ئیلاهی
چەند سوپاست بکرێ هێشتا کەمترینە
کەسانێک شایستەمان نەبن نایخەیتە قەدەرمانەوە الحمدللە
💖@niwaiemanakam
هیچ کاتێک
لوت بەرز مەبە
چونکە لە خۆڵ
دروستکراوی و
دەگەڕێیتەوە ناو خۆڵ!
💖@niwaiemanakam
جەنابی وێنەگەر
تۆ کە نازانی چی لە دڵم دەکوڵێت
داوای زەردەخەنەم لێمەکە
💖@niwaiemanakam
ئەوە هەر اللە یە پەرەستراوە لە ئاسمانەکان و زەویدا و نهێنی و ئاشکراتان دەزانێت بە هەموو کارو کردەوەیەکیش کە دەیکەن ئاگادارە
💖@niwaiemanakam
هەموو شتەکان لە یەک ئەچن
بەڵام دڵەکان هەرگیز لە یەک ناچن
ئیتر تەرکی بکەن
دڵ ئاوێنەی دڵ نیە!
💖@niwaiemanakam
پەروەردگارا
لە خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببە
لەو ڕۆژە کە لێپرسینەوە بەرپا دەبێت
💖@niwaiemanakam
گۆگڵ ١٧ ساڵ
فەیسبووک ١٢ساڵ
ئینستاگرام ٥ساڵە
ڤایبەر ٣ ساڵە
سناپ چات ١ ساڵە
چۆن ژیانمان کەوتۆتە دەست ئەم مناڵانە!!
💖@niwaiemanakam
لە نیشانەکانی گومانی باشت بە خوا
بەردەوام بونتە لە پاڕانەوە
هەتا ئەگەر وەڵامەکەش دوابکەوێت
💖@niwaiemanakam
لێگەرێ
ئازارەكان تۆ "بخەن"
مرۆڤەكان بڕۆن،بتشكێنن
لێگەرێ
با "شكست "بێنی
بگریت،غەمگین بیت
رۆژێک دێت
تێدەگەیت،ئەوەی
تۆی "گەورەكرد"،ئازارەكان بوو
رۆژێک دێت
تێدەگەیت،ئەوەی کە"رۆشت"
قوساییەک بوو لەسەر ژیانت
تێدەگەیت
ئەوەی رۆشت
پێویستە ھەمووكات
سوپاسی بكەین چونكە باشتر دێت
ئەوەیی "دێت ھەمیشە باشترە لەوەی دەروات"
تێدەگەیت
ئەوەیی باشە ئەوەنیە
كەئێمە پێمان "باش بـــووە"
رۆژێک تێدەگەیت
شكست بەشێكی گەورەیە "لەسەركەوتن"
رۆژێک تێدەگەیت
تانەگریت،چێژ لە"قاقاكانت "وەرناگریت
غەمگین بە
بانرخ،بۆ دڵخۆشی دابنێیت
بەجۆشەوە چاوەرێی ببیت،بەچێژەوە دڵ بینۆشێت
💖@niwaiemanakam
لێـــرە
هیـچ کەس
لە هیــچ پەیـوەندیەکدا
خۆی بە تاوانبــار نازانێـت ...!
هـەموومان ئەونە بە غــرورین ,
هەمیشــە حەق بە خـۆمان ئەدەین ,
لە چــاوی خۆمانەوە
وا هەســت ئەکەین فریشـتەیەک بـووین و
کەســێ هات تێکەڵـی ژیانمان بــوو ,
تێکـی شــکاندین و ڕۆشـــت .
لـەنێو نوســین و شــیعرەکاندا ئەگەڕێیـن بە دوای ڕسـتەیەکا
کەسـی بەرامبەر تاوانبار و
ئێمـەش مەزڵومتـرین مرۆڤ نیشــان بدا .
هەنـێ جار
بیـرمان ئەچـێ
مـرۆڤێ کە ئێسـتا بە تاوانبـاری ئەزانیـن
زەمەنـێ خۆمـان بۆ کارەکانی پۆزشــمان ئەهێـنایـەوە ....!
بــا ئێمە لێیگـــەڕێن ,
کـێ ئەزانێ ...؟
چــۆن و
بــۆچی ...؟
هـاتوون و ڕۆیشـــــتوون ...!!!
💖@niwaiemanakam
شوشە عەترەکەم کەزۆرم خۆشدەویست لەدەسم کەوتە خوارەوە و شـکا
زۆر بێتاقەت بووم پێی
بەڵام بەدرێژایی ڕۆژەکە کەدەچوومە ژوورەوە
بۆنێکـی زۆر خۆشدەهات
پێشتر بۆنی ئەم عەترە ئاوا بڵاونەدەبوویەوە بۆم دەرکەوت کەدەبوایە بشکایە هەتا ئاوا بۆنەکەی بەتەواوی ژوورەکەدا بڵاووبێتەوە
لەوەیە دڵت شکا بێـت
یان شتێک هەبێت لەدڵتدا کەپێی شکا بـیت بەڵام لەوە دڵنیابە کەئەم شکانە بۆ ئەوە بووە هەتا شتێکی جوانی شارەوە لەناختدا بەدەربخات
بۆ ئەوەی ئەزمونێ تازەت نیشانبدات
مێشکت فراوان و چۆنیەتی بیرکردنەوەت بگۆڕێت
هەر بۆیە خەمبار مەبە کەشکایـت
خودا دەیەوێت باشتر بدرەوشێیتەوە
" عسی ٲن تکرهوا شیئا و یجعل الله فیه
خیرا کثیرا"
💖@niwaiemanakam
+ ئهلوو..! - بهڵێ +مهڵێ بهڵێ دڵم دهشكێ ،
بڵێ گیان - گیان..
+ باشی ؟
- باشم ..
+ مهڵێ باشم دڵم دهشكێ ، بڵێ باشم گیان - باشم گیان ..
+ له كوێی ؟
- له ماڵهوهم
+مهڵێ له ماڵهوهم دڵم دهشكێ ، بڵێ له ماڵهوهم گیان..
گیان بڵێ ، وشهكانت با ههمیشه پاژگریان گیان بێت
مرۆڤ كه كهسێكی خۆش دهوێت وشهی جوانی دهوێ
خۆشهویستی زۆری دهوێ پێكهنین و بهختهوهری دهوێ
بڵێ گیان ههمیشه بڵێ گیان .
💖@niwaiemanakam
مرۆڤەکان هەموو هەر خراپ نین
هەندێ لەمرۆڤ هەن ئەم دونیایەیان بەجوانی هێشتۆتەوە ، ئەگەر پرشنگی ئەوان نەبوایە
جیهان هیچ ئومێدێکی تیانەبوو
ئەو مرۆڤانە ئەڵێم کە چاوت پێیان دەکەوێ
تەنها زەردەخەنەت بۆ ئەکەن
بەڕووتا پێکەنن ، کەچی لەناخەوە بە کۆمەڵێ خەم دەور دراون ،
ئەو مرۆڤانەی بەئارامی لەگەڵت دانیشن و گوێ بۆ ڕاز و نیازەکانت ڕاگرن ، بەهەبوونی سەدان خەم لەدڵیان ، بەڵام لەگەڵت دانیشن و ئومێدی باشەت پێ ئەبەخشن ، کاتێ تەلەفۆنیان بۆ ئەکەی ئەڵێ باش بوو تەلەفۆنت کرد نەک بڵێ مەجالم نیە ،
مرۆڤانێک کە دەتوانی لەگەڵیان زیاتر هەست بە بونیەتی خۆت بکەی
لەدەستیان مەدەن
مرۆڤانێکی وا هەرگیز دووبارە نابنەوە
💖@niwaiemanakam
كەمردم
نامەوێ غەمگینم مەبن،مەگرین،خۆتان مەڕننەوە
مەكەون بەسەر لاشە،گۆرمدا،ئەوەی لەژیاندا منی وون كرد،جێی ھێشتم،با لەدوای مردنیش نەمدۆزێتەوە،مەھێنە سەر گۆر،لاشەم،داوەی لێخۆشبوونم بۆ مەكەن لەخودام،ئێوە تكا كانیشتان بۆمن،رقە،دوعای خراپە،ئێوە ئێوەنین،ئێوە چەندین كەسن،چەندین ماسكتان پێوەیە،ئاھــــ،گەر ئێوە خۆتان بان،ژیان ئەم ناشرینەیەی نەدەبوو،دوای مردنم پڕ سەر گۆرم گوڵ مەكەن،باسم مەكەن،گەر لەژیاندا،گوڵت نەدابێتە دەست،گەر لەژیاندا ووشەكانت وەك گوڵ بەناو دڵمدا،بڵاو نەكردبێتەوە،من گوڵی سەر گۆرم بۆچیە،كەشەو داھات نازانرێت چی بەسەر دێت،خراپ گەرمی خۆر ووشكی دەكات،ھەوای زستان وونی دەكات،من گوڵی ئەوھام بۆچیە،من ووشانێكم بۆچیە لەسەر گۆرم شرین،پیاھەڵدان،كە كۆتا دیدارم بەدڵ شكاوی بێت بۆت،كە بەشكاوی و لاوازی لەلات چووبێتم،من ھیچم لەئێوە ناوێت تەنھا ئەوەبن،كە دەبێت ببن،ھەر رۆژەو جۆرێك مەبن،چەندین دوتان ھەن،بادانەیەكیان جوان بێت،ھیچ نابێت..
💖@niwaiemanakam
ئافـرەت
هەمیشە جوانترین مخلوقە ...
ئەو کاتەی ئافرەت..
فەرمانی اللە جێ بەجێ دەکات لەم سەردەمە پڕ لە فتنەیە خوی دەپارێزێ سەرتاپای لەشی بە جلێکی شەرعی داپۆشیوە ئا ئەو ئافرەتە لای ئێمە شاجوانی دڵانە
ئەو کاتەی ئافرەت خوی ئەڕازێنیتەوە بە ڕەوشت و شەرمنی و پاکی شکۆی
لەسەردەمێک کە ئافرەتانێک هەژارن لە ڕەوشتا ئا ئەو ئافرەتە
شاجوانە لە ڕەوشتا
کاتێک ئافرەتـێک لەماڵی خۆیا خۆی بۆ پیاوەکەی دەڕازێنێتەوە دوورە لە دەرخستنی جوانی بۆ پیاوی نامحرەم ...
ئا ئەو ئافرەتە شاجوانی دڵی پیاوەکەیەتی کەسیش بۆی نیە ئەو تاجەی لیوەرگرێتەوە
کاتێک ئافرەت ئەو دڵەی پاک پاکە بۆ خوای خۆی
خۆی یەکلای کردووتەوە بۆ خواکەی فەرمانەکانی ملکەچـە
ئەوگەر جوانی لەڕوخساریشیدا نەبێت والله بەندەیەکی ڕەش پێستیش بێت ...
ئا ئەو ئافرەتە شاجوانــــە لە بەهەشتا
لەحۆریەکانی بەهەشتیش جوانترە ئافرەت لای ئێمە هەمیشە تاجی شکۆی شەرم و پاکێتی هەیە
لە ئەڵماسیش بەنرختره
💖@niwaiemanakam
وردبەرەوە
گەر خێری تێدابایە..دەبوو !
گەر خێری تێدابایە..بەردەوام دەبوو !
گەر خێری تێدابایە..دەھات !
گەر خێری تێدابایە..دەمایەوە !
بەڵام نەبوو چونكە :-
( واللە اعلم و انتم لا تعلمون))
پەروەردگارت دەزانێت و ئێوە نازانن
💖@niwaiemanakam
ھەرگیز دڵ تەنگی
ئەوەمەبە كەبەسەرتدا دێت
ئومێدت ھەبێت باشتر چاوەرێی "تۆیە"
ھەوڵدە،"گوڵ "ئاسا
لەكاتێ كەوتنیشدا ھەر جوان بە..
گوڵ
لەكاتی ھەڵوەریندا
سەر شەقام،باخچەكان "دەرازێنێتەوە"
لەكاتی
كەوتندا
دووبارە بەھێزتر،جوانتر،دەگەشێتەوە..
گوڵ
ئاسابە
ھەربۆخۆت نا
بۆ ھەموو ئینسانیەت
رەنگدانەوەت ھەبێت،بۆنی،خۆشەویستی بڵاوبكەرەوە.
رۆژێک
سەردەكەوی
رۆژێک دەكەوی
"گەمژەترین "مرۆڤ
ئەوەیە یەكجار بكەوێت..
ھیچ شتێک
مەحاڵ نیـــە
بێ ھەوڵدان،پلان،ئامانج
"ئەوەیی مەحاڵە،تەنھا مەحاڵە."
ئێستا
سەیرێكی خۆت بكە
ھیچ نەبێت جارێـــک
خۆت خۆش بوێت خۆت بەبەھێزی بێتە بەرچــــاو..
💖@niwaiemanakam
ئێمە
خۆمان
دڵمان"پڕە"لەبرین
برینی
مرۆڤێكی تر"ییشین"
ئێمە
دەستمان
بەكوێ بگات
ناشرینی"دەكەین"
بەھەر چ بگات
"دەیشكێنین"
دەستمان
بەژیان"گەشت"
ناشرینمان كرد
بەگوڵ گەشت
ھەڵمان"وەراند"
بەمرۆڤ گەشت
"بریندارمان" كرد
ئیدی بـــا
دەستی یەک بەربدەین
دەست
لەدڵێک ھەڵگرین
كەجگە"لەبریـــن"ھیچی تر نین
دەست
ھەڵگرن لەژیانی
ئینسانێک كەجگە لەژان
ژیان نین بــــــۆ "ژینیـــان"
💖@niwaiemanakam
#دڵخۆشبە... .
#دڵخۆشبە کاتێ بەیانی لە خەو هەڵدەستی , چونکە کەسانێک هەن هەر نەخەوتوون ...!!
#دڵخۆشبە کاتێک نان دەخۆیت , چونکە زۆر کەس هەیە ئەو خواردنەی نییە ... !!
#دڵخۆشبە کاتێک لەگەڵ خێزانەکەت دادەنیشیت, چونکە زور کەس هەیە بە ئاواتی خێزانێکە .... !!
#دڵخۆشبە کاتێک دەچی بۆ سەر کار , چونکە زۆر کەس هەیە ئیشی دەست ناکەوێت!!
#دڵخۆشبە کاتێک نوێژ دەکەیت و خودا دەپەرستی , چونکە کەسانێک هەن مانگا دەپەرستن ... !!
#دڵخۆشبە کاتێک بە پێ دەڕۆیت , چونکە هەیە ناتوانێت بە پێی خۆی بڕوات ... !!
#دڵخۆشبە چونکە زۆر کەس هەیە دڵی خۆش نییە ...!!
#دڵخۆشبە بەوەی هەتە چونکە هەمیشە کەسی تر هەیە ئەو شتانەی تۆی نییە..!!
#دڵخۆشبە چونکە لەشت ساغە , چونکە زۆر کەس هەیە بە ئاواتی لەش ساغییە.
#دڵخۆشبە بەوەی لە ژیاندایت و هێشتا دەرفەتت هەیە ، چونکە کەسانێک هەن مردون و ئەو دەرفەتەیان نییە ...!!
#دڵخۆشبه بە هەموو شتێک و سوپاسگوزاربە هەمیشە بڵێ الحمدللە علی کل حال...
#دڵخۆشبه لە کۆتاییدا کە ئەم نوسينه دەخوێنیتەوە , چونکە کەسانێک هەیە ناتوانن ببینن و ئەمانە بخوێننەوە ... !!
💖@niwaiemanakam
" کەسانێک هەن ..!!
زۆر بەهێمنی دێنە ژیانتەوە ،
هەر بەو هێمنیە دەسکاری هەموو شتێکی بوونت ئەکەن و هیچ شتێک لە جێی خۆی ناهێڵن
لەسەرەخۆ دزە ئەکەنە نێو کەلێنەکانی ڕۆحتەوە .
ترپەی دڵت لەسەر ئاوازی ڕۆشتنی ئەوان ئەبێت . . حەزەکەی بە ئارەزووی ئەوان قسە بکەی ،
هەناسە بدەی نان بخۆیت و بێیت و بڕۆی
دێن و تێکڕای دونیا و کەش و هەوای گەردوونت لێ ئەگۆڕن و . . . .
دواتر هەر بەو هێمنیەش ئەڕۆن...!!
💖@niwaiemanakam
دڵ تـــەنگ مـــەبە
چــۆن ناخـۆشیەکان دوای خـۆشی دێـن
خــۆشیەکانیـش دوای ناخـۆشی بەرێ ئـەکەون
ئێــرە نیمچــە دوورگەی بەهەشت و جەهەنــەمە
نە ناخــۆشیەکانی تــا سەرە و نە نــاخـۆشیەکانیش ئـەبەدیـن
دڵ تـــەنگ مـــەبە ئــەزانم ڕێ لە خەمبـــار بوون ناگیــرێ
بەس بیـــرت بێ دوای گریان پێکــەنین و دوای مـــردن ژیــانێکی نـوێ و دوای کــەوتن هەستــان و دوای تاریکی رووناکی
دوای رابردووش داهاتوو دێـت
دلـــ تەنگ مەبە هیـــچ شتێــک لێـــرە تا سـەر نیـــ ...
💖@niwaiemanakam