نیازم وابوو
بتکەم بە چەپکەنێرگزێک
بۆ سەر مێزم
لە سەرمای شەوی زستانا
گەرمتکاتەوە ئامێزم
نیازم وابوو
ئەو سنگەی سەرینی نازە،
شەو لەسەری بهۆنمەوە
کەزیی زەردی شیعری تازە..
عەبدوڵا پەشێو🤎
خۆ من پێشتر هەموو شتێكم قبوڵ كرد، ناچاربوم دڵە كۆنەكەم فڕێ بەم، مێشكە كۆنەكەم بێ سەر و شوێن بكەم، یادەوەریەكانم بسڕمەوە، ڕەفتارەكانم بگۆڕم، كەسایەتیم لە بنەڕەتدا بكەمە كەسێكی دیكە، مرۆڤێكی نوێم بونیات نا ڕەنگە لە جارێك زیاتر پارچە پارچە بوبم و سەر لە نوێ خۆم دروست كردبێتەوە بەڵام بۆچی هێشتا هەست بە ئازار دەكەم لە ناوەوەمدا، كاتێك هەموو شتێكم قبوڵ كرد لە پێناو بنەبڕكردنی ئازار بوو كەچی هێشتا بەردەوامە... دڵم دەیەوێت چیم پێ بڵێت! ڕاستی دەزانم چی دەوێت وەلێ لە دەستی خۆمدا نەماوە...
Читать полностью…«يَٰلَيۡتَنِي مِتُّ قَبۡلَ هَٰذَا»
خۆزگە پێش ئهم حاڵەته بمردمایه
مەریەم ئاواتی بە مردن خواسـت،
دواتر بووە دایکی پێغەمبەرێک.
ئەو دۆخەی تێیدا ئاواتی مردن دەخوازیـت،
لەوەیە ژیانی حەقیقیتی تێـدا بێت...
رێک لەو شوێنەی محمد یەغمای ئەڵێ:
لە ناوەڕاستی ژیانا دانیشتووم...
ئارامگر، ئومێدەوار ،ماندوو، بەردەوام'
ئەوندە مەپرسن دڵتەنگی مانای چیە!
دڵتەنگی ئازاری هەیە، مانای نیە.
هاوپێچ ئەمڕۆ ۹ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند "موڕتەزا پاشایی"
من ئەگەر لەم تەنھاییە ڕزگارم بێت و نیوە ونبوەکەی خۆم بدۆزمەوە،دەبێت ئەوەندە بیخەمە پێکەنین کە قاقا لێبدات،فرمێسک لەچاوی بێت،بکەوێتە سەر زەوی ھەناسەی بۆ نەدرێت و بمرێت!
Читать полностью…ماندوو
تا
ئەم تۆپە خڕە و ، ئەم خۆڵە خۆڵ؛
دەتنووسم
با پەپوولە باڵی لە کاتژمێر وەرداوو
ترس لە حەوشەکەمدا خۆی حەشاربداو
مانگ
چاوشارەکێ لەگەڵ پەردەکەم بکات و
من
لەودیو خۆگێل کردنێکی سپی
لە کورسیەکەمدا بتاوێمەوە
وەک خۆم و
باران بەم شێعرەدا
بنووسێ و
تۆ
بنووسی بەم شێعرەدا و
شار
گێژ،گێژ بنووسێ بە منەوە.
ژمارەکان
لە پەنجە دەرباز بوون و
دووپات بووینەوە
ماڵ ئاوا.
گەر چاوەڕێی ئەوەیت کە ژیان لەگەڵ تۆ باش بێت
لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵ ژیان باشیت،
ئەمە وەکو ئەوە وایە کە تۆ چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە شێر تۆ نەخوات
چونکە تۆ ئەو ناخۆیت!
ڕەنگە ئەمە دڵڕەقانە دەرکەوێ بەڵام واقیعە...
گومان دەکەم ...
گەر ئەیزانی بینینی خۆی هێندە خەم دەبا، ئارەزووی دەکرد خۆی نەبا، لە جێگەی من با، دانیشتبا، لە خۆی ڕابا.
ڕەنگە مایە پووچ بوون لەم دێڕەدا کۆ بوبێتەوە:
"وابزانیت بەشێکیت لە تابلۆکە لە کاتێکدا تۆ لەدەرەوەی چوار چێوەکەیت"
هیوادارم هێندە تینووی شتێک نەبیت لە ژیانتدا، کە هەر پەرداخێک خواردنەوەت بۆ بێنن بیخۆیتەوە بێ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لەوەی ئەوەی ناو پەرداخەکە ئاوە یان نا، پاکە یان پیس! چونکە ئەوەی زۆر تامەزرۆی شتێک بێت پەلە ئەکات، هەندێک کات بە شتێکیش ڕازی ئەبێ کە شایەنی ئەو نیە، بە هۆی تامەزرۆیی هەموو شتەکان بە ڕوونی نابینێ و بە هەڵەدا ئەچێت، بەڵام تۆ ڕێگە مەدە کە ئەو پەرۆشیه بۆ ڕێگەیەکت ببات کە خۆت نیت و شایەنی تۆ نیە،،
Читать полностью…کاتێک بۆت دەرئەکەوێت کە نەبویتەتە هۆی ئازاردانی هیچ کەسێک و کەس دڵی لێت نەڕەنجاوە ، ئیتر لەلات گرنگ نیە کە خۆشیانبوێیت یان نا ، بەوە مورتاح ئەبیت کە کەست لێ عاجز نەبوە ..
Читать полностью…بەدبەختیەکە لەوەدایە مرۆڤ هەمیشە پێی وایە کەسێکی گرینگە، تا بە فعلی نیشانی نەدەن بوون و نەبوونی یەک شتە تێناگات'
Читать полностью…