دوعای دوانزەهەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا بە داپۆشین و داوێنپاکی جوانم بکە، و تێیدا بە پۆشاکی ڕازیبوون و ڕزقێکی گونجاو دامبۆشە، تێیدا بمخەرە سەر ڕێچکەی دادگەری و دادپەروەری، و تێیدا دڵنیام بکەوە لە هەموو شتێک کە لێی دەترسێم، بە پاراستنی خۆت ئەی پەناگەی ترساوان"
"اَللّهُمَّ زَيِّنِّي فيهِ بالسِّترِ وَ الْعَفافِ، وَ اسْتُرني فيهِ بِلِِِباسِ الْقُنُوعِ و َالكَفافِ، وَ احْمِلني فيهِ عَلَى الْعَدْلِ وَ الْإنصافِ، وَ آمنِّي فيهِ مِنْ كُلِّ ما اَخافُ ، بِعِصْمَتِكَ ياعصمَةَ الْخائفينَ"
شەوی هەینییە سەڵاوات لەبیر مەکەن
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد ♡︎.
دوعای دەیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا بمکە بە یەکێک لەوانەی پشتیان بە تۆ بەستووە، و تێیدا بمکە بە یەکێک لەوانەی لای تۆ سەرکەوتوو و براوەن، تێیدا بمکە بە یەکێک لەوانەی نزیکن لای تۆ، بە چاکەی خۆت ئەی ئامانجی داواکاران".
"اَللّهُمَّ اجْعَلني فيهِ مِنَ المُتَوَكِلينَ عَلَيْكَ، وَ اجْعَلني فيهِ مِنَ الفائِزينَ لَدَيْكَ، وَ اجعَلني فيه مِنَ المُقَرَّبينَ اِليكَ، بِاِحْسانِكَ يا غايَةَ الطّالبينَ"
یاڕەب ئەوەی پارشێوی کردووە و نوێژی بەیانی دەکات ئەگەر لەسەر هەر ئازارێک دەخەوێ تۆ بەدڵێکی خۆش خەبەری بێنەوە🤎...
Читать полностью…پێغەمبەرﷺدەفەرموێت :
خودای گەورە ﷻ فەرموویەتی هەموو کردەوەێکی ئادەمیزاد بۆخۆیەتی تەنها ڕۆژوو نەبێت بۆ منە و خۆم پاداشتی دەدەمەوە.
شەهادەی زانکۆ، چوار کتێب و هەزاران نوسراو وە هێشتا هەڵە دەکەم کە بۆم دەنوسیت "بەیانی باش" من بە "خۆشمدەوێی" دەیخوێنمەوە
| محمود دەروێش
شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەر چی من لە فکرت چووم! لە من غائب نەبی تۆ، بەسمە، با من بم لە تۆ غائب
| مەحوی
دوعای شەشەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا بەهۆی تاوانەکانمەوە ڕیسوام مەکە، و بە قامچی تووڕەبوونت لێممەدە، و تێیدا دوورم بکەوە لەو شتانەی دەبنە هۆی تووڕەبوونت، بە بەرەکەت و منەتی خۆت ئەی ئەوپەڕی ئارەزووی ئارەزوومەندان"
"اَللّهُمَّ لا تَخْذُلني فيهِ لِتَعَرُّضِ مَعصِيَتِكَ، وَ لا تَضرِبني بِسِياطِ نَقِمَتِكَ، وَ زَحْزِحني فيهِ مِن موُجِبات سَخَطِكَ، بِمَنِّكَ وَ اَياديكَ يا مُنتَهى رَغْبَةِ الرّاغِبينَ"
دوعای سێیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا زەین و بە ئاگایی و بێداری بکە بە بەشم، و لە کاری بێبایەخ و بێکەڵک و فروفێڵ و فریودان و لەخشتەبردن دوورم بکەوە، و هەر چاکەیەک لەو ڕۆژەدا بێتە خوارەوە بەشی منیشی تێدا دابنێ، بە بەخشندەیی خۆت ئەی بەخشندەترین بەخشندە"
"اَللّهُمَّ ارْزُقني فيهِ الذِّهْنَ وَالتَّنْبِيهِ، وَباعِدْني فيهِ مِنَ السَّفاهَةِ وَالتَّمْويهِ، واجْعَل لي نَصيباً مِنْ كُلِّ خَيْرٍ تُنْزِلُ فيهِ، بِجُودكَ يا اَجْوَدَ اْلأَجْوَدينَ"
دوعای یازدەیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا چاکەم لەلا خۆشەویست بکە، و تێیدا خراپەم لەلا ناپەسند بکە، تێیدا تووڕەبوونی خۆت و ئاگری دۆزەخم لەسەر حەڕام بکە، بە پشتیوانی خۆت ئەی فریادڕەسی فریاخوازان"
"اَللّهُمَّ حَبِّبْ اِلَيَّ فيهِ الْإحسانَ، وَ كَرِّهْ فيهِ الْفُسُوقَ وَ العِصيانَ، وَ حَرِّمْ عَلَيَّ فيهِ السَخَطَ وَ النّيرانَ، بعَوْنِكَ ياغياثَ المُستَغيثينَ"
دوعای نۆیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا میهرەبانی فراوانی خۆت بکە بە بەشم، و تێیدا ڕێنووێنیم بکە بەرەو بەڵگە درەوشاوەکانت، و ناوچەوانم بگرە و بەرەو ڕەزامەندی کۆکەرەوەی خۆتم ببە، بە خۆشەویستی خۆت ئەی هیوا تامەزرۆیان"
"اَللّهُمَّ اجْعَل لي فيهِ نَصيباً مِن رَحمَتِكَ الواسِعَةِ، وَ اهْدِني فيهِ لِبَراهينِكَ السّاطِعَةِ، وَ خُذْ بِناصِيَتي إلى مَرْضاتِكَ الجامِعَةِ، بِمَحَبَّتِكَ يا اَمَلَ المُشتاقينَ"
نانی ئێوارە لە خانەی بەساڵاچووان💔.
ڕۆژگارێک ئەم کەسانە ئەگەر مناڵەکانییان دوابکەوتنایە نانیان نەدەخوارد بێ ئەوان.
دوعای هەشتەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا ئەوە بکە بە بەشم کە میهرەبان و بە بەزەیی بم لەگەڵ بێباوکان، و تێیدا خۆراک و خواردن ببەخشم، و تێیدا سڵاو لە خەڵک بکەم، و تێیدا ببم بە هاوڕێی بەڕێز و قەدرگرانان، بە بەخششی خۆت ئەی پەناگەی ئاواتەخوازان"
"اَللّهُمَّ ارْزُقْني فيهِ رَحمَةَ الأَيْتامِ ، وَ اِطعامَ الطَّعامِ ، وَ إِفْشَاءَ السَّلَام ، وَ صُحْبَةَ الكِرامِ ، بِطَوْلِكَ يا مَلْجَاَ الأمِلينَ"
دوعای حەوتەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا یارمەتیم بدە لەسەر بەڕۆژووبوون لە ڕۆژەکەیدا و هەڵسانەوە لە شەوەکەیدا بۆ عیبادەت، و تێیدا بە دوورم بگرە لە کەوتن و تاوانەکان، تێیدا هەمیشە زیکر و یادی خۆت بکە بە بەشم، بە پشتیوانی خۆت ئەی ڕێنووێنیکاری گومڕایان"
"اَللّهُمَّ اَعِنّي فيهِ عَلى صِيامِهِ وَ قِيامِهِ، وَ جَنِّبني فيهِ مِن هَفَواتِهِ وَ اثامِهِ، وَ ارْزُقني فيهِ ذِكْرَكَ بِدَوامِهِ، بِتَوْفيقِكَ يا هادِيَ المُضِّلينَ"
دوعای پێنجەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا بمکە بە یەکێک لەوانەی داوای لێخۆشبوونت لێدەکەن، و تێیدا بمکە بە یەکێک لەو بەندە چاکانەی عیبادەتی تۆ دەکەن، و تێیدا بمکە بە یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی خۆت، بە میهرەبانی خۆت ئەی میهرەبانترینی میهرەبانەکان"
"اَللّهُمَّ اجعَلني فيهِ مِنَ المُستَغْفِرينَ، وَ اجعَلني فيهِ مِن عِبادِكَ الصّالحينَ القانِتينَ، وَ اجعَلني فيهِ مِن اَوْليائِكَ المُقَرَّبينَ، بِرَأفَتِكَ يا اَرحَمَ الرّاحمينَ"
دوعای چوارەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا بەهێزم بکە بۆ ئەنجامدانی فەرمانەکانت، و تێیدا چێژی شیرنایەتی زیکری خۆتم پێببەخشە، و تێیدا دەرفەتم بدە سوپاسگوزاریت بکەم، و تێیدا بمپارێزە و دامبپۆشە، ئەی بینەرترینی تەماشاکاران"
"اَللّهُمَّ قَوِّني فيهِ عَلى اِقامَةِ اَمرِكَ، وَ اَذِقني فيهِ حَلاوَةِ ذِكْرِكَ، وَ اَوْزِعْني فيهِ لِأداءِ شُكْرِكَ بِكَرَمِكَ، وَ احْفَظْني فيهِ بِحِفظِكَ و َسَتْرِكَ ، يا اَبصَرَ النّاظِرينَ"
جارێک خوێندنی سووڕەتی اخلاص واتە ئەجری خوێندنی سێ یەکی قورئان🤎...
اللهم صل علی محمد و علی ال محمد