڵێت: ھەرگیز متمانە بە کەس مەکە، ئەگەر کەسێک درۆی لەگەڵ کردیت، ئیتر متمانەی پێ مەبەخشەوە. چونکە ئیتر ئەو ڕێگەی درۆ کردن فێربووە و ڕاستیت پێناڵێت. درۆمکرد. نیتچەی وای نەگوتووە. گوتم با بڵێم نیتتچە و قسەکە بەجدی وەرگرن.
#Mure11🧡🥀
من چەندە کوڕی موحیبەتم ئەوەندەش کوڕی ڕەق و کینەم چەندە کوڕی ناو قەرەباڵغی و جەنجاڵی بازاڕەکانم ئەوەندەش کوڕی تەنهایم چەندە کۆنە عاشقێکی تۆزاویم ئەوەندەش چەقۆ وەشێنێکی پیری ئەم شارەم،
من شت گەلێک هەن پەراوێزیان خستوم لەدنیا
دەستم لەدنیا هەڵگرتوە چونکە دنیا من کاڵ ئەکاتەوە، من کوڕی تەنیایم، مودەتت گەلێکی زۆره لەسوچێکی سروشتە تایبەتیەکەی خۆمدا لەژیانی ئێوە ئەڕوانم.
#Mure11🧡🥀
مناڵەڪەم گەورە ئەبێت..
لە چاوشارڪێڪانی پەشیمان ئەبێتەوەو
تێئەگات ئەم خەڵڪە شایەنی ئەوە نیە بە
دوایدا بگەڕێی..
تەلعەت تاهیر
#JULL
من تاکە ھاوڕێی کەس نەبووم، خەونێک نەبووم بۆ کەسێک کە خۆشی دەویستم، هەستم نەکرد بۆ جارێک ھەڵبژاردەی یەکەم بم لە ژیانی ھیچکەسێکدا، ھەمیشە کەسێکی تێپەر بووم لە ژیانی ھەموواندا، تەنھا لە کاتی مەصڵەحەتی خۆیان ئەیان ھێشتمەوە🙂
#Mure11🧡🥀
خۆشم سەر لە خۆم دەرناکەم'
رۆحێکی غەمگین و کەسایەتیێکی پێکەنیناویم هەیە بە رادەیێکی زۆر بێ باوەرم و هیچ قسەیێک ناتوانێت بروابوونم بە خۆم بگۆرێت! زۆر خۆشم ئەوێن و هەست بەبێ دڵی خۆم ئەکەم زۆر تێکەڵم ئارەزوی تەنیای ئەکەم چاک ئەبمەوە لەکاتێکدا لەناو ئازارا نوقمم!
🧡🥀