من بەڕاستی
پەروەردگارم لەگەڵدایەو
ڕینموویم دەکات(بۆڕزگاری وسەرفرازی)
💖@niwaiemanakam
بێگومان بەدڵنیاییەوە
هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا
خۆشی وئاسوودەیی هەر دەبێت..
💖@niwaiemanakam
ڕۆشتنی ئەم هەموو ساڵە
لە تەمەن هێندەی ڕۆشتنی
ئـــازیزێک
دڵ تـــــەنیا ناکا!!
💖@niwaiemanakam
زۆر جار قسەیەک ئەوەندە دڵت ئەشکێنێت
کە توانایی هیچ وڵامدانەوەیەکت نیە تەنها بە بێدەنگی سەیری دەکەیت....!!
💖@niwaiemanakam
ڕاستە گەیشتن بە حەرام لە ئێستادا ئاسانترە
بەڵام پاداشتی لە خوا ترسان زۆر زیاترە
💖@niwaiemanakam
ببە بە پیاو !
تەنها یەکجار ،
یەکجار کچێکت خۆش بوێ ،
تا کەناری مەرگ و
ئەوپەڕی ڕادەی خۆشەویستی
با ڕەتت بکاتەوە ،
ئەوکات تێدەگەیت و دەزانی ،
کە پیاو بوون
هەڵگرتنی بەردی قورس و
بڕینی چیاکان نییە
بوونی باسک و مەچەکێکی بەهێز و
تەنها ڕیش و سمێڵ نییە ،
بەڵکو هەڵگرتنی دڵێکی شکاوە ،
بە دەستێکی مــانـدووەوە.....
💖@niwaiemanakam
لێمان گەرێن ...
دڵمان مەبەن ، دوایی تەنیا مان ئەکەن .
لێمان گەرێن ...
ئێمە ڵەگەڵ تەنیایدا کێشەمان نیە .
لێمان گەرێن ...
بە ئارامی بژین ، دڵمان بۆ لای خۆتان مەبەن .
لێمان گەرێن ....
ئێمە ژیانێکی ئاراممان ، ئەوێ لەگەڵ تەنیایدا
💖@niwaiemanakam
چۆن
ئەتوانی پێبکەنی لە کاتێکا
کەسێک بەهۆی تۆوە ئەگریت؟؟!
چۆن ئەتوانی بخەوی لە کاتێکا
کەسێک بەدرێژەی شەو لەبەر تۆ خەوی لێناکەوێ؟؟!
چۆن ئەتوانی بچیتە دەرەوە و بگەڕێی لە کاتێکا
کەسێک بەهۆی تۆوە تەنیایە؟؟!
چۆن ئەتوانی ژیانی خۆت خۆش بوێ لە کاتێکا
کەسێک بەهۆی تۆوە ڕقی لە خۆی و ژیانی ئەبێتەوە؟؟!
هێشتا ئەڵێی دڵـــــم هەیە؟؟
باشە کورتی ئەکەمەوە بۆت!
چۆن ئەتوانی بژیت لە کاتێکا
کەسێک بەهۆی تۆوە وا ئەمرێت؟؟!
ئەمەوێ بزانم چۆن؟؟؟؟
💖@niwaiemanakam
ئەگەر چاوەکانم توانایی دەرخستنی ناخمیان هەبوایە
هەر کەس پێکەنینەکانمی ببینیایە دەکەوتە گریان
💖@niwaiemanakam
ههندێک جار
چاوهڕێی ئارامی له کهسێک ئهکهین
که ئارامی تێکداوین .
ههندێک جار
قسهکانی دڵمان بۆ کهسێک ئهکهین
که دڵی لای ئێمه نیه .
ههندێک جار
لهسهر ڕێگای کهسێک دانیشتووین
که ههرگیز ناگهڕێتهوه .
ههندێک جار نا
ههمیشه ئێمهی بهدبهخت
کهسێکمان خۆش ئهوێت
که نابێت خۆشمان بوێت
💖@niwaiemanakam
گرنگی پێدانەکان هەڵمەگرن بۆ دوایی
ئێستا خۆشەویستی ببەخشن
خۆشەویستی لە کاتی خۆیدا نەبەخشرێت ،
دەبێتە پەشیمانی
دەبێتە نیگەرانی
دەبێتە دەرد !
بیری کێتان کرد بڕۆ دیدەنی
کێتان خۆشویست پێی بلێ
لە بیرتان بێت
ڕۆژێك دێت ناتوانی بییانبینی و ناتوانی پێیان بڵێیت
💖@niwaiemanakam
سادە بە
میھرەبان بە
جوانترین لایەنی ھەر" مرۆڤێكە"
تەنھا
تۆزێک
ئازاری لەگەڵدایە
ھەندێ
جاریش
ووشەیەکی ڕەق
بریندار بوونێک،"دڵ شکاندنێک"
ھەندێ
جاریش
تۆزێک
"مــردن"
💖@niwaiemanakam
گەمژە مەبەو فریو مەخۆ بەهەموو پیاهەڵدانێک
'متمانەت نەبێت'بە ھەموو دۆستێک '
ھەر ئەوانەن بە ڕووتانا پێدەکەنن ' پێتان دەڵێن مرۆڤی باش. جوان ..شیرین ..بەخەسارچوو
لات سەیر نەبێت ھەر ئەوانیش لە دواتانەوە
پێتان دەڵێن گەمژە و نەفام....بێ ڕەوشت
💖@niwaiemanakam
ھەندێک مرۆڤ ھـەنـ
ـ
ھێندە جوان ئەگرین دڵت نایەت فرمێسکەکانی
بسڕیتەوە
ھێندە شیرین باسی خەمەکانی ئەکات دڵت نایەت
دڵی ژیر کەیتەوە
ھێندە بە ئارامی باوشت پێدا دەکات حەز ناکەی
بۆ یەک چرکەش لە باوشی بێتە دەرەوە
ھێندە بە جوانی ئامۆژگاریت ئەکات ئاوات ئەخوازی ھەردەم لاسار بیت
بۆ پێکەنینت خەم ئەتۆرینیت ، بۆ سەر کەوتنت دوژمن ئەشکینیت
بۆ ئەوەی بت ژێنیت مردنی خۆی قبوڵدەکات
بۆ ئازادی تۆ ھەزار زیندان بەڕێ دەکات
بۆ ئەوەی تۆ شادومان بیت ، شادی خۆی ون دەکات
بۆ شیرین کردنی ژیانت ھەزار تاڵی بەڕێ ئەکات.
💖@niwaiemanakam
جوان تێی بگەن و وورد لێی ڕابمێنن !!
ئەوەی بلۆکت دەکات ، ڕۆژێک دێت ، خۆی بلۆکەکە لادەبات ...!! ئەوەی کە بەجێی هێشتیت ، دەگەڕێتەوە .. ئەوەی هاوڕێیەتیەکەی لابردیت ، هەر ئەو کەسەیە کە بە بێ دەنگی زۆرترین چاودێریت دەکات ...!! ئەوەی ستەمت لێدەکات ، ڕۆژێک لەڕۆژان ویژدانی ئازاری دەدات !! ئەوەی ئازاری دایت ، بەشێوەی تۆ ئازار دەکێشێت ، ئەو کات یەکبینە تۆی بەبیر دێتەوە ...چونکە دنیا دەوران دەورانە ...!! نەکەی خەمباربیت بۆکەسێک کە دەتفڕۆشێ ..یان ئەوەیان کە لەگەڵتا دەگۆڕێت ...!! قەت بیر لەوەمەکەرەوە کەئەوەی دەڕوات بۆ کۆتا جار دەڕوات ...دەگەڕێتەوە گەرچی ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا بڕوات ...!! بەڵام ئەو کات ، دەبینێ تۆ گۆڕاوییت ، تۆ بەهێزیت ، تۆ پێگەیشتوو و دڵخۆشیت ...!! ئەوان ڕێک لەو کاتەدا دەگەڕێنەوە ..کە تۆ ئیتر ئەوانت خۆشناوێ ، تۆ ئیتر حەز بە بوونیان ناکەیت ...هەر زۆر ئاسایی دێنە پێش چاوت ...ڕێک وەک هەر کەسێکی ئاسایی ...ئەو کات با،ەڕ دەکەیت کە کات ..ئەتوانێت کەسێکت لەبیر باتەوە گەرچی لای تۆ زۆر ئازیزیش بووبێت !!
💖@niwaiemanakam
من بڕوام بە خۆشەویستی دوای مردن نیە
بە گریان و شین و ڕۆۆی دوای مردن
بە وەسف و پێ هەڵدەکانیان
بە فرمێسکەکانیان
بە هەنسک و هەناسەیی سادیان
بە پەشیمانیەکان بە حەسرەتەکانیان
بەوەی لەگەڵمان باش نەبــوون ... گەر واش بن تازە چ سودێکی هەیە ؟؟!!
هەتاوەکو لە ژیانین فرمێسکمان پێ ئەڕێژن
هەموو ڕێگایەک تاقی ئەکەنەوە بۆ ئەوەی دڵتەنگمان بکەن خراپ خراپ ئەبن ورد وردمان ئەکەن بەجۆرێک کە ئیتر نابینەوە مرۆڤەکەی پێشوو و ڕۆژی هەزار جار ئاوات بە مردنی خۆمان ئەخوازین نــا ئازیز لەوەش زیاتر ئازارمان بەن و خۆشتان نەوێین ڕۆژێک یەت دوعا ئەکەن هەموو ئازارەکانی جەستەی ئێمە بێن بۆ ئێوە هەموو خەمەکانمان لە دڵتان کەوێ بەڵام ئەو کات خەم و دڵتەنگیەکانمان بوون بە شتێک لەجەستە سارد و سڕەمان و لەگەڵ خۆمان ئەیانبەین بۆ ناو گۆڕ ئەو ڕۆژە هەموو ڕقەکەتان ئەبێ بە خۆشەویستی خۆشەویستیەک کە وێنەی نەبێ ودووبارە نەبێتەوە بەڵام ئەو کاتە ئێمه پێویستمان بە ئێوە نیە چونکە هەموو خەڵک خۆشی ئەوێین.!
هەتاوەکو لە ژیانین هەموو شتێک ئەکەن بۆ ئەوەی ئازارمان بەن بەڵام ئێستا هەرچیش بکەن ئیتر نایەینەوە ...ڕۆشتین ڕۆشتێک بێ گەڕانەوە
💖@niwaiemanakam