فهڕاشی پاكبوونهوهی عهیبهكانی خۆتبه نهوهك بانگدهرهی عهیبهكانی خهڵك ٠٠٠!!!🙌🏻🙂
#HELA🧚🏻♀️
ئێوارەیەو لە ڕێگایەکی درێژ ئەگەڕێمەو ، سەرم بە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەوە نووساندووە، بیر لەوە ئەکەمەوە ئەبێ ئێستا دڵ و جەستەت لەکوێ بن، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ھێمنی بە تەنیشتمدا ڕەد ئەبن ، تۆ لەناو ھیچ کامیاندا نیت ، ئەو مرۆڤانەی ئەکەونە بەرچاوم ھیچیان لە تۆ ناچن ، ئەو گۆرانیانەی ناو ئۆتۆمبێلەکە بەر گوێم ئەکەون ، ھیچیان باس لە گەڕانەوە ناکەن ، مۆبایلەکەم دەردێنم و ئەچمە نامەکان ، کۆتا نامە کە بۆمت ناردووە نووسراوە " جارێکی دی بە سووتفەش من نابینینتەوە "
#11:22🥀
کاتێک کەسێکت خۆشدەوێ و ھۆگری دەبیت
زۆر بە ئاسانی و بێ باکانە
دەبێتە باڵندەیەکی جوان
بۆ فڕین و ڕۆیشتن بە بیانوی سەرسامبونی
بە ئاسمانی شین...!🖤
#Mure11🧡🥀
بە تێپەربوونی کات لای کەس گرینگ نامێنیت هەنێکیان هاورێی نوێ ئەدۆزنەوە پێویستیان پێت نامێنێت ئەوانەی تر ئەگەرێنەوە لای رۆشتوەکانیان بەهەزارەها مەرج گرینگ نیە گرینگ ئەوەیە لە کۆتایدا دووبارە تۆ تەنیا کەسی کە بە تەنها ئەمێنیتەوە...!🥀
#Mure11🧡🥀
ڕۆژێک لێت وون ئەبم تەنانەت لێرەش نامدۆزیتەوە دڵتەنگی ئەو نوسینانەش ئەبیت کە چیتر پۆست ناکرێ بۆت!
#Mure11🧡🥀
''أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ"
تەنها بە یادی اللە دڵەکان ئارام دەبێتەوە.💕😍
سُبْحَانَ اللّٰه
الْحَمْدُ لِلّٰه
لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
اللّٰهُ أَكْبَر
أَسْتَغْفِرُ ﷲ
اللهم صل وسلم على نبينا محمد
#HELA🧚🏻♀️
ئەگەر دەتەوێت من بناسی ئاساییە،
کاتێک بەڵێنم پێتدا، هەتا کەنارەکانی هاوڕێیەتی،
هەتا کەناری وەفا و ڕازگۆی،
هەتا کۆتا کەنارەکانی خۆشەویستی و گرنگی پێدان،
هەتا دوا هەناسەم لە لای تۆ ئەمێنمەوە،
گرنگی بە بچوکترین وردە کاریەکانت ئەدەم،
لە هەموو باروو دۆخەکانی ژیانت هاوڕێ و هاوزۆزی تۆ دەبم،
هەتا ئەگەر چەندەها شەو ڕۆژ لەگەڵ تۆدا چاوەکانم نەچنە خەوو کۆششت لەگەڵ بکەم،
بەڵام کاتێک زانیم بەرام بەر بە هەستەکانم وەفادار نیت،
بە جۆرێک لێت ون دەبم کە ناویشم نەبیستیتەوە،چونکە من یەک جار دەرفەتی هەبوونی ژیان کردن لەگەڵمدا ئەبەخشم…
#11:22🧡🥀
ئەگەر ڕۆژێك ڪەسێك ..
نهێنییەکی زۆر گەورەی لە ژیانی
هەبوو بەڵام بۆ کەسی باس نەکرد
بوو تەنها تۆ نەبیت ...
بزانە خۆشی دەوێیت و متمانەی
پێتە تۆی بە بەشێك لە خۆی داناوە
ژیانی خۆی ئەمانەتی تۆ کردووە
وەفاداربن بەرامبەر ئامانەتەکان💕
#HELA🧚🏻♀️
ئازار واتا ئەو کەسەی پێشتر باسی ئازارەکانی خۆتت بۆ ئەکرد ئێستا خۆی هۆکارەکەیەتی و ئازارت ئەدا
#Mure11🧡🥀
İnsanlar değişir en güvendiğin bile.
مرۆڤهكان دهگۆرێن تهنانهت متمانه پێكراوترینیش٠٠٠🫠🙌🏻
#HELA🧚🏻♀️
سەیر نیە کاتێک کە دڵ تەنگ ئەبیت، چۆلەکەی مردوو لە ئاسمان ببارێ و خوێن لە بەلوعەکان بێن و مرۆڤ بە کەر ببینی کەریش بە مرۆڤ، تەنانەت بینینی بونەوەری ئاسمانی لە سەر زەوی، پیاسە کردنی ئەستێرە و مانگ لە ڕۆژدا و دەر کەوتنی خۆر لە شەودا، نا کە دڵ تەنگ بووی هیچ شتێک سەیر نیە.
#Mure11🧡🥀
جەژنتان پیرۆز هەمیشە لە خۆشی و بەختەوەریدابن خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی قبوڵ کردبن
#11:22🥀
بۆ شەوانی قەدر بڵێ :
“ اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي "🧡
#HELA🧚🏻♀️
تۆ ماسی فرۆشەکانت بینیووە
چۆن دەکێشن بەسەری ماسییەکاندا
تاوەکو دەمرن
بۆ هیچ کەس !
هەست بە ئازاری ڕۆح دەرچونی ماسییەکان ناکات
بۆچی دڵمان ڕاناچڵەکێت
بە پەلەقاژێکردنی مردنی ماسییەکان
تەنها لەبەر ئەوەی ماسییەکان دەنگیان نییە هاواربکەن.
مەگەر کێ وتوویەتی:
هەرکەس کە بێدەنگ بوو
دەبێت بکێشرێت بەسەریدا و بمرێت.
#Mure11🧡🥀
هیچ کات سواری ئەوپاسە بوویت
کەجێی نەماوەو ناچاری بەپێوە بوەستی؟!
بیرت کردۆتەوە هەتا ئەگەیتە ویستگەی کۆتایی لەخۆتەوە وا دەزانیت زیادەیت وبارگرانیت؟
بەڵێ من یەکێکم لەوکەسانەی زیادەم و ناچارم بەپێوە بوەستم...!🖤
#Mure11🧡🥀
گەر بەڕاستی بۆ کەسێک گرنگ بی هەموو هەوڵێک ئەیات کە ڕۆژە تایبەتەکان لەلات بێت هەتا گەر کاتیش درەنگ بوو دێت ڕێگە نادات بە نیوەی بمێنێتەوە دڵخۆشییەکەت بۆ تەواو ئەکات بە بوونی لە تەنیشتت لەکاتی ناخۆشدا لەلات ئەبێت هەتا ئەگەر بە نامەیەکیش بێت ئەیسەلمێنێت کە بۆی گرنگی نیگەرانی تۆیە، بەڵام گەر بوونی تۆ هیچ گرنگی نەبێت تەنانەت گەر هێندەی هەموو دونیا دەست بەتاڵ بێت بیانوویەک ئەدۆزێتەوە بۆی لەلات نەبێت کەسێک کە خۆشی بووێیت گەر لە لەسەرە مەرگیشدا بێت هەر دێت بۆ بینینت دڵ ناشکێنێت دڵخۆش ئەکات..
#Mure11🧡🥀
کاتێک بە راستگۆیانە روونکردنەوەم بۆ ئەکەی زۆربەی هەڵەکانت پشتگوێ ئەخەم بەڵام کە درۆ ئەکەی ئەمەوێ گڕبەم بە دنیاوەە تۆشی پێوە بسوتێنم چەن بە جوانی لێت خۆش ئەبووم بۆ مامەڵەی گێلم لەگەڵ ئەکەی؟
#Mure11🧡🥀
خۆشەویستی ئەوە نییە لە کاتی دەست بەتاڵی و تەنیایی هەواڵم بپرسی، بەڵکو کات دروست بکەی لە پێناو لێ پرسینم لە کاتێکدا لەو پەری سەرقاڵی و پر کاری دایت ”
#Mure11🧡🥀
شهوی ههینیه درودو سهڵاوات لهبیر مهكهن لهسهر سهروهرو ئهزیمان پێغهمبهر محمد(د٠خ) بێت
چاوهرێی سهلاواته له لایهن تۆوه تاكو وهڵامت داتهوه٠٠٠٠🌸🖤
اللَّهُمَّ صَلِّی عَلَی مُحَمَّدٍ وَّعَلَی آلِ مُحَمَّدِِ🤍
#HELA🧚🏻♀️