nasim_aljana | Unsorted

Telegram-канал nasim_aljana - نسيم الجنة

1829

☜ قناة سلفية على وفق منهج السلف الصالح .. • نهتم بنشـ☟ـر 📚 نـصائـح ::: 📚 فـــتـاوى ::: 📚 فوائــد وآثــار سلفيــة ::: 📚 مـقالات سديــدة ::: 📚 وغـيره الـكثير ::: ::مَنَهَجُنَا الكِتَابْ وَالسَنَةْ بِفِهَمَ سَلَفْ الأمُةْ::

Subscribe to a channel

نسيم الجنة

فەرمودەیەکی درۆوهەڵبەستراو ...هەرکەسێ خەڵکی ئاگاداربکاتەوە بەهاتنی مانگی ڕەمزان ئاگری دۆزەخی لەسەرحەرام ئەکرێت ..

Читать полностью…

نسيم الجنة

✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
/channel/addlist/9IXluAoR1PIyZThi

Читать полностью…

نسيم الجنة

إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ  يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ٨٥۝

------------------

قال رسول اللّٰه ﷺ((أكثروا الصلاة علي يوم الجمعة وليلة الجمعة
فمن صلى علي صلاة صلى الله عليه عشراً ))

📕الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407

----------

●)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

Читать полностью…

نسيم الجنة

❍کاتێ بەندەیەک نەخۆش ئەکەوێت خوای بەرز دوو فریشتە دەنێرێتە لای.

پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی:

◉کاتێ بەندەیەک نەخۆش ئەکەوێت خوای بەرز دوو فریشتە دەنێرێتە لای
پێیان دەفەرموێت :

⇦ سەیر بکەن بزانن بەندەکەم چی دەڵێ بەو کەسانەی کە سەردانی دەکەن؟

ئەگەر کاتێ سەردانی دەکەن خەڵکی، وە نەخۆشەکە ش سوپاس و ستایشی خوای کرد و شکاتی حاڵی خۆی نەکرد لای خەڵکەکەو گلەی نەکرد لەحاڵی خۆی لای ئەوان واتە؟ڕازی بوو بەو حاڵە کەخودا داویە بەسەریدا ...

ئەوا دوو فریشتەکە ئەم وتانەی بەرز دەکەنەوە بۆ لای خوای گەورە

لە کاتێکدا خوای گەورە خۆی زانایە بەوەی بەندە کەی چی وتوە

خوای گەورە دەفەرموێت:

◉بۆ بەندەکەم ھەیە (لەسەرم واجبە)

⇦ئەگەر مردندنم ھێنا بەسەریدا دەیکەمە بەھەشتەوە

⇦وە ئەگەر شیفام دا گۆشتی جەستەی دەگۆڕم بە گۆشتێ باشتر لەوەی پێشووی وە خوێنەکەی دەگۆڕم بە خوێنێکی باشتر لەوەی پێشووی
وە لە ھەموو تاوانەکانی خۆش دەبم !

------
▣ "حسنه الألباني في صحيح الترغيب - رقم: (3431)"


/channel/nasim_aljana

Читать полностью…

نسيم الجنة

بۆ دوای مردنیشیان بەپەرۆش بون تۆبڵێی کاتێک لەژیاندا بون چۆن بوون ...؟؟؟


حەیا و شەرمی ئافرەتانی پێشین


فاطمە کاتێك کە هەستی کرد وەفات دەکات و لەسەرەمەرگدابوو  بە ئەسمای وت من شەرم ئەکەم بەیانی ئەگەر مردم پیاوەکان من هەڵگرن وە حەجمی لاشەم بەدیار بکەوێت،

ئەویش فەرمووی : ئایا شتێكێت بۆ دروست بکەین کە من لە حەبەشە بینیم؟
ئینجا داربەستێکی بۆ دروست کرد ئەوەی مردووی پێ هەڵدەگرن دار جەنازە،
ئەویش بە ئەسمای وت: خوای گەورە داتپۆشێت هەر وەک چۆن تۆ منت داپۆشی".

سير اعلام النبلاء ( ١٣٢/٢).


تۆش خۆتت ئامادە کردوە بۆ ئەم ڕۆژە ؟

Читать полностью…

نسيم الجنة

❔بەکورتی تاوانی  نهێنی چیە؟

❕ئەو تاوانانەن کە دەترسی لەوەی خەڵکی بیانبینێت بەڵام ناترسی لەوەی کە خودا دەی بینێ..

..پێغەمبەری خوا ..علیه الصلاة والسلام ..
کەسانێک هەن لەئوممەتەکەمدا لەڕۆژی دوایی چاکەکانیان وەک کێو وان بەڵام خودا دەیکاتە تۆزی بەربا...

هاوەڵەکان فەرمویان کێن ئەوانە ؟ بۆمان وەصف بکە ؟

ئەویش فەرموی کەسانێکن نوێژو شەونوێژیش دەکەن وەک ئێوە ...

بەڵام کاتێک تەنها دەبن و تاوان و حەرامیان بۆ دێتە پێش ئەنجامی دەدەن لەپەنهانیدا...

ترسناکترین فەرمودەیە تائێستا بینیبێتم والله....


/channel/nasim_aljana

Читать полностью…

نسيم الجنة

ئەڵێن پێغەمبەران و پیاو چاکان عەزێت دران و سجن کران کەواتە ڕێگەی حەق وایە ؟

ئێمەش ئەڵێن ئەوان لەبەر دینی خوایی گەورە عەزێت دران و سجن کران نەک لەسەر جنێودان بە دەسەڵاتداران ئەوە هدی ئەوان نەبووە !!!

Читать полностью…

نسيم الجنة

✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
/channel/addlist/fV506nbBr8pkYzUy

Читать полностью…

نسيم الجنة

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.

[ أذكار الصباح الصحيحة]

🔻من صحيح الامام الالباني رحمه الله🔻
➖➖➖➖➖➖➖

⛝- بسم الله الرحمن الرحيم 

﴿ﺍﻟﻠّﻪُ ﻻَ ﺇِﻟَﻪَ ﺇِﻻَّ ﻫُﻮَ ﺍﻟْﺤَﻲُّ ﺍﻟْﻘَﻴُّﻮﻡُ ﻻَ ﺗَﺄْﺧُﺬُﻩُ ﺳِﻨَﺔٌ ﻭَﻻَ ﻧَﻮْﻡٌ ﻟَّﻪُ ﻣَﺎ ﻓِﻲ اﻟﺴَّﻤَﺎﻭَﺍﺕِ ﻭَﻣَﺎ ﻓِﻲ ﺍﻷَﺭْﺽِ ﻣَﻦ ﺫَﺍ ﺍﻟَّﺬِﻱ ﻳَﺸْﻔَﻊُ ﻋِﻨْﺪَﻩُ ﺇِﻻَّ ﺑِﺈِﺫْﻧِﻪِ ﻳَﻌْﻠَﻢُ ﻣَﺎ ﺑَﻴْﻦَ ﺃَﻳْﺪِﻳﻬِﻢْ ﻭَﻣَﺎ ﺧَﻠْﻔَﻬُﻢْ ﻭَﻻَ ﻳُﺤِﻴﻄُﻮﻥَ ﺑِﺸَﻲْﺀٍ ﻣِّﻦْ ﻋِﻠْﻤِﻪِ ﺇِﻻَّ ﺑِﻤَﺎ ﺷَﺎﺀ ﻭَﺳِﻊَ ﻛُﺮْﺳِﻴُّﻪُ اﻟﺴَّﻤَﺎﻭَﺍﺕِ ﻭَﺍﻷَﺭْﺽَ ﻭَﻻَ ﻳَﺆُﻭﺩُﻩُ ﺣِﻔْﻈُﻬُﻤَﺎ ﻭَﻫُﻮَ ﺍﻟْﻌَﻠِﻲُّ ﺍﻟْﻌَﻈِﻴﻢُ﴾

📕[ ﺻﺤﻴﺢ ﺍﻟﺘﺮﻏﻴﺐ  ٦٥٨ ]
➖➖➖➖➖➖➖

﴿ﻗُﻞْ ﻫُﻮَ ﺍﻟﻠَّﻪُ ﺃَﺣَﺪٌ💮اﻟﻠَّﻪُ ﺍﻟﺼَّﻤَﺪُ💮ﻟَﻢْ ﻳَﻠِﺪْ ﻭَﻟَﻢْ ﻳُﻮﻟَﺪْ💮ﻭَﻟَﻢْ ﻳَﻜُﻦْ ﻟَﻪُ ﻛُﻔُﻮًﺍ ﺃَﺣَﺪٌ 💮﴾
➖➖➖➖➖➖➖

﴿ﻗُﻞْ ﺃَﻋُﻮﺫُ ﺑِﺮَﺏِّ ﺍﻟْﻔَﻠَﻖِ💮ﻣِﻦْ ﺷَﺮِّ ﻣَﺎ ﺧَﻠَﻖَ💮 ﻭَﻣِﻦْ ﺷَﺮِّ ﻏَﺎﺳِﻖٍ ﺇِﺫَﺍ ﻭَﻗَﺐَ💮ﻭَﻣِﻦْ ﺷَﺮِّ ﺍﻟﻨَّﻔَّﺎﺛَﺎﺕِ ﻓِﻲ ﺍﻟْﻌُﻘَﺪِ💮ﻭَﻣِﻦْ ﺷَﺮِّ ﺣَﺎﺳِﺪٍ ﺇِﺫَﺍ ﺣَﺴَﺪَ💮﴾
➖➖➖➖➖➖➖

﴿ﻗُﻞْ ﺃَﻋُﻮﺫُ ﺑِﺮَﺏِّ ﺍﻟﻨَّﺎﺱِ💮ﻣَﻠِﻚِ ﺍﻟﻨَّﺎﺱِ💮 ﺇِﻟَﻪِ ﺍﻟﻨَّﺎﺱِ💮ﻣِﻦْ ﺷَﺮِّ اﻟْﻮَﺳْﻮَﺍﺱِ ﺍﻟْﺨَﻨَّﺎﺱِ💮 ﺍﻟَّﺬِي ﻳُﻮَﺳْﻮِﺱُ ﻓِﻲ ﺻُﺪُﻭﺭِ ﺍﻟﻨَّﺎﺱِ💮ﻣِﻦَ ﺍﻟْﺠِﻨَّﺔِﻭَﺍﻟﻨَّﺎﺱِ💮﴾

🔻-  قراءة سورة الاخلاص والمعوذات ﺛﻼﺙ ﻣﺮﺍﺕ
📕[ ﺻﺤﻴﺢ ﺍلكلم : 18 ]
➖➖➖➖➖➖➖

⛋- ﺃﺻﺒﺤﻨﺎ ﻭﺃﺻﺒﺢ ﺍﻟﻤﻠﻚ ﻟﻠﻪ ، ﻭﺍﻟﺤﻤﺪ ﻟﻠﻪ ، ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ ﺍﻟﻠﻪ ﻭﺣﺪﻩ ﻻ ﺷﺮﻳﻚ ﻟﻪ.ﻟﻪ ﺍﻟﻤﻠﻚ ﻭﻟﻪ ﺍﻟﺤﻤﺪ ﻭﻫﻮ ﻋﻠﻰ ﻛﻞ ﺷﻲﺀ ﻗﺪﻳﺮ ، ﺭﺏ ﺃﺳﺄﻟﻚ ﺧﻴﺮ ﻣﺎ ﻓﻲ ﻫﺬﺍ ﺍﻟﻴﻮﻡ ﻭﺧﻴﺮ ﻣﺎ ﺑﻌﺪﻩ ، ﻭﺃﻋﻮﺫ ﺑﻚ ﻣﻦ ﺷﺮ ﻣﺎ ﻓﻲ ﻫﺬﺍ ﺍﻟﻴﻮﻡ ﻭﺷﺮ ﻣﺎ ﺑﻌﺪﻩ ، ﺭﺏ ﺃﻋﻮﺫ ﺑﻚ ﻣﻦ ﺍﻟﻜﺴﻞ ﻭﺳﻮﺀ ﺍﻟﻜﺒﺮ ، ﺭﺏ ﺃﻋﻮﺫ ﺑﻚ ﻣﻦ ﻋﺬﺍﺏ ﻓﻲ ﺍﻟﻨﺎﺭ ﻭﻋﺬﺍﺏ ﻓﻲ ﺍﻟﻘﺒﺮ
📕[ مختصر مسلم 1894]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋-  ﺍﻟﻠﻬﻢ ﺑﻚ ﺃﺻﺒﺤﻨﺎ ﻭﺑﻚ ﺃﻣﺴﻴﻨﺎ ﻭﺑﻚ ﻧﺤﻴﺎ ﻭﺑﻚ ﻧﻤﻮﺕ ﻭﺇﻟﻴﻚ ﺍﻟﻨﺸﻮﺭ.

📕[ ﺍﻟﺴﻠﺴﻠﺔ ﺍﻟﺼﺤﻴﺤﺔ2٦٢ ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- اﻟﻠﻬﻢ ﺃﻧﺖ ﺭﺑﻲ ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ ﺃﻧﺖ ﺧﻠﻘﺘﻨﻲ ﻭﺃﻧﺎ ﻋﺒﺪﻙ  ﻭﺃﻧﺎ ﻋﻠﻰ ﻋﻬﺪﻙ ﻭﻭﻋﺪﻙ ﻣﺎ اﺳﺘﻄﻌﺖ ، ﺃﻋﻮﺫ ﺑﻚ ﻣﻦ ﺷﺮ ﻣﺎ ﺻﻨﻌﺖ ﺃﺑﻮﺀ ﻟﻚ ﺑﻨﻌﻤﺘﻚ ﻋﻠﻲ ﻭﺃﺑﻮﺀ ﺑﺬﻧﺒﻲ ﻓﺎﻏﻔﺮ ﻟﻲ ﻓﺈﻧﻪ ﻻ ﻳﻐﻔﺮ ﺍﻟﺬﻧﻮﺏ ﺇﻻ ﺃﻧﺖ

📕[ مختصر ﺍﻟﺒﺨﺎﺭﻱ : 2420 ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- اﻟﻠﻬﻢ ﻋﺎﻓﻨﻲ ﻓﻲ ﺑﺪﻧﻲ ، ﺍﻟﻠﻬﻢ ﻋﺎﻓﻨﻲ ﻓﻲ ﺳﻤﻌﻲ ، ﺍﻟﻠﻬﻢ ﻋﺎﻓﻨﻲ ﻓﻲ ﺑﺼﺮﻱ ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ ﺃﻧﺖ

🔻 قراءة 3 ثلاثة مرات

⛋- اﻟﻠﻬﻢ ﺇﻧﻲ ﺃﻋﻮﺫ ﺑﻚ ﻣﻦ ﺍﻟﻜﻔﺮ ﻭﺍﻟﻔﻘﺮ ، ﻭﺃﻋﻮﺫ ﺑﻚ ﻣﻦ ﻋﺬﺍﺏ ﺍﻟﻘﺒﺮ ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ ﺃﻧﺖ

🔻قراءة 3 ﺛﻼﺛﺔ ﻣﺮﺍﺕ
📕[ ﺻﺤﻴﺢ ﺃﺑﻲ ﺩﺍﻭﺩ 5090 ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋ - ﺍﻟﻠﻬﻢ ﺇﻧﻲ ﺃﺳﺄﻟﻚ ﺍﻟﻌﻔﻮ ﻭﺍﻟﻌﺎﻓﻴﺔ ﻓﻲ ﺍﻟﺪﻧﻴﺎ ﻭﺍﻵﺧﺮﺓ ، ﺍﻟﻠﻬﻢ ﺇﻧﻲ ﺃﺳﺄﻟﻚ ﺍﻟﻌﻔﻮ ﻭﺍﻟﻌﺎﻓﻴﺔ : ﻓﻲ ﺩﻳﻨﻲ ﻭﺩﻧﻴﺎﻱ ﻭﺃﻫﻠﻲ ﻭﻣﺎﻟﻲ ، ﺍﻟﻠﻬﻢ ﺍﺳﺘﺮ ﻋﻮﺭﺍﺗﻲ ﻭﺁﻣﻦ ﺭﻭﻋﺎﺗﻲ ، اﻟﻠﻬﻢ ﺍﺣﻔﻈﻨﻲ ﻣﻦ ﺑﻴﻦ ﻳﺪﻱ ﻭﻣﻦ ﺧﻠﻔﻲ ﻭﻋﻦ ﻳﻤﻴﻨﻲ ﻭﻋﻦ ﺷﻤﺎﻟﻲ ﻭﻣﻦ ﻓﻮﻗﻲ ، ﻭﺃﻋﻮﺫ ﺑﻌﻈﻤﺘﻚ ﺃﻥ ﺃﻏﺘﺎﻝ ﻣﻦ ﺗﺤﺘﻲ

📕[ صحيح الكلم : 23 ]
📕[ ﺻﺤﻴﺢ ﺍﺑﻦ ﻣﺎﺟﻪ 3135ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋ - اﻟﻠﻬﻢ ﻋﺎﻟﻢ ﺍﻟﻐﻴﺐ ﻭﺍﻟﺸﻬﺎﺩﺓ ﻓﺎﻃﺮ ﺍﻟﺴﻤﻮﺍﺕ ﻭﺍﻷﺭﺽ ، ﺭﺏ ﻛﻞ ﺷﻲﺀ ﻭﻣﻠﻴﻜﻪ ، ﺃﺷﻬﺪ ﺃﻥ ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ ﺃﻧﺖ ،  أﻋﻮﺫ ﺑﻚ ﻣﻦ ﺷﺮ ﻧﻔﺴﻲ ، ﻭﻣﻦ ﺷﺮ ﺍﻟﺸﻴﻄﺎﻥ ﻭﺷﺮﻛﻪ ، ﻭﺃﻥ ﺃﻗﺘﺮﻑ ﻋﻠﻰ ﻧﻔﺴﻲ ﺳﻮﺀﺍ ، ﺃﻭ ﺃﺟﺮﻩ ﺇﻟﻰ ﻣﺴﻠﻢ

📕[ صحيح الكلم : 21 ]
📕[ ﺻﺤﻴﺢ ﺃﺑﻲ ﺩﺍﻭﺩ 5067 ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
➖➖➖➖➖➖➖

⛋- ﺑﺴﻢِ ﺍﻟﻠﻪِ ﺍﻟﺬﻱ ﻻ ﻳَﻀُﺮُّ ﻣﻊ ﺍﺳﻤﻪ ﺷﻲﺀٌ ﻓﻲ ﺍﻷﺭﺽِ ﻭ ﻻ ﻓﻲ ﺍﻟﺴﻤﺎﺀِ ﻭ ﻫﻮ اﻟﺴﻤﻴﻊُ ﺍﻟﻌﻠﻴﻢ.ُ
🔻- قراءة 3 ﺛﻼﺛﺔ ﻣﺮﺍﺕ

📕[ صحيح الترمذي : 3388 ]
📕[ ﺻﺤﻴﺢ ﺍﻟﺘﺮﻏﻴﺐ 655 ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- ﺭَﺿِﻴﺖُ ﺑﺎﻟﻠﻪِ ﺭﺑًّﺎ ﻭ ﺑﺎﻹﺳﻼﻡِ ﺩﻳﻨًﺎ ﻭ ﺑِﻤﺤﻤﺪٍ ﻧﺒﻴًﺎ

📕[ الصحيحه 2686ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
📕[ الضعيفة تحت رقم : 5020 ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- ﻳﺎ ﺣﻲُّ ﻳﺎ ﻗﻴُّﻮﻡُ ﺑﺮﺣﻤﺘِﻚ ﺃﺳﺘﻐﻴﺚُ ﺃَﺻﻠِﺢْ ﻟﻲ ﺷﺄﻧﻲ ﻛﻠَّﻪ ﻭﻻ ﺗَﻜِﻠْﻨﻲ ﺇﻟﻰ ﻧﻔﺴﻲ ﻃﺮﻓﺔَ ﻋَﻴْﻦ.ٍ

📕[ ﺻﺤﻴﺢ ﺍﻟﺘﺮﻏﻴﺐ ﻭﺍﻟﺘﺮﻫﻴﺐ :661 ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- أﺻﺒﺤﻨﺎ ﻋﻠﻰ ﻓِﻄﺮﺓ ﺍﻹﺳﻼﻡ ﻭﻋﻠﻰ ﻛﻠﻤﺔ ﺍﻹﺧﻼﺹ  ﻭﻋﻠﻰ ﺩِﻳﻦ ﻧﺒﻴﻨﺎ ﻣﺤﻤﺪ ﺻﻠﻰ ﺍﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻪ ﻭﺳﻠﻢ ﻭﻋﻠﻰ ﻣِﻠﺔ ﺃﺑﻴﻨﺎ ﺇﺑﺮﺍﻫﻴﻢ ﺣﻨﻴﻔﺎ ﻣﺴﻠﻤﺎ ﻭﻣﺎ ﻛﺎﻥ ﻣﻦﺍﻟﻤﺸﺮﻛﻴﻦ

📕[ اﻟﺴﻠﺴﻠﺔ ﺍﻟﺼﺤﻴﺤﺔ 2989 ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
📕[ تراجع العلامة : 370 ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- ﺳﺒﺤﺎﻥ ﺍﻟﻠﻪ ﻭﺑﺤﻤﺪﻩ

🔻- قراءة  100ﻣﺎﺋﺔ ﻣﺮﺓ
📕[ مختصر مسلم : 1903 ] 
📕[ صحيح أبي داود : 5091 ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- ﻻ ﺇﻟﻪَ ﺇﻻ ﺍﻟﻠﻪُ ﻭﺣﺪَﻩ ﻻ ﺷﺮﻳﻚَ ﻟﻪ.ﻟﻪ ﺍﻟﻤﻠﻚُ ﻭﻟﻪ ﺍﻟﺤﻤﺪُ ﻭﻫﻮ ﻋﻠﻰ ﻛﻞِّ ﺷﻲﺀٍ ﻗﺪﻳﺮٍ

🔻- قراءة ﻣﺮﺓ واحدة
📕[ ﺻﺤﻴﺢ ﺃﺑﻲ ﺩﺍﻭﺩ 5077 ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- ﺳُﺒﺤﺎﻥ ﺍﻟﻠﻪ ﻭﺑﺤﻤﺪﻩ ، ﻋﺪﺩ ﺧﻠﻘﻪ ، ﻭﺭِﺿﺎ ﻧﻔﺴﻪ ، ﻭﺯﻧِﺔ ﻋﺮﺷﻪ ، ﻭﻣِﺪﺍﺩ ﻛﻠﻤﺎﺗﻪ

🔻-  قراءة 3 ﺛﻼﺛﺔ ﻣﺮﺍﺕ
📕[الصحيحة2156]
➖➖➖➖➖➖➖
🔻 سبحان الله ⬅ مائة مرة
🔻 الحمد  لله   ⬅ مائة مرة
🔻 الله    أكبر   ⬅ مائة مرة
🔻 لا إله إلا الله وحده لا شرك له.له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير ⬅ مائة مرة

📕[ صحيح الترغيب : 658 ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- ﻻ ﺇﻟﻪَ ﺇﻻ ﺍﻟﻠﻪُ ﻭﺣﺪَﻩ ﻻ ﺷﺮﻳﻚَ ﻟﻪ.ﻟﻪ ﺍﻟﻤﻠﻚُ ﻭﻟﻪ ﺍﻟﺤﻤﺪُ ﻳﺤﻴﻲ ﻭ ﻳُﻤﻴﺖُ ﻭﻫﻮ ﻋﻠﻰ ﻛﻞِّ ﺷﻲﺀٍ ﻗﺪﻳﺮٌ

🔻- قراءة 10 ﻋﺸﺮﺓ ﻣﺮﺍﺕ 
📕[ اﻟﺴﻠﺴﻠﺔ ﺍﻟﺼﺤﻴﺤﺔ2563 ﺍﻷﻟﺒﺎﻧﻲ ]
➖➖➖➖➖➖➖
⛋- (ما أصبحت غداة قط إلا استغفرت فيها مائة مرة)
📕[ الصحيحة : 1600]

⛋- أستغفر الله وأتوب إليه ⬅ مائة مرة

Читать полностью…

نسيم الجنة

3⃣ : پەیوەست بوونی ( ڤالنتاین ) بەم ڕۆژە ڕای جۆرا و جۆری لە سەرە ، بگرە هەندێك لە سەرچاوەكان ئەڵێن ( ڤالنتاین ) هەر وجوودی نیە و درووست كراوی خەیاڵە ئەگەر چی لەڕاستیشدا بونی هەبێ‌ ئەوا چەژنێكە پەیوەستە بەخاچ پەرستانەوە كە عیسای مەسیح ـ علیه السلام ـ بە خوا ئەزانن و ئەیپەرستن .
4⃣ :  بەشداری كردن لە ( ڤالنتاین ) هۆكارە بۆ نزیك بونەوە و خۆشەویستی بێ‌ باوەڕان خوای پەروەردەگار یش ئەفەرموێ‌ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ] ( المائدة : 51 )
هەروەها زانای پایە بەرز ( ابن تیمیە ) فەرمویەتی : (( خۆ شوبهاندن دەبێتە هۆی خۆشەویستی و حەزلێكردن و پشتیوانی كردنیان و بە دۆست دانانیان لە ناخدا ، هەروەها خۆشەویستی ناخ دەبێتە هۆی خۆشوبهاندن لە ڕوكەشدا )) . 
5⃣ : ئەو خۆشەویستی یەی لەم جەژنەدا بانگەشەی بۆ دەكەن دوورە لە پاكی ، چونكە بانگەشەیە بۆ بەستنی پەیوەندی خۆشەویستی كە حەرامە و ئەنجامدانی كارێكی ناشەرعی و نارەوایە ، و هۆكاریشە بۆ داوێن پیسی و كەوتنە زیناوە .
6⃣ : هەموو گەل و نەتەوەیەك خاوەن ئاینێكی تایبەتە بە خۆی هەموو ئاینێكیش خاوەن جەژنی تایبەتە بە خۆی وەك پێغەمبەری خوا ﷺ بە ( أبو بكر ) ی فەرموو : " ئەی ئەبو بەكر هەموو گەلێك جەژنی تایبەتی خۆی هەیە ئەمیش جەژنی ئێمەیە ، ( واتە : ڕەمەزان و قوربان ) لەئیسلامدا تەنها دوو جەژن هەیە جەژنی (ڕەمەزان و قوربان )
7⃣ : بەشداری كردن لە ( ڤالنتاین ) خۆ شوبهاندنە بە گاوڕ و خاج پەرەستان ، سەبارەت بە خۆ شوبهاندنیش خوای پەروەردگار ئەفەرموێ : [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذَاً لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ] ( البقرة : 145 ) 
زانای پایە بەرز ( ابن تیمیە ) سەبارەت بەڕاڤەی ئەم ئایەتە فەرمویەتی : (( ئەم ئایەتە ئاماژە بەوە دەدات كە پێچەوانە كردنەوەیان ( واتە : گاور و خاچ پەرەستان ) گشتی یە و لە هەموشتێكدایە )) . هەروەها پێغەمبەری خوایش فەرمویەتی : ئەو كەسەی لاسایی هەر نەتەوە و ئایینێك بكات ، ئەویش لەوان دەبێت . زانای پایە بەرز ( ابن تیمیە ) سەبارەت بە واتاكردنی ئەم فەرموودەیە فەرمویەتی : (( بەشداربوون و خۆ شوبهاندن بەوان لە هەندێك لە جەژنەكانیان ئەبێتە هۆی دڵخۆش بوونیان بەو ناڕەواییەی كە لە سەرین ) ، وە هەروەها خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌ : [ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ] (سورة المائدة : 48 ) ، واتە : هەریەكێك لە ئێوە شەریعەت و پەیڕەوێكی تایبەتمان پێ‌ بە خشیون ، بۆیە گەر جەژنێك تایبەت بوو بە گاور و خاچ پەرەستان قەدەغەیە موسڵمان بە جەژنی خۆی بزانێت ، وەك چۆن جەژنەكانی ئێمەش قەدەغەیە لە لای ئەوان .
8⃣ : جەژنەكان یەكێكن لەڕوەكانی جیاكردنەوەی موسڵمانان لەگاور و خاچ پەرەستان ، خوای پەروەردگاریش ئەفەرمووێ‌ :  [ إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ] ( آل عمران : 19 )  ، واتە : بەڕاستی دینی پەسەند كراو لە لای خوای پەروەردگار دینی ئیسلامە،
زانای پایە بەرزی ئیسلام ( ابن تیمیە ) فەرمویەتی : (( جەژنەكان لەو تایبەت مەندیانەن كە ئاینەكەیانی لەیەكتر پێ‌ جیادەكرێتەوە )) ئایینی ئیسلامیش ( ڤالنتاین ) ی قەدەغە كردووە و لەئیسلامدا هیچ بنەمایەكی نیە  واتە لە لایەن خوای پەروەردگارەوە قەدەغەكراوە
9⃣ : ئەو كردار و گوفتارانەی لە جەژنەكانیان ئەنجام ئەدرێ‌ ناشەرعیە ، وەك : ( ڤالنتاین ) ت پیرۆز بێت !!! ، یان : بە ناوی خوای دایك !!!!.
🔟: تاوەكو ئێستاش نەزانراوە ـ ئەم جەژنە ـ لە سەر بنەمایەكی ڕاستەقینە بنیات نراوە یان هەمووی ئەفسانەیە ، بۆ یە ئەگەر جەژنی ڕۆمانیە بت پەرەستەكان بێت یان جەژنی خاج پەرەستان بێ‌ یان ئافسانە بێت بۆمان نیە بەشداری بكەین . گەر بەجەژنیشی نەزانین و بەشداری بكەین هەرتاوان بارین چونكە بەشداری لە بیدعەیەكدا  ئەكەین كە خودی بیدعەكە لاسایی كردنەوە و تاوانە .

Читать полностью…

نسيم الجنة

حكم الصلاة خلف إمام لا يطمئن في صلاته؟

Читать полностью…

نسيم الجنة

کۆمەڵەگەنجانێک بڵاو بونەتەوە کەوا تەمەنیان کەمە گەورەزانایان و کاربەدەستان بەکافر دادەنێن وەهەروەها ئەوانەش بەکافر دادەنێن کەوا ڕایان جیاوازە لە هەندێک شت لەگەڵیان ،  وڵامان دەیتەوە خوا ڕێنمونیتان بکات وەچۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکەین ؟

#شیخ_صالح_الفوزان_خوای_گەورە_بیپارێزێ

Читать полностью…

نسيم الجنة

پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا، ودەیان گوت: ( شهر شعبان شهر القرآن ) لطائف المعارف ( ۱۳٥) .
واتە: مانگی شەعبان مانگی قورئانە .

Читать полностью…

نسيم الجنة

جوانی فەرمووە هێشتا خاتری گرتوون

Читать полностью…

نسيم الجنة

#فقه :

‏س : هل للمرأة أن تغسل زوجها عند وفاته ؟

ج : نعم، للمرأة أن تغسل زوجها ؛ لأن الرسول ﷺ قال لعائشة : ( لو متِ قبلي لغسلتك )،

وعلي -رضي الله عنه- غسل فاطمة، وأسماء بنت عميس غسلت أبابكر زوجها ، فلا حرج في ذلك .
ـــــــــــــــ

ئایا ئافرەت مێردی بمرێ ئەتوانێ بیشوات ؟

بەڵێ ئەتوانێ مێردی بشوات چونکە پێغەمبەری خوا ..صلی الله علیه وسلم ..بەعائشەی فەرموو ئەگەرپێش من بمری من ئەتشۆم ..

علی .. ..فاتمەی خێزانی شۆرد ..اسماء کچی عمیس ئەبوبەکری شۆرد ..
ڕەزای خوای گەورە لەهەموویان بێت ..

'

🌋 العلامة ابن باز رحمه الله تعالى.
📼#المقطع :

https://m.youtube.com/watch?v=ynYMHKSnybw

Читать полностью…

نسيم الجنة

قراءة سورة "الكافرون" قبل النوم
=براءةٌ لك من الشرك ..


سُنّة مهجورة ذكّر بها غيرك..

خوێندنی سوورەتی کافرون بەرائەتە تۆ یە لەشەریک بڕیاردان..هەمووشەوێ بیخوێنە ...


/channel/nasim_aljana

Читать полностью…

نسيم الجنة

یەکێک لەفێڵەکانی شەیتان بۆ کەسی نوێژنەکەر ..

بیروباوەڕی وایە کە ئەچێتە بەهەشتەوە چونکە دڵی باشە ئەڵێ دڵ حسابە و خێرو چاکەی بۆ خەڵکی ئەوێ و زوڵم لەخەڵکی ناکات ..
شەیتان وا ئەیخاتە مێشکیەوە کە زۆربەی نوێژخوێنەکان موناقن خۆی لەوان پێ باشترە ،

فەقیرە نازانێ نوێژکەر ئەگەر بشکەوێتە ناو تاوان باشترو چاکترە لەوەی کەنوێژناکات ئەگەر چاکترین کەس بێ بەرامبەر خەڵکی..

شادان عمر

Читать полностью…

نسيم الجنة

لە ڕابردوو پێویستیان بە کاتێکی زۆر ئەبوو بۆ ئەوەی ڕەسمی کەسێک یان بەشێک لە شت و مەکی کەسێک بەدەست بخەن
بەڵام ئێستە بە چەند چرکەیەک ڕەسمەکەیان لایە لە فیس بووکەکەتەوە وسحرت لێ ئەکەن بەهۆیەوە ...
نەخۆشت ئەخەن یان ڕزقەکەت پێ ئەدۆڕێنن یان خێزانەکەت پارچە پارچە ئەکەن ، وهیچ کەسێک بەم ئازار و ناڕەحتیە نازانێ ئیلا ئەوە نەبێ کەتووشی بەڵا بوونە بەهۆیەوە ، بەڵکو هەندێک هەیە گاڵتەیی لەم ئامۆژگاریانە دێ هەتا ئەو کاتەیی ئەکەوێتە داوی ئەو ساحیرانەوە - لەعنەتی خوایی گەورەیان لێبێ - پەشیمانی توندترین پەشیمانی لە ئیهمالی و بێ ئاگایی .
بۆیه زۆر ئاگاداربن لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانتان و ێنەیی مناڵەکانتان ...ساحیرەکان لە بۆسەیان لە هەموو شوێنک و پەیوەندی ئەکەن لە دەرەوەی وڵات ، ولەوێ چەند خانەیەکی شەیتانی ئیش ئەکات لە ڕێگەیانەوە
سووربە لەسەر ئەوەی بڵاوکەرەوەکانت لە وتەکانی خوایی گەورە و سونەتی پێغەمبەرەکەی بێ {صلی الله عليه وسلم} وئەوەی که سوودی موسڵمانانی تێدایە ... ، ئاگاداری خوێندنەوەی قورئان و زیکرەکانت به
داواکارم لە خوایی گەورە هەموو موسڵمانان بپارێزێ لە هەموو شوێنێک

لە عربیەوە وەرگیراوە

Читать полностью…

نسيم الجنة

ئایا دەجـال زینـدووە یـان لـە دایـک دەبێـت...؟

Читать полностью…

نسيم الجنة

✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
/channel/addlist/9IXluAoR1PIyZThi

Читать полностью…

نسيم الجنة

هەندێ هەڵەکانی دکتۆر عبداللطيف کە زانایان تبدیعیان کرد
حەق لەسەر خۆشمان بوو ئەوترێ و ناشردرێتەوە واللە المستعان

یەکەم / تطعن لە زانایان وەک شێخ ڕەبیع و شێخ عبێد خوا بیانپارێزێ کە ئەڵێت شایستە نین لە جرح و تعدیل قسە بکەن و هۆکاری ئاژاوەن لە ناو سەلەفیەکان

دووەم / پەشیمان بوونەوەیی لە وتەیی زانایان لەسەر ئەو کەسانەیی کە تبدیعیان کردوون کە هەموویی بەڵگەوەیە
وپێش خستنی ڕەئـو بۆچوون خۆیی وەک علی حلبي

سێیەم / نەگەڕانەوەیی بۆ حەق لەسەر ئەو هەڵانەیی لێی گیراوە وەک ئەڵێن گەڕانەوە بۆ حەق بەرزیی و شکۆیە

چوارەم / وناوزڕاندنی ئەو کەسانەیی کە هەڵەیان لێی ئەگرت وتبدیع کردنیان و وەسف کردنیان بە ناشرینترین شێوە وەک مناڵی دەم پیس و ئەمانە پیسایین لە کاتێکدا کە چەندەها مامۆستایی بەڕێز و خاوەن علمی تێدایە

پێنجەم / ئامۆژگاریی کردنی دەسەڵات داران لەسەر مینبەرەو

شەشەم / خۆڵ کردنە چاو ئەو کەسانەیی کە شوێنی کەوتوون که ئەو لەسەر حەقە و وتەیی زانایان ئیجتهادین ئەوەیی بەدڵمان بوو وەریی ئەگرین و ئەوەیی مخالفەیی ئێمە بوو ئەوا بگڕێنەوە بۆ قورئان و سونەت
ئاخر خۆ جارێتر قورئان و سونەت دانەبەزێ بڵێ دکتۆر عبداللطيف ئەوەی گومڕاییە ؟؟؟!!

Читать полностью…

نسيم الجنة

"اللَّهُمَّ صَيِّباً نافِعاً"
واتە: "خودایە بیکە بە بارانێکی بەسوود"
و دەتوانیت دووعای تایبەت بە خۆت بکەیت و داوای هەرچی پێویستیە لە خودای گەورە بکەیت.

Читать полностью…

نسيم الجنة

پیاو بۆچی لاوازە.....


❔پرسیار کرا لە سوفیانی ثەوری بەڕەحمەت بێت  دەربارەی ئەم ئایەتە :

خودا دەفەرموێت : (وخلق الإنسان ضعیفا)

واتا : مرۆڤ بە لاوازی دروست کراوە

پرسیان لێی کە  مەبەست لە لاوازی مرۆڤ چییە؟

فەرموی : کاتێک ئافرەتێک بەلای پیاوێکدا تێئەپەڕێت ئەویش خۆی بۆ ناگیرێت و هەر سەیری ئەکات لە کاتێکدا هیچیشی دەست ناکەوێت، ئەی ئەبێ چی لەوە لاوازتر بێت..؟


📓المصدر حلیة الأولیاء ٧/٦٨📓


ئافرەتانی ناپۆشتە دوو جار تاوان بارن ، جارێک لە بێ فەرمانی خودا کە پۆشتە نین ، جارێکیش کەوا بەهۆیانەوە پیاوان نەزەری لێئەکەن و توشی تاوان ئەبن بەهۆیانەوە....


/channel/nasim_aljana

Читать полностью…

نسيم الجنة

1⃣1⃣ : بەشداری كردنت ڕەنگە توشی كوفرت بكات ، چونكە بەشداری كردن بەمانای ئەوە دێ‌ خوای گەورە ئاینەكەی بە كاملی دانەبەزاندووە ، و پێغەمبەی خوایش ﷺ خیانەتی لە گەیاندنی ئاینەكە كردووە بۆیە تۆ لەبەردەم دوو وەڵامدای  یەكەم : دەزانی حەرامە و كەچی سەرپێچی پەروەردگارت ئەكەیت ، كە ئەمەش سزایەكی سەختی لەدوایە . دووەم : واهەست ئەكەیت كە ئاینی ئیسلام كامل نیە و قەدەغەی ئەم جەژنانەی نەكردووە لە كاتێكیشدا خوای گەورە ئەفەرموێ‌ : [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا   ] ( سورة المائدة : 3 ) ، واتە : ئەمڕۆ ئاینەكەتانم بۆ تەواو ( كامڵ ) كردوە و چاكە و بەهرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا ، و ڕازی بووم كە ئیسلام ئاینتان بێت ، هەروەها ئەفەرموی: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] ( آل عمران : 85 )  ، واتە : هەر كەسێك دوای دینێك بكەوێت جگە لەدینی ئیسلام ، ئەوە لێی وەرناگیرێت ، و لە ڕۆژی دواییدا لە زەرەرمەندان دەبێت . هەروەها ( ڤالنتاین) یش لەئیسلامدا بوونی نیە . كەواتە لە قەدەغەكراوەكانە
2⃣1⃣: خوای پەروەردگار ئەفەرموێ : [ وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ ] ( سورة الفرقان : 72 ) ، رەبیعەی كوری ئەنەس فەرمویەتی : مەبەست لەم ئایەتە جەژنی گاور و خاچ پەرەستانە ، باشە لەم بەڵگە بەهێزتر چیت ئەوێ‌ ؟!!! .
هەروەها موسڵمانان ڕۆژانە لە سەر نوێژ (17) جار ئەڵێن : [ اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ ] ( الفاتحة : 6 ـ 7 ) . واتە : ئەی پەروەردگار ڕێگای ڕاستمان نیشان بدە و ڕێنموییمان بكە بۆ ڕێگەی ئەوانەی كە نیعمەتی خۆتت بە سەردا ڕشتوون ـ كە بریتین لە پێغەمبەران و پیاوچاكان و شهیدان ـ وەنەشمان كەی بەوانەی كە لێیان توڕەی كە ( گاوران ) ە و نەشمانكەی بەوانەی كە ڕێگای ڕاستیان وون كردوە كە ( خاچ پەرەستان ) ە .
باشە چۆن داوای ڕێگای ڕاست دەكەیت و داوادەكەی پەروەردگار لە گاور و خاچ پەرەستان نەتژمێرێت كەچی بەشداری لە جەژنەكانیان دەكەیت و بەقسەیان دەكەیت ئایە ئیتر چۆن داوای پاراستن لە پەروەردگار ئەكەیت لەكاتێكدا شوێن شەهوەتەكانی ئەوان ئەكەوی ؟!!
ماوەتەوە بڵێم خوای پەروەردگار بە چەندین ئایەت ئاگاداری كردووینەتەوە لە مەترسی گاور و خاچ پەرەستان منیش هەندێكیانم بۆ خستنە ڕوو ئۆباڵی خۆتان بەسەر خۆتان چونكە خوای گەورە ئەفەرموێت : [  وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذَاً لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ] ( البقرة : 145 ) ، واتە : سوێند بێت بە خوای پەروەردگار ئەگەر تۆ دوای ئارەزووەكانی ئەوان بكەویت دوای ئەو زانینەی كە بە( سروش ) بۆت هاتووە بە ڕاستی ئەو كاتە تۆ لە ستەم كاران دەبیت . 
زانای پایە بەرز ( ابن تیمیە ) سەبارەت بەڕاڤەی ئەم ئایەتە فەرمویەتی : (( ئەم ئایەتە ئاماژە بەوە دەدات كە پێچەوانە كردنەوەیان ( واتە : گاور و خاچ پەرەستان ) گشتی یە و لە هەموشتێكدایە )) ئەوەش بزانە ڤالنتاین جەژنی ئەوانەیە كە بەخیلیان دێت كە ئێمە موسڵمانین و بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵ دان لە ڕێگای ڕاست لا مان بدەن وەك پەروەردگار ئەفەرمووێ‌ : [ وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ] ( سورة البقرة :120) ، واتە : هەرگیز گاور و خاچ پەرستان لێتان ڕازی نابن تاكو شوێنی ئاین و ڕێبازیان نەكەون .
 بەم جۆرە جەژنانەش ئەیانەوێ‌ شوێنیان بكەوین ، باشە بۆچی ئەیانەوێ‌ شوێنیان بكەوین ؟ وەڵامی ئەم پرسیارەش لای خوای پەروەردگارە كە ئەفەرمووێ‌ : [ وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّاراً حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم ] ( سورة البقرة : 109 ) ، واتە : حەزو ئاواتی زۆرێك لە گاور و خاچ پەرستان ئەوەیە كە پاشگەزتان بكەنەوە لە ئاینەكەتان و بێ باوەڕتان بكەن دوای ئەوەی كە بڕواتان هێناوە ، ئەمە نهێنی ئەو داگیركردنەیە بۆیە ئاگاداربە بەناوی خۆشەویستی یەوە داگیرت نەكەن ، چونكە داگیر كەر نەخۆشەویستی ئەزانێ‌ و نەڕەحمیشی لە دڵایە .

Читать полностью…

نسيم الجنة

🚫حەقیقەتی جەژنی ڤالنتاین (ڕۆژی خۆشەویستی)❗️

💬(ڤالنتاین) یان وەك ناویان لێناوە ( ڕۆژی خۆشەویستی جیهانی ! ) یەكێكە لە جەژنەكانی ڕۆمانیە بت پەرەستەكان كە نزیكەی پێش (17) سەدە باو بووە لایان دواتر گەشتۆەتە خاچ پەرەستان ، سەبارەت بەم ڕۆژە چەندین ئەفسانە گێڕدراوەتەوە لەوانەش :
1⃣🔈⬅️ : ڕۆمانەكان پێیان وابو (ڕۆمیلیۆس) دامەزرێنەری ( ڕۆما) بە مناڵی گورگێك شیری پێداوە لەگەڵ ئەم شیر پێدانە هێز و بیركردنەوە و ڕا جوانی پێ بەخشیوە بۆیە ڕۆمانەكان لە ناوەڕاستی مانگی ( فبرایر ) ی  هەموو ساڵێك جەژنیان دەگێڕاو داب و نەریتەكانی ئەو ڕۆژەش بریتی بوو لە ( سەربڕینی سەگێك و بزنێك)
2⃣📢⬅️ : ڕۆمانە كۆنەكان لەسەردەمی بت پەرەستیدا جەژنێكیان هەبوو بەناوی ( لوبركیلیا) وە لەم جەژنەدا قوربانیان سەر ئەبڕی بۆ خواكانیان كە بریتی بون لە چەند بتێك ، وە پێیان وابوو ئەم ( بتانە )  لە شەڕ ئەیانپارێزێ‌ ، بەڵام لە سەردەمی فەرمان ڕەوایی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ( كلودیوسی دووەم ) لە سەدەی سێ‌ یەمی زاینی خاچ پەرەستی گەیشە ڕۆمانەكان ، ئیمپراتۆر ژن هێنانی لە لاوەكان قەدەغە كرد بە بیانوی ئەوەی ژن هێنان سەر قاڵیان ئەكات لەو شەڕانەی كە دەیكات . بەڵام ( قەشە ڤالنتاین ) بەرهەڵستی ئەم بڕیارەی كرد و گرێبەندی ژن ومێردایەتی ( عقد الزواج ) ی سەربازەكانی بەدزیەوە ئەكرد ، كە ئیمپراتۆر بەم كارەی زانی داوای كرد ( ڤالنتاین ) واز لە خاچ پەرەستی بهێنێ‌ و خواكانی ڕۆمان بپەرەستێ‌ بەهۆی ڕەت كردنەوەی ( ڤالنتاین ) بۆ داواكەی ئیمپڕاتۆر لە ڕۆژی (14 فبرایر) ی ساڵی 270م شەوی جەژنی ( لوبركیلیا) لە سێدارە درا لەو ڕۆژەوە نازناوی ( قدیس: قەشە ) یان پێ‌ بەخشیوە .
3⃣🔔⬅️ : ڤالنتاین  لە زینداندا چارەسەری چاوی كچی پاسەوانی بەندیخانەكەی كردووە و عاشقی كچەكە بووە و لە ڕۆژی لە سێدارە دانی نامەیەی بۆ خۆشەویستەكەی ناردووە لە كۆتای نامەكەدا نوسیویەتی (المخلص فالنتاین) بۆیە ڕۆژی لەسێدارەدانی كرایە ڕۆژی خۆشەویستی چونكە لە پێناو خۆشەویستی كوژراوە .
4⃣🔕⬅️ : ( ڤالنتاین ) سەبارەت بە خوای ڕۆمانییەكان ( عطارد) ی خوای بازرگانی و ڕەوانبێژی و فێڵ و دزی و (جوبیتر) كە گەورەی خواكانی ڕۆمانیەكانە ووتوویەتی : ئەم خوایانە درووست كراوی مرۆڤن بەڵكو خوای حەق ( عیسای مەسیح )ە وە بە هۆی بانگەشە كردنی  بۆ خاچ پەرەستی  لە سێ‌ دارە دراوە .
5⃣📣⬅️ : لە ڕۆژی ( 14 / 2 ) هەموو ساڵێك ڕۆمانی یە كۆنەكان لەدێهاتەكەیان ناوی كچانیان دەنوسی و دەیانخستە نێو سەبەتە یەك پاشان وەك تیرو پشك هەر كوڕێك دەستی دەبرد و پارچە كاغەزێكی لە سەبەتەكە دەردەهێنا ناوی هەر كچێكی لە سەر بوایە دەبووە خۆشەویستی تا ساڵی داهاتوو لە گەڵیا ئەبوو ، بۆ ئەم مەبەستەش كارتێكی بچوكی بەدیاری بۆی ئەنارد كە لە سەری دەنوسرا : بەناوی خوای دایكەوە ئەم كارتەت بۆ دەنێرم ، بەڵام پاش ئەوەی خاچ پەرستی لە ئەوروپا بڵاو بوەوە هەندێ‌ لە قەشەكان بۆ گۆڕینی داب و نەریتی كۆنی جەژنی ڕۆمانە بت پەرستەكان لە ئەوروپا بڕیاریان دا ڕستەی ( بسم إله الأم) بگۆڕن بۆ ناوی ( قەشە ڤالنتاین ) ، چونكە هێمای خاچ پەرەستی یەو  بەهۆیەوە زیاتر لاوان پەیوەست دەكەن بە خاچ پەرەستیەوە .
ئێستاش لە ڕێگەی لێكدانەوەی ئەو بۆچونانەی باسمان كرد بەڵگەی قەدەغەكردن و حیكمەت لە قەدەغەكردنی چەژنی ( ڤالنتاین ) ئەخەینە ڕوو لەوانەش : 
1⃣ : ئەم جەژنە لە بنەڕەت دا پەیوەستە بە خواكانی ڕۆمانیە كۆنەكان كە بت بوونە تیایدا بتەكان بەرز ڕادەگیرێن ، لە جیاتی خوا دەپەرسترێن  خوای پەروەردگاریش ئەفەرمووێت :[ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ ] ( المائدة : 72 ) 
2⃣ : لەم جەژنەدا ڕۆمانیەكان قوربانیان بۆ خواكانیان دەكرد كە ( بت ) بوون ، بۆ ئەوەی كە خۆیان لە خراپە و مەڕو ماڵاتەكانیان لە گورگ بپارێزێت ، كە ئەم كارەش هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوا  خوای پەروەردگاریش ئەفەرموێت [ إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء ]  ( النساء : 48 )

Читать полностью…

نسيم الجنة

ئەتەوێت دەم و چاوت ڕۆشن و ڕوون بێت ؟؟؟ ئەوەش تاقی بکەرەوە جارێک ...

هەندێک لە ئافرەتان  زۆر  شەونوێژیان ئەنجام دەدا وە پێیان وترا دەربارەی ئەوە بۆچی ئەوەندە شەو نوێژ ئەکەن ؟؟؟ ,وتیان  : ئەوە دەموچاو جوان و وە ڕوون دەکات , وە ئێمە حەزمان بە وەیە دەموچاومان جوانتر و ڕوننتر بێت )) .

روضة المحبين  پەر ٣٢١ (ابن قیم خوا لێی خۆش بێت)  .

شت نە ما تاقی نەکەنەوە ههههه ئەمەش بکەن بۆ دنیاو دواڕۆژتان ...


/channel/nasim_aljana

Читать полностью…

نسيم الجنة

 لەمانگی شەعباندا چەند ڕووداوێکی گەوره ڕوویان داوە ، لەوانە:
ــ لەساڵی دووی کۆچی دا ڕۆژووی تیادا فەرز کرا .
ــ گۆڕینی قیبلە لەقودسەوە بۆ کەعبەی پیرۆز ، ئەوەش هەر لەساڵی دووی کۆچی دا بوو ، و بۆچوونێک هەیە دەڵێت: نەخێر لەمانگی ڕەجەبدا بوو ، وبۆچونێکی تر هەیە پێی وایه لەمانگی  (جمادي الآخرە) دا بووە .
ــ مارەکردنی حەفەسه لەلایەنە پێغەمبەرەوە  لە ساڵی سێی کۆچی .
ــ  غەزای (بني المصطلق) لەساڵی پێنجی کۆچی دا .
ــ غەرزای (تبوك) لەساڵی نۆی کۆچی ، وئەو جەنگە لەڕەجەبدا بوو ولەڕەمەزاندا گەڕایەوە ، وبۆچوونێک هەیە گوایە لەشەعباندا بووە .
وصلى الله على محمد وعلى آله محمد



 /channel/nasim_aljana

Читать полностью…

نسيم الجنة

#ابن_عثيمين_رحمه_الله :

... والمرأة إذا أجبرت على التزوج من شخص فالنكاح غير صحيح سواء كان المجبر أباها أم غيره ... نور على الدرب 364
ـــــــــــــــــــــــ
ئەگەر ئافرەت زۆری لێکرا هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکدا بکات ..مارەکردنەکەی ڕاست نیە ..
ئەگەر باوکی زۆری لێکردبێ یان هەرکەسێکی تر ..

Читать полностью…

نسيم الجنة

✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
/channel/addlist/fV506nbBr8pkYzUy

Читать полностью…

نسيم الجنة

💠❃ فــەزڵـی مـانـگـی شـەعـبـان ❃💠


1⃣ کردەوەی تێدا بەرز دەبێتەوە بۆ لای خودا :
ئوسامەی کوڕی زەید دەڵێت : ئەی پێغەمبەری خودا ، من نابینم تۆ بەقەد شەعبان لەهیچ مانگێکی تردا بەڕۆژوو بیت ، فەرمووی : «ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاسُ عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَانَ، وَهُوَ شَهْرٌ تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَالُ إِلَى رَبِّ العَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ»  حسنه الألباني
واتە : ئەوە مانگێکە کەخەڵک تیایدا بێئاگان لەنێوان ڕەجەب و ڕەمەزاندایه ، وەمانگێکە کە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا ، جا من پێم خۆشە کردەوەکانم تیایدا بەرز بێتەوە بۆ لای خودا لەکاتێکدا من بەڕۆژوو بم .
2⃣ پێغەمبەر ﷺ زۆر تیایدا بەڕۆژوو دەبوو :
 عائشة رضي الله عنها دەڵێت : «لَمْ يَكُنِ النَّبِيُّ يَصُومُ شَهْرًا أَكْثَرَ مِنْ شَعْبَانَ، فَإِنَّهُ كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ» رواه البخاري
واتە : پێغەمبەر ﷺ لە هیچ مانگێکدا بەقەد مانگی شەعبان بەڕۆژوو نەدەبوو ، بەشێوەیەک مانگی شەعبان هەموو بەڕۆژوو دەبوو .
3⃣ لێخۆش بوون لەشەوی نیوەی مانگی شەعباندا  :
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : «إِنَّ اللَه تَعَالَى لَيَطَّلِعُ فِي لَيْلَةِ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ فَيَغْفِرُ لِجَمِيعِ خَلقِهِ إِلَّا لِمُشْرِكٍ أَوْ مُشَاحِنٍ» رواه ابن ماجه وحسنه الألباني .
واتە : خودا لەشەوی نیوەی شەعباندا تەماشای بەندەکانی دەکات و لەهەموو دروست کراوەکانی خۆش دەبێت مەگەر کەسێک نەبێت کەهاوبەشی بڕیار داوە یاخود لەگەڵ برایەکیدا نێوانی باش نی یە وقسەی لێ دابڕیبێت .
4⃣ حیکمەت لەڕۆژوو گرتنی مانگی شەعبان  :
ابن رجب دەڵێت:
بەڕۆژوو بوون تیایدا وەک خۆ ڕاهێنانە بۆ ڕەمەزان بۆ ئەوەی لەناکاو نەچێتە نێوە ڕەمەزانەوە ، جا کاتێ کەڕۆژووی مانگی شەعبان وەک خۆ ڕاهێنانێک دانراوە بۆیە تیایدا قورئان خوێندن وخۆ ڕاهێنان لەسەر عیبادەت تیایدا کارێکی چاک وخۆش ویستراوە .
(لطائف المعارف 138).
5⃣ سەلەف چیان دەکرد لەمانگی شەعباندا ؟
*  سلمة بن كهيل دەڵێت  : بەمانگی شەعبان دەوترا مانگی قورئان خوێنان .
* وە حەبیبی کوڕی سابت کاتێ شەعبانی بەسەر بهاتبایە دەیگوت : ئەم مانگە مانگی قورئان خوێنانە .
* وە عەمری کوڕی قەیسی مەلائی کاتێ مانگی شەعبانی بەسەر بهاتبایە حانوتەکەی دادەخست و خۆی یەکلای دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان .
(لطائف المعارف 138).



/channel/nasim_aljana

Читать полностью…
Subscribe to a channel