🔵تایبەت
مامۆستا #ناسر_ڕەزازی 🌸
باسی مامۆستا #محەمەد_ماملێ 🌸
و مامۆستا #حەسەن_زیرەک 🌸
🆔@MOHAMADMAMli
شێعر :شیوەنی_گوڵاڵە (#کچم)
هونراوەی :#مامۆستا_گۆران
گۆرانی:#مامۆستا_ماملێ 🌹
کچم، مایەی ژیانم، یادگاری
شەبابم، نۆبەرەی شیرینی داری
غەرامی کەم دەوامی عومری لاویم!
دڵۆپی خوێنی گەرمی ئاگراویم!
جگەرگۆشەی عەزیزم، نووری چاوم!
سەری تاڵە دەزووی ئامالی خاوم
چ زوو مردی؟ کچم ھەیھات کچی خۆم،
چ زوو مردی؟ چ زوو کەوتیتە بن گۆم؟
چ زوو کەوتیتە بن گۆمی عەدەم؟ خۆ
بە ئۆخەی تەڕ نەبوو لێوم وتم ڕۆ!
دەمێ پشکووتی تێر بۆنم نەکردی،
گوڵاڵەی خۆشەویست دەرلەحزە مردی!
کچێکم بوو، کچێ، تەنیا کچێ، بەس!
ئەویشت ئاخری کوشت چەرخی ناکەس!
قەبر! ئەی خاکی ڕەش، ئەی چاڵی تاریک:
دڕندەی لاشەخۆری باوک و داییک!
کچم خۆ تو نەماوی تا ببینی
کە باوکت چەن بە ناسۆرە برینی!
نە تۆی پێ دێتەوە نە عەقڵی ئەبڕێ،
لە سەر تۆ کام یەخە، کام ئەستۆ بگرێ؟
کچم تەنیا گوڵم، نەشئەی ژیانم،
دڵی شادم، ترووسکەی چاوەکانم،
کچم، ڕۆحم، کچم، ھەیھات! ھەیھات!
چ کۆچێ بوو! چ کۆچێ؟ وا کش و مات؟!
🆔@MOHAMADMAMli
🔴گۆرانێک بە #دو_زمان مامۆستا ماملێ ئەو گۆرانیە بە #ئازەری(آذری) و بە #کوردی لەو فایلە دا نخشاندوە
🗣آهنگی #دو_زبانە (آذری و کوردی) از استاد ماملی
🆔@MOHAMADMAMli
🌹زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندم
🌹بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم
#ماملێ #زەمانە
@MOHAMADMAMli
😍😍😍😍😍😍😍😍😍
مەجلێسێک بە بەشداری
#مامۆستا_هەژار
#مامۆستا_ماملێ
و کوڕەکانی و پێشکەش کردنی ئاهەنگی(مەگری گیانی شیرینم)
@MOHAMADMAMli
گۆرانی: #کچم 😢
هۆزان: #مامۆستا_محەمەد_ماملێ
هۆنراوە:شیوەنی گوڵاڵە(مامۆستا گۆران)
🆔@MOHAMADMAMli
🔴فێستیواڵی جیهانی هونەری شیراز لە تەختی جەمشید بە چاودێری فەڕەح پەهلەوی و سەرپەرشتی فەڕوخ غەفاری بە بەشداری #مامۆستا_محەمەد_ماملێ👌 گۆرانی:#شەماڵ_وەرە
🔵ویدیویی از اجرای #استاد_محمد_ماملی در جشنواره هنر شیراز جشنوارهای کە هنر نمایشی و موسیقی بود کە هر سال در شهر شیراز و تختجمشید برگزار میشد. این جشنواره زیر نظر دفتر مخصوص فرح پهلوی و با مدیریت فرخ غفاری اجرا میشد. از این جشنواره هنری به عنوان جنجالیترین جریان فرهنگی و هنری در تاریخ معاصر ایران یاد میشود
🆔@MOHAMADMAMli
#تایبەت
گۆرانی #بابە_مەڕۆ😢 بەدەنگی کاک #چالاک_ماملێ ئەستێرەی بنەماڵەی ماملێ🌹
👌مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بۆجێمان دێلی
🆔@MOHAMADMAMli
👌#تایبەت
#کوڕە_کاروانی 🥀
#کەمتر_بیسراو🔐
دوقۆڵێک بە دەنگی #مامۆستا_ماملێ و #مامۆستا_سەروان_(محەمەد)_ناهید لە ماڵی مامۆستا ماملێ بە بەشداری گەورە پیاوانی کورد وەک #مامۆستا_هێمن و چەند کەسایەتی سیاسی...
🆔@MOHAMADMAMli
❤️#تایبەت
گۆرانی بەرهڵبێنە بە دەنگی مامۆستا #خەلیل_سەدیقی وەک یادێک لە جەنابیان کە مامۆستا ماملێ زۆر هۆگری دەنگی بوە
@MOHAMADMAMli
(( زەمانە ))
زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندم
بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم
ڕیشەی جەرگ و دڵم بوو ئەو گوڵەی من
فەلەک زۆر بێ وەفا بوو لێی ستاندم
ئای گوڵەکەم وای گوڵەکەم بۆن خۆشەکەم
پاشی باڵای تۆ من دڵ بە کێ خۆش کەم
شایی و شینم تێکەڵ بوو ئەی گوڵی من
بەهارە پەڕەپەڕە ژاکا گوڵی من
سەبەب کارت زەلیل و قوڕ بەسەر بێ
شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێ
ئای غەریبم وای غەریبم ئای غەریبم
سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم
غەریب ماوم لە تارانێ بۆ وات کرد
ئەسیر مابووم لە زیندانێ بۆ وات کرد
لە بەر خاتری خۆشەویستیت بۆ وات کرد
لە بەر تاقە براکەی خۆت بۆ وات کرد
ئای بۆ وات کرد وەی بۆ وات کرد ئاخ بۆ وات کرد
بە دەستی خۆت ماڵە من و خۆت خرا کرد
@MOHAMADMAMli
دانیشتنێکی تایبەت لە ماڵی مامۆستا #ماملێ و میوانداری کردن لە #ئاغاسی هونەر مەندی ناوداری فارس و گۆرانی کوتن بە یەکەوە هاوڕێ لەگەڵ کاک #هاشم_فیدایی
🧶شتێکی کە تێیدا بەرچاوە ئاغاسی لە ئەوەلی قسەکانی دا باسی شارەزایی قودەرتی ماملێ لە دەنگبێژی دا دەکات و دەڵێت:
🔵(توانستیم از محضر ایشان(ماملی)استفاده کنیم افتخاری بود معلوم بود از این تیکه که اون اقا گرفت به قول قدیمیا ما نون گندم اگه نخوردیم دست مردم دیدیم.)
@MOHAMADMAMli
لەسەر داواکاری ئێوە ئاهەنگی #مەگری_گیانی شیرینم بە تەکمیلی دادەندرێت.
فایلێکی دەنگی HD زۆر تایبەت کە چەند شت تێیی دا بەرچاوە
مامۆستا ماملێ بە فارسی شێوازی لێدانی ئاهەنگی(مەگری گیانی شیرینم)بە مامۆستا مەنسووری نەریمان گەورەترین ژەنیاری عوودی ئێران و ڕەییسی دانیشگای مۆسیقای دەورانی پەهلەوی دەڵێتەوە.
🔴شتێکی جوان و بەرچاو لەو بەرهەمە دا بەرچاوە لە دەقەی ۴/۳۶ هاوڕێیانی مامۆستا ماملێ وەک کاک هاشم فیدایی و چەند کەسی تر سەربەندەکە بە ئازەری(ئاغڵەمەگزلار ئاغڵەمە...) دەڵینەوە کە مامۆستا مامڵی بە خڕۆشێک کوردێکەی بە دەنگێکی بڵیند دەڵێت هەی مەگری مەگری مەگریی گیانە...👌👌😍😍😍
@MOHAMADMAMli
فایلێکی دەنگیHD لە مامۆستا ماملێ و مەنسور نەریمان(ڕەییسی دانیشگای موسیقای دەورانی پەەلەوی و گەورەترین موسیقاژەنی عوودی ئێرانی و خاوەنی سازی چۆگور)
🔴لەو تۆمارە دەنگیە تایبەتە دا دەبینن کە مامۆستا ماملێ چۆن ئوستاد نەریمان لە (دینێ)کە یەکەم جارە دەیژەنێت تێدەگەیێنیت🙏
@MOHAMADMAMli