ابن قیم دەفەرمووێت:
ئەگەر بە قەد هەناسەکانت صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ بدەیت ، ناتوانی حەقی بدەیت🤎'
«اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد»
بێزارم لە تۆ، لە ژیانم،
لەو کەمخەوییەی کە تۆ
هۆکاری، لە خۆشەویستی
زیادەڕۆییم و لە هەموو شتێک.
هەرکات
مێژوو دەخوێنمەوە
بە هەردوودەست چاوم ئەگرم
دەڵێم نەکا لە شەرمانا
لە بەردەمی دێڕێک بمرم
پەڕەی مێژووی کورد هەروایە
تا سەیری کەی شەرمی تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتووە
یان کورد
خودی خۆی کوشتووە...
| پەشێوی مەزن
ابن قیم دەفەرمووێت:
ئەگەر بە قەد هەناسەکانت صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ بدەیت ، ناتوانی حەقی بدەیت🤎'
«اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد»
لێرە ڕۆژ هەر شەوە، هەر شەوە، شەوەزەنگ میوانە
تەنانەت تۆشم ون کردوە لەم سیە شەوانە
| ڕۆزبێ
وەک ئەوە وایە قۆڵت ببڕن
دەتوانی لێیان خۆش بیت،
بەڵام ناتوانیت جارێکی تر
لە باوەشیان بگرێت.
«من و تۆ»
بێ هەستیت هەر ڕۆژە و بزمارێک لە جوانییەکانی دڵم دەدا و خەمێکی تازەی تیا دەڕوێنێ، ئێستاش بەچاوی پڕ لە فرمێسک و بە ڕۆحی پڕ لە ئاگر و بەدڵی پڕ لە برین، چاوەڕێی دەرکەوتنێک دەکەم، دەرکەوتنێک ژیان بەبەر دڵم و تولەڕێی هاتن و دارسنۆبەرەکانی سەر ڕێگاو ئەستێرەکانی ئاسمان بکاتەوە!
ئەو بارانە نەیهێشتم و لەناو ئاهـ و فرمێسکدا نوقمیکردم، نە من بەرگەی نەهاتنت دەگرم و نەئاسمانیش بەرگەی توڕەیی هەورەکان، ئەو بارانی بەخوڕ دادەبارێنێ و منیش فرمێسکی بەگوڕ، ئەو کێلگەو داروبارەکان دەشواتەوەو فرمێسکیشم خەمی ڕۆحم و کێلگەی ڕوومەتم و ئاهی سییەکانم!
چاوەڕوانی خەوێکم، ببم بەسوارێکی عەگیدی ئەو شاخانە، هەسپی ئومێدم تاودەم و لەتەنکایی ئەو تولەڕێیە، بتخەمە سەر پشتی ژیان و لەگەڵ یەکەم نەعرەتەی ئەسپەکە، بتفڕێنم بۆ ئاسمان و قژێک لەهەور و چەپکێک گوڵ لە ئەستێرە و خانوێک لە شینی ئاسمانت بۆ دروستبکەم!
ماویەتی..
کوردە تا کەی بێ خەبەر بی؟ نوستنت بێ عارییە
واسیتەی دواکەوتنت ئەمڕۆکە هەر بێ کارییە
سەیری ئەم قەومانە کە چۆن بوون و ئێستا بوون بەچی
حەیفە بۆ تۆ وا ئەسیری بوویتە عەبد و جاریە
ئیتفاقێ گەر نەکەی، لەم جەهلە خۆت ڕزگار نەکەی
پاشەڕۆژت قەڵبە بەخوا، عەیش و نۆشت زارییە
مەرهەم و دەرمانی دەردت ئیتفاقە ئیتفاق
دوو دڵی مێقرۆبە، خزمە، عیللەتێکی کارییە
نیوەڕۆیە هەستە ئیتر بەرگی سستی داکەنە
زوڵمەتی شەو وا بەسەرچوو وەعدەیی هۆشیارییە
ڕێی نەزانی بەر بدە و ڕێگەی مەعاریف بگرەبەر
نیشتمانت زۆر کەساسە و، ژینی هەر غەمبارییە
نەیئەزانی درۆ بکات، بەڵام من ڕێم ئەدا بیکات
نەیئەزانی چیرۆک بگێڕێتەوە، بەڵام تا کازیوە گوێم لێ ئەگرت
لەبەر هیچ نا' تەنھا و تەنھا لەبەر ئەوەی «خۆشمدەویست»
هێشتم دوا درۆو دوا چیرۆکی خۆی وەک داستانی بگێڕێتەوە
ماندوو، دوودڵ، تێکشکاو، پڕ لە من و بەتاڵ لەخۆی'
نەیئەزانی درۆ بکات، نەیئەزانی چیرۆک بگێڕێتەوە، بەڵام من وەک دێوانەیەک تا باوێشکی شەو، تا خەو ئەیبردمەوە گوێم لێ ئەگرت،
تا لەخەو هەستانی ئاسمان نازم ئەکێشا،
لەبەر هیچ نا، تەنھا لەبەر ئەوەی «خۆشمدەویست»
«من و تۆ»
بڵندترین چیابووم لە چاوەڕوانی و گەورەترین زەریابووم لە هێمنی و فراوانترین ئاسمانبووم لە بێدەنگی و درێژترین خەونبووم لەبێهیوایی و ناسکترین بزەبووم لەخەمباری و پڕ فرمێسکترین چاوبووم لە نائومێدی و تیژڕەوترین باڵبووم بۆ جێژوان و تەنگترین گۆڕبووم بۆ ژیان، کەچی تۆ هەرنەهاتی،
نە ژیان بەرگەی مەرگی منیگرت و نەچاو بەرگەی فرمێسک و نەڕوومەت بەرگەی لۆچ و نەهاوار بەرگەی قوڕگ و نەهەناسە بەرگەی لێزمەو و نەئاهـ بەرگەی سییەکانم،
کەچی تۆ هەرنەهاتی،
شەوێک بەدیار ڕۆژەوە دانیشتم و ڕۆژێکیش بەدیار هاتنی تۆ، مانگ بەسەرهاتی پڕخەمی منی بۆ خۆر گێڕاوەو خۆریش بۆ ئەستێرەکان و ئەستێرەکانیش بۆ ئاسمان و ئاسمانیش بۆ فڕندە بێباڵەکان و فڕندەکانیش بۆ هێلانە ڕوخاوەکانیان و هێلانەش بۆ ژیان و ژیانیش بۆ مەرگ و مەرگیش بۆ من، کەچی تۆ هەرنەهاتی،
ماویەتی..
ئیتر بە دوای چەناڵ مەگەرێی •🤷🏻
ئەمانەی خوارەوە •👇🏻
جوانترین و شازترین
چەناڵەکانی تیلیگرامن✨🌻