ڕاستی بڵێم من لەو مرۆڤانەم کە بە تەواوی ڕادەستی ھەموو ناخۆشییەکان بووە.
یانی ناتوانم مرۆڤێکی ئاسوودە بم،لەوانەم کە لە کوچە بە کوچەی ئەم شار و كۆڵانانە بەدوای ئازار ئەگەڕێن،ئازاریش وەک خۆشی دەبێت لێی تێبگەی و ئەزموونی بکەی،ئەو ڕاستییەم فەرامۆش کردووە کە دەبێت بەدوای ئاسوودەیی بگەڕێی،چونکە مرۆڤ ھەرگیز ئاسوودە نابێت،تەنھا چەند ساتێکی کەم دڵخۆش دەبێت و دووبارە دەگەڕێتەوە ھەمان دۆخی ئازار چەشتن
بەلێ ئەم ئازارەیش بەچێژە..
«تێگەیشتن کارێکی قورسە»
چاوەڕێ دەکەیت دەوروبەر لێت تێبگەن، لەکاتێکدا ئەوان لەشوێنی تۆ نین تا بزانن لەناختدا چی دەگوزەرێت و بیرلەچی دەکەیتەوە و چ بڕیارێک دەدەیت.
مرۆڤەکان تا ماوەیەک ئاگادارت دەبن و پێت دەلێن خەم مەخۆ و نیگەران مەبە، دواتر وردە وردە لێت دوور دەکەونەوە و جێت دەهێڵن.
تەنیا کەسێک کە دەتوانێت لێت تێبگات تەنیا خۆتیت، خۆت دەبێت فێر بیت لەڕۆژانی ڕەشەبا چۆن تەپ و تۆز لەژیانتدا پاک دەکەیتەوە، وە بڕیار بدەیت چ ئیشێک هەڵە و ڕاستە، چونکە دەوروبەر تەنیا دەتوانن ڕاوبۆچونی خۆیان بلێن و دڵنەوایت بدەنەوە بەڵام ناتوانن لێت تێبگەن.
کەواتە هەوڵبدە بەهێز بیت تا پێویستت بە بوونی کەس نەبێت بۆ ئەوەی لێت تێبگات، لەکۆتایی کەسێک کە دەبێت بڕیار بدات خۆتیت.
خۆشەویستم
ئاوێنەیەک وەکو دیاری ئەنێرم بۆت
کتومت ھێندەی باڵای خۆت
ھەر بۆ ئەوەی
بەیانیان لەخەو ھەڵئەسیت
یەکەمین کەس ئەو چاوی بە تۆ بکەوێت
لە بری چاوەکانی خۆم
روخسارت لەوا دەرکەوێت
ئەو کاتەی بۆتی ئەنێرم
زۆر ئەترسم بیشکێنن
ئاخر پۆستەو گەیاندنی ئەم وڵاتە
نازانن چەند دڵم لاتە
من ئەترسم بیدەنە دەست پۆستەچییەک
وەھابزانێ من شێتم
ئەو تێناگا لەو رستەیەی
کەوا لە خوار ئاوێنەکە بۆم نوسیویت
بەیانیان لەم چوارچێوەدا چاوەرێتم.
لەبیرم ناچێت من لێرەوە بۆ دیدەنیت دەسوتام و تۆیش لەوێوە خۆت ئەدایە بەر نیگای قەرەجێکی بێ سەرو شوێن.
|شـاد🌻
نیلوفەر...
موسافرێکی چاوسەوزی، جانتاڕەشی
لەچک سوور بوو، لە پشتی دەرگای ماشێنێکەوە لێم ون بوو، دواجار هەموو دونیای بۆ گەڕام نەمدۆزیەوە'
لەوانەیە لە خولەکی حەفتادا، لە ڕۆژی هەشتەمی هەفتەدا، لە مانگی سێزدەهەمی ساڵدا لەبیرت بکەم
لەوانەیە!
کاتێ تۆ ئەڵێی:
حَسْبُنَا اللهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ
خوای گەورە ئەفەرموێت :
ئەی بەندەکەم سوێند بە گەورەیی و شکۆمەندی خۆم سەرت ئەخەم ئەگەر ئێستاش نەبێ♥️..