ڕەشۆکباوەڕی لەمەڕ هونەر
زەردەشت نورەدین
ئیبراهیم کاتێک بتەکانی شکاند، تەنیا چەند پەیکەرێکی نەشکاند، هەروەها تەنیا بە ڕووی فرەخوداییدا یاخی نەبوو و نەیبردە ژیڕ پرسیارەوە بەڵکو خودی وێنای خوداوەندی پەلوپۆ کرد. ئایین و هونەری لەیەکتری جیا کردەوە. وێنای ئیلاهی کەوڵکرد و لە جەستە دایماڵی، لەسەر زەوی و لەناو ژیانی خەڵکدا هەڵیگرت و لە ئاسمانەکاندا جێگیری کرد. خودا ناونشینی خۆی لەدەستدا و باڵانشین بوو. خودا بە فیعلی و بە جەستە لەناو ژیانی مرۆڤدا باری کرد و بوو بە چاودێرێک بەسەر ژیانییەوە. شکاندنی پەیکەری خوداکانی تر و هێشتنەوەی یەک خودا جگە لەوەی کافربوونە بە خوداکانی تر، ئەوا ئەو بیرۆکە ئیلحادییەی لەگەڵ خۆیدا هێنایە ناو ئاگایی مرۆڤەوە کە خوداکان بوونیان نییە، دەستکرد و ساختەی دەستی مرۆڤن: ئیدی ئەوە زۆر گرنگ نییە کە دەستکردەکە ماتریاڵی بێت یان بیرۆکەیی و زیهنی. ڕاستە ئیبراهیم لەو ڕێگەوە دەیەوێت پێگەی یەک خودا جێگر بکات بەڵام هاوکات پێگەی خودی خودایەتی و ئەو تاک خودایەش دەباتە ژێر پرسیارەوە. درێژکردنەوەی لۆژیکی ئیبراهیم تا دوا سنوری خۆی بە ئیلحاد کۆتایی دێت و بەشێوەیەکی ئەزموونیش ئەو ڕاستییە دەرکەوتووە.
لینکی وتارەکە لە تێلیگرام:
https://bit.ly/3ydNWRR
لینکی وتارەکە لە وێبسایتی ناوەخت:
https://bit.ly/3AjNEM0
گرفتەکانی مێژوونووسیی کوردی
مێهرداد ئێزەدی
پێشەکی وەرگێڕ: دەشتی مەحمود
مێهرداد ئێزەدی، مێژووناس و نووسەرێکی کوردی هاوچەرخە، لەسەر بابەتی ئەتنیکی و کولتووریی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کورد دەنوسێت. بەڕێز ئێزەدی، لە ساڵی ١٩٦٣ لە باوکێکی کوردی کرماشانی و دایکێکی بەلجیکی لەدایک بووە. بەشێکی زۆری گەنجێتیی خۆی لە عێراق، ئێران، ئەفغانستان و کۆریا بەسەربردووە، کاتێک دایک و باوکی دیپلۆماتکاری بەهۆی ئەرکیان، لە وڵاتێکەوە ڕۆیشتوون بۆ وڵاتێکی تر. ئێزەدی یەکێکە لە بەناوبانگترین مێژوونووسە بە ڕەگەز کوردە هاوچەرخەکان، لە ساڵی ١٩٧٦ لە زانکۆی ویلایەتی کانساس بڕوانامەی بەکالریۆسی لە مێژوو، زانستە سیاسییەکان و جوگرافیا بە دەستهێناوە. ئەشقی بۆ مێژوو و جوگرافیا وای لێکرد کە لە ساڵی ١٩٧٨، ماستەر لە جوگرافیا و ساڵی ١٩٧٩ ماستەر لە زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سیراکیوز بەدەست بهێنێت. هەروەها، لە ساڵی ١٩٩٢، لە درێژەی خوێندنی باڵادا، لە زانکۆی کۆڵمبیا دکتۆرای لە زمان و شارستانیەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست هێناوە.
ئیزەدی لە بەشی زمان و شارستانیەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە زانکۆی هارڤارد وانەبێژیی کردووە. هەروەها، لە پەیمانگا جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا و ئەوروپا وەک زانکۆی هارڤارد (١٩٩٠-١٩٩٥)، پەیمانگای سمیسسۆنیان (واشنتن، ١٩٩٦)، زانکۆی ئوپسالا، (سوید، ١٩٩٧)، زانکۆی بەرلینی ئازاد (ئەڵمانیا، ١٩٩٨)، زانکۆی فۆردهام (نیویۆرک، ١٩٩٨-٢٠٠٨)، زانکۆی پیس (٢٠٠١-٢٠١٦) و زانکۆی نیویۆرک بۆ تەکنەلۆجیا (١٩٩٧-ئێستا) وانەبێژیی کردووە.
هەروەها، ئیزەدی وەک پڕۆفیسور، لە زانکۆی فلۆریدا، وانەی خوێندن و مێژووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گوتووەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٠ تاوەکوو ١٩٩٧ وانەی پەروەردەیی بە سوپای ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەمریکا، ئەوروپا، ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا گوتووەتەوە. سەرەڕای وانەبێژیی، دەربارەی پرسی کورد، لە بەردەم دوو لیژنەی کۆنگرێسی ئەمریکا گەواهی داوە و وەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەژێر سەرۆکایەتی جۆرج دەبلیو بۆش خزمەتی کردووە. ئێزەدی بۆ پڕۆژە و لێکۆڵینەوەکانی، پێنج ساڵ هاوکاری دارایی لەلایەن بەخشینی نەتەوەیی بۆ زانستە مرۆییەکانی ئەمریکا پێبەخشراوە. هەروەها، بەشێوەیەکی بەردەوام، وەک ڕاوێژکار بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاژانسی نەخشەکێشانی ئەمریکا و میدیای ئەمریکی و بیانی (بی بی سی، ڕۆیتەرز، ئەسۆشەیتد پرێس، گاردیان، لێ فیگارۆ، نیویۆرک تایمز، زە ئیکۆنۆمست، بەرنامەکانی هەواڵی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ، VOA، NPR، BBC ، DW و چەندین کەناڵی تر) کاری کردووە. هەروەها، نەخشەکانی کە لە وێبسایتی Gulf 2000 Project بڵاو دەکاتەوە، لە لایەن چەندین ئەتڵەس، نوسەر و میدیای جیهانی لە نێوانیاندا ناشناڵ جوگرافی بەکار هێنراوە.
نوسین:
• چەردەباسێک دەربارەی کوردان (١٩٩٢). ئەم کتێبە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراوە، کوردی (٢٠٠٧)، فەڕەنسی (١٩٩٨)، فارسی، تورکی (٢٠٠٤).
• وەرگێڕانی شەرفنامە بۆ زمانی ئینگلیزی (٢٠٠٥)
• ڕێبەرنامەی عێراق بۆ لەشکری ئەمریکا (٢٠٠٥) ١٩جار چاپ کراوەتەوە.
• ڕێبەرنامەی ئەفغانستان بۆ لەشکری ئەمریکا (٢٠٠٥) ٢١جار چاپ کراوەتەوە.
• ڕێبەرنامەی بەڵقان بۆ لەشکری ئەمریکا (٢٠٠٧) ٢١جار چاپ کراوەتەوە.
• لەگەڵ دەیان وتار و بە نوسینی پاژ لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کورد، بەشداری نوسینی چەندین کتێبی کردووە.
لینك له وێبسایتی ناوهخت:https://bit.ly/3OAksEH
لینك له تێلێگرام :
https://bit.ly/3a5pCd0
https://bit.ly/3n22OyF
لینكی وتارهكه له وێبسایتی ناوهخت: https://bit.ly/3mZnKGI
@nawext
شانۆى ژیانى ڕۆژانە: پوختەى ڕوانگەى دیبوور و ڤانیجیم:
پێشەکیی وەرگێڕى كوردى بۆ كتێبى كۆمەڵگەى نماييش 1 و 2
هاوار محەمەد
https://bit.ly/3e783Ii
لینکی وتار لە وێبسایتی ناوەخت: https://bit.ly/3ART52n
@nawext
The Last Barricade of Revolution: The Kurdish Resistance in the Iranian Revolution of 1979
Mansur Tayfuri
A revolution, as a political event and a truth procedure, is not itself the truth, but it opens up a space towards the possibility of another world. We can compare it to the emission of John the Baptiste who, though he was not Messiah himself, cried out in the desert: “Prepare the way for the coming of Messiah!”[1]. Any revolution forces us to encounter what we never expected to emerge. That is why a revolution always functions as a shock. According to Marxist classical definition, revolutions always act as the motor of history. However, looking back at the history of modern revolutions, it is more apt to follow Benjamin in characterizing the revolution as the "emergency brake" of history, a brake that stops the continuous and “predetermined” movement of time, and in this way, introduces a gap or an exception into the course of history.
Telegram link:
https://bit.ly/3bBe95e
Nawext link:
https://bit.ly/3y7qndj
جهنگ و دراوسێیهتی- نووسینی هاوار محهمهد. لینك له وێبسایتی ناوهخت : https://bit.ly/37ApSz4
لینك له تێلێگرام : https://bit.ly/3MVgsOU
https://www.nawext.com/ku/post/view/جەنگ-و-دراوسێیەتى
https://bit.ly/3tWTRIl
لینكی وتارهكه له وێبسایتی ناوهخت
https://bit.ly/3EzvFko
@nawext
از کاوهی آهنگر تا الههی ایشتار: برساخت جنسیت در گفتمانهای ایدئولوژیک- سیاسی جنبش کورد در ترکیه پس از دههی 80 ؛ امکانها و تنگناه
خندان کاگلایان
ترجمهی مهتاب حاتمی طاهر
چکیده
جنبش کورد در ترکیه پس از 1980 در زمینهی بسیج سازی زنان عملکردی موفق داشت. مضامین تساوی طلبانهی جنسیتی، در پی مشارکت فعال زنان کورد در جنبش بهویژه در اواخر دههی 1990، اهمیت زیادی یافت. در همان زمان، ریشههای اسطورهای کوردبودگی به عنوان هویتی سیاسی تحول یافت. این مقاله به منظور واکاوی گفتمان ایدئولوژیک جنبش کورد از منظر جنسیت، با بهرهگیری از مطالعات فمینیستی، بر پیوند دوسویه و جدایی ناپذیر پروژههای اتنیکی/ملیگرایانه و مناسبات جنسیتی تاکید میکند. بر مبنای تجزیه و تحلیل نوشتههای اوجالان طی سالهای 1978-1999، استدلال مقاله اینست که میان گفتمانهای سیاسی ایدئولوژیک جنبش کورد و عاملیت زنان در مشارکت سیاسی رابطهی متقابلی وجود دارد. از یکسو خصیصهی سکولار و چپگرای جنبش کورد، مشارکت زنان را در جنبش تسهیل کرد و از سویی مشارکت زنان بر اهمیت برابری جنسیتی در گفتمان ایدئولوژیک و سیاسی جنبش کورد و هم در ساختار سازمانی آن صحه گذاشت. مقاله با اشاره به محدودیتها و تناقضات گفتمان جنبش در مورد برابری جنسیتی پایان مییابد.
واژگان کلیدی: هویت، ایدئولوژی، جنبش کورد، زنان کورد، پ.ک.ک و ملیگرایی
لینک مقالە در وبسایت ناوخت:
https://bit.ly/3yjH43B
@nawext
بەڵام کیم کارداشیان کەڵکی چییە؟
ئینیاس فامبۆ
وەرگێڕانی مەنسوور تەیفووری
https://bit.ly/2WLm6gF
لینک لە وێبسایتی ناوەخت: https://bit.ly/3CfTk8u
@nawext
https://bit.ly/3uUUb9w
جۆرجۆ ئاگامبێن
وهرگێڕانی هاوار محەمەد
ناتوانین بە دروستى لەوە تێبگەین چ شتێك لە درێژکردنەوەى دۆخی ناکاو [1](تا کۆتایى مانگى شوبات) لە فەرەنسا لە كاردایه، ئەگەر له نێوكۆیی ئهو شێوەگۆڕكێ ڕادیکاڵەدا سهیری نهكهین کە بەسەر مۆدێلى ئەو جۆرە دەوڵەتەدا هاتووە كه دهیناسین. یەکەم شت كە پێویستە تانەى لێ بدەین و بەدرۆی بیخەینەوە بانگەشەى سیاسییە نابەرپرسەکانە، بە ژن و پیاوەوە، بانگی ئەوەی گوایە دۆخی ناکاو قەڵغانێكى پارێزگارییە بۆ پاراستنى دیموکراسی.
مێژوونووسەکان زۆرباش دەزانن کە پێچەوانەى ئەم بانگەشەیە ڕاستە. دۆخی ناکاو ڕێك ئامرازى ئەو ڕێکارییانەیە کە دەسەڵاتە تۆتالیتارییەکان لە ئەوروپادا خۆیان پێ داسەپاند. بەو پێیە، ساڵانێك بەرلەوەى هیتلەر دەسەڵات بگرێتە دەست، هەمیشە حکومەتە سۆشیال-دیموکراتەکان لە [کۆمارى] ڤایمارى ئەڵمانیدا پەنایان بۆ دۆخى ناکاو، یان وەک بە زمانى ئەڵمانى پێیدەوترێت دۆخى ئاوارتە Ausnahmezustand، بردووە. بۆیە دەشێت بڵێین ئەڵمانیا، هەر لە پێش ساڵى 1933ـەوە، چیتر لەوە كەوتبوو دیموکراسییەكى پەرلەمانى بێت.
دواى ئەوەى هیتلەر بۆ پۆستى ڕاوێژکار ڕاسپێردرا، یەکەمین كارى ڕاگەیاندنى دۆخى ناکاو بوو، کە هەرگیز لێشى پاشگەز نەبوویەوە. جا كەسێك سەرى لەو تاوانانە سووڕمابێت کە نازییەکان بە بێ حساب و لێ پێچینەوە [لە بکەرانیان] كردوویانە، ئەوا لەبیری نییە کە ئەو تاوانانە بە تەواوەتى یاسایى بوون، چونكە لەو وەختەدا وڵاتەكە لە دۆخى ئاوارتە بووە و [بە گوێرەى ڕێسا بەركارەكانى ئەو دۆخە] ئازادییە تاکەکەسییەکان هەڵپەرسێردرا
بوون.
لینکی وتار لە وێبسایتی ناوەخت: https://bit.ly/34LTvsr
@nawext
https://telegra.ph/رویای-شیرین-شاه-عباس-برای-اصفهان-کابوسی-برای-زاگرس%E2%80%8Cنشینان-05-01
Читать полностью…https://telegra.ph/حق-تعیین-سرنوشت-ملت-ها-و-مواضع-ضد-مارکسیستی-چپ-های-مرکزگرا-در-خاورمیانه-02-23
Читать полностью…https://bit.ly/3qiFuLH
بۆ خوێندنهوه و داگرتنی نوسخهی پی دی ئێف :https://bit.ly/35B8pm7
بۆ خوێندنهوهی كۆی پێشهكی و وهرگێڕانی وتارهكهی لێڤیناس له سهر سایتی ناوهخت لێره كلیك بكهن : https://bit.ly/3qiFuLH
ناساندنى فەلسەفەى ئەخلاق لاى لێڤیناس
نووسینی هاوار محەمەد
لێڤیناس كێ یە؟
ئیمانوێل لێڤیناس فەیلەسوفێکى فەرەنسى بە ڕەگەز لیتوانییە. لە 12ى كانوونى دووەمى 1906 لە بنەماڵەیەكى جوولەکەى لیتڤاکى سەر بە چینى ناوەڕاست لەدایک بووە. لە جەنگى جیهانى یەکەمدا خێزانەکەى لە زێدى خۆیان هەڵدەکەنرێن و بە دەربەدەرى ڕوو دەکەنە ناوچەى چارکۆ لە ئۆکرانیا و لەماوەى شۆڕشى ئۆکتۆبەریشدا هەر لەوێ دەمێننەوە، هەموو ئەمانەیش دەبنە بەشێک لە یادەوەریى منداڵییەکەى. لە سەدەى نۆزدەوە جوداییزم لە لیتوانیا تا ئاستێکى بەرزى ڕۆحى هەڵدەکشێت و هاوکاتیش دایک و باوکى لیڤیناس سەر بەو نەوەیە بوون کە داهاتوو لە زمان و کولتوورى ڕووسیدا دەبینن؛ بەم جۆرە لێڤیناس هەم بە تیۆلۆژیاى عیبرانى گۆش دەبێت و هەمیش بە ئەدەبیاتى ڕووسى کاریگەر دەبێت و لە تەمەنێکى زوودا پۆشکین و گۆگۆل و دیستۆیڤسکى دەخوێنێتەوە[1].
https://telegra.ph/زۆڵه%E2%80%8Cكان-به%E2%80%8Cرامه%E2%80%8Cبر-هۆمۆ-فه%E2%80%8Cرمانبه%E2%80%8Cر-بێباوكه%E2%80%8Cكان-له%E2%80%8Cدایك-ده%E2%80%8Cبن-01-04
Читать полностью…