قـــەف قـــەفی کەلەبچەت هەڵـــبڕە وەک پاڵــەوان
خۆت و منداڵت بەکوشت دە، بۆ ڕەواجی کوردستان
#حەزرەتی_قانع
@mejhuikurd
گەلی فارس لەمێژووی کـــــــــــورد دا 📃
ناوی گەلی فارس دەگەڕێتەوە بۆ ۸٤٤ساڵ پێش زاین . گەلی فارس ٦۰۰۰ساڵ پێش زاین لە ناوچەکانی قەفقازەوە کۆچبەری کوردستان بووە.
ئەوەی کە بۆ گەلی فارس کۆچبەری ناوچەی چیاکانی زاگرۆس بووە و رووی لە ماڵی کورد کردوە.
مێژووی گەلی کورد یەکجار کۆنە بۆیە کە کورد بە یەکێک لە نەتەوە گرنگەکانی جیهان کە خاوەنی زمان و کلتور و زانستی بەنرخی کۆنە دەژمێردرێت. ئەگەرچی زانست و کولتورەکەیان لێ دزیوە و دوژمنانی گەلی کورد بەناو خۆیان لە قەڵەم داوە.
گەلی کورد پێش هاتنی ئیسلام زۆر دەوڵەت و حوکمداری ساز کردوە، بەڵام وڵاتی کوردستان لەبەر دەوڵەمەند بوونی سەر زەویی و بن زەویی هەر دەم لەمێژوودا بۆتە مەیدانی کێشە و شەڕی دوژمنانی گەلی کورد و ململانەی داگیرکەران.
کوردستان هەر جارێ لە ژێر دەستی داگیرکەرێک دا بووە. هەموو ئیمپراتۆرەکانی جیهان رێیان بە کوردستان دا تێپەڕ کردوە و بەشی خۆیان، گەلی کوردیان کوشتوە و وڵاتەکەیان تاڵان کردوە.
ئەوەی کە بۆ جاری یەکەم گەلی کورد لە کوێوە هاتوە کەس نییە بزانێت ،چونکە ڕاستی ئەگەر بپرسین کە گەلانی تری جیهان لەکوێوە هاتونە ،ئەوکات دەتوانین بڵێین کە گەلی کوردیش لە وێوە هاتوە.
بەڵام گەلی کورد نزیکایەتی هەیە لەگەڵ گەلی فارس ، چون زمانەکەیان لێک نزیکە و هەردووکیان پێش ئیسلام، ئایینی زەردوشتیان هەبووە. واتا تێکەڵاوێک هەبووە لە نێوانیان دا ، لە نوسراوەکانی باباتاهیری هەمەدانیش دا دەر دەکەوێ کە ئەو دو گەلە زمانەکەیان زۆر لێک نزیکە.(باباتاهیری هەمەدانی شاعیرێکی کورد بووە کە لە سەدەی یازدەی زاینی داژیاوە
کــــــــوردســـــــــــتان
نـــــــــاســـــــــنامــــــــەی
مـــــــــــــــــــــــــــــــــــن
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
کورتەیەک لەسەر جوغرافیای کوردستان✍🏻
@mejhuikurd
کوردستان لە ئاسیای رۆژئاوا و لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایە کە تا ئێستا دەوڵەتێکی سەربەخۆی تێدا دروست نەبووە،
بەو هۆیەی کە کوردستان دابەش بووە بە سە چوار وڵاتی ،
ئێران ، عراق ، تورکیە و سوریە دا ناتوانین سنوورەکانی کوردستان بە سادەیی دیاری بکەیین بەڵام به نیشتەجێیی کوردەکان لە وڵات دا سنووری کوردستان بەم جۆرە دیاری دەکرێ.
لە باکوری رۆژهەڵاتی کێوەکای ئاڕاڕات بە خەتتێکی راست تا باشور دەست پێدەکا و بۆ بەشی باشوری زاگرۆس وتا پشتکێو درێژەی هەیە ولە وێڕا راست بۆ رۆژئاوا دکێشرێ کا تا شاری مووسڵ درێژەی دەبێ و لە مووسڵ را بو لای باشوور تا بەشی تورکەکانی ئەسکەندەروون کۆتایی پێدێ و لە ئەسکەندەروون ڕا وەکوو خەتێکی راست بۆلای باکووری رۆژهەڵات لەتورکیە تا ئازروم درێژی هەیە و لە ئازروم بو لای رۆژهەڵات تادەگا بە زنجیرە کێوەکانی ئارارت درێژ دەبێتەوە.
تەواوی خاکی کوردستان زیاتر لە ۴۰۹٦۵۰کیلۆمتر چوارگۆشەیە یانی بە تەنیایی لە خاکی بریتانیا، هۆڵندا،بلژیک ،سوییس و دانماڕک زیاترە، کە ۱۹۴/۴۰۰کلۆمتر خاکی کوردستان لە ناو تورکیە دایە،و۱۲۴/۹۵۰کلۆمتری له ئێران، ۷۲/۰۰۰ کلۆمتری لە عەراق و ۱٨/۳۰۰کلومتری خاکی کوردستان لە سوریە دایە.
درێژایی وڵاتی کوردستان لە باکوور تا باشوور ۱۰۰۰کلومترە وبەرینایی لە بەشی باشوور ۲۰۰ کلومترە کە هەرچەند بۆلای باکوور بڕۆیین زیاتر دەبێ کە لە بەرینترین جگا تا ۷۵۰کلۆمتر بەرین دەبێتەوە..
کوردستان وڵاتێکی کوستاناویە کە ئاووهەوای جۆراجۆری هەیە .
لە رۆژئاوای کورستان کێوەکانی توروس وفلاتی بەینولنەهرین ـ جزیرەو کێوەکانی ماردین،لە رۆژهەڵات ، زنجیرە کێوەکانی بەینی وان و ورمێ ، ولە باشوور کوێوەکانی زاگرۆس هەیە .بڵیندترین کێوی کوردستان ئاغری گەورە بە بڵیندایی ۵۱۵٨متر هەیەو داوی ئەو رەشکێو لە مەنتەقەی جیلۆداغ بە بڵیندایی ۴۱٦٨متر هەیە
بڵیندایی کوردستان لە ئاستی دەریا هەزار و پانسەد تا دوهەزار مترە کە بڵیندترین شاری کوردستان لە ێاستی دەریا بیجارە بە بڵیندایی ۱۹۲۰متر وهەولێر بە ۴۳۰متر بڵیندای لە ئاستی دەریا نەزمتری شارەی کوردستان
چوار چۆمی گەورە لەکوردستان را سەرچاوە وەردەگرن کە یەکیان چۆمی ئارەسە کە لە بینگۆل سەرچاوە وەردەگرێ کە زیاتر لە ۴۵۳کلۆمتری بە نێو کوردستان دا تێپەڕ دەکا ،
چۆمی دجلە کە لە باکووری دیاربەکر سەرچاوە وەردەگرێ کە ٦۰۰کلۆمتری لە نێو کوردستان دا تێپەڕ دە بێ، چۆمی فوڕات کە دەبێتە دو لەق کە یەکیان بە قەرەسو بەناوبانگە کە لە دوملوتەپه لە باکووری ئارزروم سەرچاوە دەگرێ کە ۴٦۰ کلومتر درێژە ولەقکه دیکەیان بە مراد بەناوبانگه و ٦۱۵کلومتر درێژە ولە کێوەکانی ئاڵاداغ سەرچاوە وەردەگرێ کە ئەم دو چۆمە لە باکووری رۆژئاوای شاری ئالازیک دەگەن بە یێک وچۆمی فورات ساز دەکەن کە ٦۴۷ کلۆمتری بە کوردستان دا تێپەڕ دەبێ ، چۆمی قزڵ اۆزۆن کە لە باشووری دیواندەرە سەرچاوە وەردەگرێ و چۆمەکانی دیکەی کوردستان زابی گەورە۴۵۰کلۆمتر درێژەو زابی چوک کە ۲۰۰کلۆمتر درێژه چۆمەکانی بتلیس و بۆتان ،سیروان، گاماسپ و زەڕینەڕودو سیمینەڕود چۆمەکانی دیکەی کوردستانن.
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
🔴گەڕانەوە بۆ مێژوو
مێژووی سەرهەڵدانی بنهماڵهی قازی!
✍حامێدگەوهەری
سەعید هومایون لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا "پیشوای بیداری- پێشەوای هوشیاریی"دا (١) دەڵێت: (گەورە پیاوانی بنەماڵەی قازی دەڵێن دامەزرێنەری بنەماڵەی قازی، کەسێک بووە بەناوی محەمەد کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی سەفەویدا هاتووەتە ناوچەی موکریان(٢). هەندێک دەڵێن بنەماڵەی محەمەد کورد بوون و لە گورجستانەوە هاتوون بۆ کوردستان. یەکێک لە نەوەکانی محەمەد بەناوی میرزا مەحمود کە کەسێکی زانا و خۆشنووس بووە و چەند دانە قورئانی پیرۆز بە دەستخەتی ئەو ماوەتەوە، یەکەم جار تێکەڵاوی کاروباری شەرعی و دادوەریی بووە لە مهاباد. دوای میرزا مەحمود کوڕەکانی بەناوی میرزا قاسم، میرزا عەبدوڵا و میرزا محەمەد لە ناوچەی موکریان کاروباری شەرع و دادوەریان بەڕێوە بردوە.)
هومایون لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت: (میرزا قاسمی قازی کوڕێکی هەبووە بە ناوی میرزا ئەحمەد کە ئەویش پێنج کوڕی بەم ناوانە هەبووە: قازی وەهاب، حاجی شێخ جەلال، قازی فەتاح، میرزا قاسم قازی و قازی لەتیف کە گەورە پیاوانی بنەماڵەی قازی بوون. میرزا قاسمی قازی باپیرە گەورەی پێشەوا قازی محەمەدیش چوار کوڕی بەم ناوانە هەبووە: قازی عەلی، ئەبولحەسەن سەیفولقوزات. میرزا عەبدوڵا قازی عەسکەر و میرزا عەبدولڕەحیم. قازی عەلی دوو کوڕی بەناوەکانی قازی محەمەد و ئەبولقاسم سەدری قازی هەبووە. لە سەیفولقوزاتیش کوڕێک بەناوی محەمەد حوسێن خانی سەیفی قازی بەجێماوە.)
هەرلەو بارەیەوە، ئهحمهدی قازی سەبارەت بە باپیرە گەورەی بنەماڵەی قازییەکان و ناوی پێشووی محەمەد دەڵێت: (له زهمانی بداغ سوڵتانی موکری، ئهمیر و دهسهڵاتداری بنهماڵهی میرانی موکری که هاوکات دهگهڵ پاشایهتی شا سولهیمانی سهفهوی- ١٠٧٧ە.ق- ١٦٦٧ز- دهسهڵاتداری ههرێمی موکریان بووه(٣). ورده ورده ناوی "قازی" له بهڵگهنامه و گێڕانهوهكان و مێژووی زارهکی و نووسراوهی موکریاندا دێته گۆڕێ و بهپێی ئهم باس و بابهتانه "تاتوێل" یا "تاتوێلی" ناوێک له نهتهوهی گورجی له گورجستانهوه کە ڕۆژانێک له خزمهت بداغ سوڵتاندا لهگهڵ لهشکری شا سولهیمانی سهفهوی له بهرامبهر سوپای ڕووسدا خهریکی شهڕ و پێکدادان بوون، دێته سابڵاغ و دهبێتە موسوڵمان. بداغ سوڵتان ناوی "محهمهد" لهسهر تاتوێلی لاو دادهنێ و دهبهر خوێندنی دهنێ. محهمهدی نۆموسوڵمان زۆر زوو خوێندنی ئهو سهردهمه فێر دهبێ و دهبێته مهلایهکی گهوره و زانا. ئهولادی ئهم مهلا محهمهدهش ههموویان خوێندهوار بوون و کوڕی گهورهی به ناوی ئهحمهد دهبێته "قازی" شار و شۆرهتی قازی لهو سهردهمهوه بۆ ئهم بنهماڵهیه ماوهتهوه.
میرزا ئهحمهد کوڕێکی بووه بهناوی عوسمان که سهربردهکهی زۆر ڕوون نییه، بهڵام میرزا مهحموودی کوڕی حاجی عوسمان زانایهکی گهورهی خهتخۆش و هونهرمهند بووه و پێنج قورئانی به خهتی خۆی نووسیوهتهوه که دوانیان کهوتوونهته مۆزهخانهی بریتانیا و ئهستهمبوڵ و دووانیشیان ههر ئێستا بهدهست بنهماڵهی قازییهکانهوه پارێزراون. له میرزا مهحمود دوو کوڕ به ناوی قاسم و عهبدوڵڵا بهجێ دهمێنن که ئهوانیش خوێندهوار و مهلا بوون و بینای مزگهوتی قازی له مهاباد یادگاری ئهم دوو خوالێخۆشبووانهیه(٤).)
بەهەر حاڵ بنەماڵەی قازی لە مهاباد و ناوچەی موکریاندا بڵاوبوونەتەوە و بنەماڵەیەکی ناسراون.
١- ڕەوانشاد سەعید هومایون خوشکەزای پێشەوا قازی محەمەد بوو، ناوبراو لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا ئەرکی نووسینە ئیدارییەکانی پێشەوای لە ئەستۆ بووە کە بە هەوڵی کاک هاشم سەلیمی ئامادە و ساڵی ٢٠٠٦ لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە زمانی فارسی بڵاویکردوەتەوە.
٢- ناوچەی موکریان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و شارەکانی مەهاباد، سەردەشت، پیرانشار، نەغەدە، شنۆ، بۆکان، سەقز و بانە دەگرێتەوە.
٣- ڕەوانشاد خەلیل فەتاح قازی، لە کتێبەکەیدا "تارخچە خانوادە قاضی در ولایت موکری" ئەو شەڕە دەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی شا تەهماسبی سەفەوی. هەروەها ناوبراو لە لاپەڕەی ٧ی کتێبەکەیدا دەڵێت ناوی پشووی محەمەد، عیسا بووە کە کراوە بە محەمەد.
٤- ڕەوانشاد ئەحمەد قازی، ئامادەکردنی ئهیوب ئهیوب زاده، نامیلکەی "ژیان و روانگەی پێشەوا".
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
بەپێی هزری لینین پابەندبوو بە هاوکاریکردنی گەلانی بندەست بۆ گەیشتن بە ئازادی و خۆبەڕێوەبەری، هەر بەهۆی یارمەتییەکانی سۆڤییەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە گەلانی باشوری سۆڤییەت بە خۆبەڕێوەبەری گەیشتن، بەڵام لە بارەی کورد و ئازەرییەوە ئەو پابەندییەیان پێشێل کرد.
دیارە ئەگەر کۆماری مەهاباد لەلایەن گەلی کورد لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات و پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە پشتگیریی بکرایە و خاوەنی ئەو هێزە بوایە کە بیتوانیایە لە بەرامبەر هێرشی داگیرکارانەی حکومەتی پەهلەویدا بوەستێت، کۆماری کوردستان لە مەهاباد سەرەڕای خیانەتی سۆڤییەتیش دەیتوانی لە سەر پێیان بمێنێتەوە و بەردەوام بێت.
دوای دابڕانی کۆمار و سۆڤیەت، خێڵە کوردەکان کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لە کۆمار دەکرد، بەرھەم و سەرچاوەی داراییان نەما، ئیتر خێڵەکان هیچ بیانوویەکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەبوو، هەربۆیە زۆرێک لە خێڵەکان قازیان بەجێھێشت. لە ٥ ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان ڕاگەیاند کە ڕێگە لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە.
قازی محەمەد، نكۆڵيی لەو راستییە نەدەکرد کە لە ڕووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤیهت بەستووە، جگە لەوەش کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە دەیناڵاند، جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شارو خێڵەکییەکاندا ھەبوو، ھاوپەیمانییەتییەکان بۆ مھاباد لە داڕماندا بوون.
پێشتر ڕایگەیاندبوو، خێڵەکان و سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو ھاوکاريی دارایی و سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان گرتووە کە لە یەکێتی سۆڤیهتەوە وەریدەگرێت، ھەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەدەکرایەوە، لەبەرئەوەی نەیاندەویست سەرچاوە و داھاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن، لە رووی داراییەوە کۆماری کوردستان لە مھاباد نشوستی ھێنا و ئەوەش وەک مەحاڵ وابوو کە مھاباد لە ڕووی داراییەوە ھاوتا بێت لەگەڵ ئێران.
هەرچەندە ئەنجومەنی شەڕی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، بڕیاری شەڕیان دابوو لە ئەگەری هێرشکردنە سەر کۆماردا، بەڵام لە کاتی گەیشتنی هێزە ئێرانییەکان بۆ سەر سنوور، زۆربەیان ڕایان کرد و بەرەکانی بەرگری لە مهابادیان چۆڵ کرد.
بەم شێوەیە لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦دا، سوپای ئێران توانی بچێتە ناو شاری مهاباد کە ناوەند و پایتەختی کۆماری کوردستان بوو، دەستی بەسەر شارەکەدا گرت، دواتریش لە ڕۆژی ٣١ی ئازاری ١٩٤٧دا، قازی محەمەد و سێ لە هاوەڵانی لە سێدارە دا.
چاودێران پێیوانوایە کە لە دەستپێکی تێکۆشانی مۆدێرنی گەلی کوردەوە تا ئێستا گەلی کورد هەمیشە لە نەبوونی یەکێتیی نەتەوەیی زیانی بەرکەوتووە، ئەو دۆخە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە.
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
ئەمڕۆ پێنجشەممە
2ی ڕێبەندان 2720ی کوردی
2ی بەهمەنی 1399ی ههتاوی
20ی ژانویەی 2021ی زایینی
@mejhuikurd
🔴ئەوان لە تی ڤی، لە زانکۆ و لە هەر شوێنێکی تر کە جلوبەرگی کوردی دەبینن دوو حاڵەتە یان دەڵێن"بەبە چە لباس خوشگلی، نماد ایرانی اصیل، فرهنگ تاریخیمون چە قد غنیە" یان دەڵێن "این لباس چوپانی چیە تنت کردی"؟
ئەوەی یەکەم لەوەی دووەم زۆر خراپترە و سەیرە بە یەکێکیان شاد بیت و بەوی دیکەیان تووڕە بیت، سەیرتر ئەوەیە چاوەڕوانیت لە دوژمنێک کە سەدان پلان و پیلانی ئاشکرا و نهێنی داڕشتووە و جێبەجیی کردووە [و دەیکات] ئەوە بێ کە بە شان و باڵتا بخوێنێ.
-کە بە دوژمنی بزانم نە بە پێداهەڵگوتنی شاگەشگە دەبم و نە بێ ڕێزی و پەلاماردانەکەی بەلامەوە سەیرە. بەپێچەوانەوە زۆرم لا سەیر دەبێ ببینم لە تەلەڤزیونی داگیرکەر ڕێز لە هێما نەتەوەییەکانم بگرن.
-لە ژیانم نەمبینیوە گەنجێکی کورد لە فیلمێکی ئێرانیدا ببێ بە مامۆستایەکی زانکۆ و ژیانێکی ئاسایی وەک هەموو مرۆڤەکان بێت، یان کۆڵێ سمێڵیان بۆ درووسکردووە و کاکۆ کاکۆ قسە دەکا تا بەو شاخ و یاڵا گولەیەک دەیکۆژێ یان کچێکە لە نەهامەتی و کلتووری دواکەوتووی کوردستان گرفتار بووە و عاشقی فارسێک دەبێت و هەموو جوانییەکانی دونیا بە ڕوویا دەکرێنەوە.
-ئەوان کاریان باشە و دەزانن چی ئەکەن، پارە و سەرمایە خەرج ئەکەن و تی ڤی دادەنێن و کەڵکی لێوەر دەگرن کە فەرهەنگت تەفروتوونا بکەن نەک باسی جوانییەکانت بکەن.
-ئێمە کە لە ڕۆژهەڵات تەلەڤریون و ڕاگەیاندنێکمان نییە، بەڵام نموونەمان لە باشووری کوردستانە. دوو ڕۆژە لە ڕووداوەوە بگرە تا ڕاگەیەندنەکانی سلێمانی سەرقاڵی وێنەیەکی کاک نەچیرڤانن: "ڕات چییە لە سەر ڕیشە سپییەکەی نەچیرڤان بارزانی بە کۆمێنت بۆمان بنووسە".
-لە فڕۆکەوانەکە و گۆشتی مەڕەکەوە تا جلوبەرگ و شوانەکە، "ڕووداو" لانیکەم چوار ڕاپۆرتی بڵاوکردووەتەوە کە خەڵکی سنە داواکارییان لە دەوڵەت ئەوەیە ڕێگایان پێ بدەن لە شەقامی فیردەوسی دەستفرۆشی بکەن. مەبەستم ڕاپۆرتەکانی ڕووداو نییە. مەبەستم ئەو شەقامەیە کە سەردەمانێک تیایدا داوای دەرکردنی داگیرکەر دەکرا.
-پلان و پیلانەکانی دوژمن بەربڵاوە و بەردەوام جێبەجێ دەکرێن. ئێمەیش کە داهێنان و دەستپێشخەریمان نەبوو چارەنووسمان وەک ئەو جلە کوردییە هەر بەرپرچدانەوەیە!
✍د.محەمەد حسین زادە
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
🌹🌹🌹🌹نالی🌹🌹🌹🌹
ئــاوی سوێــــری چاو و باری تاڵی لێـــــو
سوێر و تاڵی دەمدەم و ژەمژەم دەخــۆم
تا سەری زوڵفت لە سەر ڕوو حەڵقــــە دا
من وەکوو ماری سەر ئاگر خەم دەخــۆم
ئاوی کەوسەر نۆشی سۆفی بێ کە من ..
ئاوی ئینسان ، یەعنی ماچی دەم دەخۆم
شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یـار
ترش وشیرین هەم دەچێژم ، هەم دەخۆم
مــــن لە تەوری عالـــەم و دەوری فـەلـەک
زەربی لازیب ، زەخمی بێ مەرهەم دەخۆم
تاڵـــــی بـــێ یــار و دیار و تارو مــــــــــــار
عەلقەمی چی؟ئەرقەمی چی؟سەم دەخۆم !
نەوعی ئینســـــــانی هەیە غــــەم قــووتییە
من غەمی خۆم و غەمی عالـــەم دەخــــــۆم
حەزرەتی نالی
@mejhuikurd
بە یادی کۆن
بە ڕوویا زوڵفی پەخشان کردووە، لەیل و نەهارێکە
لە شەودا ڕۆژی پەنهان کردووە، شێوەی عوزارێکە
بە تیرێکی تەڵایی چاوی دڵی لەت کرد و بانگی کرد
ئەمە بۆ تۆیە ئەم نازە، لە دڵتا یادیگارێکە
دوعاخوازیت کە کرد، ئێسکم بەجارێ کەوتنە ناڵە
لەناو ئەو ناڵەدا، باڵووڵی دڵخۆش نەی سوارێکە1
خەیاڵم وابوو شەو بێیتە خەوم چی بکەم خەوم نایێ
خەتای گریان و سووچی، دیدەی شەو زیندەوارێکە
ئەگەر بمتوانیایە نەمدەهێشت دڵ هێندە بناڵێنێ
بەڵام چی لێ دەکەی؟ بیمار و شێت و کەوتەکارێکە
لە ناوشاری دڵان دا جاڕ ئەدەن کێ بێ هوشیار بێ
لە هیچ لاێی جەواب نایێ، عەجەب خامۆش شارێکە
ڕۆژنامەی "ژین" ژمارە 793ی ڕۆژی 5\7\1945
1-نەیسوار، قامیش سوار : باڵووڵی دانا سوار قامیش بووە و لەبادا تەراتێن و یاری پێ کردووە، هەروەک بولبول کە لەسەر قامیش جۆلانێ پێ دەکات.
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
تکایە بە ناو مێژووناسان و شرۆڤەکارەکانی رۆژهەاڵت، ئیتر بەسی کەن، کەم کورد
بکەن بە ئێرانی ڕەسەن. تەنیا لە ٨٠ ساڵی ڕابووردوودا ١١٢واڵت دامەزراوە، کەچی
جەنابتان هەر خەو بە ئێرانەوە دەبینن؟
مرۆڤی ڕەسەن ئەو مرۆڤەیە کە خۆی و نیشتیمانەکەی ال ڕەسەن و پەسەند بێت،
نەک ئەوەی ڕێشەی زگماگی گەلەکەی، سەروەری گەلەکەی، و مێژووەکەی بخاتە سەر
لیستی کۆمەڵێک جەردەو مێژوو دز، زمان دز، و فەرهەنگ دەز، بە ناوی گەلی فارس
یا عەیب نەبێت پارس.
با ئیتر بەس بێت! الوان و نەوەی نوێی ڕۆژهەاڵت، نەوەیەکی خوێنەوارو هۆشیارن،
ئیتر قبووڵ ناکەن کەسانێک لە پێش شاشەی میدیا پارس زمانەکان، بە ناوی گەلێکی
زیاد لە ١٢ملۆێنی ڕۆژهەاڵتی کوردستانەوە، خۆیان بۆ ئەوان شیرین بکەن. ئەم گەلە
بکەن بە بەشێک لە واڵتێکی شێواوی پڕاوپڕ لە فەرهەنگی وێرانی ئاڵوودەیی هەموو
جۆرە مادەکانی بێهۆشکەر، و الوازی کۆمەاڵیەتی و مەیخانەکان، و بێسەروبەرەیی لە
تەواوی مێژووەکانی سەدانساڵ پێشەوەیان تا ئێستاش. با ئەو بە ناو زاناو ئاغایایە
کوردانە کە بە فارسی قسەیان بۆ دەکەن باش بزانن، لە ئێستادابێجگە لەگەالنی
سەرەکی وەک کورد و ئازەری و عەرەب و بەلووچ و تورکمەن. هەروەها گەالنی
دیکەی وەک گێلەک کاسپین، قەشقایی، لوڕە غەیرە کوردەکان، مازنی و کەمینەی
تریش، ئامادە نین هیچ کات شانازی بەو مێژووە شێواوەی ئەو ئێرانە بکەن تۆ بە
گەورەی دەزانی، بگرە خۆیان بەو ئێرانییە فارسیە شەرماوی نازانن. هەموو
گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییە، کە ئەوان بە تەواوی لە کۆگاکانی مێژوو ئیکسپایر بوون و
ناتوانن چارەسەری خۆشیان بکەن نەک گەالنی بندەست، کە چی تۆ تازە لە ئێستادا
خەمیان بۆ دەخۆیت؟
بەسێتی تۆزێک ڕێزتان هەیە لە ناوخەڵکدا خۆتان مەشکێنەوە،خۆتان باش دەزانن کە
بێجگە لە ئاغاو خانمەکانی سەرشاشەی میدیاکانی فارسی زمان، کەس پێتان ناڵێت
دەست و دەمتان خۆش، بگرە مێژوو پێچەوانە لە دەست و دەمتان دەکات.من ئەوە ٢٥ ساڵە لەو بوارەوە دەنووسم و هاوارا دەکەم، بە خۆشییەوە لە ئێستادا
زیاد لە دەیانهەزار الوی دیکە لەو بوارەدا رۆژانە بە دەنگ دێن و دەنووسن و لێدوان
دەدەن. کاتی ئەوە هاتووە هەر کوردێک لە میدیا فارسییەکان گەلی کورد بە ئێرانەوە
پێناسە بکات، لۆمەی سەر شەقام و میدیای کوردی بکرێت.، لە کۆڕوکۆبوونەوە
حیزبیەکانی ناوخۆشیان لۆمە بکرێت، و دەنگی پێنەدرێت، بۆ ئەوەی هیچ جۆرە
بەرپرسایەتییەک بە دەست نەهێنێت، چوون لە ڕێگەی پۆستەکەیەوە لە کۆڕ و
کۆبوونەوەی داخراویشدا نەتەوەکەی الواز دەکات.
تکایە بمبوورن ئەم جارە زۆر تووڕە دەنووسم، وا ٢ ڕۆژمان ماوە کۆتایی بە ساڵی ٢٠٢٠
بێنین، کە چی ڕۆژانە ئەو لێدوانە بێتامانە دەبینم کە زیان بە سەروەری گەلە گەورەکەم
دەگەیەنێت خۆم پێ ناگیرێت
بەشی یەکەم
نووسینی عارف باوەجانی
2020/12/28
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
کولتوری نەتەوەی کورد
هەر نەتەوەیەک کولتوری تایبەتبە خۆی هەیە و بەو کولتورەشەوە داب و نەریتی ڕۆژانەی تێپەڕ دەکات و پێیەوە ژیان دەکات . هەموو نەتەوەکانی جیهانیش زیاتر لە هەر شتێ بە کولتوری خۆیان لە ناو گەلانی تری جیهان دا دەناسرێن . نەتەوەی کوردیش یەکێک لە نەتەوەکانی سەر گۆی زەویە جا بۆیە وەکو ئەرکێکی گرنگ پێویستە کە هەر کوردێک هەم کولتوری نەتەوایەتی خۆی بناسێت و هەم لایەنە باشەکانی ئەم کولتورە وەک ناسنامەی کەسایەتی خۆی بە گەلانی تری جیهانی بناسێنێت .
کولتوری یەک نەتەوە یانی بوونی خوو وڕەوشتی ڕۆژانەی ئەو نەتەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو نەتەوەیە دا .
کولتوری نەتەوەی کورد لە چەند خاڵیک دا دەکرێت بە کورتی شیبکەینەو
۱-زمان
گرنگترین و سەرەتەایی ترین خاڵی لێک نزیک کردنەوەی یە نەتەوە ، زمانی ئەم نەتەوەیە . هەر نەتەوەیەک دەتوانێت بە زمان کولتور و بوونی ناسنامەی خۆی بە جیهان بناسێنێت . واتە زمانی کوردی بۆ گەلی کورد ناسنامەی نەتەوایەتییە .گرنگتڕین شتێ کە نەتەوەی کورد لە نەتەوەکانی دراوسێی جیا دەکاتەوە زمانەکەیەتی کە پێی دەدوێت و دەنوسێت . جا ئەگەر کوردێک بە کوردی قسە نەکات و بە کوردی نەنوسێت یا خود گرنگی پێ نەدات و هەوڵی بۆ نەدات کە فێری بێت. ئەوە کورد نیە و وەک مردو بێ وایە.
زمانی کوردی بە چەند زاراوە دا دابەش دەبێ.
ژوروو(کرمانجی ، شکاکی ، بادینی ) لە ناوچەکانی ، باکوری کوردستان ، باشوری بچوک یا ڕۆژئاوای کوردستان، بادینانی باشوری کوردستان ، شکاکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، کوردستانی سۆر ، کوردەکانی ئاوارە بووی ئەرمەنیستان ، گورجستان ،قەزاقستان و کوردەکانی لوبنان قسەی پێ دەکەن .
ناوەندی (سۆرانی )
زاراوەی ناوەندی لە ناوچەکانی ئەڕدەڵان ، موکریان ، وپیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سۆران وبابانی باشوری کوردستان قسەی پێ دەکەن
ژێرین (لوڕ، کەڵهوڕ )
هەرێمەکانی کرماشان و لۆڕستان بەم زاروە قسە دەکەن
زازا ( زازاکی ، دیملکی ،کرمانجی )
ناوچەکانی دەوروبەری دەرسیم ،ڕوحاو دەوروبەری ڕوباری فورات دا پێی دە پەیڤن .
شایانی ئاماژە پئ کردنە کە کرمانجی و سۆرانی و زازاکی و هەورامی زاراوەن ،پێویستە کە گەلی کورد ئەمانە بەهەڵە وەک زمان نەناسێت ،بەڵکو کوردی زمانی گەلی کوردە .
۲خو و ڕەوشت
هەستان و دانیشتن و هات وچۆی نەتەوەیەک ، هونەر و سەرگەرمی و خواردن و شێوازی ژیان کردن ، خو و ڕەوشتی ئەو نەتەوە پێک دێنی . کورد زیاتر لە ناو گەلانی تری جیهان بە میوان داریەتی دەناسرێت .
لە تایبەتمەندیە خراپەکانی زۆربەی گەلی کورد ئەوەیە کە کورد خۆی پێ لە هاو نەتەویەکانی خۆی گەورەترە ،
هەر کوردێک لە بواری سیاسیدا خۆی پی ڕابەری گەلی کوردە و لە بواری زانستیشدا خۆی پێ پسپۆڕە و ماموەستایە لە سەر خەڵکی کورد، بەڵام لە هەمان کاتدا بە نۆکەری داکیرکەران ونەیارانی کورد سەربەرزە و پێ قانعە، لە ناو کوردان دا کەم کەس هەیە کە بیر و ڕای کوردێکی تری قبوڵ بکات . بەڵام زۆربەی کورد چونکە وەک نەتەوە یەکگرتو نین هەر بۆیە بیر و ڕای داکیرکەرانی زۆر بە ئاسانی بۆ قبوڵ دەکرێت .
شایانی باسە کە داگیرکەرانی کوردستان ژیانی ئابوری نەتەوەی کوردیان ئەوەندە دابەزاندوە کە زۆربەی گەلی کورد شەو و ڕۆژ بە بیری وەدەست هێنانی نانی زکی ڕۆژانە و تێر کردنی بنەماڵەیانن هەر بۆیە کوردەکان بەشێکیان تەنانەت ئەوەندە داخوازیان هاتۆتە خوارەوە کە بیری شتێی تر جگە لە ژیانی ئابوری خۆیان ناکەنەوە و بەشێکیش وەختیان نیە هەر بیری لێ بکەنەوە .
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
وتارێکی مامۆستا هەژار سەبارەت بە زمانی دایکی
رۆژی جیهانی زمانی دایکی
دووی ڕێبەندان ساڵرۆژی کوچی دوایی مامۆستا هەژار
🔴چۆن کوردێک دهتوانێ دژی ناسیۆنالیزم و سهروهری سیاسی کورد بێ؟
✍کەماڵ سلێمانی
ئهگهر کوردێک به شێوهیهکی بنهرهتی و وهکو پرهنسیب کێشهی له گهڵ دهولهت-نهتهوهی کوردی ههبێ، بهبێ ئهوهی بزانێ, یا ناسیۆنالیستی تورکه، یا فارسه یان عهرهب. چونکه ئێستا هیچ قهوارهیهکی سیاسی ئیدارهی خهڵک، له دهرهوهی دهولهت-نهتهوه له دونیادا نیه. ههربۆیهش تاکی کورد بێ ئهوهی بزانێ و له خۆوه ئاڵای مهشروعیهتی ناسیۆنالیزمی نهتهوهی زاڵ و نامشروع بونی ناسیۆنالیزمی کوردی ههڵگرتوه. ئهوه به ووتهی مایکڵ بێڵیگ (یهکێک له تیوریسیهنه ناودارهکانی ناسیۆنالیزم) جورێک ناسیۆنالیزمی "Banal"ه (یان له خۆوهیی و ڕۆژانهیه) .
۲) زۆربهی ئهو کوردانهی دژایهتی له گهڵ ناسیۆنالیزمی کوردی دهکهن (یان تهنانهت لایهنگری ئهویشن) له بارهی زهینیهوه حاڵی بونێکی کهماڵیستی یان پههلهویستی و ژاکۆبهنیان له ناسیۆنالیزم ههیه. پێیان وایه ئهگهر دهوڵهت-نهتهوه کوردی ههبێ، دهبی ئهویش تهکریدبکا (وهکو تهفریس و تهعریب و تهتریک) . یانی دهبێ دهوڵهتێک بێ، یهک زمان ویهک زاراوه و ههمو غهیری کوردی ژێر دهسهڵاتی خۆی بکا به کورد و ههمو کوردیش یان بکا بهسۆران یان بهکرمانج و ههمو شێوهزارهکانی تر له ناوبهرێ. ئهوه جۆریک شوینیزمه، گرینگیش نیه کێ پشتیوانی لێدهکا. له دنیادا وڵات ههیه زمانی فهرمیشیان نیه (وهکو ئهمریکا)، یان وڵات ههیه چهندین زمانی فهرمی تێدایه و دهوڵهت-نهتهوهشه، نمونهی سوئیس و ئهفریقایی باشور ...
۳) کێشهکه زیاتر له وڵاتێکی سهربهخۆ، دیتنهوهی فۆرمۆلی سهروهی سیاسیه بۆ کورد. بهڵام ههر جۆره ئیدارهیهک و بهرێوهبهریهکی کوردی دیمۆکراتیک، دهبێ فرهکولتوره و فرهزمان و فرهئایین و فرهرهنگ بێ. دیاره ئێستا رهژیمهکانی تورک و فارس به یارمهتی و ههوڵی هێندیک دهسته و تاقمی کولۆنیزه کراو و سهر بهوڕژیمانه دهیانههوێ قهوارهی رهنگاو رهنگ و پلۆرالی نهتهوهی کورد دژ به خۆی بهکار بێنن و کورد بکهن به گهلۆکه و مێگهلۆکه و پۆتانسیهلی نهتهوهیی لێ بستێنێ. سۆرانی و کرمانجی و زازا و ههرامی که دهوڵهمهندی کوردایهتین بکهن به شتێکی نهگهتیڤ و ههر یهکیان بکهن به "ئهوی دیکهی" ئهو زاراوانه. ئهو تاقمه کورده بهناو پێشرهو و ناکلاسیکانهش، نه کێشهیهکیان ههیه لهگهڵ سیاسهتی تهفریس، تهتریک و تهعریب وه نه ستراتیژیهکیشیان ههیه بۆ سڕینهوهی ئاسهواری سیاسهتی سهد ساڵه بۆ ئاسیمیله کردنی کورد.
٤) "ئهوی دیکهی کورد" نه سۆرانیه، نه ههورامیه، نه کرمانجیه و نه زازاکی و نه زاراوهکانی تر. "ئهوهی دیکهی" ئێمه, ئهو عهقڵیهتهیه که دژی پلۆرالیزم و فرهزمانی و فرهکولتورهیه که چ وهکو کردوه و چ دژکردوه, یان داژیهتی سهروهری سیاسی کورد دهکا و یان دهیههوێ کولتوری کۆلۆنیالیزمی حاکم کۆپی بکا و سهروهری سیاسی به پێی مودیلی سهقهت و ژاکۆبهنی کۆلۆنیال دابرێژێتهوه.
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
´
ڕێبەندان
ڕێبەندان گەرچی ڕێگە بەندانی
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی
لە نێو مانگاندا جوان و ڕوو سووری
لە تۆدا کرا جێژنی جمهووری
#مامۆستا_هەژار
هاوڕێیانی هێژا #۲ـــی_ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ئێوە و هەموو هۆگرانی ئاشتی ، ئازادی، گەل و نیشتمان پیرۆز بێت
ناوو یادی ۲ــی ڕێبەندان هەرمان
@mejhuikurd
کۆماری کوردستان لە مهاباد چۆن دامەزرا و بۆچی ڕووخا؟
یادەوەریی ٢ی ڕێبەندان و خیانەتی سۆڤییەت لە گەلی کورد لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەو خیانەتە مێژووییەی ڕووسەکاندا، ڕوسیا جارێکی دیکە پشتی کردووەتە کورد و ئاسمانی عەفرین داوەتە تورکیا بۆ ئەوەی بە فڕۆکە جەنگییەکانی گەلی کورد بۆردومان بکات و هەڕەشە بکات لە دەستکەوتێکی مێژوویی دیکەی گەلی کورد.
لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دووەمدا، بە پشتگیریکردنی ڕەزا شای پەهلەوی لە بەرەی نازییەکان، سۆڤییەت لە باکوری ئێرانەوە و بەریتانیاش لە باشورەوە هێزەکانیان ناردە ناو خاکی ئێرانەوە و ئێرانیان داگیر کرد، لە ساڵی ١٩٤١دا ڕەزا شاه لە پاشایەتی دوور خرایەوە و کوڕەکەی، محەمەد ڕەزا شاه وەک جێگرەوە بۆی دانرا.
لەکاتی داگیرکردنی ئێراندا لەلایەن سۆڤییەت و بەریتانیاوە، تەرکیزی حکومەتی ناوەندی لە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێراندا کەم بووەوە، هەر ئەوە ئەو هەلەی ڕەخساند کە لە شارەکانی مهاباد و تەبرێز دوو کۆمار بە ناوەکانی کۆماری کوردستان و کۆماری ئازەربایجان دابمەزرێن.
مێژوونووسان دەڵێن، کە سۆڤییەت لە باکوری ئێرانەوە تا ورمێیان کۆنتڕۆڵ دەکرد و بەریتانیاش لە باشوری ئێرانەوە تا ئیلامیان بە دەستەوە بوو، ١١ کەسایەتی و ڕۆشنبیری کورد لە ساڵی ١٩٤٢دا کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان(ژ.ک)-یان بە مەبەستی ڕزگاریی گەلی کورد دامەزراند.
لە ساڵی ١٩٤٣دا کۆمەڵەکە یەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری مهاباد دا بەست و لە کۆنگرەکەدا کە زیاتر لە ١٠٠ کەس تێیدا بەشداربوون، بڕیار درا چالاکییەکانی کۆمەڵەکە لە نهێنییەوە بۆ ئاشکرا بگۆڕێن و گۆڤارێکیش بە ناوی نیشتمان بڵاوبکرێتەوە، بۆئەوەی لەو ڕێگایەوە ئامانجەکانی کۆمەڵەی ژ.ک بە خەڵک ڕابگەیەندرێت.
گۆڤاری نیشتمان لە یەکەم ژمارەیدا بەم شێوەیە باس لە ئامانجەکانی ژ.ک دەکات:”کۆمەڵەی ژ.ک بە هەموو هێز و توانای خۆی تێدەکۆشێت تا زنجیر و کەلەمەی دیلی و ژێردەستی لە ئەستۆی نەتەوەی کورد داماڵێ و لەم کوردستانە لەت و کوتەی ئێستا کوردستانێکی گەورەو ڕێکوپێک بێنێتە بەرهەم کە هەموو کوردێک بە سەربەستی تێیدا بژیت”.
لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٥دا کۆمەڵەی ژ.ک ناوی خۆی بە حزبی دیموکراتی کوردستان گۆڕی، لە کاتێکدا کە هاوکات لە شاری تەبرێزی ئازەربایجانی ئێرانیش هەوڵی هاوشێوە هەبوو بۆ ڕزگارکردنی گەلی ئازەری و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئازەربایجان.
هەر لە ساڵی ١٩٤٥دا شاندێکی حزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قازی محەمەد سەردانی شاری تەبرێزیان کرد، بۆ ئەوەی لەوێ چاویان بە کۆنسۆلی سۆڤییەت بکەوێت و سەبارەت بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد دانوستانیان لەگەڵ بکەن، پاشان لە تەبرێزەوە بەرەو شاری باکۆی ئازەربایجان بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی دانوستانەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سۆڤییەت بە ئەنجام بگەیەنن.
لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥دا حزبی دیموکراتی ئازەربایجان بە سەرۆکایەتیی جەعفەر پیشەوەری پارێزگای ئازەربایجان (بە ناوەندی تەبرێز)یان لە چنگی سوپای ئێران ڕزگار کرد و کۆماری ئازەربایجان ڕاگەیاند.
پێنج ڕۆژ پاش ئەوە لە هەوڵێکی هاوشێوەدا، مەهاباد لە چنگی هێزەکانی سوپای ئێران ڕزگار کرا و لە ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦دا، واتە ٢ی ڕێبەندان، کۆماری کوردستان لە مهاباد ڕاگەیەندرا.
کۆماری ئازەربایجان و کۆماری کوردستان لە مهاباد، سەرەڕای تەمەنی کورتیان، سەردەمی زێڕینی گەلی کورد و گەلی ئازەرین، لەو سەردەمەدا دەیان ڕۆشنبیر و نووسەری کورد و ئازەری گەشەیان کرد و پەروەردە کران، مامۆستا هەژار موکریانی و مامۆستا هێمن لە سەردەمی کۆماری مەهاباددا نووسیویانە، غوڵام حسێن ساعدی و ڕەزا بەراهنی، دوو نووسەری گەورەی ئازەرین (کە بە زمانی فارسی نووسیویانە)، هونەری خۆیان بە قەرزداری تێپەربوونی سەردەمی منداڵیان لە کاتی کۆماری ئازەربایجاندا دەزانن.
پەیوەندیی نێوان ئەو دوو کۆمارە زۆر باش بوو، وەک پاڵپشتی یەکدی لە قەڵەمدەدران، تا ئەو ڕادەیەی کە یەکێک لە مادەکانی مانیڤێستۆی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازەربایجان بوو، ئەو دوو کۆمارە هەردوو لەسەر بنەمای ڕزگاریی گەلانی بندەست و هزری سۆسیالیستیدا دامەزران، ئەوە بە ئاشکرا لە شێوەی بەڕێوەبردنی کۆماری ئازەربایجان ڕا دیارە، لە کۆماری کوردستان لە مەهابادیشدا، لە یەکێک لە بەندەکانیدا ئاماژە بەوە دەدرێت: بە شێوەیەیکی یەکسان مامەڵە لەگەڵ چینی کرێکار و کەسایەتییە باڵاکان بکرێت.
لە مانگی کانونی یەکەمی هەمان ساڵدا، سۆڤییەت لە گەڵ حکومەتی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی ڕێککەوت، لە ٢٦ی ئازاری ١٩٤٦، بەھۆی فشاری ھێزە رۆژئاواییەکان، سۆڤیهت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران بکشێتەوە، لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە بەسەر کۆماری ئازەربایجاندا، ئەمەش بووە ھۆی دابڕانی کۆماری کوردستان لە سۆڤیهت، لەوە بەدوا پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە سۆڤییەت
حوکمڕانی کوردەکانی کەلهوڕ
ئەمیر قوباد بەیکی کەلهوڕ
تەنگە دۆڵ لە مێژوو دا بە ناوی حەلوان ناسرابوو کە سۆراب بەگ فەرمانڕەوایی دەکرد و لە دوای مردنی ئەو کوڕەکەی عومەر بەگ کە هاوکات بوو لەگەڵ شا سمایلی سەفەوی جێگای باوکی گرتەوە و لە ساڵی 914ی کۆچی بوو بە فەرمانڕەوا و بەرابەر بە شا ئیسماعیلی سەفەوی ڕێزی نواند .
عومەر بەگ روی کردە ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکە و مزگەوتێکی گەورەی لە حەلوان دروست کرد و زانایای بەرەو کاری باش هان دان .
عومەر بەگ لە کۆتایی فەرمانڕەوایی خۆی لە فەرمانی سەفەوی لای دا و ڕووی کردە سوڵتان سلێمانی عوسمانی ، عومەر بەگ دو کوڕی هەبوون بە نێوەکانی ئەمیر قوباد بەگ و محەممەد جەعفەر بەگ ، ئەمیر بەگ دوای مردنی باوکی بوو بە فەرمانڕەوای تەنگە دۆڵ یا حەلوان و ناوچەیەکی زۆری لە دینوەر ڕا تا بەغدا و ماهیدەشت هێنا ژێر فەرمانڕەوایی خۆی، پیاوێکی نەترس و خۆشەویست بوو .
محەممەد بەگ لە زەمانی حوکمڕانی باوکی، خۆی بۆ خزمەتی بە شای سەفەوی تەرخان کردبوو و
وێڕای سپاکەی بەرەو سنورەکانی باشوری ئێران بۆ بەرگری و بەرپرچدانەوەی هێرشی پرتەغاڵیەکان وەڕێ کەوت وبە هۆی گرژی نێوان باوکی شای سەفەوی باوکی پشتی وە عوسمانی دا بوو ،نەگەڕاوە بۆکوردستان و لە ناوچەکانی باشور
جێگر بوو ،
محەممەد بەگ حەوت کوڕی هەبوو کە ئەمیر قباد بەگ داوای گەڕانەوی بۆ کوردستان لێ کردن و داواکەی ئەمیر بەگیان ڕەد نەکردەوە و لە شیراز ڕا بەرەو کەڵهوڕ وەرێ کەوتن کە ئەمیر بەگ ئەم ناوچانەی بە سەر دا دابەش کردن .
۱. مەنسور خان ، لە ئەیوان ڕا تا گیلانیغەرب و قڵاجە و ئاسمان
۲.شەهباز خان ، لە ئیسلام ئاوا ڕا تا شیان و کرماشان و خانەقین
۳.فەتاح خان ، ناوچەی کەمرە و گرگە
٤.کازم خان ، لە گواور و بەفراوا ڕا تا دێرە و شاهین قاڵا و قەسری شیرین
٥.ئەحمەد خان لە قوچم و کەلەپ و هەرسم ڕا تا دیزگران
٦.زیەینەڵ خان ، لە حەسەن ئاوا ڕا تا تاڵاندەشت
۷.ئیلاهی خان . ناوچەی ئیلاهی خان و کوزران و دەربەن
لەو کاتە ڕا لاپەڕێکی تازە لە مێژووی کوردستان هەڵدرایەوە کە ئەم حوت برایە توانیان کوردستان بەرە پێشکەوتن بەرن .
دواین ئیلخان لە ڕەچەڵەکی حوکمڕانانی ئیلخان
حەوت برای کوردی کەلهور ، لە نەوەکانی حاجی شەهباز بەگ کە دانانی فێرگەو مزگەوت لە کرماشان بە ناوی ئەوە بە دەستی داود خان لە ئیلخان سەندرایەوە ، ئەم ئاڵوگۆڕی هێزە لە کاتی شۆڕشی عەشایرکان لە کوردستان بوو کە ئەوە ڕاپەڕینێی گەورە بوو لە دژی ئاغا وخانەکانی ئەو کات .
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
🔴من کە ڕۆڵەی کوردەکانم ، تورک و تارم بۆ چییە ؟
تا برای پشتیم ببێ ، یاری لە مارم بۆ چییە ؟
تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس با ،
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە ؟
تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ ،
وەسفی رکن آباد و نەهری روبادم بۆ چییە ؟
شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ ،
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چییە ؟
نەی کە شومشاڵە عەزیزم ، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شومشاڵم ببێ ،من عوود و تارم بۆ چییە ؟!
(قــــــــــــانع)
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
🔴چەند وتەیەک بۆ بەھێزترکردنی خۆشەویستی خاک و نەتەوە
— ترپەکانی دڵت تێکەڵی خۆشەویستی خاک و نەتەوەکەت بکە، چەند جوانن ئەو دڵانەی بە خۆشەویستی خاک و نەتەوە دەژین.
— ژیان بەبێ خۆشەویستی خاک و نەتەوە، بەبێ ئامانجی بەرزی نەتەوەیی ھیچ مانایەکی نییە.
— جوانی راستەقینەی مرۆڤ لە ناخ دایە، لە ناختدا خۆشەویستی خاک و نەتەوە بچێنە.
— مرۆڤ بە عەشقی خاک و نەتەوە ئەدرەوشێتەوە.
— رووبارەکان بۆ دواوە ناگەرێنەوە، کاروان بەرەو پێش دەچێت، کورد سەردەکەوێت.
— ئەو دڵە چەند گەورەیە کە بە عەشقی خاک و نەتەوە دەژیت.
— ئیرادەی نەتەوەیەک چەکێکە دوژمن ناتوانێت خۆی لەبەر راگرێت.
— باشترین رێگە بۆ سەرکەوتنی نەتەوەیەک یەکبوون و یەکڕیزییە.
— کورد بە یەکدەنگی و یەک ھەڵوێستی بە ھەنگاوی بوێرانە بەرەو سەرکەوتنی یەکجارەکی ھەنگاو دەنێت.
— بارزانی نەمر دەفەرمووێت:
من کوردم و خەباتگێری رێگەی ئازادی نەتەوە و نیشتمانم.
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
بە پێویستی دەزانم نووسینێکی پێشتووترم لەو بوارەدا لێرەدا دووبارە بخەمە بەر
دەستتان.
تەنیا لە ٨٠ ساڵی ڕابووردوودا ١١٢ واڵت دامەزراوە، بەاڵم ئێمەی کورد هەر خەو بە
دیمۆکراسی بوونی واڵتێکی داگیرکەری وەک ئێرانەوە دەبینین؟. نووسینی عارف
باوەجانی
گەلۆ: سەرفی نەزەر لە زەنجیرە خەبات و جوواڵنەوەکان و دەسەاڵت و حکوومەت و
میرنشینەکانی، پێش ٨٠ ساڵی خۆرهەاڵتی کوردستان، واتە پێش لە شەڕی دووەمی
جیهانی، بەاڵم خۆ وا تەمەنی خەباتی سەردەمیانەمان خەریکە نزیک دەبێتەوە لە
سەدەیەک. تۆ لەو هەموو ساڵەی تێکۆشانت: درووشمی بەشێک لە خەباتەکانت، لە
ژێر ناوی هوونەری سیاسەت، لە ژێر ناوی تەکتیکی سیاسەت، دڕێژە پێداوە، بەاڵم لە
کۆتاییەکانی ساڵداو لە ئاکامی تاقیکردنەوەکان! لە باتی دەسکەوتی ١٠٠ ،کەچی
سفرێکی )هیچ( ی زۆر سەیرت بە دەستهێناوە، سفرەکەش ئەوەندە سەیرە خۆشت
هێشتا لێی تێناگەی؟.
ئەویش چۆن سفرێک، ئەو جۆرە سفرانەی کە ڕەنگی پەتی سێدارە دەدەن، ئەو جۆرە
سفرانەی کە ڕەنگی مووشەکی وێرانکەر دەدەن، ئەو جۆرە سفرانەی کە ژیانی
کۆمەڵگاکەت وێران دەکەن. ئەو جۆرە سفرانەی کە باخەڵی خەڵکەکەت و سەروەتی
نەتەوەکەت سفر دەکەن. ئەو جۆرە سفرانەی سەرکردە هەڵکەوتووەکانت لە بەین
دەدەن، ئەو جۆرە سفرانەی نیشتیمانت هەموو ساڵێک دەپووکێنێ و دەسوونێتئەو جۆرە سفرانەی کە بوونەتە مووخورکەو لە ڕیشکدا زمان و ئەدەبیات و
مێژووەکەت دەخۆن، و خۆت پێیان نازانی.
دەی گەلۆ ئیتر بەس نییە: دوای دەیانسەدە هێشتا بۆت ڕوون نەبووەتەوە، کە تاران
واڵمی کێشەی تۆ نییە لە تاقی کردنەوەکاندا، بۆ دەبێت هەموو ساڵێک خۆت لە
ئەزموونە دۆڕاو سەرنەکەوتووە بدەیتەوە، ئەی بۆ واڵمی پرسیارەکەت ناگۆڕیت؟
گەلی خوشک و برادەرینە: ئایا تا ئێستا سەرژمیرتان کردووەو زانیوتانە، لە نێوان شەڕی
دووەمی جیهانەوە تا ئێستا، چەند واڵتی دیکە زیاد بووە، بەو واڵتانەی کە دان
پێدانراون یا هێندێک واڵت لە ژێر ناوی کۆنفیدراڵی دەژین، و بەاڵم خاوەنی
سەربەخۆیی تەواوی ناوخۆیانن.
تەنیا لە واڵتانی ئەفریقایی ٦٢ واڵت .
لە واڵتانی ئاسیایی ٤٠.
لە واڵتانی هەردووبەشی ئەمریکای باشوور و باکوور ١٣ واڵت.. لە واڵتانی ئورووپایی
٢٤
لە واڵتانی ئۆقیانس وئۆسترالیا ١٣
لە کۆی گشتی لە نێوان شەڕی دووەمی جیهانییەوە تا ئێستا ١١٢ واڵت سەربەخۆییان
بە دەستهێناوە، و یا توانیویانە داگیرکەری گەورە لە واڵتی خۆیان بە دەرنێن، بۆ
نموونە زۆربەی نەتەوەکانی بندەست توانیویانە بەرەنگاری گەورە واڵتانی وەک
بەریتانیا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرانسە و دەیانی دیکە ببنەوە.
تا ئیستا ٢٠٦ واڵت لە سەر گۆی زەوی هەیە، کە ١٩٣ دانەیان نوێنەریان لە نەتەوە
یەکگرتووەکان هەیە.، و چەند واڵتێکیش ئەندامی چاودیرن.
بەاڵم ئێمەی کورد، هێشتا هەر بە خەیاڵی ئەوە خەبات دەکەین، کە ئێرانێکی
دیمۆکراتی درووستبکەینەوەو گوایا هەموومان لە سایەی بژین. یا چەپە تووند
هاوێژەکانمان خەو بە واڵتێکی مارکسیسی و سوسیالیستی دەبینن، کە بە فتواو
قسەی زلی فارسەکان بێت، و بە ڕەنجی کرێکاری کورد پڕکرێتەوەالی ئێمە هەموو ڕووداوەکان پێچەوانە بوونەتەوە، لە هەموو نەتەوەکانی سەرگۆی
زەوی داگیرکەر وەردەردەنرێن، و داری مێژووەکەیان لە سەر نیشتیمانەکەیان ووشک
دەکرێن.
بەاڵم لە واڵتەکەی من هەر خەریکین نەمامی نوێان بۆ دەچێنین، و خزمەتی
مێژووەکەیان دەکەین، هەوڵدەدەین واڵتە وێرانە لێدراوەکەیان بۆ خۆشکەینەوە؟
بەشی دووهەم
نووسینی عارف ئاوەجانی
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
ئاما بوون ، بوون بە والی و برای ئامیتیدا کە زڕکوڕی ئەستیاگ بوو بۆ یەکێک لە سردارانی کورۆش .
ئەو ناپاکیەی کە هەرپاک کردی ،بڵایەکی گەورەی بۆ کوردان درووست کرد ، بەتایبەت لە دەورانی کورۆش دا تەواوی وڵاتی ماد لە نێو ئاگر وخوێن دا بوو. شۆڕش دژی پارس لە وڵاتی ماد، لە خوڕاسان ڕا بگره تا مەراغە هەولێر و ئیلام هەمووی گرتبوو ، بەڵام تەواوی شۆڕشەکان بە هۆی خیانەت و ناپاکی شکستیان هێنا . یەکێک لەو شۆڕشانە شۆڕشی گئۆماتا بوو کە بە هۆی پیلانی یەکێ لە هاوسەرەکانی کوژرا لەو پیلانە دا داریوش لەگەڵ شەش کەسی دی کە جلی ژنانەیان لە بەر کردبوو شەو هاتنە ناو کۆشکی گێئوماتا و کوشتیان .
چیتران تەهما کە سەرۆک عەشیرەی ئەساگەردی بوو کە دژی داریوش شۆڕشی کرد بە دەستی یەکێ لە سەردارانی ماد بە ناوی تەهمئاسپاد لە هەولیر کوژرا .
فرەیدون کە گوایە لە نەوەکانی کەیخوسرە بوو شوڕشێکی پان وبەرینی لە تەواوی وڵاتی ماد دەست پێکرد ، بەڵام بە دەستی ساربازانی مادی داریوش لە مادراغە (مەراغە) دەستگیڕ کرا ،داریوش دوای ئەوەیکە زبان ،گوێ و دمی بڕی چاوەکانی دەرهێنا و لە هێگمەتانەی سەری بە سەر نێزەی داکرد
فازل ئوسولیان✍🏻✍🏻✍🏻
https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ