دوعای سییەم و کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا بەڕۆژووبوونم بکە بە شوکرانەبژێری و قەبولکردن لەسەر ئەو شتانەی تۆ پێی ڕازی و پێغەمبەریش پێی ڕازیە کە لقەکانی بە بنچینەکانییەوە پتەو و بەهێز بن، بە گەورەیی سەروەرمان حەزرەتی موحەممەد و بنەماڵە بێگەردەکەی، وە سوپاس و ستایشیش بۆ پەروەردگاری جیهانیان"
"أللّهُمَّ اجْعَلْ صِيامي فيهِ بالشُّكرِ وَ القَبولِ عَلى ما تَرضاهُ وَ يَرضاهُ الرَّسولُ مُحكَمَةً فُرُوعُهُ بِالأُصُولِ، بِحَقِّ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وَآلهِ الطّاهِرينَ ، وَ الحَمدُ للهِ رَبِّ العالمينَ"
«من و تۆ»
نازانم ئەم شەوە پڕ هەور و بارانەکەی
تەواودەبێت، ئەمشەو هەور ژانی گرتووە و دادەبارێ، منیش ژانی مەرگم گرتووە و خەمی نەهاتنی تۆ دەمکوژێ، دار و بەرد و هەور و باران و جادە و ژیان و هەناسەو دار سنۆبەرەکان هاتنە بەردەرگات و گڕیانگرت بۆ هاتنی تۆ، تۆ هەر نەهاتی!
لەدوورەوە تروسکاییەک وەک دڵی من دەسووتێ و وەک چاوی تۆ دەبریسکێتەوە و وەک هەناسەی سییەکانم ئاوزینگ دەدات و وەک گریانی هەورەکان دادەبارێ، تروسکاییەک ژیانی پڕ مەینەتی من دەنووسێتەوە و ئاگری یادەکانی چاوەڕوانی خۆشتردەکا و هەنسکی گریانی هەورەکان لەباوەش دەگرێ، ئێستا نەک هەر من، دار سنۆبەرەکانیش چاوی سەوزیان بڕیوەتە ئەو تروسکاییە و لەگەڵ لێزمەی باراندا دەهەژێن، هەموو وایانزانی ئەو تروسکاییە، هەنگاوی هاتنی تۆیە و خۆشم بۆ ساتێک واتێگەیشتم، بەڵام کە بەدوای ڕۆحی ماندوومدا گەڕام، نەمدۆزیەوە، ئینجا زانیم، ئەوە ڕۆحی منە و وەک باران دەسووتێ و تولەڕێگاکەی ئەو تەمەنە پڕخەمە ڕۆشندەکات، ئەو تولەڕێیەی هەنگاوەکانی تۆی لەباوەش دەگرت و گۆرانی بۆ ترپەی دڵم دەوت.
هەموو دنیا بەلایەک و ئەتۆش بەلایەک، هەموو ژیان بەلایەک و ئەتۆش بەلایەک.
ماویەتی..
هەرکەسە و لە خەمی خۆیدایە،
ئەو کەسەش کە باشتر خۆی ئەخەڵەتێنێ،
ئەوپەڕی چێژ لە ژیان ئەبینێ
دوعای بیست و هەشتەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎..
"خوایە، لەو ڕۆژەدا بەشم بخە نوێژە سوننەتەکان، وە تێیدا ڕێزم بۆ دابنێ بە جێبەجێکردنی هەموو پێویستییەکان، وە تێیدا ئامانجی من نزیک بکەوە لەناو هەموو ئامانج و مەبەستەکاندا، ئەی ئەو کەسەی کە سووربوونی داواکاران لەسەر داواکەیان سەرقاڵت ناکات"
"أللّهُمَّ وَفِّرْ حَظِّي فيهِ مِنَ النَّوافِلِ، وَ أكْرِمني فيهِ بِإحضارِ المَسائِلِ، وَ قَرِّبْ فيهِ وَسيلَتي إليكَ مِنْ بَيْنِ الوَسائِلِ، يا مَن لا يَشْغَلُهُ إلحاحُ المُلِحِّينَ"
ئەی ئەگەر بزانیت کە تۆ دوا هەوڵیت بۆ کەسێک کە ڕقی لە هەوڵەکانە؟چی ئەگەر بزانیت دوای تۆ دەرگای هەوڵەکانی بۆ هەمیشە داخست، و بە نائومێدی لە تۆ کۆتایی پێهێنا.
Читать полностью…منت بیرنەچێت، بیرت نەچێت كە بیرت لێدەكەمەوە،
تۆ نازانیت، ئەمما هەموو ڕۆژێك لەناو ژیانی مندایت هەناسە دەدەی بۆت دەنووسم و لە بیرت بێت، گەڕان بەدواتدا و بیركردنەوە لێت، دووشتی جیاوازن من بیر لەتۆ دەكەمەوە بەڵام ناگەڕێم بە دواتدا
چوون هەمیشە لێرەی
لێرە لە ڕۆحم..
هەستێکی سەیرم هەیە لەگەڵ تۆ!
کەم ناکات، لەناو ناچێت، کۆن نابێت،
هەموو کات و ساتێک بەردەوام لە زیاد بوونە،
نازانم ئەگەر ناوی خۆشەویستی بێت تەنیا ئەوەندە دەزانم ئەو هەستەی هەمە بۆت زۆر زیاترە لە خۆشویستن'
دوعای بیست و نۆیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا بە میهرەبانی دامبپۆشە، وە تێیدا سەرکەوتن و پاراستنم پێببەخشە، وە تێیدا دڵم پاک بکەوە لە تارمایی وەهم و گومان، ئەی بە بەزەیی لەگەڵ بەندە ئیماندارەکانی"
"أللّهُمَّ غَشِّني فيهِ بالرَّحْمَةِ، وَ ارْزُقني فيهِ التَّوفيقَ وَ العِصْمَةَ، وَ طَهِّر قَلبي مِن غياهِبِ التُّهمَةِ، يا رَحيماً بِعبادِهِ المُؤمنينَ"
خەیاڵت ئاسودە بێت
هەر شتێک لە تۆوە بێت خۆشم دەوێت
توڕەبونەکانت، قسە ڕەقەکانت، ڕەفتارەکانت، نەبوونیت هەموو شتێکی تـۆم خـۆش دەوێ، چرکە بە چرکە خۆم فیدای ئەو ساتانـە دەکەم کە توڕەیت، زیاتر ئارەزووی قسە کردنم دەبێ کە چاوەکانت لێم گرژ دەکەیت
زیاتر دڵخۆش دەبم کە لەبەر غیرەکردن توڕەیت
بە هەر جۆرێک بێت دەمەوێیت'
دوعای بیست و حەوتەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🤎...
"خوایە، لەو ڕۆژەدا فەزڵ و چاکەی شەوی قەدرم پێببەخشە، وە تێیدا کاروبارەکانم لە زەحمەتی بۆ ئاسانی بگۆڕە، وە پاساوەکانم قەبول بکە و گوناهـ و تاوانەکانم ڕەش بکەوە، ئەی بەخشندە و میهرەبان لەگەڵ بەندەکانی"
"أللّهُمَّ ارْزُقني فيهِ فَضْلَ لَيلَةِ القَدرِ، وَ صَيِّرْ اُمُوري فيهِ مِنَ العُسرِ إلى اليُسرِ، وَ اقبَلْ مَعاذيري وَ حُطَّ عَنِّي الذَّنب وَ الوِزْرَ، يا رَؤُفاً بِعِبادِهِ الصّالحينَ"