دەرگای خوداداناخرێت شیرینی من خودا تۆی خۆشدەوێ گەرتەوبە بکەیت ھەڵەت کردتەوبە بکە دوبارەت کردوە دوبارە تەوبە بکەوە
نەکەی تاوانێ وات لێ بکات بێ ھیوات بکات لەلێخۆشبونی ئەو
لێخۆشبونەکەی پانتایی ھێندە زۆرەلەھەموو تاوانەکانمان خۆش دەبێ
خۆشەویستم ئاگاداری سنوری خوابەخوا ئاگادارت دەبێ
💕 @Niwaiemanakam
ئـیلاهی
هێندە دڵمان پاک بکەوە
تا بەر لەوەی دەسمان نەوی بکەین
دوعاکانمان گیرا بفەرمویت..
💖@niwaiemanakam
ئاگاداربن دڵەکان
هەر بە قورئان و یادی خوا و
(پابەندبوون بە ئاینەکەیەوە)
خۆشنوود دەبن و دەحەوێنەوە..
💖@niwaiemanakam
بەو شێوەیە کە حەج باسکرا پێویستە
ئەنجام بدرێت
جا ئەوەی ڕێز دادەنێت بۆ دروشم و
بەرنامەکانی خوا؛ئەوە نیشانەی
پارێزگاری و لە خواترسانی دڵەکانە.
💖@niwaiemanakam
زۆر هەوڵ دەدەم
کەس نەزانێت کە بێتاقەتم
بەڵام هیچ کات سەرکەوتوو نەبوم...
چونکە چـاوم هەموو ئەو شتانەی
لە دڵمایە ئاشکرایی ئەکات...!!
💖@niwaiemanakam
سوپاس و ستایش هەر شایستەی خوایە
و بۆ خوایە کە خاوەن و پەروەردگاری
هەموو جیهانیان و هەموو بوونەوەرە..
💖@niwaiemanakam
لە شەودا
هیچ کەسێک یەکسەر ناخەوێت
هەموومان یان بە گریانەوە
یان بە پێکەنینەوە...
یان بە بیرکردنەوە دەخەوین!!
💖@niwaiemanakam
کاتێ تــۆ
بڕیاری ڕۆشتنێکی هەتاهەتایی دەدەیی
ئیدی من نازانم!!
دەست بە چاوانمەوە بگرم
یا خود دڵــم..!!
💖@niwaiemanakam
ئــیلاهی...
داهاتوومان تەنها تۆ ئەیزانیت
دەسا یـاڕەب
وای لێبکە باشتر بێت لەوەی
خۆمان هیوای بۆ ئەخوازین...
💖@niwaiemanakam
دەکــرێ
چاوەکانتانم پێ بدەن؟
ئــەمەوێت
لە جێگەیی هەمووتان تێر بگریم...
💖@niwaiemanakam
کارێکتان پێ بڵیم..
هەمیشە دڵخوشتان بکات
هەر کەسێک خراپەی لە گەڵ کردی
تۆ چاکەی لەگەڵ بکە
"لە پێناوی خـوای گەورە"
💖@niwaiemanakam
چەند پێداگری بکەی
بۆ گەڕانەوەی مـروڤەکان
بە هەمان ئەندازە لێت دوور دەکەونەوە..!
💖@niwaiemanakam
درەنگ یان زوو
خوا ئەوەت پێ دەبەخشێت
کە داوات لێ کردووە
بۆیە گومانت لە قبول بونی
دوعـاکانت نەبیت...
💖@niwaiemanakam
ڕۆشتن چیرۆکی هەیە
هەندێکمان هەڵیدەبژێرین و
هەندێکیشمان ناچار ئەبین..!!
💖@niwaiemanakam
مرۆڤەکان وا بیردەکەنەوە کە لە دوای ڕۆشتنیان،
دەبێت ھەر وەک سندوقی پۆستەی
ژەنگاوی ژێر باران ڕێک لە خاڵێکدا
کە دەستبەردارت بوون
بۆ ھەمیشە لە چاوەڕوانی نامەیاندا بمێنێ
بەڵام نا.....
ھەمیشە بەم جۆرە نییە،
مرۆڤەکان دڵیان ھەیە،
پێیان ھەیە، ھەستیان ھەیە کە
بەندی دڵیان بپسێت قەیتانی
پێڵاوەکانیان توند دەکەن و دەڕۆن..
خۆش ویستن و پەیوەندییەکان و
ھاوڕێیەتیش وەرزی ھەیە،
کاتی ھەیە؛
کامە باخت بینیوە کە زستان
دێت بەرگێک لە چرۆ بپۆشێ !
کامە ڕێبوارت بینیوە جانتا بە دەست
ساڵانێک لە وێستگەیەکی وەلانراودا
چاو ببڕێتە ھێڵی شەمەندەفەرەکان.....
💖@niwaiemanakam
تا "کوڕ" نەبیت.....
نازانیت ژیان چەندە سەختە، ڕۆژان و شەوان بەدووایی دوو تمەنی حەڵاڵەوە و کاتی پشووش بە جلی بۆگەنەوە سەر بنێیتەوە.!
تا "کوڕ" نەبیت.....
نازانیت نەبوونیی چەندە سەختەو بێ ئیشی چەندین برین و مەرگە.!
تا "کوڕ" نەبیت.....
نازانیت وازهێنان لە خوێندن و بەشێکی ژیان بۆ مەعیشیەت چەندە سەختە، دەبینی هاوڕێکانت هەموو...
مامۆستا، پزیشک، حاکم...
تۆش ژیانت بە کوولە مەرگی بەسەردەبەیی و خوا خوای پاروە نانێک قومە ئاوێکتە.
تا "کوڕ" نەبیت.....
نازانیت بێ پارەیی و بێ باخەڵێی، چەندە سەختە!!!
داوایی تمەنێک لەباوکت بکەیت، پێی نەبێت، ئاخۆ لەمە زیاتر دەبێ مەرگ چی بێت..!
تا "کوڕ" نەبیت.....
نازانیت ژیانکردنێک بژێیت و هیچت لێووە دیار نەبێت، توانایی ژیان پێکهێنانت نەبێت چەندە سەختە.....
💖@niwaiemanakam
سودی نییە
چەن جار تەمی
سەر پەنجەرەڪەت پاڪ بڪەیتەوە
بۆ ڪەسێڪ ڪە پەردەیەڪی ڕەشی
دابێت بەسەر چاوەڪانیدا و
تۆ بە ڕەشی ببینێت!!
ئەبێت دوور بڪەویتەوە
لە ڪەسانێڪ
ڪە بەزمانی برینەڪانی ناخیانەوە
قسەت بۆ ئەكەن.
ئەبێت لەناو خۆتدا تەواوی بڪەیت
ئەو ڪەسەى
ئەیەوێت تەواوت بڪات.....
💖@niwaiemanakam
ئەو دەمەی ڪچێك لە نێوان چوار دیوار
دەستەڪانی ئاڵاندووە لە ئەژنۆڪانی و
خەریڪی ڕشتنی فرمێسڪە
بۆ جەنابتان ئەو ڪات یەك تۆز
بە پیاوەتی خۆتدا بچۆرەوە'.....
💖@niwaiemanakam