بمرم بۆت ئەی دڵ
چەندە لەگەڵت خراپ بووم
هەمیشە دەستم لەسەر برینی ئەوانیتر دائەنا
لەکاتێک تۆ خوێنت لێ ئەچۆڕا
هەمیشە شکانەکەتم بێدەنگ ئەکرد
نەمدەزانی هێندە خراپ دەبێت
هێندە دڵتەنگم ئەکەن کاتێک شتەکان بەبێدەنگی دێڵمەوە
بمبورە ئەی دڵ
تۆ شایەنی ئەو ئازارە نەبووی
کە پێیان چەشتی!
#Mure11🧡🥀
لە دەرگایەک نادەیەن کە لەسەرمان داخرابێت ئەوەی کە ڕووی لێوەرگێڕاین داوای لێناکەین بگەڕێتەوە بوونی خۆمان لەسەر کەس ناسەپێنین، لەگەڵ کەسێک کە بەلایەوە گرنگ نییە قسە ناکەین ئێمە کەسانی ئاساین باوەڕمان بە سۆز و خۆشەویستی هەیە بەڵام خۆمان زۆر لا بەنرخە،پێگەی خۆمان دەزانین کەسانی وەک ئێمە هەست بە گرنگیەکەی ناکرێت تەنها کاتێک وندەبێت چونکە کە دەڕۆین دواجار ڕێزی خۆمان دەپارێزین جارێکی تر بەڕووی هیچ کەسێکدا هەڵنایەینەوە ...
#Mure11🧡🥀
زیاد لهپێویست كار بۆ كهس مهكه
چونكه لهم سهردهمهدا كهم نین ئهوانهی دڵسۆزیی به گێلیی پێناسه دهكهن،
خهم لهوانه مهخۆ كه خۆیان به گهوره پیشان دهدهن ،
چونكه بهقهدهر خۆ بە گهوره زانینهكهیان ، لهناخهوه ههست بهخۆ كهم زانین دهكهن. 🤍
#Mure11🧡🥀
ھەر باشییەک کە لەگەڵت ئەیکەم
بۆ منەت و پاداشت نیە ،
بەلام ئیتر وەک گورگیش
پەلامار دان ئەتوار نیە .... !! 🙃🤍
#Mure11🧡🥀
من ئەزانم ھەبوونی خۆشەویستی ؛
بۆ ھەموومان گرنگە ، ئەزانم ئەتوانین سەختییەکان بەخۆشەویستییەوە کاڵتر بکەینەوە ، بۆیە بەو ھیوایەم ھەموو ڕۆژێکی ژیانت پڕ خۆشەویستی بێت ، پڕ بێت لەو شتە جوانانەی کە شایەنتە ، لەو کەسانەی کە نرخت ئەزانن و خۆشەویستییەکی جوانت پێ ئەبەخشن ، "خۆشەویستی" جوانە شتە جوانەکان دوا مەخەن «بیبەخشن» ، ئێمە بۆ ھەمیشە لێرە نابین..
#Mure11🧡🥀
لێرە نابێ هیچ شتێکی شەخسی خۆت بۆ کەس باسکەی گەر ئازیزترین کەسیش بێت چوون رۆژێک دێت بەو وشانەی خۆت ئازارت دەدات و ورد و خاشت ئەکات
#Mure11🧡🥀
وەک حسین پناھی وتی:
خوایە گیان، ئاسمانت مەتری بە چەند؟
زەویت ئیتر بۆنی ژیانی لێنایەت...
#11:22🧡🥀
«مرۆڤ شێت ئەکرێت، نەك شێت ببێت»
تۆ ئومێد ئەڕوێنی، کەچی خەڵك و بارودۆخ نەمامەکەی ئەبڕنەوە!
تۆ ئەتەوێ ئاسوودەبیت، کەچی ڕووداوێك ڕووئەدات و ژاوە ژاو شوێنی ئەگرێتەوە ...
تۆ دەخەنە جێگەیەك، کە هەرگیز ناتوانیت تێیدا بحەوێیتەوە ...
کە ئەمانەش ڕوویاندا؛
تۆ زۆر بیرەکەیتەوە، یاخی ئەبیت،لە کۆمەڵگە دائەبڕێت و مامەڵەت دەگۆڕێ،
دواتر بە زمانەکەی ئەوان "شێت ئەبیت"...
#Mure11🧡🥀
ئەزانـى تـــۆ...!!
ھەر بەو شێوەيەى كە ھەيت جوانـيـت...
بــۆ خـاترى ھـيـچ كـەسـێ خــۆ مـەگـۆرە...
ئەوەى تۆى خۆشبوێت
ھەر بەو چەشنەى كە ھەيت قبووڵت دەكات
ئەمما ئەوەى نيازمەندى لەگەڵ تۆ بوون نيە..
تەواوى ڕەنگيينى دونيا لە تۆدا بێ..
ئەو نايبينێ و فەڕامۆشى دەكا
تـــۆ ...مــەگۆرێ..ئەزيەتى بوونيادى خۆت،دەرونى خۆت،كەسايەتى خۆت مەكە..
بۆ خاترى ئەوەى بە دڵى ئەوان بێت
#Mure11🧡🥀
دواتر شارەکان دەکەونـە نێوانمانەوە
ھیچ یەکتر نابینینەوە، سوتفەکانیش ئیدی بە یەکتر ئاشنامانناکەنـەوە٫ دواتر ڕەنگە یەکێکمان بمرین، ئەوەی دیمان ھەر نەشزانێت،
🤍🙂
4:04
#Mure11🧡🥀
لە دۆزەخ و دەریا قوڵەکان دوات ئەکەوم، بۆ سەر خاچ، بەندینخانە، ناو گۆڕ، ئاسمان.
پێم باشترە بمرم، وەک لەوەی ڕۆژێک گومان لە هەستی من بکەیت.
...
#Mure11🧡🥀
لــــە چاوەڕوانی نامەی کەسێکدایت کە وەڵامت بداتەوە بەڵام تۆ تەواوی ڕۆژەکە چاودێری ئەکەی نــەوەک ئەو وەڵام بداتەوەو تۆش نەیبینی کە چی ئـــــەو لە ڕاستیا نامەکەتی بینیوەو بە ئەنقەست
جـــــــــوابی ناداتەوە لەوە زیاتر خۆت گێل مەکە هەر بەڕاستی تۆ زیادەیت لە ژیانی ئەودا’
#Mure11🧡🥀
ئەمڕۆت هەر چۆنێک بوو
سوپاس خوای گەورە بکە.
الحَمْدُ لِلّهْ عَلَى كُلِّ حَالْ♥️،،
#Mure11🧡🥀
من کە ئازاری دڕکی ئەشقم چەشتووە ، دڕکی هیچ گووڵێک نامترسێنی ڕوونتر بڵێم ،، دوای تۆ بۆنی هەرچی گوڵی شارە ئەیکەم و تۆ لە هیچیاندا نادۆزمەوە .Читать полностью…
#Mure11🧡🥀
خودایەھــ بەس خۆت ئەزانی چی
باشە و چی خراپە لە شتی خراپ بە
دوورمان بگرە🕊🦋🤍••
#HELA🧚🏻♀️