دوعای بیست و شەشەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا کۆششەکانم سوپاسکراو بن، وە تێیدا گوناهەکانم بەخشراو بن، وە تێیدا کردەوەکانم قەبولکراو بن، وە عەیب و کەموکوڕییەکانم تێیدا داپۆشراو بن، ئەی بیسەرترینی بیسەران"
"أللّهُمَّ اجْعَلْ سَعْيي فيهِ مَشكوراً، وَ ذَنبي فيهِ مَغفُوراً، وَ عَمَلي فيهِ مَقبُولاً، وَ عَيْببي فيهِ مَستوراً، يا أسمَعَ السّامعينَ"
ابن قیم دەفەرمووێت:
ئەگەر بە قەد هەناسەکانت صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ بدەیت ، ناتوانی حەقی بدەیت🤎'
«اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد»
دوعای بیست و پێنجەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا وام لێبکە ببم بە شەیدای دۆستانت، وە ببم بە دوژمنی دوژمنەکانت، وە ببم بە پەیڕەوکاری سوننەتی تەواوکەری پێغەمبەرەکانت، ئەی پارێزەری دڵی پێغەمبەران"
"أللّهُمَّ اجْعَلني فيهِ مُحِبّاً لِأوْليائكَ، وَ مُعادِياً لِأعْدائِكَ، مُسْتَنّاً بِسُنَّةِ خاتمِ أنبيائكَ، يا عاصمَ قٌلٌوب النَّبيّينَ"
ئایا درک بەوە دەکەیت کە کەسێکی ماندوو خۆشی بوێت مانای چییە؟ کەسێک کە ئارەزووی دروستکردنی پەیوەندی نوێ کاڵ بووەتەوە، بەڵام ئەو تۆی بەدەر کردووە.
Читать полностью…هەستێکی سەیر و تەنیا و سارد،
کاتێک دەست دەکەیت بە بیرهێنانەوەی هەموو ئەو شتانەی کە پێت وابوو هەرگیز لە ژیانتدا کۆتایی نایەت، کۆتاییان هاتووە، و هەموو ئەو شتانەی کە تا ئەم ساتە باوەڕت پێی هەبووە، ئێستا گومانت لە متمانەپێکراوییەکەی هەیە، و ئەو خەونانەی کە دەستت پێگرتووە و پێت وابوو کە بوون پلیکانەیەک بۆ گەیشتن، هیچ نین جگە لە سەرابێک، تەنانەت ئەو هاوڕێیانەش کە گرەو لەسەر مانەوە لە تەنیشتت دەکەن لە سەرەتاوە شتەکە ئەوەیە، تۆ بە وەهمەکانت دروستت کردوون.
دوعای بیست و سێیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا گوناهەکانم بشۆ و لە تاوانەکانم خاوێنم بکەوە، و تێیدا لە عەیب و کەموکوڕییەکان پاکم بکەوە، و تێیدا دڵم تاقی بکەوە بە تەقوای دڵەکان، ئەی لێبووردە لە گوناهی گوناهباران"
"أللّهُمَّ اغْسِلني فيهِ مِنَ الذُّنُوبِ، وَ طَهِّرْني فيهِ مِنَ العُيُوبِ، وَ امْتَحِنْ قَلبي فيهِ بِتَقْوى القُلُوبِ، يا مُقيلَ عَثَراتِ المُذنبين"
وەک ئەوەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە ئاسایی نەبوو، دوای هەزار شەڕ لە مێشکمدا، هەزار شکان لە دڵمدا، هەزار فرمێسک لە چاوەکانمدا، ئاسایی بووەوە، بەم شێوەیە هەموو هەستەکانم بە یەکجار ڕژاند تا بتوانم دەرکەوم بۆ ئێوە لەم وێنەیەدا کە پێی دەڵێن ئاسایی.
Читать полностью…بیرتە وتت ڕۆژێک دێت کەسێکی تر دەناسیت و من لەبیر دەکەی؟
ئێستا هاتووم پێت بڵێم لە«بیرم کردی»
دوعای بیست و یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا ڕەزامەندی خۆتم بۆ بکە بە ڕێبەر و ڕێنیشاندەر، و تێیدا هیچ ڕێگەیەک بۆ شەیتان مەکەوە کە ڕووی لە من بکات، و تێیدا بەهەشت بکە بە مەنزڵگا و شوێنی حەسانەوەم، ئەی جێبەجێکاری خواست و پێویستی داواکاران"
"أللّهُمَّ اجْعَلْ لي فيهِ إلى مَرضاتكَ دَليلاً، و لا تَجعَلْ لِلشَّيْطانِ فيهِ عَلَيَّ سَبيلاً، وَ اجْعَلِ الجَنَّةَ لي مَنْزِلاً وَ مَقيلاً، يا قاضِيَ حَوائج الطالبينَ"
وەک ئەوە وابوو لە ناوەڕاستی ژوورێکدا بوەستیت و ڕێگەت پێنەدرێت
پشت بە هیچ شتێک ببەستیت.
بەڕاستی نازانم چی ڕوویدا، زیاتر لە جاران گۆشەگیرتر بووم، زیاتر غائیب بووم و خەونەکانم سترێسیان لێ دروست بوو و تا ئێستاش پرسیار دەکەم ئایا ئەمە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە یان کۆتایی هەموو شتێک؟
Читать полностью…یادگارییەکان بێ بەزەیین
دەستت ئەگرن و دەتگەڕێننەوە
بۆ ئەو ڕۆژانەی کە نایەنەوە
| فروغ فروخزاد
چۆن چۆنی قەرەبووی ئەکەیتەوە؟
چۆن ئەتوانی ئەو دڵە وردوخاشەی بکەیتەوە
بە یەک؟
ئەمە بوو ژیان...
کافکا لە نامەیەکدا بۆ مێلینای نووسی:
من خراپ بەدبەختم، شیاوی پەیوەندیەکان نیم
مێلیناش لە وەڵامدا پێی وت:
ئەگەر تەنیا تەرمێک بیت، من هێشتا خۆشمدەوێی
دوعای بیست و چوارەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا داوای ئەو شتەت لێدەکەم کە تۆ ڕازی بکات، وە پەنا بە تۆ دەگرم لەو شتەی تۆ تووڕە بکات، وە تێیدا داوای سەرکەوتنت لێدەکەم بۆ ئەوەی لە تاعەتی تۆدا بم و لە فەرمانی تۆ دەرنەچم، ئەی بەخشندە و بەخشەری داواکاران"
"أللّهُمَّ إنِّي أسألُكَ فيهِ مايُرضيكَ، وَ أعُوذُ بِكَ مِمّا يُؤذيكَ، وَ أسألُكَ التَّوفيقَ فيهِ لِأَنْ اُطيعَكَ وَ لا أعْصِيَكَ، يا جواد السّائلينَ"
ئەم دوعایە زۆر دووبارە بکەنەوە
اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🤎...
له شهوی قەدردا جوبرەئیل دێتە خوارهوه...
جوبرەئیل لەدوای وەفاتی پێغەمبەری خودایش ﷺ
سەردانمان دەکات ،
سڵاو لەو فریشتەیەی بۆنی پێغەمبەری خودای ﷺ پێیە'
دوعای بیست و دووەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا دەرگاکانی چاکە و فەزڵی خۆتم بۆ بکەوە، و تێیدا بەرەکەتی خۆت داببەزێنە سەرم، و تێیدا سەرکەوتووم بکە بۆ ئەو شتانەی ڕەزامەندی تۆ دەستەبەر دەکەن، و تێیدا لە ناوەڕاستی بەهەشتی خۆت دامبنێ، ئەی وەڵامدەرەوەی داوای لێقەوماوان"
"أللّهُمَّ افْتَحْ لي فيهِ أبوابَ فَضْلِكَ، وَ أنزِل عَلَيَّ فيهِ بَرَكاتِكَ، وَ وَفِّقْني فيهِ لِمُوجِباتِ مَرضاتِكَ، وَ أسْكِنِّي فيهِ بُحْبُوحاتِ جَنّاتَكَ، يا مَجيبَ دَعوَةِ المُضْطَرِّينَ"
لە ژیانمدا هەرگیز بێدەنگیم بەم شێوەیە نەویستووە، ئارەزووی بێدەنگیم لەم ماوەیەدا وەک ئارەزووی کەسێکی تینوو وایە بۆ قوومێک ئاو .
Читать полностью…دوعای بیستەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا دەرگاکانی بەهەشتم بۆ بکەوە، و دەرگاکانی دۆزەخم بەڕوودا دابخە، و تێیدا سەرکەوتووم بکە بۆ خوێندنەوەی قوڕئان، ئەی دابەزێنەری ئارامی بەسەر دڵی ئیمانداران"
"أللّهُمَّ افْتَحْ لي فيهِ أبوابَ الجِنان، وَ أغلِقْ عَنَّي فيهِ أبوابَ النِّيرانِ، وَ وَفِّقْني فيهِ لِتِلاوَةِ القُرانِ، يامُنْزِلَ السَّكينَةِ في قُلُوبِ المؤمنين"