پهرهستگهي ئاناهيتا :
له ناوهندي شاري کهنگاوهر لهسهر ڕێگاي ههمهدان بۆ کرماشانه . ئهم بينايه لهسهر تهپۆڵکهييکي سرۆشتي به درێژايي 32 مهتر نيسبهت به زهويهکاني دهورووبهري درووس کراوه . ئهم بينايه چوار گۆشهيه ، له ڕهههندي 209*224 مهتر و ههر گۆشهييکي به شکڵي هێوانێک به قاييمي ههژده مهتره . ئهم هێوانانه له کۆته بهرد و مهلاتي گهچ درووس کراوه و ڕواڵهتي دهرهوهيان له بهردي تراشراو، به وشکه چين حهشار دراوه . بڕێجار بۆ پێوهندي هێندێ له بلووکهکان ، له باستي ئاسن و سۆرب کهڵک وهرگيراوه . هيندێ له ميژونووسهکان ئهم بينا به پهرهستگهي ئاناهيتا دهزانن . ئاناهيتا خاتوونه خواي ئاوه خۆڕهکان ، جواني ، فراواني و پيت له سهردهمي بهر له ئيسلام بووه . هێندێکي تر له لێکۆڵهرهکان به شوێن کهوتن له نووسراوهکاني ميژونووساني ئێراني و عهرهبهکاني سهدهي سێيهمي ه . ق به دوواوه ، ئهم بينايهيان قهسرێکي ناتهواوي خهسرهو پهرويز ناساندووه .
هێندێکيش ساتي درووس کردني ئهو بينايه کۆتايي سهدهي سێيهم و ههوهڵي سهدهي چوارهم ه.ق دهزانن و هێندێکي تريش سهدهي يهکهم . سهيفۆڵلا کامبهخش فهرد - لێکۆڵهري بينا – ئهڵێ ئهو بينايه دهگهڕێتهوه بۆ سهردهمي ههخامهنێشي ، ئهشکاني و ساساني ، و مهسعوودي ئازهرنووش لێکۆڵهرێکي تري بينا ، ئهڵێ ئهم بينايه قهسرێکي ناتهواوي خهسرهو پهرويزه له کۆتايي سهردهمي ساساني .
سهرچاوه :
ماڵپهري ميراث فرهنگي کرمانشاه (ميراتي کلتووري کرماشان )
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
🔴چەند وتەیەک بۆ بەھێزترکردنی خۆشەویستی خاک و نەتەوە
— ترپەکانی دڵت تێکەڵی خۆشەویستی خاک و نەتەوەکەت بکە، چەند جوانن ئەو دڵانەی بە خۆشەویستی خاک و نەتەوە دەژین.
— ژیان بەبێ خۆشەویستی خاک و نەتەوە، بەبێ ئامانجی بەرزی نەتەوەیی ھیچ مانایەکی نییە.
— جوانی راستەقینەی مرۆڤ لە ناخ دایە، لە ناختدا خۆشەویستی خاک و نەتەوە بچێنە.
— مرۆڤ بە عەشقی خاک و نەتەوە ئەدرەوشێتەوە.
— رووبارەکان بۆ دواوە ناگەرێنەوە، کاروان بەرەو پێش دەچێت، کورد سەردەکەوێت.
— ئەو دڵە چەند گەورەیە کە بە عەشقی خاک و نەتەوە دەژیت.
— ئیرادەی نەتەوەیەک چەکێکە دوژمن ناتوانێت خۆی لەبەر راگرێت.
— باشترین رێگە بۆ سەرکەوتنی نەتەوەیەک یەکبوون و یەکڕیزییە.
— کورد بە یەکدەنگی و یەک ھەڵوێستی بە ھەنگاوی بوێرانە بەرەو سەرکەوتنی یەکجارەکی ھەنگاو دەنێت.
— بارزانی نەمر دەفەرمووێت:
من کوردم و خەباتگێری رێگەی ئازادی نەتەوە و نیشتمانم.
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
🔴 ڕیشە و ڕەچەڵەکی ( کوردە لوڕەکان ) باشتر بناسە
✍نەوزاد بۆسکانی
بەشی دووهەم
کوردە لوڕەکان بە کۆنترین خێڵەکانی کورد هەژمار دەکرێن کە بە ئازایەتی و سوارچاکی بەناوبانگ بوون جەنگاوەرانی بوێر و بەتوانا بوون .
لە مێژووی دێریندا هیچ کاتێک سەریان بۆ دوژمانی کورد شۆڕنەکردوە ، هەمیشە ڕووبەڕوی دوژمنان وەستاونەتەوە ، بستێک لە خاکی خۆیان نەفرۆشتوە بە داگیرکەران .
بە سەدان و بەهەزاران جەنگاوەری دلێر و چاونەترسیان لەپێناوی خاک و میللەت لەدەست داوە
کوردە لوڕەکان گەورەترین هێزبوون لە سوپای کوردە ساسانیەکاندا ، ئەمان تا سەر ئێسقان لەگەڵ دوژمنانی کوردا لەجەنگدابوون هیچ کاتێک خۆیان نەداوە بەدەستەوە .
🔺یان مردن یان سەرکەوتن دروشمی ئەوان بووە .
هۆزەکانی کوردە لوڕەکان لە چەند تیرە و شێوەی زاری کوردی پێکهاتووە .
--- جەودەت پاشا : نووسەر و مێژووناسی بەناوبانگ لەیەکەم کتێبی مێژوویی خۆیدا دەنووسێ و دەڵێت
لوڕ و بەختیاری و گۆران و لەک هەموویان لەیەک یەک تیرە و زاراوە و ڕەچەڵەکن کە خاکی ئەوان هەر لەتەنگەی هۆرمۆزەوە تا مەرعەش و ماڵاتیە درێژ دەبێتەوە .
--- هێنری ڕاولیسۆن لە سەفەر نامەکەی خۆیدا بۆناوچەی کوردە لوڕەکان دەنووسێ و دەڵێت :
شێوە زاری لوڕی یەکێکە لە کۆنترین زاراوەکانی زمانی کوردی بەڵام لەڕووی تەلەفوز و فۆنێتیکەوە Aussprache لەشێوە زاراوەی خێڵە کوردەکانی تر کەمێک جیاوازی هەیە .
--- ( بارون دوبەر ) کە یەکێک بووە لە تۆریستە بەناوبانگەکانی ڕووسی لە سەفەر نامەکەی خۆیدا بەناو لوڕستان و خۆزستاندا دەنووسێ زمانی لوڕی هەر هەمان زمانی کوردیە و شێوە زاری تیرە و خێڵەکانی ( کورد و لوڕ ) بەشێوەیەک ئاوێتەی یەکتر بوون کە جیاکردنەوەیان زۆر ئاڵۆزە ، هەردوو کیان بەهەمان سیفەتی ئازا و نەبەردی دەناسرێنەوە کەهیچ جیاوازیەک لەنێوانیاندا بەدی ناکرێت هەروەها لەڕووی زمانەوانیەوە زۆر لەیەکەوە نزیکن
و (واژە و ووشە ) کانیان هاوبەشە و هەردوکیان یەک سەرچاوەی ڕەگەزی و نەژادیان هەیە .
--- مێژووناسی بەناوبانگ ( یاقوت حەمەوی ) دەڵێت :
لوڕەکان لە میللەتی کوردن ، ئەوان کوردی ڕەسەنن ، کە لە ناوچەکانی ( خوزستان و ئەسپەهان ) ( ئەسفەهان ) نیشتەجێ بوون و خاکی ئەوان بە لوڕستان ناوی هێنراوە کە بەشێکە لە کوردستان .
🔺--- ( دکتۆر فریچ ) مێژووناسی ئەوروپی ئەو تاقیکردنەوانەی ئەو کردی بۆ زمانی کوردی ئەوەی ئاشکرا کرد ، کە کوردەکان دوو شێوە زاراوەیان هەیە کە کوردی و لوڕیە وتەنها یەک سەرچاوەیان هەیە ، لەهەمان کاتیشدا لەڕووی داب و نەریتی کۆمەڵایەتیەوە هیچ جۆرە جیاوازیەک بەدیناکرێ لەنێوانیاندا .
--- نووسەر و مێژوونوسانی عەرەب تەواوی دانیشتوانی (کوردە لوڕەکان ) بە کورد و بە کوردستان پێناسە دەکەن ، وەک و ( ابن خردادیە ) لە کتێبێ ( المسالک والممالک ) ی خۆیدا باسێکی تێر و تەسەلی داب و نەریتی کوردانی لوڕی کردوە .
🔺--- نووسەری بەناوبانگی کورد ( شەرەفخانی بەتلیسی ) لە کتێبەکەیدا بەناوی ( شەرەف نامە ) یان ( تاریخ مفسل کردستانی ) باسی تایبەتمەندی کوردانی لوڕدەکات و دەڵێت :
( لوڕان ) لە تیرە و هۆزی ( کوردان ) هەژمار دەکرێ و دەنووسێ کوردان چوار بەشن و زمان و داب و نەریتیان یەکە :
یەکەم کرمانج ،، دووهەم لوڕ ،، سێهەم کەلهوڕ ،، چوارهەم گۆران .
پرۆفیسۆر ( محمد ئەمین زەکی بەگ )لە کتێبی کورد و کوردستان دا دەنووسێ :
زۆربەی ڕۆژهەڵات ناسان بەهۆی لەیەک چوونی شێوە زار و داب و نەریتی لوڕەکان لەگەڵ کوردا ، بە کورد و کوردستانی دەناسرێتەوە .
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
زمانی دایک، دەرفەتی گەورەی دەداتێ کە شارەزای فەرهەنگ و ڕۆشنگەری و ئەدەبیاتی خۆی و ناوچەکەی ببێت و هەستێکی بەرزی لا دروست بببێت کە خوێندن و پەروەردەو فێرکردن ڕۆشنکەرەوەی ڕێگاکەی دەبن و زیاتر شارەزای دەکەن لە زێد و بنەچەی خێزانی و نەتەوەیی خۆی.
لەکۆتاییدا، پێویستە ئەوە تۆخ بکرێتەوە کە خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵ لەقۆناغی بنەڕەتیدا، مافێکی تەواو یاسایی و دیموکراتییەو ڕەخساندنی یەکەمین ژینگەی پەروەردەیی تەندروست و ساغە بۆ منداڵ، کە بتوانێت خۆی تیا بدۆزێتەوەو پەرە بەتێگەشتی باشترو بیرکردنەوەی باشترو فێربوونی باشتری بدرێت.
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
بەشی دووەم سوپای ئیمپراتۆریای ماد
لەناو هەموو گەلانی کۆندا سوپای ئیمپراتۆریای مادەکان بە خاوەنی تازەترین چەکی ئەو سەردەمە ناسرابوو، هەخامەنشییەکانی پارسی لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئیپراتۆریای مادەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی خودی بەشێک لە سەربازانی سوپای ئیمپراتۆریای مادەکان بە سەرۆکایەتیی خیانەتکارێکی سوپاسالاری سوپای ئیمپراتۆریای مادەکان توانرا، خودی ئیمپراتۆریای مادەکان دەستی بەسەردا بگیرێ و کۆتایی پێ هات و ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی جێگەی گرتووە و پادشاکانی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی لە هەموو کەسێک زیاتر درکیان بە هێز و بە توانای سەربازەکانی مادەکان ئەکرد، بۆیە سەربازەکانی مادەکان لە هەموو شەڕ و جەنگەکان و داگیرکارییەکانی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی بەشدارییان کردووە و تیپێکی گەورەیان لە سەربازانی مادەکان بەناوی تیپی سەرنجین پێکهێنا و بەشدارییان لە جەنگەکانی داگیرکردنی دەوڵەتی بابل و لیدیا و میسڕی دێرین و دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی یۆنان (گریک)ی ئێستە و بەشدارییەکی بەرچاو و باڵایان هەبووە لەو هەڵمەتانە و بوونە هۆی بەرفراوانکردنی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی، ئەگەر بەهۆی خیانەتی بەشێک لە سەربازانی مادەکان بە سەرۆکایەتیی خیانەتکارێی سوپاسالاری سوپای ئیمپراتۆریای مادەکان نەبوایە، ئیمپراتۆریای مادەکان بە پارسەکان نەدەڕووخا و ئێستە ڕێڕەوی مێژووی کورد بە جۆریەکی دیکە ئەبوو. هەروەها ئەسپی مادەکان بە (نیسابین) ناسراو بوو و دەوری بەرچاوی لەو بەهێزبوونەی سوپای ئیمپراتۆریای مادەکان کە ناوی دەشتی نیسابین ناو براوە، کە ئەو دەشتە بوو کە نایابترین و باشترین ئەسپی مادەکانی تێدا بەخێو کراوە و بە پیرۆز سەیر کراوە، ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ سپێتیی ڕەنگەکەی. کاتێک لە ساڵی (480پ.ز) کەژاوەی ئیمپراتۆر خشایار شای یەکەم (485-465پ.ز)، ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان لە شاری ساردیسی پایتەختی سەتراپی لیدیاوە بەرەو گەرووی دەردەنیل ئەچوو، تا لەوێوە بەرەو ئەوروپا ئەچوو بۆ داگیرکردنی یۆنان (گریک)ی ئێستە، کە هێرۆدۆتی مێژوونووسی ناوداری یۆنانی دێرین لەو بارەیەوە نووسیویەتی: ”هەزار ئەسپسوار، کە لە هەموو وڵاتی فارس هەڵبژێردرابوون، پێشی کەوتبوون و بەدوایاندا هەزار جەنگاوەری ڕم بەدەست، کە چەکەکانیان سەراوژێر هەڵگرتبوو، پاشان دە دانە ئەسپی مادی (نسیابین)ی بەناوبانگ، کە لەوپەڕی قەشەنگیدا بوون، کەژاوەی ئیمپراتۆریان ڕائەکێشا“ و لە دوا ساڵەکانی تەمەنی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان، سەربازە مادەکان بەشدارییان لە جەنگەکانی نێوان ئئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان و ئیمپراتۆریای مەکدۆنی نەکرد، بۆیە وا بەخێرایی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان ڕووخا و کۆتایی پێ هات.
سەرچاوە:
1- خەسرەو گۆران: کوردستان لە مێژوودا ،چاخەکۆنەکان (100 ساڵ پ.ز-400ی زایین)-و. ئاسۆکەریم.
2- قادر ئەحمەدی: کورد و مێژوو.
3- میر نەسیرخان ئەحمەدزەیی بەلووچ: مێژووی بەلووچ و بەلووچستان-بەرگی یەکەم-و. هیوا مەحمەد زەندی.
4- ڕەحیم سابیر: مێژووی ماد.
5- ئی.م.دیاکۆنۆف: میدیا- و. بورهان قانع.
6-محەمەد مەردۆخی کوردستانی: مێژووی کورد و کوردستان-و. عەبدولکەریم محەمەد سەعید.
7- حەسەن ئەڕفەع: کوردەکان- و. حەمید گەوهەری.
8- مەنسوور مەخدوم: گرنگیی کورد و کوردستان لە قۆناغە مێژووییەکانی ئێران تا سەردەمی ئەفشاریە- و. رەفعەت مورادی.
9- سەید کەمال ئیبراهیمی: کوردستان پێش لە ڕووخاندنی نەینەوا.
10-دان ناردۆ: ئیمپراتۆرییەتی ئێران- و. فەرهاد عەزیز خۆشناو.
11-حەبیبوڵای تابانی: زنجیرە لێکۆڵینەوەکانی (هاونەتەوەیی کورد و ماد)، (چاوگە-ڕەگەز-مێژووی شارستانیەت)-و. جەلیل گادانی.
12- د.جەمال ڕەشید ئەحمەد و د.فەوزی ڕەشید: مێژووی کۆنی کورد-و. ملکۆ کەلاری.
13-ئاخوەند مەحمەد ساڵح زەنگەنە بەلووچ: کوردکاڵ نامەک (کوردبیژنامە)-بەرگی یەکەم- و. هیوا مەحمەد زەندی.
14-حەمە میروەیسی: گەڕانەوەی مادەکان.
15-سۆران حەمە ڕەش: کورد کێیە؟
16-عومەر ئیسماعیل مارف: تۆمارەکانی مێژوو.
17-د.ئەحمەد مەحمود ئەلخەلیل: مەملەکەتی ماد- و. حەمەسەعید کەلاری.
18-ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران لە سەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام-و. سەڵاحەددین ئاشتی.
19- عومەر ئیسماعیل مارف: دەوڵەتی ماد.
20-ئیقرار عەلی یێف: پادشایەتیی ماد- و. سەلام ئیسماعیل پوور.
21-ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
لە 7ی پووشپەڕ واتا ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشتی سەربەرز، لە ناخی دڵەوە هاودەردی و پرسە و سەرەخۆشی خۆم پێشکەشی گشت خەڵک و بەتایبەت پاشماوەکانی ئەو ڕووداوە بەژانە دەکەم و ئاواتی چاکبوونەوەم بۆ زامدارانی ئەو کارەساتە هەیە و هیوادارم هەرگیزاوهەرگیز ڕۆژی وەها تاڵ نەبینینەوە.
مەهاباد
هۆنراوەی: سەیید نووح عینایەتی ناسراو به "نەبەز"
بەدەنگی:ئاسۆ
دەرهێنەر:حسەین فاتمی
@mejhuikurd
ئاو وایە،كوردیش سیاسەتمەداری زۆرە نوێنەری لە زۆر وڵات هەیە،ئەی باشە تا كەی چاوەڕێی كەوچكی بێگانە بین تا ژەهری بێ ئاگایمان پێهەڵقوڕێنێ؟بۆ خۆمان بە دەستی خۆمان دەست پێنەكەین؟؟!بۆ خۆپیشاندان و ڕێپێوان نەكەین لە دژی داگیركەرانی كوردستان؟بۆ واژۆ-ئیمزا- كۆ نەكەینەوە و هاوار بكەین نامانەوێت عێراق، سوریە، توركیە، ئیران،؟ ئەی بۆ مان نەگرین كاتێك خوشكێك یان برایەكمان بە بێ تاوان،تەنها كوردە ستەمی لێئەكرێت؟ئەگەر خوازیاری دەوڵەتین بۆ ناڕژێینە سەرشەقام و بە یەك دەنگ هاوار بكەین و بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان و نا بۆ عێراقچێتی،سوریەچێتی،توركیەچێتی، ئیرانچێتی-لانی كەم سەربەخۆیی بۆ باشووری وڵات-؟ئەگەر بە ڕاستی كوردین ئەی بۆ نەفرەت لە سوپای گورگ و دڕندەی توركیا ناكەین كە ڕۆژانە سنورەكانی باشووری وڵاتەكەمان بۆمب باران ئەكات وخەباتكارانی-پ ك ك-بە تیرۆریست ناو زەند ئەكات؟!!نا ئەمانە هیچیان ناكەین چونكە ئیمە پێمان وایە ئێرە عێراقە و ئەولاش توركیا،ئەو لا سوریایەو ئەولاش ئیران،ئەی كە وایە كوردستان كامەیە؟؟ئەو خاكەی لە دێر دەمان-زەمان-ەوە شەهیدی بۆ دراوە و بە دەیان شۆڕشی بۆ بەرپا كراوە لە كوێیە؟ تا خاوەنی ئەم فكرە بین ئەبێت هەر بڵێین ئەم نانە بەو ڕۆنە،گەل و دەسەڵات وا بخەون حاڵی ئەم گەلە وا بڕوات نەك بۆ پارچەكانی تر بەڵكو ئەم پارچە-هەرێمی باشووریش لە دەست ئەدەین و ئاو بێنەو دەست بشۆ!!تكاتان لێئەكەم با وریا بین.
نوسینی: بەختیار مام حەمید
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
هۆكاری هەڵبژاردنی چیای ئارارات
(ئاگری داغ) بۆ شۆڕش
چیا-شاخ،كەژ،كۆ،كێو-هەمیشە لانكەی شۆڕشە و پشت و پەنایەكی قایم و تۆكمەیە بۆ سەرهەڵدانی شۆڕش ئاسا.،كوردستانیش وڵاتێكی شاخاوی و كەژاویە-بلاد الجبال، مقاگعە الجبال، ئاخكۆ-گەلە كەشی لەبەر ئازایەتی و نەبەردیو قبوڵ نەكردنی ستەم و سەرشۆڕ نەكردن هەردەم هۆگری چیاكان بووە،هەربۆیە (خۆیبوون)،بۆ بەرپاكردن و هەڵایسانی شۆڕش وهەقكردنەوەی ئەو ستەمە ناڕەوایەی كە توركە كەمالیەكان لە دوای ڕوخانی شۆڕشی شێخ سەعیدی-١٩٢٥-وە دەر هەق بە گەلی بێچارەی كورد ئەنجامیاندا بوو، چیایەكی گرنگ و ستراتیجی و سەختی دەست نیشان كرد،ئەو چیایەش (ئارارات-ئاگری داغ-ئۆرارتو)بوو، ئاگری داغ هەڵكەوتوە لە نێوان سنووری باكورو ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە مەڕ گرنگی ئەم چیایەو دیاری كردنی وەك گۆڕەپان و دەڤەری شۆڕش،د.سادق-سەعیدی شەرەف كەندی-ئەڵێت(هەڵبژاردنی چیای ئارارات-ئاگری داغ- بۆ شۆڕش، لە بەر ئەوە بوو لە ڕووی جوگرافییەوە شوێنێكی ئێجگار باش و لە بار بوو-دیارە شەهید شەرەفكەندی مەبەستی ئەوە بووە كە ئەم چیایە هەم چڕو سەخت و هەزار بە هەزارە و هەمیش لەسەر سنور"مەرز"ی باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانە)!!ئەم چیایە لە دوو بەش پێكهاتوە بەشە گەورەكە،كە بە ئاراراتی گەورە ناسراوە كەوتوەتە ناو باكوری كوردستانەوە،بەشە گچكەكەشی كەوتوەتە ناو ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە،لەسەر بەرزی و نزمی هەردوو بەشەكە هەندەك ڕای جودا جودا هەیە،لەوانە،محەمەد رەسوڵ هاوار لە كتێبی-كوردو باكوری كوردستان-بەرگی ٣ لاپەڕە-١٨-دا چەند ڕایەكی هێناوە بەم جۆرە(بەرزی ئاراراتی گەورە-٥١٦٨م-رایەكی تر-٥٢٢٦م-هەروەها-٥١٧٥م-یشی هێناوە،)(بۆ بەرزی ئاراراتی گچكەش ئەم بۆچوونانەی دەرخستووە -٣٩١٤م-بۆچوونێكی دیكە -٣٩٩٦م-)ڕەحمەتی محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە كتێبەكەیدا زۆر بە وردی بە دوای سەرچاوەدا گەڕاوە بۆیە فرەژێدەری لە باسەكەیدا بە دیار ئەكەوێت،،،،!!پاشان لە نەخشەی كوردستانی گەورەی ساڵی-2003-دا كە سەرچاوەكەی هەردووكتێبی-جوگرافیای كوردستان-ی هەردوو جوگرافیناس م.كەریم زەند و م.عبداللە غەفورە،هاتوە كە بەرزی ئاراراتی گەورە -٥١٣٧م-ە،
هەوڵی تەڵەكەبازییانە و فڕو فێڵی توركان بۆ قایلكردنی شۆڕشگێڕان!
دیارە توركە ستەمكارەكان هەرچەند لە زۆربەی كاتەكاندا لە كوردەكان بە دەسەڵاتتر بوون!بەڵام هەمیشە زنۆقیان لە ڕاپەڕین و شۆڕشی كورد،چوو بوو!!چونكە چاك ئەیانزانی كە گەلی كورد هەر لە سەرەتای میژووەوە بە چاپوك و نەبەردو قارەمان مەشهورن و هەر كات دەست بكەنە خەبات پەندی –یا مردن یا سەركەوتن- جێ بەجێ ئەكەن،هەر بۆیە لەم شۆڕشە-ئارارات-یشدا هەستیان بە توڕەیی كورد كرد بوو بۆیە كەوتنە داواكاری بۆ گفت و گۆ،وە داوایان كرد با كێشەكان بە زمانی نەرم چارە بكرێن-تورك نەرمترین زمانیان ئاسنە و سادەترین وشەیان ئاگرە،تورك و گفتو گۆ كوجاو مەرحەبا-لەم هەلومەرجەدا شۆڕشگێڕان بە سەركردایەتی ئیحسان نوری پاشا و بە ڕابەرایەتی كۆمەڵەی –خۆیبوون-،زۆر بە جوانی لە نیازی گڵاوی تورك گەشتبوون و بە بەڵێنە درۆكانییان فریویان نەخوارد،،دەربارەی ئەو گفتو گۆیانە،محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە كتێبی-كورد و باكوری كودستان-لاپەڕە-٩٥-دا لە د.عەزیز شەمزینی یەوە نەقڵی كردوە بەم جۆرە(حكومەتی توركیا لە سەرەتادا بۆی دەركەوتبوو كە بە ئاسانی بە شەڕو پەلاماردان شۆڕشەكەی كوردی پێ لە ناو نابرێت بۆیە دەستیكرد بە فڕو فێڵكردن داوای لە ئیحسان نوری پاشا كرد، لە مانگی ئەیلولی-١٩٢٨-دا لە شكلی كوپرو-شیخلی كوپرو-و ساتێك ئیحسان نوری لە گەڵ ئەو وەفدە توركیەی نێردرا بوو دەستی كرد بوو بە گفتو گۆ كردن بە ئاشكرا بۆی دەر كەوتبوو كە توركەكان نەیانویستبوو باسی چۆنێتی چارەسەر كردنی كێشەی كوردو داخوازییەكانی میللەتی كورد بكەن و بەڵێنەكانییان بۆ كورد بریتی بووە لە لێخۆشبوونێكی گشتی-لێخۆشبوون لە ڕاپەڕیوانی شۆڕشی پیران و ئەم یاخیبووانەی،بە حسابی ئەوان،ئێستا!چونكە حكومەتی كەمالی تورك پێی وابوو ئەگەر میللەتێك داوای مافی سەرەتایی خۆی بكات ئەوە كفری كردوەو ئەبێت حكومەت لێی خۆش بێت یان سزای بدات-توركەكان لەو گفتوگۆیانەدا بە هیچ شێوەیەك بە لای چارەسەركردنێكی بنەڕەتی تەواوی میللەتی كوردا نەچوو بوون بۆیە ئەوهاتووچۆو گفتو گۆیانە هیچ سودێكی نەبوو!!)بێ گومان ئەگەر ئەم گفتو گۆیانە سەریشی بگرتایە و شۆرششگێران چەكیان دانایەو خۆیان تەسلیم بكردایە هەروەك شەهید كردنەكەی یەزدان شێر-عیزەدین شێر بۆتانی-لێ ئەقەوما كە لە دوای شۆڕشی ( ١٨٥٤ ) لە لایەن توركیەوە بانگكرا بۆ دانوستان بەڵام بە گەشتنە ئەستەمبوڵی ناوبراو دەست بەجێ شەهید كرا!، لەم سەرو بەندەدا ،پ د.جویس بلۆ لەكتێبەكەیدا –دۆزی كورد-ئەڵێت-نوێنەرانی كوردپێشنیازەكانی دەوڵەتی توركیایان پەسەند نەكردو حكومەتی توركیاش پەنای بۆ چەك بردەوە-،ئەم قسەیەی د.خاتوو جویس دەری ئەخات كە تورك هەمیشە كێشەكانی بە زەبرو زەنگ یەكلا كردوەتەوە!! توركەكان زانییان فڕو فێڵەكانیان بێ
شۆڕشی ئاگری داغ (ئارارات) له ساڵی ١٩٢٩ - ١٩٣٢
جولانەوەیەك لە ناو جەرگەی شارەوە بۆ ناو سەختی شاخ!!
زانیاری مێژوویی
ئەم شۆڕشە لە گرنگترین هەوڵ و تەقەڵاكانی خەڵكی ستەمدیدە و ئازادیخوازی كوردستانە، بۆ رزگار بوون لە زوڵم وزۆری كەمالیەكانی توركی،و سەربەخۆبوون،ئەم جوڵانەوە و بزاوتە مەزنە لە چوارچێوەی بەرنامەكانی (جڤاتا ولاتێ كوردا)واتە خۆیبوون دا پەرەی سەندو، خۆیبوونە شارییەكان(مەبەستم شاری و لادێیی نییە )شاخ و چیای ئاراراتی گەورەیان(ئاراراتی گچكەش هەیە) كردە مەڵبەندی شۆڕش وئیحسان نوری لە ساڵی (١٨٩٢)لە گەڕەكی ئالی كولی لە شاری بدلیس یان بەتلیسی باكوری كوردستان لە دایك بوەو لە ساڵی (١٩٧٥) لە تەمەنی٨٣ ساڵیدا بە ڕووداوی ماتۆڕسكیل گیان لە دەست ئەدات و لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا لە دەوروبەری تاران لە ئیران بە خاك ئەسپێردرێ، حەمەكەریم عارف لە لاپەڕە-١٠١-ی كتێبی-مێژووی ڕەگ و ڕەچەڵەكی كورد-ی ئیحسان نوری دا،لە سەر ژیاننامەكەی نوسیوویەتی لە (١٨٩٣)لە دایك بوەو لە (١٩٧٦) كۆچی كردوە، ئیحسان نوری لە لایەن كوردەكانەوە نازناوی پاشای وەرگرت)ئەندامی كۆمەڵەكە كرایە سەرپەرشتیاری یەكەمی شۆڕشەكە لە بەر ڕۆشنایی ڕێنمانییەكانی (خۆیبوون)دا ئەم شۆرشە لە ساڵی (١٩٣٠)دەستی پێكرد ،كۆمەڵێك ئامانجی گەورەی دەستەبەر كردو ئاڵای كوردستان هەڵكرا(پێ ئەچێت هەمان ئەم ئاڵای كوردستانەی ئێستا بوو بێت بەڵام پێشەوا قازی موحەمەد پتر ناساندی چونكە بە فەرمی كردیە ئاڵای كۆماری كوردستان)هەروەها بۆ زیاتر هەنگاو هەڵگرتن بەرەو سەركەوتن هەر لەو چیایە (ئارارات)حكومەتێكی گچكە بنیادنراو ئیش و كارەكانی بە جوانی بە ڕێوە ئەبر، بیستنی ئەم هەواڵانەی شۆرش و بێدەنگ بوونی هەردوو دەوڵەتی دژەكورد(توكیا و ئێران)زۆر ئەستەم بوو بۆیە ئەوان (توركیە و ئیران)یش كەوتنە خۆیان و دەماری كەس جگە لە من مرۆڤ نیەیان هەستا، دوای چەند ڕوداووێكی گرنگ (انشااللە دواتر باسی ئەكەین)و زۆر هەوڵ و تەقەلا بۆ سەرگرتنی شۆڕش درا، بەڵام سەرەنجام لە مانگی تەموز(٧)ی (١٩٣٢) وەك كاری هەمیشەییان بۆ دژایەتی كورد هەردوو توركیە و ئیران رێكەوتن نامەیەكییان مۆر كرد بۆ داخستنی سنورەكانیان بە ڕووی شۆڕشەكەی ئاراراتدا بەداخەوە ئەم جارەش گەلی ی چاوەڕێی ئازادی، نەوەی ئیبراهیمی سەروەر،كوردی خێر لە خۆ نەدیو ئەم هیوا ئەم چر،ئەم ئومێدەشی نەما، و خۆرەتاوی ڕزگاری ئەم جارەش بووەوە بە شەو ، شەوی یەڵدا نەخێر زیاتر شەوی درێژی بە بێ خەو، بە دەست تێكەڵكردنی هەردوو دوژمن شۆڕشەكە توایتەوە، ئێمە شەری ئازادی ئەكەین هەزاران وڵاتی بە ناو ئازادی خواز لێمان دێنە گۆو بە یاخی ناومان ئەبەن، ئەگەر پێویستیان پێمان بێت نەوەی صلاحەدینین ئەگەریش نا نەوەی جنۆكەو دێوی داوێن پیسین،ئاخر ئێمە سوچ(تاوان)مان چیە؟!!مینە جافی شاعیر ئەیەژێت (ئەی فەلەك بۆ كورد كوڕی تۆی كوشت برای تۆی سەر بڕی،؟قاپی كەعبەی شكاند یان پەردەی بەیتی(ماڵی خوا)ی دڕی،؟بۆ لە هەر لایێ بە ئاوی چاوی خوێناوی جگەر ،غونچەیەكی ئارەزوم بڕوێ بە ناكام ئەیبڕی.؟؟)بێگومان گەر بمانەوێت باسی شۆڕشی ئاگری داغ (ئارارات) بكەین ئەبێت باسی (جڤاتا وڵاتێ كوردا)خۆیبوونیش بكەیین ئەگەر نا باسەكەمان زۆر كەم و كورت دەر ئەچێت،،!!
وتەیەك لە مەڕ دیرۆكی (جڤاتا وڵاتێ كوردا) خۆیبوون،١٩٢٧-١٩٤٦،
ئەگەر خوازیار بین سەرەتایەك بۆ دەركەوتنی تەواو یان گەشەی بەر چاوی (ناسیۆنالیزم)و نەتەوە گەرایی كوردی دروست بكەین یا دەستنیشان بكەین بێ شك پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژووی- خۆیبوون-چونكە ئەم ڕێكخراوە لە ڕووی سیاسی و ڕۆشنبیرییەیوە چەمك(مەفهوم)ی نەتەوەی بۆ تاكەكانی كورد شیكردەوە و پێناسەی دروستی بۆ ئەم چەمكە دان،(مەبەستمان بۆ كوردە ئەگینا چەمكی نەتەوە پێناسەی تایبەتی خۆی هەیە)، هەروەها (خۆیبوون) هەڵقوڵاوی ناو دەروون و ناخی كوڵاوی خەڵكی كوردستان بوو،هەر بۆیە كەم تا زۆر لە هەموو دەڤەرەكانی كوردستاندا هەوادارو لایەنگری هەبووە. گەلی كورد هەستی بەوە كردبوو كە (خۆیبوون) داواكاری بێ چەندو چوون و ڕاستەقینەی هێڤی و ئاواتەكانیانە،،ڕەحمەتی عبدالستار تاهیر شەریف ئەڵێت(خۆیبوون،كاریگەی زۆری هەبوو لەسەر كوردستان و وریاكردنەوەی كوردەكان لە ڕووی نەتەوەییو بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تاكەكانی)ئەمەش بۆمان دەرئەخات كە (خۆیبوون) ڕێكخراوێكی ڕۆشنبیریی سیاسیی كۆمەڵایەتی بووە، لە بڵاوكراوەی ژمارە(٢)ی خۆیبوونی(١٩٢٨)دا كە بەڕێز نەجاتی عبداللە لە فرانساییەوە وەریگێڕاوە بەم چەشنە باس لە هاتنە بوونی (خۆیبوون)ئەكات و ئەڵێت(مانگی ١٠ ی ١٩٢٧ ڕێبەرو ئەندامانی چوار كۆمەڵەی سیاسی كوردی ، جەمعییەتی تەعالی كوردستان،پارتی نەتەوەیی كورد، كۆمیتەی سەربەخۆیی كورد و كۆمەڵەی تەشكیلاتی ئیجتیماعییەی كورد،دوای چەندین كۆبوونەوە(پێئەچێت نزیكەی ٥ ڕۆژی خایاند بێت)ڕۆژی (٥ ی ١٠ ی ١٩٢٧) لە لوبنان (هاوینە هەواری بحەمدون)، یەكەمین كۆنگرەیان بەست و بەم شێوەیە (جڤاتا وڵاتێ
#زانیاری_مێژوویی
لەسەر ژیان و ڕۆڵی گرینگ و قارەمانانەی #مەحموود_خانی_دزڵی لە مێژووی شۆڕشی سیاسی کورد و بەتایبەت شۆڕشەکەی شێخ مەحموود
@mejhuikurd
:
خۆزگە پێیان دەووتین:
هەڵفراندنی چۆلەکەیەک رۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە، ترساندنی پشیلەیەک، پێنان بە گوڵەکانی ناو باخچەکان، لێکردنەوەی گوڵەباخ تەنها بە بیانووی بۆنکردنی، نائومێدکردنی کەسێکی لێقەوماو.
خۆزگە باسی ئەوشتانەیان بۆ دەکردین کە رۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە،
نیشاندی تەپ و تۆزی خەم و خەفەت لەسەر دڵی بەرامبەر، چەشاندنی سوێری ئەشک بە لێوی بەرامبەر، سڕینی دەستە چەورەکانمان بە سەری بەرامبەردا،
خەنجەر کردن بە پشتی برادەرەکەتدا...
جیاوازی چیە، ڕەمەزان بێت دیسەمبەر یان تەمووز، هەر رۆژێک دەستێکت گرت، دڵێکت شاد کرد، فرمێسکێکت سڕی، مرۆڤیت.
رۆژووی پارێز بگرین، پارێز لە حکومدان، لە درۆکردن، لە ڕیا، لە تۆمەت بەخشینەوە، لە دووڕوویی، لە ڕق و کینە...
مرۆڤانێک هەن برسییەتی زۆریان چەشتووە بەڵام هەرگیز بەرۆژوو نەبوون.
✔️سەرچاوە: ڕازی فەریق
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
یــــادم بکەن ، یــادی منــــی دوور وڵات
یــــادی منی ڕێبـــواری ڕێـــگای خەبـات
یــــادی منی بێبەش لە خۆشـی و شادی
یــــادی منی ســـەوداســەری ئـــــازادی
مامۆستا ھێمن موکریانی
وێنەی مامۆستا هێمن ساڵی۱۳٦٤ شاری کرماشان
@mejhuikurd
جەنابی " قازی" کە وەسیەتنامەکەتمان پشتگوێ خستووە
وەسیەتنامەی پێشەوا قازی محەممەد، پێشەوای مەزنی گەلی کورد و یەکەمین سەرۆک کۆماری حکومەتی سەربەخۆی کوردستان:
بسم الله الرحمن الرحیم
نهتهوه حهق خوراوهکهم، کوڕو خوشکو برا خۆشهویستهکانم
ئێستا له ئاخرین ساتهکانی ژیانم دا دهمههوێ چهند دێرێکتان بۆ بنووسم.
۱. له دوژمنایهتی کردنی یهکتر دهست ههڵگرن، یار و یاوهری یهکتر بن، پشت به یهکتر ببهستن و له بهرامبهر دوژمنی زۆردار دا ئازایانه رابوهستن.
۲. خۆتان بێهوده به دوژمن مهفرۆشن. دوژمن هەر ئهوهنده ئێوهی دهوێ که کاری پێتانه، دهنا هیچ روحمتان پێناکا، له هیچ دهرفهتێک ناگوزهرێ بۆ زهربه لێدانتان.
۳. دوژمنهکانی نهتهوهی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان ههیهو بێ رهحمن.
٤. رهمزی سهرکهوتنی ئیوه له یهکگرتن دایه، تهنیا یهکگرتنه له بهرابهر ئهو هێزه زۆردارانهدا، ههر نهتهوهیهک ئهگهر یهکێتیی نهبێ ههمیشه له ژێردهستی دایه.
٥. ئیوەی نهتهوهی کورد شتێکتان له نهتهوهکانی دیکه کهمتر نیه بهڵکو له ئازایهتی و پیاوهتی دا زۆر لهوانەی به سهربهخۆیی دهژین، زیاترن. ئهو گهلانهی سهرکهوتنیان به دهست هێناوه ههر وهک ئیوه بوون.
٦. ڕێنوێنیم بۆ ئیوه ئهوهیه که لێگەڕێن منداڵهکانتان بخوێنن، چونکه رهمزی پێگهیشتوویی و سهرکهوتن له خۆیندهواری دایه. با له گهلانی دیکه دوا نهکهون.
۷. ئیوه نابێ به کوشتنی من و براکانم چاوترسێن بن، هێشتا زۆری دیکهمان دهبێ لهو رێگهیەدا له دهست بچن تا به ئارهزوی خۆمان دەگهین.
٨. کوردستان ماڵی ههموو کوردێکه. دانیشتوانی ئهم خاکه به پێی توانایی ههر کامهمان گهر شتێکمان له دهست دێ نابێ منهت له سهر ئهوانی دیکه بکهین.
۹. ئهگهر زانیتان کهسانێک کاریان له دهست دێ لێ گهرێن با بیکهن، بهرد مهخهنه سهر رێیان، گرفتی بۆ دروست مهکهن.
۱۰. ئهگهر من بهرپرسیارێتی گهورهم نەبوایه ئیستا له ژێر حوکمی سێداره دا نهدهبووم، به خاتری ئهوه منهتتان بهسهر دا ناکهم. به قهولی سهعدی دهلێ:
مراد ما نصیحت بود و گفتیم / حوالت به خدا کردیم و رفتیم.
هیوای ئیمه ئامۆژگاری بوو گوتمان، بە خودام ئەسپاردن و رۆیشتم.
خزمهتکاری گهل و نهتهوه
قازی محهمهد
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە دەرکەوتنی ساڵنامەی کوردی لە ژێر ھەر دەق و سیاسەت و بارودۆخێکدا دانرابێت، ڕێچکەی مێژوویی خۆی وەرگرتووە و وەک ساڵنامەیەکی تایبەت بە کورد سەلمێنراوە. تاکە مێژوویەکیش بەو ساڵنامەیەوە بەسترابێتەوە دامەزراندنی دەوڵەتی مادە، کە لە سەدەی ھەشتەمی پێش زایین سەری ھەڵدا و دامەزرا،
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
٣. (جەژنی نەورۆز) لە ڕووانگەی مێژووەوە
کاتێک دەمانەوێت سەرەتاکانی مێژووی سەرھەڵدانی جەژنەکە دیاری بکەین، دەکەوینە نێو چەندین سەرچاوەو بیروڕای جیاواز لەسەری، کە زۆربەیان لە ئەفسانە کۆنەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە. ساغکردنەوەو ڕاستی و ناڕاستی ئەو ڕووداوەو ئەفسانانەش، دەیان توێژینەوەی گەورەی پێویستە، تا ڕەسەنایەتی ئەو جەژنە لەئەفسانە ھەڵبەستراوەکان جیابکاتەوە، چونکە لە گەورەیی ئەو جەژنەیان ھێناوەتە خوارەوە.
سەرەتا نابێت ئەوە لەیاد بکەین، کە بەو پێیەی (نەورۆز) وەک سەرەتای ڕۆژ و یەکەم مانگ و وەرزی ساڵ لێ ڕوانراوەو چەندین مێژووی بۆ بیرەوەرییەکان دروستکردووە، ھەر بۆیە زۆرترین سەرنجی ھۆنەر و نووسەرو مێژوونووس و تەنانەت خەڵکانی دی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، تا ئەوەی زۆرترین ھۆنراوە بۆ وەرزەکە، کە (بەھار)ە بۆیادەکە ھۆنراوەتەوە.
لەڕووی مێژووییەوە باس لەوە کراوە، کە یەکەمین کەسێک یادی جەژنی نەورۆزی کردۆتەوە (جەمشید)ی دامەزرێنەری دەوڵەتی پیشدادییەکان بووە.
ھەروەھا بەر لەوەی ئەم جەژنە بە ڕووداوێکی ئەفسانەییەوە ببەسترێتەوە، کە (کاوە و زوحاک)ە، سۆمەرییەکان وەک یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و میسۆپۆتامیا بەر لە (سێ ھەزار) ساڵ پێش زایین و بابلییەکانیش بەر لە (دوو ھەزار) ساڵ پێش زایین، یادی ئەم جەژنەیان کردۆتەوە.
جەژنەکەشیان بە ڕۆژی دار و درخت و سەوزایی و دابارینی بەخشندەیی خودا لە ئاسمانەوە بۆ بەندەکانی لەسەر زەوی زانیووە. واتە ئەو ڕاڤەیان بۆ (نەورۆز) کردووە، کە پەروەردگار ساڵانەو لە یەکەمین ڕۆژی ساڵدا بەخشندەیی تەواویی ساڵەکەی بەسەر زەوییدا باراندووە. ئەوەش کاتێک مرۆڤە بەندەکانی خودا لەو ڕۆژەدا ڕووخۆش و دەم بە خەندە بووبن و پۆشاکی نوێیان لەبەر کردبێت و بۆنی خۆشیان لە خۆیان دابێت.
ئەم لێکدانەوەیەی سۆمەرییەکانیش بۆ ھاتنی ئەو ڕۆژە، بۆتە باوەڕی ئەو کۆمەڵ و دانیشتوانی میسۆپۆتامیا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست و ساڵانە وەک ئەرکێکی ئایینی یادیان کردۆتەوە. لەم ئەرکەشەوە نەریتی ئایینی بۆ ئەو یادکردنەوەیە سەری ھەڵداوە.
ھەر لەم چوارچێوەیەدا (ئیبنە)و (مەقریزی)وەک (دوو) مێژوونووسی عەرەبی و ئیسلامی و (بەدلیسی) وەک مێژوونووسێکی کورد ھەوڵی ئەوەیانداوە ئەم جەژنە بە کوردەوە ببەستنەوەو وەک جەژنێکی مێژوویی کورد بیناسن، بەڵام باسیان لەڕیشەی مێژوویی جەژنەکە نەکردووە.
لە قۆناغی دواتریشدا و لەگەڵ دەرکەوتنی ئایینی زەردەشتی یادی ئەم جەژنە وەک بۆنەیەکی ئایینی کراوەتەوەو بڕوایان وابووە، کە ئەو جەژنە ھۆکاری گۆڕینی دونیایی ماددییە بۆ دونیایی ھەتاھەتایی. بەو پێیەشی دەرکەوتنی ئایینەکە بۆ زەردەشتی دەگەڕێتەوە، کە بەپێی چەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراو بۆ ناوەڕاستی سەدەی حەوتەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، بۆیە لەو سەردەمەوە جەژنەکە بەو باوەڕە ئایینییە بە سەرەتای دەرکەوتنی بەخششەکانی پەروەردگار بۆ بەندەکانی و کۆتایی لێپێچینەوەش لە ھەڵەو کەم و کوڕییەکانی ساڵی ڕابردوو ناسراوە.
تەنانەت یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزی بە ڕۆژی لەدایکبوونی زەردەشت دانراوە، بۆیە ئاساییه لەو سەردەمەوە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەھار، کە دەکاتە (١ی نەورۆز) وەک جەژنێکی پیرۆز سەیر کراوەو یاد کراوەتەوە.
بەو پێیەشی دەرکەوتنی ئەم ئایینەو پەیامبەرەکەی لە سنووری قەلمڕەوی (دەوڵەتی ماد)دا بووە، بۆیە ماددەکانیش ئەم بۆنەیان وەک جەژنێکی ئایینی لەچوارچێوەیەکی سیاسیدا کردۆتەوەو بایەخیان پێداوە.
دوای (دەوڵەتی ماد)یش ھەریەک لە دەوڵەتانی ھەخامەنشینی و ئەشکانی و بەدوایشدا ساسانییەکان نەورۆزیان وەک جەژنێکی گەورە سەیر کردووەو ساڵانە لەپاڵ (جەژنی میھرەگان)دا یادیان کردۆتەوە.
بەدەریش لەو ڕووداوانە بۆ مێژووش پێویستە ئاماژە بە ڕاستییەک بکەین، کە (سوڵتان مەلکشای سەلجوقی)ش یەکەمین دەسەڵاتداری سیاسی بوو لەساڵی (٤٦٧ک/١٠٧٤ز) لیژنەیەکی لە ھەریەک لە (عومەری خەیام، عەبدولکەریم ئەلخازنی، موزەفەر ئەلئەسفزازی) پێکھێنا بۆ چاککردنی ساڵنامەی جەلالی
لیژنەکەش ساڵنامەکەی بە مانگی فەروەردین و یەکەم ڕۆژی ئەو مانگەشی بە (نەورۆز) وەک سەرەتای گۆڕانێکی سروشتی و سەرەتای وەرزێکی نوێ، کە بەھارە دیاریکرد.
تەنانەت (عومەر خەیام) بۆ ئەومەبەستە (نەورۆزنامە)ی داناو پێشکەشی سوڵتانی سەلجوقی کرد.
٤. (دەوڵەتی ماد)و سەرەتایەک بۆ جەژنی نەورۆزی کورد
کوردستان و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، کە دوای شاڵاوی کۆچی (ھیندو ئەوروپای)یەکان قۆناغێکی تریان بەخۆوە گرت، سیمای چەند گەلێکیان ھێنایە دنیای بوون، کە پێشتر ناویان لە مێژوودا نەبوو. یەکێک لەو گەلانەش لە باشوری دەریاچەی ورمێ دەرکەوتن، کە دواتر بە میدیا ناویان چووە تۆمارەکانی مێژووەوە. ھەر وەک لە لای مێژوونووسی گەورەی یۆنانی (ھیرۆدۆت/٤٨٥-٤٢٥پ.ز)یش ئاماژەی پێکراوە.
#ڕۆژ_ژمێر
ئەمڕۆ۲۲ی #پووشپەڕ ساڵڕۆژی #شەهید بوونی #دکتور_قاسملوو ڕێبەری ناوداری #کوردە
دکتر #قاسملوو ساڵی٦۸ لە #وین پایتەختی #ئوتریش بە دەس #دیپلومات_تروریستەکانی "ئێران" #تیرور کرا
@mejhuikurd
🔴کوردانی ئافریقا
🌹مێژووی کورد لە سودان
بە پێی هێندێک لە سەرژمێریەکان ،
گەلی کورد ٦٨ملیۆن کەسن ، کە بە هۆی جۆراجۆر لێک بڵاو بوون و لە سەراسەری دونیا بڵاو بوونەوە .
جەلال جەوهەر یەکێک لە کوردەکانی سودانە ، کە خوێندنی باڵای لە زانکۆی نیلاین لە سودان کۆتا پێهێنا . ئەو له مەڕ مێژووی کوردان و چۆنیەتی ژیانیان لە سودان ئاوها قسە دەکا .
جەلال لە سەر ئەو بڕوایە کە کوردەکان بۆ یهکەم جار ٨٠٠ ساڵ لە مەوبەر لە ساڵی ١١٧٢ ، ئەو کات کە برای سەلاحەددینی ئەیووبی ، وەکوو پاشای توران، سودانی گرت سەردارێکی کوردی بە نێو ئیبڕاهیم بێن کوردی بۆ بەڕێوەبەری وڵات ڕەوانە کرد ، کە لەو کات ڕا کورد چووە بۆ سودان . دوای مردنی ئیبراهیم خوشک و براکانی لە سودان جێگر بوون هەر لەوێ مانەوە.
لە بارەی ناوبانگی کورد لە سودان ، دەڵێ ،
کاتێک کە لە کەسێکی سودانی سەبارەت بە کورد پرسیار دەکەی ، وا جواب دەداتەوە کە کوردەکان زۆر جوامێر ، دادگەر ، دڵسۆز و میواندارن .
هەروەها لە مەڕ بەشداری کوردان لە هێز و دەسەڵات لە سودان دا دەڵێ ، کوردان دەورێکی گرینگیان لە مێژووی سیاسی سودان هەبووە ، لە ڕابردوو دا یەکێک لە پاشاکانی سودان کوردێک بووە بە ناو عوسمان دینگان کە لە بنەڕت دا خەڵکی دیاربەکر بووە کە یەکەم کەس بوو توانی لە شەڕ دا سپای بریتانیا شکەست بدا .
کوردانی سودان ئێستاش لە نێو حکومەت دا بەشداریان هەیە ، بۆ نموونە ، دکتر عەلی محەممەد عەلی کوردی ئەفسەرێکی پلەباڵای نیزامی و سیاسی لە وەزارەت دایە .
پارێزگەیەکی ناوەندی لە سودان دا بە ناو کوردوان (kurdufan) هەیە کە ئێستا بووە بە دو بەشی کوردوانی باکور و کوردوانی باشور .
هەروەها گوندێک بە ناو ئاڵی کوردی و زۆرێک لە دوکان ، زانکۆ ، چێشتخانە و بازاڕەکان ناوی کوردیان لە سەرە .
کوردەکانی سودان نزیکەی ١٠٠،٠٠٠ کەسن کە زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی سودان نیشتەجێن ، کە بە داخەوە زمان و دابونەریتی خۆیان لە بیر نەماوە و ناتوانن بە کوردی قسە بکەن .
کوردەکانی سودانی زیاتریان بازرگانن ، ئیشێک کە لە ناو کوردان دا ناوبانگی هەیە سابون پارچە ، سابون ئاڵی کوردیە کە زیاتر بازرگانی کردن پێی بە ناو کوردەکان دەناسرێت . کوردەکان بۆ یەکەم جار ئامرازی کشت وکاڵیان بۆ سودان بە دیاری هێناوە .
لەمەڕ ئاینی کوردەکان جەلال جەوهەر دەڵێ کە کوردان پێشتر چەند ئاینیان هەبوو بەڵام ئێستا ئەوان بە تەواوی لە سەر ئایینی ئیسلامن .
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
کورد کێیە؟
مێژووی کورد و ڕەچەڵەکی زمانەکەی
لەسەرەتای شارستانییەتەوە تاکو سەدەی دەیەمی زایینی
تێکست و زمانی میدەکان کە، بە وتەی نووسەر جیاواز نییە لە زارەوەکانی ئەمڕۆی زمانی کوردی.
- چەندین بەڵگەنامە کە بەڕوونی دەریدەخەن، میدەکان لە سەدەی سێیەمی زاینیدا دوایەمین جەنگیان کردووە و تا ئەودەمیش فەرمانڕەوای بەشێکی کوردستان بوون.
- تێکستی کوردی کە تەمەنی زیاتر لە چوار هەزار ساڵە.
- تێکستی چەند شارستانیەتێکی دێرینی میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵیا، کە زمانەکەیان کوردی بووە.
- زانیاری سەبارەت چەندین دەوڵەتی کۆنی کورد کە بە سەدان ساڵ پێش ئیسلام حوکمڕانی کوردستان و
ناوچەکەیان کردووە ...
ناوی پەرتووک : کورد کێیە ؟
بابەت : مێژوو
نووسینی : سۆران حەمەڕەش
خوێندنەوەی : لەتیف سوڵتانی
پێکھاتووە لە ( 27 ) تراک
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
⬇️⬇️⬇️
🔴بۆچی گرنگە منداڵ زمانی دایکی بخوێنێت؟
✍️:دوکتۆر موئمین زەڵمی
زمانی دایک، ئەو پەیوەندبەست و پەیوەستە هەڵقوڵاوەی خێزانە کە منداڵ لەدایکبوونەوە قسەی پێدەکات و ئاخاوتنەکانی لەگەڵ خێزان و دەوروبەرەکەی پێ ئەنجامدەدات، بەواتایەکی تر زمانی دایک زمانی منداڵیی (بومی) یە کە ئامرازی پەیوەندییەکانە لەسەربنەمای زۆرترین شارەزایی منداڵ پێی، واتە منداڵ لە پەیوەندیکردندا یەکەمجار پەنا بۆ ئەو زمانە دەبات کە زمانی پێی پژاوە، بۆیەش گرنگە لێرەوە و لەچەمکی (زمانپژانەوە) چاو بخەینە سەر (زمانی خوێندن)، ئەم بیرکردنەوەیەش لەوەوە تۆخ بوویەوە کە زمانی بیانی بویە زمانی خوێندن لەزۆرێک لەوڵاتانی جیهاندا، وەک چۆن ئێستاش لەهەرێمی کوردستان زمانی بیانی جێپێی بەزمانی دایک لێژکردوەو لەسەر ئاستی خوێندنی تایبەت، زمانی بیانی بووەتە زمانی خوێندن لەجێگای زمانی دایک.
بۆیەش لەچەندساڵی رابردودا بەشێک لەوڵاتان بیریان لەریفۆرمی یاساکانی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندن کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لەم هەژموونە بێ بەزەییە بگرن کە منداڵ ناچاردەکات زمانی دایکی خۆی لەبیربچێتەوە، هەستی شانازی پێوەکردنی کەم بێتەوەو وشەسازی و رستەسازی لاوازبێت.
لێرەدا بە کورتی ئەو هۆکارانە دەخەینە ڕوو کە بۆچی گرنگە منداڵ بە زمانی دایکی بخوێنێت لە قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتیدا:
٭ بێگومان منداڵ کە پێش قوتابخانە بە زمانی دایکی ئاخاوتنەکانی ئەنجام دەدات، کاتێک دەچێتە قوتابخانە پێویستە بە هەمان شێوە زمانی دایکی بخوێنێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە ناو بۆشاییەکی زمانەوانی و دابڕانی گەورەوە کە هەر لە سەرەتاوە لە زمانی دایکی داببڕێت، چونکە بە دڵنیاییەوە کاریگەری راستەوخۆی دەبێتە سەر هەموو کارلێککردنێکی ئەو منداڵە لەگەڵ پرۆسەی خوێندن و فێربووندا.
🔺٭ منداڵ لە قۆناغەکانی سەرەتای خوێندندا پێویستە بە تەواوەی فێری نوسین و خوێندنەوە ببێت، بۆیەش کاتێک زمانی خوێندنی زمانێکیتر دەبێت نەک زمانی دایکی، هەستکردن بە شکستی لادروست دەبێت و لەم قۆناغە سەرەتاییانەی ژیانییەوە توشی ترس و دڵەڕاوکێ و دوودڵی زۆر دەبێت کە هۆکارن بۆ شکستپێهێنانی لە بیرکردنەوەو فێربوون و خوێندندا، یارید (۲۰۱٦) لە توێژینەوەکەیدا لەسەر زمانی خوێندنی منداڵان گەشتە ئەو بڕوایەی کە خوێندنی زمانی دایک کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون و زانستی منداڵان دەبێت.
٭ خوێندن لەخۆیدا بە ئامانجی پەرەپێدانی توانای فێربوون و وەرگرتنی زانیارییە لە منداڵدا، بەڵام خاڵی گرنگتر ئەوەیە کە منداڵ ئەگەر زمانی دایکی خوێند لە بنەڕەتیدا، ئاسانتر و باشتر دەتوانێت ڕای خۆی دەرببڕێت. نیشانتی (۲۰۱۷) داکۆکی لەوە دەکات کە خوێندنی زمانی دایک لە قۆناغی بنەڕەتیدا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێشخستنی بیرکردنەوە و فراوانکردنی هەستی ئەدەبی و توانای زانستی منداڵدا.
٭ ئاشکرا پەروەردەی نوێ، جەختلەسەر بەشداری ڕاستەوخۆ و کاریگەر و فراوانی قوتابی دەکاتەوە، بە شێوەیەک قوتابی چەقی پڕۆسەی فێرکردن بێت، بۆیەش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی قوتابی سەنتەر بێت، دەرفەتی پێ بدرێت بیرکردنەوەکانی خۆی پێشکەش بکات، بیرکردنەوەی منداڵیش هەمیشە بە زمانی دایکی دەستپێدەکەن، کەواتە کاتێک پێویستمان بەوەی گوێ لە بیرکردنەوەی منداڵ بگرین، پێویستیشە دەرەچەکەی بۆفراوان بکەین تا لە کەشێکی تەندروست و خێرا و بێ گرێوگۆڵ دا بیرکردنەوەکانی دەرببڕێت کە تەنها بە زمانی دایک دەکرێت.
٭ خوێندن زمانی دایک، هۆکارێکی کاریگەرە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان خێزانی قوتابی و قوتابخانەدا. چونکە خوێندنی زمانی دایک دەبێتە پاڵنەرێکی کارا بۆ ئەوەی دایکوباوکی منداڵ دڵخۆش بن بە بەشداریکردن لە پەروەردەی منداڵەکەیاندا و بەدڵنیاییەوە بەشداری دایکوباوک هۆکارێکی سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی منداڵەکانیانە. کارسیک و نۆبلێت (٢٠٢٠)
🔺٭ خوێندنی زمانی دایک، دەرفەتی باشتر بۆ مامۆستایانی ئەو دەڤەرانە دەرەخسێنێت کە بتوان ئەوانیش بە زمانی دایکی خۆیان وانەکان شیبکەنەوە و هیچ جۆرە کەمبود و کورتهێنانێک لە وەرگرتن و بەخشینی زانیاری و مەعریفە لە نێوان مامۆستا و قوتابی دا دروست نەبێت.
٭ بۆ منداڵانی قۆناغە بنەڕەتییەکان، خوێندنی زمانی دایک، دەبێتە هۆی ئەوەی کە لامەرکەزییەت لە پڕۆگرامی خوێندندا بێتە ئاراوە، واتە هەمووان ناچارنابن کە پابەندی یەکجۆر پڕۆگرامی خوێندن بن. لەبەرامبەردا پشت بە پرۆگرامێکی خوێندن دەبەسترێت کە زۆر نزیکە لە بازنەی منداڵانەوە لەسەر ئاستی تاک و خێزان و گوند و شار و شارۆچکەکانەوە. چونکە قوتابی کە پرۆگرامی خوێندنەکەی و نمونە کلتورییەکانی لە قۆناغی منداڵیدا نزیک بوون لە رۆحی خۆیەوە، خۆشەویستی زیاتری بۆ خوێندن و هەستێکی بەرزتری بۆ فێربوون لا دروست دەبێت. (پۆرسوێڵ، ۲۰۲۱).
🔺٭ قوتابی زۆر گرنگە لە منداڵییەوە لە کلتور و فەرهەنگ و کەلەپور و شارستانییەتی خۆی دانەبڕێنرێت، بە پێچەوانەوە خوێندنی رێزمان و ئەدەبی
کولتوری نەتەوەی کورد
هەر نەتەوەیەک کولتوری تایبەتبە خۆی هەیە و بەو کولتورەشەوە داب و نەریتی ڕۆژانەی تێپەڕ دەکات و پێیەوە ژیان دەکات . هەموو نەتەوەکانی جیهانیش زیاتر لە هەر شتێ بە کولتوری خۆیان لە ناو گەلانی تری جیهان دا دەناسرێن . نەتەوەی کوردیش یەکێک لە نەتەوەکانی سەر گۆی زەویە جا بۆیە وەکو ئەرکێکی گرنگ پێویستە کە هەر کوردێک هەم کولتوری نەتەوایەتی خۆی بناسێت و هەم لایەنە باشەکانی ئەم کولتورە وەک ناسنامەی کەسایەتی خۆی بە گەلانی تری جیهانی بناسێنێت .
کولتوری یەک نەتەوە یانی بوونی خوو وڕەوشتی ڕۆژانەی ئەو نەتەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو نەتەوەیە دا .
کولتوری نەتەوەی کورد لە چەند خاڵیک دا دەکرێت بە کورتی شیبکەینەو
۱-زمان
گرنگترین و سەرەتەایی ترین خاڵی لێک نزیک کردنەوەی یە نەتەوە ، زمانی ئەم نەتەوەیە . هەر نەتەوەیەک دەتوانێت بە زمان کولتور و بوونی ناسنامەی خۆی بە جیهان بناسێنێت . واتە زمانی کوردی بۆ گەلی کورد ناسنامەی نەتەوایەتییە .گرنگتڕین شتێ کە نەتەوەی کورد لە نەتەوەکانی دراوسێی جیا دەکاتەوە زمانەکەیەتی کە پێی دەدوێت و دەنوسێت . جا ئەگەر کوردێک بە کوردی قسە نەکات و بە کوردی نەنوسێت یا خود گرنگی پێ نەدات و هەوڵی بۆ نەدات کە فێری بێت. ئەوە کورد نیە و وەک مردو بێ وایە.
زمانی کوردی بە چەند زاراوە دا دابەش دەبێ.
ژوروو(کرمانجی ، شکاکی ، بادینی ) لە ناوچەکانی ، باکوری کوردستان ، باشوری بچوک یا ڕۆژئاوای کوردستان، بادینانی باشوری کوردستان ، شکاکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، کوردستانی سۆر ، کوردەکانی ئاوارە بووی ئەرمەنیستان ، گورجستان ،قەزاقستان و کوردەکانی لوبنان قسەی پێ دەکەن .
ناوەندی (سۆرانی )
زاراوەی ناوەندی لە ناوچەکانی ئەڕدەڵان ، موکریان ، وپیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سۆران وبابانی باشوری کوردستان قسەی پێ دەکەن
ژێرین (لوڕ، کەڵهوڕ )
هەرێمەکانی کرماشان و لۆڕستان بەم زاروە قسە دەکەن
زازا ( زازاکی ، دیملکی ،کرمانجی )
ناوچەکانی دەوروبەری دەرسیم ،ڕوحاو دەوروبەری ڕوباری فورات دا پێی دە پەیڤن .
شایانی ئاماژە پئ کردنە کە کرمانجی و سۆرانی و زازاکی و هەورامی زاراوەن ،پێویستە کە گەلی کورد ئەمانە بەهەڵە وەک زمان نەناسێت ،بەڵکو کوردی زمانی گەلی کوردە .
۲خو و ڕەوشت
هەستان و دانیشتن و هات وچۆی نەتەوەیەک ، هونەر و سەرگەرمی و خواردن و شێوازی ژیان کردن ، خو و ڕەوشتی ئەو نەتەوە پێک دێنی . کورد زیاتر لە ناو گەلانی تری جیهان بە میوان داریەتی دەناسرێت .
لە تایبەتمەندیە خراپەکانی زۆربەی گەلی کورد ئەوەیە کە کورد خۆی پێ لە هاو نەتەویەکانی خۆی گەورەترە ،
هەر کوردێک لە بواری سیاسیدا خۆی پی ڕابەری گەلی کوردە و لە بواری زانستیشدا خۆی پێ پسپۆڕە و ماموەستایە لە سەر خەڵکی کورد، بەڵام لە هەمان کاتدا بە نۆکەری داکیرکەران ونەیارانی کورد سەربەرزە و پێ قانعە، لە ناو کوردان دا کەم کەس هەیە کە بیر و ڕای کوردێکی تری قبوڵ بکات . بەڵام زۆربەی کورد چونکە وەک نەتەوە یەکگرتو نین هەر بۆیە بیر و ڕای داکیرکەرانی زۆر بە ئاسانی بۆ قبوڵ دەکرێت .
شایانی باسە کە داگیرکەرانی کوردستان ژیانی ئابوری نەتەوەی کوردیان ئەوەندە دابەزاندوە کە زۆربەی گەلی کورد شەو و ڕۆژ بە بیری وەدەست هێنانی نانی زکی ڕۆژانە و تێر کردنی بنەماڵەیانن هەر بۆیە کوردەکان بەشێکیان تەنانەت ئەوەندە داخوازیان هاتۆتە خوارەوە کە بیری شتێی تر جگە لە ژیانی ئابوری خۆیان ناکەنەوە و بەشێکیش وەختیان نیە هەر بیری لێ بکەنەوە .
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
کورد کێیە؟
مێژووی کورد و ڕەچەڵەکی زمانەکەی
لەسەرەتای شارستانییەتەوە تاکو سەدەی دەیەمی زایینی
تێکست و زمانی میدەکان کە، بە وتەی نووسەر جیاواز نییە لە زارەوەکانی ئەمڕۆی زمانی کوردی.
- چەندین بەڵگەنامە کە بەڕوونی دەریدەخەن، میدەکان لە سەدەی سێیەمی زاینیدا دوایەمین جەنگیان کردووە و تا ئەودەمیش فەرمانڕەوای بەشێکی کوردستان بوون.
- تێکستی کوردی کە تەمەنی زیاتر لە چوار هەزار ساڵە.
- تێکستی چەند شارستانیەتێکی دێرینی میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵیا، کە زمانەکەیان کوردی بووە.
- زانیاری سەبارەت چەندین دەوڵەتی کۆنی کورد کە بە سەدان ساڵ پێش ئیسلام حوکمڕانی کوردستان و
ناوچەکەیان کردووە ...
ناوی پەرتووک : کورد کێیە ؟
بابەت : مێژوو
نووسینی : سۆران حەمەڕەش
خوێندنەوەی : لەتیف سوڵتانی
پێکھاتووە لە ( 27 ) تراک
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
ئەنجام و بێ هودەیە بۆیە دەستیان دایە هەمان ڕەفتارە وەحشیگەریەكانیان كە بەرامبەر كورد ئەنجامیان ئەدا،بەمەش ڕاپەڕین نزیك بوەوە!!
بەرپا بوونی شۆڕش و ڕوداوەكان
لە شاخ واتە ئارارات سوپایەكی گەورەو دامەزراو لە شۆڕِشگێڕە كوردەكان،دروست كرا،حكومەتێكی كاتی گچكەش بە سەرپەرشتی –ئیبراهیم پاشا حسكی تیلۆ یان هسكی تیلۆ-دامەزراو ئاڵای كوردستان لەو دەڤەرە بەرز كرایەوە،ئەم ڕوداوانە زۆر ورەی بە شۆڕشگێڕان بەخشی ،پ،د وەدیع جوەیدە(وەدیع كریستیانێكی عەرەبی عیراقییە و لە بنەماڵەی ناسراوی جوەیدەیەو لە بەسرە لە دایك بووە) لە كتێبی-جوڵانەوەی نەتەوەیی كورد بنەماو پەرەسەندنی-دا بە ڕوونی باسی ئەم شۆڕشە گرنگەی كوردی كردوەو ئەڵێت-دوای بێ هیوا بوونی تورك لە كوردە ڕاپەڕیوەكان بڕیاری دا بە شەڕ مەسەلەكە یەكلایی بكاتەوە،لە مایۆی (١٩٣٠)دا دوو لەشكری سوپای تورك بە سەركردایەتی ساڵح پاشا،لە ناوچەكانی نزیك ئاگری داغ-ئارارات- گرد بوونەوە، پەلاماری تورك لە ١١ی ژوونی- ١٩٣٠-دا بە مەبەستی تێكشكاندنی ئەوهێزە كوردییانەی لە ئارارت كۆببونەوە،دەستیپێكرد،لە ١٥ی هەمان مانگدا هێزە كوردە نەتەوەییەكان دژە هێرشیان لە دەڤەرەكانی، ئیگدیر، ئێردیجش، سیپان داغ، كاگسیمات، شاتاك، وان، بەتلیس، دەستپێكرد،توركەكان خۆیان لە هەڵو مەرجێكی نالەباردا لە هەندێك شوێندا لە بەرامبەر پەلاماری كوردەكاندا بینیەوە-بێ شك شۆڕشگێڕانی كورد لە سەرەتاوە وەكو هەموو ڕاپەرینەكانی تر،زۆر بە خێرایی سەركەوتنیان تۆمار كردووە-دڵگەرمی كوردە شۆڕشگێڕەكان وای كرد كەمێك لوتی سوپاكەی تورك بشكێت،ئەوەتا د. وەدیع هەر لەسەر هەمان بابەت باس ئەكات(ئەو حاڵە پەشێوەی كوردەكان بۆ توركیایان دروستكردبوو وایكرد سوپای توركان دەست لە پەلامار بۆ سەر ئاگری داغ هەڵگرن،تاكو نێوەراستی ژووئێن!!!) ناوە ناوە هێرش و پەلامار لە هەردوو لاوە ئەكرایە سەر یەك لەم دۆخەدایە كوژراو و برینداری زۆر وە لەگەڵ زیانی مادی لە هەردوو لا كەوت سەرچاوەكان بەم چەشنە دەیخەمڵێنن-١٧٠٠ دیل لە تورك،٦٠ ڕەشاش و ٢٤ تۆپ و كەلوپەلی دیكەی سەربازی سوپای تورك دەستی بەسەرا گیرا، ١٢ فڕۆكەی تورك خرایە خوارەوە،٤٠٠٠ بریندار و ٢٨٠٠كوژراویان هەبوو،هەروەها ٩٠٠ شەهید و ٢٤٠٠ بریندار لە ڕیزەكانی شۆڕشدا هەبوون،- بۆ زیانی ماددیش بۆ كوردەكان ئاماژەی بۆ نەكراوە،من پێم وایە لەبەر دوو هۆكارە یەكەم هێزە كوردەكان پتر سەركەوتوو بوون و سەنگەرەكانیان چۆڵ نەكردوە،دووەم شۆڕشگێرانی لە ڕووی ماددیەوە كەمێك كز بوون بۆیە ئەگەر لە پەلامارەكاندا شكابیشن هیچی وایان نەبووە تا بە جێی بهێڵن،ڕاپەرین بەردەوام بوو گڕەكەی بڵاو بوەوە بۆ دەڤەرەكانی جۆلەمێرگ،سیرت،ماردین،سیڤریك،ئورفە یان ئورفا،ئەم هەواڵانەش زیاتر پشتی سوپای توركی دەشكاند،بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانی بوو ئەم سەركەوتنانە دوا وچان و دوا تیری كوردەكان بوو هەر بۆیە لە دوای ئەمە سوپای تورك بە هێزوو تەوژمێكی زۆرەوە پەلاماری هێزە كوردیەكانیان دا و شۆڕشگێڕانیش سات لەدوای سات وەك ژێدەرەكان ئاماژەی بۆ دەكەن،بەرەو كزی و لاوازی و بێ ورەیی دەچوون،هەندیك سەرچاوە نیشانە بۆ ستەمی كوردە ڕاپەڕیوەكان دەكەن لە توركەكانی دەڤەرەكانی شۆڕش،بێ گومان ئەمەش كاریگەری خراپی لە سەر كورد هەبووە لە كاتی شۆڕشەكەدا،بە دیار كەوتنی نیشانەی سەركەوتنی سوپای تورك ئیتر سەربازو جەندرمە توركەكان هێرشەكانیان خێراتر كردو گەمارۆی هەموو ڕاپەڕیوان دراو دوای چەند بەرگریەكی بێ هوودە سوپای تورك سەركەوت و شۆڕشگێرە كوردەكانیش هەموو پەرتەوازە بوون،لێشیان شەهید كراو زۆریان بە دیل گیران،لێرەدا ڕاپەرینەكە بێ ئەنجام كۆتایی هات سەرەڕای ئەمە حكومەتی توركیا هەموو دوای ڕاپەرینەكان كەوتە كوشتن و بڕین و ئاوارەكردنی خەڵكی بێچارەی كوردستان ،،د.كەیوان ئازاد ئەنوەر ئەڵێت ئەم ڕاپەڕینە تا ناوەڕاستی (١٩٣٢) بە ردەوام بوو دواجار هەردوو حكومەتی توركیەو ئیران ڕێكەوتنامەیەكیان لە دژی ئەم شۆرشە ئیمزا كرد بۆ ئەوەی سنورەكانییان بە ڕووی شۆڕشگێراندا دا بخەن و هاوكاری یەك بكەن،!!دواتر شۆرشەكە كۆتایی هات،ستەم و زوڵمی توركیا بەردەوام بوو تا شۆرشی سەید ڕەزای دەرسیم لە ساڵی (١٩٣٦)، كوردەكان دیسانەوە ڕقی پیرۆزیان هەستاو دەستیان دایەوە شۆڕش،ئەم شۆڕشەش-دەرسیم، دێرسیم- بێ ئەنجام توایەوە!!!
یەك وتەی كورت
باشە جاران ئەگەر بپرسرایە بۆ فڵان شۆڕش و ڕاپەڕین سەركەوتوو نەبوو؟؟!یەكسەر ئەمە وەڵامە سەرەكیەكە بوو،ئاخر چونكە هەمیشە دوژمنانی گەلی كورد پڕچەك و بە هێز و دامەزراو بوون،! ئیمەش ئەڵێین ڕاستە تا ڕادەیەك وابوو ! عوسمانی و صەفەوی تا توانییان دژایەتییان كردین و سەركوتیان كردین،دوای ئەمانیش ئینگلیز و فەرەنسا و روسیا و توركیای نوێ كەوتنە چاو لێزیتكردنەوەمان و وڵاتەكەمانییان بە بەر چاومانەوە وەك گۆشتی خێر لەت لەت و دابەش كرد،ئەو كاتە چەكمان نەبوو تۆكمەو ڕیكخراو نەبووین!بەڵام خۆ ئێستا دنیا دنیای سیاسەتە ، سیاسەتیش بَی قەڵەم وەك ماسی بێ
كورد،یان،خۆیبوون)لە دایك بوو)،ئەم یەكبوون و یەكیەتییەی خۆیبوونی هێنایە بوون یەكێكە لە ڕووداوە مێژووییە گرنگەكانی گەلی كورد، (بریا ئێستاش نەك چوار رێكخراو بەڵكو دوو حزبی كوردی یەكیان بگرتباو دەست لە ناو دەست تێبكۆشینایە)،هەروەها محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە كتێبی(كوردو باكوری كوردستان)لاپەڕە(٢٨)دا لەسەر ناوی كۆمەڵێك كەس دواوە كە (٨)كەسن و بە ڕابەرەكانی (خۆیبوون) ناویان ئەبات .كە ئەمانەن(شێخ علی ڕەزای كوڕی شێخ سەعیدی پیران.مستەفا شاهین بەگی بەرازی،حاجۆ ئاغای هەڤیركی،ئەمین ئاغ،كەریم ڕۆستەمی،مەمدوح سەلیم.جەلادەت عالی بەدرخان.د.شوكری سەگبان یان سەگڤان،)بەڵام بڵاوكراوەكەی خودی خۆیبوون ژمارە(٢)،ناوی (١٤)كەسی وەك كەسایەتی دیارو ناوداری ناو ڕێكخراوەكە هێناوە بەم جۆرە( جەلادەت و كامەران وسورەیا بەدرخان،مەمدوح سەلیم، محەمەد شوكری سەگبان،ئیحسان نوری(سەركردەی ئەم شۆڕشەی ئێستا باسی ئەكەین)،علی ئیلامی.فەهمی لیجی.حاجۆ ئاغ،ئەمین ڕامان(ئەمین پەریخان)، موستەفا شاهین،شێخ عبدالرحمان گارسی،بۆزان.ڕەفعەت زادە) دوای ئەمانەش ناوی ٦ كەسی دیكەی هێناوە وەك گڕو تین بەخشی نوێ بە ڕێكخراوەكە كە ئەمانەن(ئەكرەم جەمیل پاشا.قەدری جەمیل پاشا.عوسمان صەبری. ئەحمەد نافیز زاز،عارف عەباس،شەوكەت زوڵفی)هەروەها محەمەد حەمە باقی لە پەراوێزی لاپەڕە(٥)ی كتێبی (كێشەی كورد مێژینەو ئێستای)م. بلەچ شێركۆ دا ئەڵێت(محەمەد علی عەونی-بلەچ شێركۆ-لەگەڵ بەدرخانیەكاندا لە دامەزراندنی كۆمەڵەی (خۆیبوون)دا بەشداری كردوە).هیوا عەزیز لە كتێبی ناسیۆنالیزمی كوردی (١٨٨٠-١٩٣٩) لە لاپەڕە (١١٢)دا ئەڵێت (خۆیبوون هەوڵی داوە كە گشت دەڤەرو كەسایەتیە كوردەكان ئاگادار بكاتەوە و پەیوەندیان پێوە بكات،لە بەر ئەوە دەبینین پەیوەندی بە شێخ مەحموودی حەفیدو شێخ ئەحمەدبارزانی و ئیسماعیل بەگی ئێزدی و.......كردوە لە میانەی ئەم چالاكیانەدا لە ساڵی (١٩٢٩)لقێكی ئەم كۆمەڵە لە سلێمانی كراوەتەوە).م.بلەچ شێرگۆ لە كتێبی (كێشەی كورد مێژینەو ئێستای)دا بەم جۆرە باسی بەرنامە و پرۆگرام و ئامانجی (خۆیبوون) ئەكات، یەكەم هەڵوەشاندنەوەی هەموو كۆمەڵە كوردیەكان.تا ڕێ خۆش بكات بۆ دامەزراندنی كۆمەڵەیەكی گەورەی كوردی-ئەم ئامانجە بە جوانی جێبەجێكرا و خۆیبوون بوو بە یەكەم كۆمەڵەی كاریگەرو دیار لەسەر ئاستی كوردستان بە گشتی و باكوری كوردستان بە تایبەت-..دوو.درێژە پێدانی خەبات و شۆڕش لە دژی تورك تا دوا سەربازی توركی خاكی پاكی كوردستان بەجێ ئەهێلێت.....تاد.).خۆیبوون بەردەوام بوو لە كارو چالاكی.شۆڕشی ئاگری داغ گەورەترین چالاكیەكانی ئەم كۆمەڵەیە،پاشان سەركەوتنی كۆمۆنیزمەكان بەسەر نازیەكاندا هیوایەكی زۆری بەخشی بە گەلە ژێر دەست و چەوساوەكان بەو پێیەی -كۆمۆنیزم و ماركسیزم-بانگەشەی یەكسانی و ئازادی و سەربەستی و ڕزگاری بۆ كۆمەڵگای مرۆوایەتی ئەكرد.(كۆمۆنیستەكانیش جگە لەسەر باركردنی هێندەی تر ئازارو میحنەت و دەردەسەری هیچیان بۆ گەلی بێ نەوای كورد بە خەڵات نەهێنا!!) لەو هەڵاومەرجەدا كوردەكان روویان كردە كۆمۆنیزمی و لە ساڵی (١٩٤٥) كۆمەڵەیەكی نوێیان دامەزراند بە ناوی –یەكبوون و ئازادی-لە بڵاوكراوەكەی خۆیبووندا هاتوە مەبەست لە دامەزراندنی ئەم كۆمەڵە-یەكبوون وئازادی-پتر بۆ ئەوە بوو كە خۆیبوون دووچاری پەرت بوون و ئینشیقاق نەبێت و خۆیبوون وئەندامەكانیشی بگرێتە خۆ!هەروەها بڵاوكراوەی ناوبراو ئەیەژێت –یەكبوون وئازادی-لە ڕووی پێكهاتەو پرۆگرامەوە گەلێك لە خۆیبوونەوە نێزك بوو.دواجار بڕێك لە سەركردەكانی خۆیبوون چوونە ڕیزی كۆمەڵە تازەكەوە كە ئەكرەم جەمیل پاشا و قەدری جەمیل پاشا بوون.بەم چەشنە كۆمەڵەی خۆیبوونی خاوەن شۆڕش و تێكۆشان و خاوەنی جەماوەری فرەفرە لە ساڵی (١٩٤٦)دا ماڵئاوایی كردو كۆتایی بە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری هات، خۆیبوون لە ماوەی نزیكەی ١٩ ساڵدا جگە لە چالاكیە سیاسیەكان لە بواری ڕۆشنبیریشدا خزمەتێكی بەرچاویان بەرهەم هێن،كە هەشت بڵاوكراوەی بە پێزو بایەخدارن و ئەكرێت وەك بەشێكی دیاری مێژووی هاوچەرخی كوردستان تەماشا بكرێن .هەروەها چەندین مانفێست و بانگەوازنامەی شۆڕش و نامەی گرنگیان بڵاوكردەوەو ئاراستەی كەسایەتیە سیاسیەكانیان كرد لە ناویاند،بانگەوازی سورەیا بەدرخان لە (١٩٢٩) بۆ حكومەتی ئینگلیز،بانگەواز بۆ شۆڕش لە ( ١٩٣٢)دا دیارە ئەم بانگەوازە ئاراستەی گەل كراوە چونكە لە ساتە وەختی شۆڕشی ئارارات (ئاگری داغ)دا بووە. نامەیەك لە خۆیبوونەوە بۆ مستەر چەرچڵ لە ساڵی(١٩٤٣)دا،،بۆ زانینی پتر لەم بارەوە بڕوانە كتێبی-قەتڵو عامی كورد لە توركیا-نوسینی كۆمەڵەی خۆیبوون، وەرگێڕان و پێشەكی و پەراوێزنووسینی، نەجاتی عبداللە.بڵاوكراوەی ژمارە ٢ی خۆیبوون.
Читать полностью…دیاکۆ یەکەمین پاشا ماد
دیاکۆ بناغەدانەری پاشای ماد لە ساڵی 727ی پێش زایین و لە ساڵی 675-725 فەرمانڕەوایی کردووە
دیاکۆ کوڕی فروتریش مانی و لە هۆزی نەجیبزادەی مانایەکان بووە کە پێش مادکان حوکمڕانیان کردوە .مانایەکان کە زیاتر لە 3000 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حوکمڕانیان کردووە و پێتەختی حوکمڕانیەکان لە ناوچەی موکریان (مەهاباد ، بۆکان ، سەردەشت ،نەغەدە،میاندواو ، پیرانشار و سەقز )و بەشێک لە ئازەربایجان (ئاگرپارێزان ) بووە کەزمانەکەیان زۆر نزیک بووە لە زمانی موکریانی ئەمڕۆ .
لێکۆڵینەوە لە سەر ناوی دیاکۆ کوڕی فرتریش زۆر کراوە کە لەم بارەوە وتراوە کە سەرۆکی مانناکان ناوی دیاکۆ بووە کە ناوی لە نوسراوە مێژوویەکانی ئاشور دا هاتووە کە بە دیاکۆی کە هێرودۆت باسی لێوە دەکات بە یەکی دەزانن .
لەو نوسراوانەی ئاشور دا کە سێسەد ساڵ پێش هێرودۆت بووە دیاکۆ وەکوو پاشای ماد ناو بردوە .
دیاکۆ پێش گەیشتن بە حوکمڕانی قازی و میری ناوچەی خۆی بووە و بە هۆی دادپەروەری لە لایان شەش هۆزی گەورەی ماد (بوسان ،ستروخانیان ، بودیان ، ئاویزاشیان ،باوتاکاتیان و مغەکان ) وەکوو گەورە وڕێبەر دیاری کرا کە دوای حەوت ساڵ وەکوو پاشا ی مادەکان دیاری کرا .
دیاکو دوا دامەزرانی تاج و تەختەکەی هێگمەتانەی وەکوو پێتەختی خۆی دانا .
لە کتێبی مێژووی هێرودۆت دا لە بارەی دیاکۆ و ماد دا زۆر نوسراوە
دیاکۆ لە زمانی هێرودۆت
لەنێو مادکان پیاوێک بە ناوی دیاکۆ کوری فروتیش بووە ، دیاکۆ کەسێکی زانا و بەهێز بووە و لە ناوچەی دا ناوبانگێکی زۆری کردوە لە کاتێک دا کە لە ناو ماد دا شێواوی سەری هەڵداوە دیاکۆ هۆزەکانی ماد لەدەوری یێک کۆ دەکاتەوە و پاشایەتێکی بەهێز دادەمەزرێنی و حوکمڕانی مادەکان لەوێوە دەست پێ دەکا
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
🔴چەند خاڵێک سەبارەت بە دینی میترا و دینی زەردەشتی
وە ناساندنی چەند سەرچاوەیەک لەم بابەتەوە
ئێستا لە بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردستان دا زۆرێک لە لاوەکان بەدوای ناسنامەدا دەگەڕێن و لەم ناوەش دا بۆیان گرنگە کە بزانن کورد لە کۆن دا زەردەشتی بووە یان میترایی. وە لەبەر ئەوە کە لەم بوارەدا سەرچاوەیەکی دروست و زانستی دەست ناکەوێ، بە زۆری دەکەونە ناو هەڵدێری پڕ غەڵەتی کتاوەکەی زەکریا قادری، یان مارتین ڤێرمازنی بێلژیکی.
کتێبی زەکەریا کە تێکڕای سەرچاوەکانی فارسیە و جۆرێک دژکردەوەیە لەئاست شیۆنیسمی ئێرانی، بۆ خۆی تووشی دیدگایەکی شیۆنیستی هاتووە و هەموو هەوڵی ئەوەیە کە دینی زەردەشتی پێشکەش بە فارسەکان بکا و دینی میترا بستێنێتەوە بۆ کوردەکان. بێ خەبەر لەوە کە هەر دوو دین پێوەندی قووڵی فەرهەنگی زمانیان لەگەل نەتەوەی کورد هەیە و فڕیان بەسەر فارسەوە نییە. خوێنەری وشیار ئەو ڕاستییە دەزانێ کە مەفهوومێک بە ناوی فارس و زمانی فارسی زۆر کەم تەمەنە و لە سەردەمی ئیسلامی دا بەدیهاتووە.
جا خاڵی جێگەی داخ ئەوەیە کە فڵان هونەرمەندی هەرە بەرزی کورد وەک تووتی بەشێک لە قسەکانی زەکریا دووپات دەکاتەوە، یان فڵان دۆکتۆری شانۆکار بە هەمان شێوە. یان فڵان ئەکتیڤیستی سیاسی بە پشتبەستن بە کتێبەکەی ڤێرمازنی بێلژیکی خێرا میترا بە پیاو دەزانێ و حوکمی کۆتایی دەردەکا.
لێرەدا پێویستە ئاماژەیەکی کورت بە چەند خاڵێک بکەم و چەند سەرچاوەش بناسێنم:
یەکەم، ڕەنگە دینی میترا کۆنترین دینی جیهانە و لە کۆنتێکستی فەرهەنگ و جڤاتی هوری دا بەدیهاتووە. کە وتمان هوری، یانی بنەما و بناغە، یانی دایک، هەم دایکی بیۆلۆژیک، هەم دایکی جڤات و فەرهەنگ و زمان. دینی هوری یان میترا دینێکی سروشتی فرەخودایی یە و بەدوورە لە ژەهر و ترس و وەهمی متافیزیک. لەم دینەدا زۆربەی خودایان ژنن و جڤات بەپێی مۆدیریەتی ژنانە بەڕێوەدەچێ. بە دوور لە هیرارشی دەوڵەت و پێوەندی چینایەتی. چەندین هۆزی مەزنی پرۆتۆ کوردی وەکوو هوری، هیتی، میتان، ئوراتوو، گوتی، کاسی، لوولوو، کەیمەری، سەرمەتی و سەکایی هەر هەموویان هوری یان میتراپەرست بووگن. ساڵی ٦١٥ی بەر لە زاین بە ڕوخانی دەوڵەتی ئوراتوو بە دەستی مادەکان دواین مۆدیریەتی ژنسالاری میترائیست کۆتایی دێت. ئەڵبەت لەپاش هاتنی ئەسکەندەر، بۆ جارێکی تر دینی میترا دەژێتەوە و دەسەڵاتی ئەشکانی زیاتر میترا پەرستن تا زەردەشتی.
بەڵام دینی زەردەشت لە کۆنتێکستی کۆمەڵگەی ماد دا بەدیهاتووە. ماڵباتی سپیتماد کە خانەوادەی زەردەشت پێکدێنن یەکێ لە مەزنترین هۆزەکانی ماد بوون کە لە سەرەوەی موکریان تا خوارەوەی دەریای وان نیشتەجێ بوون. دینی زەردەشت بەپێچەوانەی دینی میترا دینێکی متافیزیکی یە. ئەوە یەکەم جارە کە هۆزێکی پرۆتۆ کورد فێر دەبێ کە دینی متافیزیکی پێکبێنێ. یانی مادەکان بەخاتر ئەوە کە چەند سەد ساڵ دەسەڵاتداری بابل بوون لەوێ لە گەڵ مەفهوومی دینی متافیزیکی، یانی خودایەکی ئاسمانی تاقانەی تۆتالیتر ئاشنا بوون و، کە هاتنەوە بەم دیوا "ئەهورا مەزدا"یان خولقاند و لە دژی خودایانی میترایی وەستان. ئەم کارە هەم سوودی هەبوو، هەم زیان. سوودی ئەوە بوو کە توانیان دە هۆزی پرۆتۆ کورد رێک بخەن و فیدراسیۆنی ماد پێکبێنن، وە سەرەتا وەڵاتی خۆیان لە چنگی دەوڵەتی ئاشور ڕزگار بکەن و پاشان بەسەر ئاشور دا سەرکەون و ئەمپراتۆری ماد دامەزرێنن. بەڵام زیانی ئەوە بوو کە لەوە بەدوا ژنان پەراوێز خران و هەموو خودایانی ژن دێوێندران. وە بەمجۆرە بواری ئازادی و فرەچەشنی ئاستەنگ کرا و دەوڵەت شێوازێکی چینایەتی و ستەمکاری بەخۆوە گرت. مادەکان، پارسەکان و ساسانیان زەردەشتی بوون.
کەوابوو هەر دوو دین هیچ پێوەندییەکیان بە فارسەکانەوە نییە. چون ئەودەم هیچ فارسێک لەئارادا نییە. زمانی فارسی تەنیا هەزار ساڵ تەمەنی هەیە و لە سەردەمی ئیسلامی دا و لە جنووبی تاجیکستان سەری هەڵداوە. لەکاتێکا کە دینی میترا حەوت هەزار ساڵ مێژووی هەیە و لە هوریان/کوردستان دامەزراوە. وە دینی زەردەشت نزیکەی سێ هەزار ساڵ تەمەنی هەیە و لە مادیان پێکهاتووە. دەبێ ئاماژە بەوەش بکەین کە تەنانەت خودی کورش و داریوش ژی هەر دوویان ماد بووگن [بڕوانە بۆ تەورات، کتاو دانیال] بەڵام ئەوە لە سەردەمی ڕەزاخان دایە کە هەم ماڵباتی پارسیان و، هەم کورش و داریوش دزراون و بە فارس قەبڵیندراون. هۆزی پێرسیان مەزنترین هۆزی کوردی دەڤەری شێراز بووگن [بڕوانە بۆ تاریخ مەسعودی].
چەند سەرچاوە:
١ـ دینەکانی ئێرانی کۆن، نیبێرگ، تەرجمە بۆ ئاڵمانی شەیدێر
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
لە ڕۆژی ۱۰ی خاکەلێوەدا
سڵاو لە گیانی #پێشەوا_قازی_موحەممەد
سەرۆک کۆماری #کوردستان وسەرقافڵەی شەهیدان
ئەمڕۆ ۱۰ی خاکەلێوەیە
لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا
قازی موحەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان، لەگەڵ هاوڕێکانی لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد بەدەستی نەیارانی کورد لەسێدارە دران
#پێشەوا_قازی_محەممەد: لەکاتی لەسێدارەدانیشم، پێڵاوەکانم لە ئاستی دوژمن بەرزترە...
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
نەورۆزی 2721کوردی لە گشت کوردستان پیرۆز بێت هیوادارم لەم ساڵەدا خەڵکی کورد بە تەواوی ئاوات و ئارەزوەکانی بگات
@mejhuikurd
زۆری نەبرد لە سەدەکانی (ھەشتەم و حەوتەم و شەشەم)ی پێش زایین سیمای دەوڵەتێکیان بەخۆوە گرت، کە بە (دەوڵەتی ماد) یان (دەوڵەتی میدی)لە مێژوودا ناسرا.
٥. مێژووی جەژنی نەورۆز و ساڵنامەی کوردی
ساڵنامە بە یەکێک لە گرنگترین پێوەرەکانی ژیان و زانینی ڕووداوەکانی مێژوو ئەژمار کراوە، تا ئەوەی ساڵنامەکان وەک بەھێزترین پشتیوان و دەقی مێژوویی، ھۆکاری ڕەسەنایەتی ڕابردووی کۆمەڵ و نەتەوە و گەلان و ئایینێک بوون، کە بەھۆیانەوە لەلایەک ڕووداوەکانی مێژوویان بۆ پاراستووین، لەلایەکی دیکەوە ھۆکاری گەیشتنی ئەو ڕووداوانە بوون بەئایندە و نەفەوتاندنی بۆ داھاتوو.
لەم پێودانگەوە ھەر کۆمەڵ و نەتەوە و گەل و ئاینێک لەسەر ڕووی زەوی خاوەنی ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان بوون، کە بەھۆیانەوە واقیعییەتی مێژوویی خۆیان پاراستووە.
جووەکان وەک پەیڕەوانێکی ئایینی، کە لە دێر زەمانەوە خۆیان بە (نەتەوەی عیبری) ناساندووە بڕویان وابووە نەتەوەیەکی سەربەخۆن و ساڵنامەیەکی تایبەت بە خۆیان بووە، کە بە (ساڵنامەی عیبری) ناسراوە.
.
لە لایەکی دیکەوە مەسیحییەکانی جیھان و لە نێویشاندا ئەو دەوڵەتانەی سەر بە ئایینی مەسیحین، ڕۆژی لەداییک بوونی عیسا مەسیحیان بە سەرەتای ساڵنامەی خۆیان داناوە، بەوەش لای باوەڕدارانی مەسیحی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی سەلماندنی کوڕیەتی و ناسینی وەک پەیامبەرێکی مێژووی مرۆڤایەتی ناسراوە، بۆیە کردویانە سەرەتایی (ساڵنامەی زایینی).
موسڵمانانی جیھانیش کۆچی پەیامبەری ئیسلام (موحەممەد کوڕی عەبدولڵا-د.خ) لەگەڵ (ئەبوبەکری سدیق-ڕ.خ) لە شاری (مەککە)ەوە بۆ شاری (یەسرب)، بە سەرەتایی دەرکەوتنی ساڵنامەیەک زانیووە، کە ناوی (ساڵنامەی کۆچی)یە.
ئەو ساڵنامەیەی لە سەردەمی دووەمین خەلیفەی ڕاشدی (عومەری کوڕی خەتاب-ڕ.خ) و ھەر لە لایەن خۆیەوە دانرا. بەوەش ساڵی (٦٢٢ز) بووە یەکەمین ساڵی کۆچی و ھاوکات کرا لەگەڵ (١ی موحەڕەم).
لێرەوەش تاکە ڕووداوێکی مێژوویی، کە ساڵنامەی کوردی بۆ بگەڕێتەوە دامەزراندنی (دەوڵەتی ماد)ە. ئەو دەوڵەتەی بەر لە (حەوت سەدە) لە ھەرێمی موکریانی خۆرھەڵاتی کوردستان دامەزرا. دیارە گێڕانەوەی ساڵنامەی کوردی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ماد لە لایەن ھەر مێژوونووس و توێژەر و نووسەر و ھۆنەری کورد یان خۆرھەڵاتناس و بێگانەوە بووبێت، جێگای ستایشە، چونکە گێڕانەوەی تاکە ساڵنامەی کوردی بۆ بیرەوەری دامەزراندنی دەوڵەتێک لەسە رخاکی کوردستان، کە زۆربەی ھەرە زۆری بنەماکانی دەوڵەت و کوردستانیبوونی لەخۆگرتبێت و زۆر لە دەرکەوتنی نەتەوەی کوردەوە نزیک بێت لە شوێنی خۆیدا بووە.
ئەمەو جگە لە دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە ھیچ دەقێکی مێژووی یان گێڕانەوەی چیرۆک و ئەفسانەیەکیش پشتیوانی لەوە ناکەن، کە بەر لە (حەوت) سەدە کەسێکی بە ناوی (کاوەی ئاسنگەر) توانیبێتی پادشایەک بە ناوی (زوحاک) بکوژێت.
تەنانەت ئەگەر ڕووداوەکەش بۆ (کۆرشی ھەخامنشینی) پادشای ھەخامەنشینی و (ئەستیاگز)ی دوایەمین پادشای ماد بگەڕێتەوە، ئەوا ئەو ڕووداوەش وەک لە چەندین دەقی میژووییدا سەلمێنراوە بۆ ساڵی (٥٥٠پ.ز) دەگەڕێتەوە نەوەک بۆ (٧٠٠پ.ز)، کە ساڵنامەی کوردی بۆ دەگەڕێتەوە.
لە پەراوێزی وەھا ڕووداوێکی مێژووییدا جێگای خۆیەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیانەی سەرەوە، ئاماژە بەوە بکەین، کە گێڕانەوەی مێژووی جەژنی نەورۆز بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ماد، جگە لەوەی ساڵنامەی کوردی پشتگیری و پشتیوانی لێدەکات، لەھەمانکاتدا بەڵگەی ئەوەشە، کە ئێمە کورد بەر لە (٧٠٠پ.ز) خاوەنی دەوڵەتێکی بەھێزی وەک (ماد) بووین و لە نێوان ساڵانی (٧٠٠-٥٥٠پ.ز) فەرمانڕەوایەتی خاکی کوردستانی کردووە.
٦. (کورد) چۆن لە (جەژنی نەورۆز) بڕوانێنت؟
بۆ (کورد) وەک نەتەوەیەکی خۆرھەڵاتی لە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا، وا پێویستە (دەوڵەتی ماد) بە کۆنترین ئاماژە بۆ سەرەتایی دەرکەوتنی جەژنی نەورۆز دابنێت. ئەوەش بەوەی ئەو دەوڵەتە بە نزیکترین دەوڵەت دادەنرێت لە مێژووی کۆندا، کە (ڕەگەزی کورد) تێدا دەرکەوتبێت و لە دەرکەوتنی ساڵنامەی کوردییەوە نزیک بێت، چونکە ئاماژەکان بۆ سەلماندنی ئەوەی، کە ھەریەک لە کۆمەڵ و گەلانی کۆنی وەک (سۆمەری و سوئی و لۆلۆبی و کوتی و کاشی و میتانی و نائیری و خوری) کورد بووبن، بەھێز نین. ئەوەش بەو بەڵگەیەی، کە لەو سەردەمەی ئەوانی تێدا ژیاون، (کورد) وەک نەتەوە دەرنەکەوتووە، بەڵکو ئەوان وەک چەند کۆمەڵەیەک لەسەر خاکی کوردستان دەرکەوتوون، کە دواتر ڕۆڵیان لە دروستبوونی نەتەوەی کوردا بینیووە.
کاتێکیش (دەوڵەتی ماد) لەساڵی(٧٠٠) ساڵ پێش زایین وە ھێزێکی سیاسی لە شاری (ئەکباتانا) و دواتر لە ناوچەکانی دەوروبەری دەرکەوت. تۆمارەکانی مێژووش بۆ ئەوە دەچن، کە (مادەکان) یەکەمی ریشەی دەرکەوتنی نەتەوەی کورد بن، وەک (نەتەوە).
🔴فەیلەسۆفێکی کوردم تازە ناسیوە
تکایە گوێ بگرن و جێژی لێوەر بگرن
دەنگ کاک #عومەر حەمیدی
0_1357
تکایە بڵاوی بکەنەوە🙏
@mejhuikurd