{سیفاتى مرۆڤ}
[إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا]
بهڕاستی مرۆڤ وا دروستكراوه كه زۆر سووره لهسهر شتهكان و داكۆكیان لێدهكات
[إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا ]
كاتێك كه تووشی خراپهیهك بێت له فهقیری و ههژاری و نهخۆشی و دهردو بهڵا ئهبینی زۆر نائارامهو ئارام ناگرێ و بێئومێد ئهبێ
[وَإِذَا مَسَّهُ الْخَيْرُ مَنُوعًا ]
وه ئهگهر هاتوو تووشی خێرێكیش بێ له دهوڵهمهندی و پیت و بهرهكهت و ڕزق و ڕۆزی ئهو كاته ئهبینی كه قهدهغهی خێرو چاكهی لێ ئهكات و رهزیلى و چرووكى دهكات
{ههندێك له سیفاتى باوهڕداران}
[إِلَّا الْمُصَلِّينَ]
تهنها ئهو نوێژخوێنانه نهبێ
[الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ دَائِمُونَ]
تهنها ئهو نوێژخوێنانه نهبێ كه لهسهر نوێژهكانیان بهردهوامن و پارێزگاری لێ دهكهن و له كاتی خۆیدا ئهنجامى ئهدهن به روكن و واجبات و خشوعهوه، وه دڵیان لای نوێژهكانیانه
🚫بۆ هەموو ئەوانەی تەماشای وێنەو ڤیدیۆی سێکسی دەکەن🚫
ئەمە تەنیا ئامۆژگاریەکە لە پێناو خوداو بەس
1- ئایادەزانی تەماشاکردنی ئەمانە لە گوناهەگەورەکانە .
2- ئایادەزانی تەماشاکردنی ئەم دیمەنانە لاوازی و سەرشۆڕی لەدەرونت دروست دەکا .
3- ئایا دەزانی ئەماشاکردنی ئەم زیناکەرانە وات لێ دکا لەچاوی خەڵکدا بچووک ببیتەوە
4- ئایا دەزانی ئەمە سەرپێچی خوای گەورەیە دەبێتە هۆی ئەوەی لە بەندایەتی خوای گەورە دابڕنێی
5- ئایا جێگیرنەبووە لە هزرتدا تەماشاکردنی ئەو زیناکەرانە تووڕەیی خوا دەهێنێرێ بۆت.
6- ئایا دەزانی تەماشکردنی ئەم دیمەنانە وات لێدەکات لە بچوکترین شت بترسیت
7- ئایا دەزانی تەماشکردنی ئەم ڕووتانە وات لێدەکا مێشکت هیچ زانستێک وەرنەگریت
8- ئایا دەزانی بەهۆی تەماشاکردنی ئەم دیمەنانە بێزەلەتانە بێبەش دەبی لە ژیانی هاوسەری هێمن و بێ کێشە لەگەڵ خێزانت کە خۆشت دەوێ. .
9- ئایا دەزانی ئەم کردەوە قێزەونە بەتەماشاکردنی دەبێتە هۆی ئەوەی پیاوچاکان ڕقیان لێت بێت هەتا ئەگەر پێشیان نەڵێی من تەماشای ئەم فلیمانەدەکەم .
10- ئایا دەزانی تەماشاکردنی زیناکەران تەنها لەکاتی ڕەجمکردنیا هەتا دەمرن پێویستەو دڕوستە ، جگە لەمە دروست نیە.
11- ئایا دەزانی دەبێ باجی ئەو تەماشاکردنانە بدەیت ، ئەگەر تۆبەی لەسەر نەکەیت ، خودای بەدەسەڵات تۆڵە سێنە ؛ ﻭﺃﻥ ﺍﻟﻠﻪ ﻋﺰﻳﺰ ﺫﻭ ﺇﻧﺘﻘﺎﻡ .
12- ئایا حەزت لێیە باسی یەکێکت بۆ بکرێ کە خۆشت دەوێ ئەوکەسە لەکاتێک مردبێ کە تەماشای ئەم دیمەنانەی کردووە.
13- ئایا دەزانی ڕەنگە خوا بە ڕۆچوونی زەوی لەناوت ببات لەکاتی تەماشاکردنی ئەم زیناکەرانە .
14- ئایا دەزانی ڕەنگە لەکاتی تەماشاکردنی ئەم دیمەنانە بمریت توشی ( ﺳﻮﺀ ﺧﺎﺗﻤﺔ ) بێیت
15- خوای مەزن هەرچەندە یەکێک لەناوەکانی حەلیمە ، بەڵام دەبێ سزای ئەم تەماشاکردنانە وەرگریت ، ئەگەر دوای ماوەیەکیش بێ ، ئەگەر تۆبە نەکەیت .
16-ئایا دەزانی وازهێنان لە هەر شتێ کە بۆنی گوناهی لێ بێ، لە پێناوی خوا ، خوا بۆت قەرەبو دەکاتەوە بە شتێکی باشتر لەوە
17- ئایا دەزای خوای بێ نیازو دەوڵەمەند بە تۆبەکردنی بەندەکانی خۆی چەندشاد دەبێ؟؟ !!
18- ئایادەزانی خودای مەزن لە فەزڵی خۆی دەوڵەمەندت دەکا، بە وازهێنان لە گوناهـ لەوانە تەماشاکردنی ئەم دیمەنانە ،
نەفسی خۆت بەراورد بکە بە کەسێک کە لە پێناوی خوا تێکۆشان دەکات و تۆش بەدیار شاشەی ئەمانە دانیشتووی ،
ژیانی سەحابە بەڕێزەکان دراسە بکە چیان کردووە بۆ خوا و تۆش چۆن دژایەتی خوا دەکەی بەدیار ئەمانەوە و خواش پێ ئاگادارە.
ھاوسەری بەڕێز🎀
ھیچ ھەڵەنییە گەرتۆ موحیبەتی لەڕادەبەدەر بۆھاوژینەکەت دەرببڕی وپێی ڕابگەیەنیت کەچەندەت خۆش دەوێت وھەمیشە بوونی ئەو ھەموو شتێکە لەژیانی تۆدا ،غیرەکردن یەکێکە لەوسیفەتە جوانانەی کەبەشێوەیەکی ئاشکرا ڕای دەگەیەنێ کەچەندە گرنگە بەلاتەوە ....بۆیە ڕێزو وحورمەت ودڵی یەکتری ڕابگرن🌸 .....ئێوە تەواوکەری یەکترن ....🎀🌸
نصيـــــــحة
من عالم للمرأة
أنــــصح المــــرأة الصالـــــحة
أن تحرص على مجالسة النساء
الصالحات فإنها بهذا تزداد إيماناً
وتــــزداد عـــــلماً وتـــزداد بصــــيرة
الشيخ مقبل الوادعي رحمه اللّه
غـــارة الأشــرطة 474/2
【 زانســت و فێربـوون پێش ئـەنـجامـدانـی ڪردەوەیــە】
▪️قَالَ ابنُ عُثَيمِين - |رَحِمَهُ اللَّه| :ـ
« يَنبَغِي لِلإنِسَانِ أن يَتَعَلمَ حَتَّى لا يَكُونَ مِنَ الضَّالِين ، وأن يَتعبَد حَتَّى لا يَكُوْنَ مِنَ المَغضُوبِ عَلَيهِم ».
📚 [ أحكَامٌ مِنَ القُرآنِ الكَرِيم || ١ / ٥١ ]
▪️ابنُ عُثَيمِين |ڕەحمەتی خوای لێبێت| فەرموویەتی :-
« پێویستە لەسەر مرۆڤ فێر بێت هەتا وەکو لە گومڕایان نەبێت، وە خوا بپەرستێت هەتا لەو کەسانە نەبێت کە خوای گەورە خەشم و قینی لێیان گرت »
•┈┈••• ✵◈✵ •••┈┈•
ئێوارەی ئامۆژگاری
- گرنگی کات و تەمەن
- مامۆستا سەردار حسین رەحمەتی خودای لێ بێت
@amozhgarytv
❖ شەرحی سێ بنچینەکە (الأصول الثلاثة) [1]
❖ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
الحمد للە، والصلاة والسلام علی رسول الله، وعلی آله وصحبه ومن والاه، أما بعد:
- بە پشتیوان و یارمەتی الله تعالی لەسەرەتادا دەست دەکەین بە شەرح و وتنەوەی کتێبی (الأصول الثلاثة) کە هی ئیمامی محمد کوڕی عبدالوهاب کوڕی سلیمان کوڕی علی التمیمي النجدي ـیە کە لە ساڵی 1115 ھ لە شارۆچکەی (العیینة) لەدایک بووە کە ئێستا دەکەوێتە باکووری الریاض، وە لە ساڵی 1206 ھ کۆچی دوایی کردووە، (الله تعالی لێی ڕازی بێت و پاداشتی بداتەوە بە باشترین شێوە).
🔹سەرەتا پێش دەست پێکردنی هەر زانستێک پێویستە لەبارەی زانستەکە 10 شت بزانین، واتە 10 (مبادئ) بنچینە یا بنەما کە زانایان باسیان کردووە، وە ئەم 10 بنچینەیەش لەم شیعرەدا کۆبوونەتەوە:
إنّ مبادئ كلّ فنّ عشرة ... الحدّ والموضوع ثمّ الثمرة
ونسبةٌ وفضلُهُ والواضعْ ... والاسمُ الاستمدادُ حكمُ الشارعْ
مسائل والبعض بالبعض اكتفى ... ومن درى الجميع حاز الشّرفا
جا زانایان ئەمەیان لەنێوان خۆیاندا هەر وتووەتەوە و شێخ أبو عرفان محمد بن علی الصبان بە شیعر وتویەتییەوە کە لە ساڵی 1206 ھ کۆچیدواییکردوە.
- مبادئ کە جەمعی مبدأ ـە واتە بنەمای هەر زانستێک و عیلمێک 10 دانەیە
▪️الحدّ: واتە (تعریف) پێناسەی ئەو عیلمە چییە کە لێرەدا زانستەکە بریتیە لە عەقیدە (بیروباوەڕ)
▪️والموضوع: واتە ئەو زانستە لە چی پێکهاتووە و بابەتەکانی چییە؟
▪️والثمرة: واتە بەرهەم و سودی ئەو زانستە چیە؟ (بەرهەمی خوێندنی عەقیدە و تەوحید چیە؟) جا کە زانیمان بەرهەمی زانستەکە چیە بێگومان هەوڵێکی زیاتری بۆ دەدەین، بۆ فێربوون و جێبەجێ کردنی.
▪️ونسبته: واتە پەیوەندی ئەم زانستە لەگەڵ زانستەکانی تر چیە؟ و لە چ زانستێکدا خۆی دەگرێتەوە کە ئایا لە أصول الفقه ـە یا عەقیدە و یا زانستی تر.
▪️وفضلُهُ: واتە فەزڵ و گەورەیی ئەم زانستە چیە؟
کە فەزڵی فێربوونی تەوحید ئەوەیە کە کوفر و ئیمان لێکجیادەکەینەوە و دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخ بە ئیزنی الله، هەروەکو کە الله تبارك وتعالی دەفەرمووێت: {إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ}، جا لێرەدایە کە گرینگی تەوحید و زانینی دەردەکەوێت.
▪️والواضعْ: ئەو کەسەی کتێبەکەی نووسیوە کێ بووە؟ دانەری کتێبەکە
- وزانایان فەرموویانە: "الكتاب الذي جهل مؤلفه لا یجوز للمسلم أن يفتي به"، واتە: کتێبێک کە نووسەرەکەی نادیار بێت موسوڵمان بۆی نیە فتوای پێ بدات، جا بەڕاستی ئەمەش بابەتێکی گرینگە کە دین لە هەموو کەسێک وەرناگیرێت.
▪️والاسمُ: ناوی کتێبەکە چیە؟
▪️الاستمدادُ: واتە ئەم زانستە لە چی وەرگیراوە؟ أصول ـەکەی چیە؟
کە لێرەدا أصول ـی عەقیدە قورئان و سوننەتە.
▪️حكم الشارع: واتە حوکمی شەرع لەبارەی ئەو عیلمە چیە؟، کە حوکمەکەی ئەوەیە واجبە لەسەر موسوڵمانان کە فێری بن و بیزانن، وە وەکوو زانستەکانی تر نیە، بۆ نمونە (صرف و نحو) و ئەمە حەقی الله تبارك و تعالی ـیە لەسەر بەندەکانی و بەهەشت و دۆزەخ لەسەر ئەمەیە
▪️مسائل: واتە بابەتەکانی ئەم زانستە چیە؟ و لە چەند بابەت پێک هاتووە؟
کە لەبارەی بیروباوەڕ قسە دەکات و چۆنیەتی باوەر بوون بە الله تعالی.
▪️ومن درى الجميع حاز الشرفا: جا هەر کەسێک کە هەموو ئەمانەی کۆکردەوە و لێیان تێگەیشت ئەو کاتە بەڕاستی سود و ڕێزی ئەم زانستە بە دەست دەهێنێت.
- بەردەوامە بە ئیزنی الله تعالی
❜ئەنەس 'رضی الله عنە'دەفەرمووێ: هیچ بۆنێڪم نەڪردووە لە بۆنی پێغەمبەری خواﷺخۆشتر بووبێ.❛
◆رواە البخاري ومسلمـ
الصَّديق الحقيقي..
هو من يرى الألم في عينيك ,في حين أن الآخرين يصدقون أبتسامتك..!
ـــــــــ🍂
هــــاوڕێی راستەقینە..
ئەو ڪـــــەسەیە ڪـــە ئازار لە
چاوەڪــــانت دەبینێت..
لەڪــــاتێڪدا ڪـــەسانی تر
بڕوا بە زەردە خەنەی سەر لێوت
دەڪــەن...!
..
🎀ئیبن التیمیە ڕەحمەتی خوای لێبێت
فــەرموویەتی :
ئــەگەر هــاتوو ئــافرەت زمـانی درێــژ بوو ، ئــەوا ڕۆژەکــانی کــورت دەبێت لەگەڵ هاوسەرەکەیدا !🎀
📚الفتــاوی (٢٣/٣٦٠)
|هــەر ئــافرەتێك بـــمرێت و مێردەڪــەى
لـێی ڕازی بــێت دەچێتە بـەهــەشــتـەوە|
◆پــێغەمبەری خـوا ﷺ
◆رواه الترمذى و ابن ماجة و صحیحه الحاڪم
🌸|•
﴿وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ﴾
یعقوب علیه السلام ١١ کوڕی لە پاڵیەتی بەڵام هەر ئاخ و داخ هەڵئەکێشی بۆ یوسف ی کوڕی،
چونکە کەسانێک هەن کە لەدەستیان ئەدەیت کەس جێگایان پڕ ناکاتەوە
🔷شيخي بەڕێز مقبل بن ھادی الوادعی {رحمەاللە}فەرموویەتی :-
🍃کۆمەڵگای ئیسلامی پێویستی بەئافرەتانی صالحة ھەیە کەھەڵسن بەبڵاو کردنەوەی دین وھۆشیارکردنەوەی خوشکانی موسوڵمانانیان بۆئەوەی بانگخوازانی خراپەکار وفەساد ھەڵیان نەخەڵەتێنێ ...🔸
🍃📚الأجوبة الوادعية على الأسئلة النسائية🔸
❖ شەرحی سێ بنچینەکە (الأصول الثلاثة) [2]
▪️بسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
- شێخ محمد کوڕی عبد الوهاب ڕەحمەتی الله تعالی لێ بێت کتێبەکەی سەرەتا بە "بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ" دەست پێدەکات، وەکو شوێنکەوتنێك بۆ قورئانی پیرۆز و شوێنکەوتن و هاوشێوەکردنی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لە نووسراو و نامەکانیدا، وە کارکردن بە حەدیسی «كل أمر ذي بال» واتە: هەر کار و کردەوەیەک کە شەرع بایەخی پێ دەدات «لا يبدأ ببسم الله الرحمن الرحيم فهو أقطع» ئەگەر بە بسم الله الرحمن الرحیم دەستی پێی نەکرێت ئەوە کردەوەیەکی پچڕاوە، وە لە ڕیوایەتێکی تردا «أجذم» وە لە ڕیوایەتێکی تریشدا «أبتر» هاتووە، وە مانای هەموو ڕیوایەتەکان ئەوەیە کە بەرەکەتی تەواوی نیە، وە حەدیسی تریش لەوبارەیەوە هاتووە بەڵام هەموویان لاوازن بەڵام بەهۆی زۆری حەدیسەکان لەم بابەوە کۆمەڵێک لە زانایان وتوویانە (حسن لغیره)، وە جگە لەمانە حەدیسی تر هەیە کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کردەوەکانی بە بسم الله دەست پێ کردووە.
🔹اعْلمْ رَحِمَكَ اللهُ، أنه يجب علينا تعلم أربع مسائل:
واتە بزانە -الله ڕەحمت پێبکات- پێویستە لەسەرمان (واتە واجبە) کە چوار بابەت فێربین و بیزانین:
- إعْلمْ کاری داخوازی (فعل أمر)ـە و وشەیەکە کە کاتێک شتێک گرینگ بێت و جێگای بایەخدان بێت ئەوە دەوترێت و ئینجا وتوویەتی الله ڕەحمت پێبکات (رَحِمَكَ اللهُ) کە ئەمەش لە دڵسۆزی شێخە بۆ قوتابییەکان ئەوە کە چاکەی ئێوەی دەوێت و گرینگی دان بە بابەتەکە.
🔹أنه يجب علينا: واتە واجبە لەسەر تاک تاکی کەسەکان لە نێر و مێ و ئازاد و عەبد، تعلم أربع مسائل: فێربوونی چوار بابەت
❖ الأُولَى: الْعِلْمُ، وَهُوَ مَعْرِفَةُ اللهِ، وَمَعْرِفَةُ نَبِيِّهِ، ومعرفة دين الإسلام بالأدلة.
یەکەم: زانست، کە بریتیە لە ناسینی الله، وە ناسینی پێغەمبەرەکەی، وە ناسینی ئیسلام بە بەڵگەوە.
🔸جا لێرەدا مەبەست لە زانستی دونیایی نیە بەڵکو زانست و عیلمی شەرعییە، کە بریتیە لە ناسینی الله تعالی، شێخ أحمد بن عاصم الأنطاكيُّ -رحمه الله- دەڵێت: "أُحِبُّ أَنْ لَا أَمُوتَ حَتَّى أَعْرِفَ مَوْلَايَ، لَيْسَ الْمَعْرِفَةُ الْإِقْرَارَ بِهِ وَلَكِنَّ الْمَعْرِفَةَ الَّتِي إِذَا عَرَفْتَ اسْتَحْيَيْتَ" واتە: «پێمخۆشە نەمرم هەتاوەکو گەورەکەم ئەناسم (الله تعالی)، وە ناسینی الله ئەوە نیە کە دانی پێ دانێی و بە زمان بڵێی الله بوونی هەیە، بەڵکو ناسینێک کە ئەگەر اللە تعالی ـت ناسی شەرمی لێ بکەی»، جا بەڕاستی ئەمەیە ناسینی الله تعالی و شوێنکەوتنی ئەوەی داوای لێکردووی و خۆشەویستن و ڕق لێبوونەوەشت تەنها لەبەر ئەو بێت نەوەک وەکو ئەمڕۆ کە دەبینین کەسانێکی زۆر دەڵێن اللە ـمان خۆشدەوێت بەس جگە لە قسەیەکی بێ کردەوە هیچی تر نیە!
▪️ومَعْرِفَةُ نَبِيِّهِ: وە ناسینی پێغەمبەرەکەی -صلی الله علیه وسلم- محمد کوڕی عبد الله کە نێردراوی الله ـیە، وە هەروەها ناسینی پێغەمبەریش -صلی الله علیه وسلم- بەدەم نابێت و ئەوە نییە تەنها لافی ئەوە لێبدات و تەواو!، بەڵکو ناسینی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- شوێنکەوتنی سوننەتەکەیەتی و خۆشویستنی و هەروەها ئەوەی کە فەرموویەتی جێبەجێ بکات و کەمتەرخەم نەبێت لە سەرخستنی و دوژمنایەتی ئەوە بکات کە دوژمنیەتی و ڕێگرە لە جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی، وەکو ئیمامی ابن القیم -رحمه الله- کە دەڵێت: " أَتُحِبُّ أَعدَاء الحبيب وتدعي ... حبا لَهُ مَا ذَاك فِي إِمْكَان ... وَكَذَا تعادي جاهدا أحبابه ... أین الْمحبَّة يَا أَخا الشَّيْطَان"، واتە: دوژمنانی پێغەمبەرت -صلی الله علیه وسلم- خۆشدەوێ و لافی ئەوەش لێدەدەی (کە خۆشت دەوێ!)، بەڕاستی ئەمە هیچ بوونی نییە، وە هەروەها بەردەوام دوژمنایەتی خۆشەویستانی پێغەمبەریش دەکەی -صلی الله علیه وسلم- ، کامە خۆشەویستنە ئەی برای شەیتان؟! واتە تۆش هەمان مەنهەجی شەیتان و کافرانت هەیە و لاف لێدانەکەت تەنها قسەیەکی پووچە مادام پشتیوان و یارمەتی دەری کافرانی!.
▪️ومعرفة دين الإسلام بالأدلة: وە ناسینی دینی ئیسلام بە بەڵگەوە، بەو شێوەیەی کە لە قورئان و سوننەت هاتووە، وە بەڕاستی ناسینی ئیسلامیش بە ئاسانی بەدەست نایەت بەڵکو دەبێت سەختی بچێژی لەم ڕێگایە، هەروەکو کە لە ئیمامی يَحْيَى بْنِ أَبِي كَثِير -رحمه الله- هاتووە دەڵێت: "لَا يُسْتَطَاعُ الْعِلْمُ بِرَاحَةِ الْجِسْمِ"، واتە: زانست بەدەست نایەت و فێری نابێت لە کاتێکدا جەستەی لە خۆشی و پشوو دابێت؛ وە هەروەها ئەهلی سوننە دین بە چاولێکەریەوە وەرناگرن بەڵکو بە بەڵگەوە، ئەمە ئەهلی بیدعەن کە سەرەتا ئیمان دێنن بە شتێک ئینجا لەدوای بەڵگە دەگەڕێن!، هەروەک وتراوە لەلای زانایان: أهل البدعة يعتقدون ثم يستدلون, وأهل السنة يستدلون ثم يعتقدون.
- بەردەوامە بە ئیزنی الله تعالی
هەوڵنادەم.!
وەڵامی هیچ ڕقێ بەڕق بدەمەوە،
لەوەتەی هەم خۆشەویستی دەبەخشمەوە،
نامەوێ هیچ کۆتاییەک ناشیرین بێت،
چونکە..
دەزانم ئەم ژیانەش کۆتایی دێ،
کۆتایی چەند جوانبێ هەرکەمە،
من هەر ئەوەی سەرەتا دەبم بێ دەمامک و سادە،
باجەکەی هەرچی بێ ئەیدەم،
لەخاکی دڵی من دا هەمووشت دەڕوێت،
ڕق و تۆڵە و ناشیرین کردنی بەرامبەر نەبێت ..!
ئێوارەی ئامۆژگاری
- گرنگی کات و تەمەن
- مامۆستا سەردار حسین رەحمەتی خودای لێ بێت
@amozhgarytv
| لا تنسوا الصلاة على رسول الله ﷺ
ولا تنسوا قراءة سورة الكهف |
قال الإمام الشافعي رحمه اللّٰە :
« وأحب كثرة الصلاة على النبي ﷺ في كل حال ، وأنها في يوم الجمعة وليلتها أشد استحباباً ، وأحب قراءة الكهف ليلة الجمعة ويومها لما جاء فيها ».
| الأم ؛ 1/239 |
#الڪلام_الطيب_طالب_الشافعية | 📖
إبن قدامة المقدسي - رحمە اللّٰه - لە « المغني » دەفەرمووێت :
أشرم دەڵێت : أحمد ڪوڕی حنبل - رحمە اللّٰه - دەفەرمووێت :
« هیچ ڪارێك باشتر نازانم لە ڪاری خێر باشتر بێت لە جیهاد لە پێناو خوا ».
فُضيل ڪوڕی زیاد دەڵێت : گوێم لە باوڪی عبدالله بوو - باسی شەڕی دوژمنانیان بۆ ڪرد - دەستی ڪرد بە گریان و فەرمووی :
« هیچ ڪارێك باشتر نازانین لەو ڪارە ».
المغني لابن قدامة ؛ 199/9.
#الڪلام_الطيب_طالب_الشافعية | 📖
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .
Читать полностью…ليلٌ ويَعقُبُهُ فلق..
فلِمَ التشاؤمُ والقَلق..؟!
انظُر لِرحمةِ وَالِديكَ..
فَكيفَ بِرَحمةِ مَن خَلق..
لَا يُنـال العِـلمُ إِلَّا بالتّعبِ...
علم بەدەست نایەت تەنها بە ماندووبوون نەبێت 🌺
قورئان نورى دلانه
/channel/muraQa