🔵تایبەت
مامۆستا #ناسر_ڕەزازی 🌸
باسی مامۆستا #محەمەد_ماملێ 🌸
و مامۆستا #حەسەن_زیرەک 🌸
🆔@MOHAMADMAMli
شێعر :شیوەنی_گوڵاڵە (#کچم)
هونراوەی :#مامۆستا_گۆران
گۆرانی:#مامۆستا_ماملێ 🌹
کچم، مایەی ژیانم، یادگاری
شەبابم، نۆبەرەی شیرینی داری
غەرامی کەم دەوامی عومری لاویم!
دڵۆپی خوێنی گەرمی ئاگراویم!
جگەرگۆشەی عەزیزم، نووری چاوم!
سەری تاڵە دەزووی ئامالی خاوم
چ زوو مردی؟ کچم ھەیھات کچی خۆم،
چ زوو مردی؟ چ زوو کەوتیتە بن گۆم؟
چ زوو کەوتیتە بن گۆمی عەدەم؟ خۆ
بە ئۆخەی تەڕ نەبوو لێوم وتم ڕۆ!
دەمێ پشکووتی تێر بۆنم نەکردی،
گوڵاڵەی خۆشەویست دەرلەحزە مردی!
کچێکم بوو، کچێ، تەنیا کچێ، بەس!
ئەویشت ئاخری کوشت چەرخی ناکەس!
قەبر! ئەی خاکی ڕەش، ئەی چاڵی تاریک:
دڕندەی لاشەخۆری باوک و داییک!
کچم خۆ تو نەماوی تا ببینی
کە باوکت چەن بە ناسۆرە برینی!
نە تۆی پێ دێتەوە نە عەقڵی ئەبڕێ،
لە سەر تۆ کام یەخە، کام ئەستۆ بگرێ؟
کچم تەنیا گوڵم، نەشئەی ژیانم،
دڵی شادم، ترووسکەی چاوەکانم،
کچم، ڕۆحم، کچم، ھەیھات! ھەیھات!
چ کۆچێ بوو! چ کۆچێ؟ وا کش و مات؟!
🆔@MOHAMADMAMli
🔴گۆرانێک بە #دو_زمان مامۆستا ماملێ ئەو گۆرانیە بە #ئازەری(آذری) و بە #کوردی لەو فایلە دا نخشاندوە
🗣آهنگی #دو_زبانە (آذری و کوردی) از استاد ماملی
🆔@MOHAMADMAMli
گۆرانی: #کچم 😢
هۆزان: #مامۆستا_محەمەد_ماملێ
هۆنراوە:شیوەنی گوڵاڵە(مامۆستا گۆران)
🆔@MOHAMADMAMli
🔴فێستیواڵی جیهانی هونەری شیراز لە تەختی جەمشید بە چاودێری فەڕەح پەهلەوی و سەرپەرشتی فەڕوخ غەفاری بە بەشداری #مامۆستا_محەمەد_ماملێ👌 گۆرانی:#شەماڵ_وەرە
🔵ویدیویی از اجرای #استاد_محمد_ماملی در جشنواره هنر شیراز جشنوارهای کە هنر نمایشی و موسیقی بود کە هر سال در شهر شیراز و تختجمشید برگزار میشد. این جشنواره زیر نظر دفتر مخصوص فرح پهلوی و با مدیریت فرخ غفاری اجرا میشد. از این جشنواره هنری به عنوان جنجالیترین جریان فرهنگی و هنری در تاریخ معاصر ایران یاد میشود
🆔@MOHAMADMAMli