اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا
#x4nurrЧитать полностью…
سووتا ڕەواقی خانەیی سەبرم، دڵ و دەروون
نەیماوە غەیری گۆشەیی زیکرێکی یا سەبوور
نالــی 🩵
ههمووان له خهمی ئهوانهدابوون كه ڕۆیشتن
كهس بیری له ئێمه نهكردوه كه به جێماین
مەولانای دڵان 🌼
وهک و یهعقوب له گۆشهی خهم نیشنی کهوتووم ههردهم
بههیوای موژدهیهکی ئهو کهسهم لێم بێ سهرو شوێنه
عەونی 🩵
"مرۆڤی ڕەشپێست دەیەوێت سپی ببێت.
سپیپێستیش کۆیلەی گەیشتنە بە ئاستی مرۆڤ".
"فرانتز فانۆن"
مهولانا دهلیت:
نــاخۆشیهکان میوانن دێن و دهڕۆن ، گرنک ئهوهیه تهحهمولی میوان بکهی
لهبهر خاتری ئهو کهسهی که ناردویهتی!
غەمی خۆشی نیە مەحوی لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
محوی
••🌲❌|
| سەیری ئەو ئاهەنگ و پێشبڕڪێیانەش مەڪەن ڪە بەناوی سەری ساڵەوە ڕێڪیان خستوون و لە تەلەفزیۆنەڪانیانەوە پیشانۍ ئەیەن ..
❞پێغەمبەری الله { ﷺ } دەفەرمووێـت : شوێن ریچڪەڪانی پێش خۆتان دەڪەون بست بەبست باڵ بە باڵ ئەگەر بچنە ناو ڪونی بزن مژە شوێنیان دەڪەون ، ووتیان : ئەی پێغەمبەری الله { ﷺ }مەبەستت شوێن جولەڪە گاور دەڪەون
، فەرمووی : ئەی ڪێم مەبەستە.❝
◆رەوا البخاری والمسلم
❞لەعبداللەی ڪوری عومەر ‹رضي اللە عنە› دەفەرمووێـت : هەرڪەسیك لەوڵاتی بێباوەران بژی ئامادەی جەژن و ئاهەنگەڪانیان بێ خۆی بشوبهێنێ بەوان لەسەر ئەو شێوەیە بمێنێتەوە تاوەڪو مردن ، ئەوەلەگەڵ ئەوان حەشر دەڪرێت.❝
❞ئیمامی عمری ڪوڕی الخطاب ‹رضي الله عنه› دەفەرموێـت : دوربڪەونەوە لە دوژمنانی الله لە بۆنەو جەژنەڪانیان.❝
◆التاريخ الڪبير للبخاري رقمـ | 659
تۆش نە بڕۆ ئاهەنگیان و نە سەیری بەرنامەڪانیشیان بڪە ، چ سوودێڪ بۆ تۆ هەیە بەشداری ئاهەنگی ڪەسانێ بڪەیت و دڵخۆشبیت ڪە ئەڵێن سێ خوا هەیە..؟!
ڕۆژ و شەو دایم لەبەر دیدەی خەیاڵم حازری سا ئیتر چ فەرقی هەیە بۆ من ئێرە و ئەوێ..!
"کوردی مەزن"
ههر کاتێک کهسێکم فێری تیر هاویشتن کردبێت، یهکهم تیری بەر خۆم کەوتووە...
"ویڵ دورانت"
دەریانکردم،
چونکە شیعرم،
مناڵێکی چەتوون ئاسا،
پلوکە بەردی هاوێشتە
ماڵی شووشەبەندی گەوران!
دەریانکردم،
چونکە شیعرم هێڵی بەزان،
لە ڕووی گەنجینەی دزراوا،
گڵۆپێکی،
دە هەزار ڤۆڵتی داگیرسان…!
"عبدالله پەشێو"
عومەری کوڕی خەتاب فەرمووی :
لەو کەسە دوور بکەوە کە ئازارت دەدات!
نەیفەرموە بەرگە بگرە! لە بەرگە گرتندا جگە لە شکانی ( کەرامەت ) هیچی ترتان دەست ناکەوێت
لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی ســوورم ریت
بـە دەوری جـێگـەما تـا بـڕ دەکـاتن دیـدە گــوڵزارە،
لە بۆ سـەیرانـی بـاغ و ســەبزە تـەکلیفم مـەکــەن یــاران
کە سەبزە و گوڵ لە چاومدا بەبێ ئەو هەر خەس و خارە،
مەحوی💜
موحبەتێ میحنەت د زۆرن، حوب دبێم بێ شک بەلایە
عومر و ژی خوەش پێ دبورن، سۆتن و دەرد و جەفایە.
~ مەلێ جزیری
وتم با لەم دەر و لەم کۆیە دا ئانێ سکوونەت کەم
وتی: عاشق دەبێ هەر دەربەدەر بێ، کۆ بە کۆ بڕوا
مەحوی 🩵
گەورەترین ستەمی کۆمەڵایەتی : گەڕانە بەشوێن ئافرەتێکی چاک بۆ کوڕە خراپەکەت !
أكبر ظلم اجتماعي: أن تبحث عن امرأة صالحة لابنك الشرير!
"د.محمد راتب النابلسی"
بڵێن بە قەومی کوردان
دەستی من و دامێنیان
عەیبە بە حەقی یەزدان
ژنـهـێـنان و تـەڵاقـدان
مەلای گەورەی کۆیە
نووسەر و ڕۆماننووسی ئینگلیزی، ئاگاتا کریستی (Agatha Christie ) 1962 - 1963 بە جلوبەرگی کوردییەوە.
لە کتێبەکەیدا بە ناوی (جیهانی ڕۆمان و شوێنەوارناسی) ژنی کورد بە گوڵێکی سەرنجڕاکێش و بەهێز و درەوشاوە بە ڕەنگی زیندوو پێناسە دەکات.
From the twitter account of Mahabad Anter.
دەستم گوتیە پەنجەکانم:
“با لە مەیدان بتانبڕن
بەڵام هەرگیز نەتانکڕن!”
"عبدالله پەشێو"
ئەمڕۆ 30 ساڵ تێدەپەڕێت ، بەسەر
شەهید کردنی کەڵە شاعیری ئیسلامی
شەهید خدر کۆساری شاعیری نوێخواز.
هـەرچـەندە بـاوەشـی عـەمـوود
بـمـگـرێـت و،
پـەڕۆ چـاوم بـبـەسـتـێـت و،
گـوریـس لـە بـاسـکـم بـئـاڵـێـت
تـەکـبـیـرێـکـە و
قـوڕگـی تـفـەنـگ
دەنـووسـێـنـم
" شــەهـیـدی ڕێــگـای ئــیـســلام "
﴿ خدر کۆساری ﴾
خەڵکی لەبارەی تۆ ،
لێیان پرسیم
خۆشەویستم ، نامەیان
بۆ نوسیم و بابردی ،
قورسە بۆم گۆرانی
بلێم خۆشەویستم..!
"فەیروز"