our_mother_tongue_is_kurdish | Unsorted

Telegram-канал our_mother_tongue_is_kurdish - ژیـانــەوە🌱

-

@jiyanewe

Subscribe to a channel

ژیـانــەوە🌱

🌱Koma Azad, êdî bese

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

خەم مەخۆ هەر وا تەنیا نابیت.
خەم مەخۆ منت هەم.
من ئیستا لێرە هەمیشە لە پرسەدام.
پرسەی گوڵەگەنم،
پرسەی ئاو،
پرسەی دارستان.
وەلێ هەموو جارێکیش هەتاوێکی
ڕاسپاردە لە لای ئایندەوە
دێت و دەست ئەکاتە ملم و
دڵنەواییم ئەکات و پێم ئەڵێ:
خەم مەخۆ هەر وا تاریک و
لێوبەبار نابیت.
خەم مەخۆ منت هەم.

🌱شێرکۆ بێکەس
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

🌱شێعر: ڕۆژگاری تەنیایی، مامۆستا هێمن
دەنگ: چەنگیز سیگارچی

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

🌱تاهیر تۆفیق، ماڵمان ئەوبەرئەوبەرە

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

دەنگی ناڵەی دڵ لە سینەمدا میسالی تار و عوود
ڕۆژ و شەو بەزم و مەقامی داد و بێدادی هەیە

ئاگری دووریت وەها جەرگ و دڵی هێناومە جۆش
عادەتا تاوی بەتینی ناری حەددادی هەیە

🌱شاهۆ
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

-چەنگیز سیگارچی، ئەستێرە

ژیـانـەوە🌱

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

📚گوناهی سپی
🌱شێرزاد حەسەن


@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

چەرخی گەردوون وا لە چەرخان، هەر دەچێ و دەتلێتەوە
ئەم شەوانەش با بەسەر چن، ڕۆژی ئێمەش دێتەوە

🌱هەوراز مەریوان

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

وتم تا کەی بە چاوی سوورەوە هەر ئینتیزارت بم
وتی شیوەن کە تا ڕۆژێ لە کونجی سینە جان دەر بێ

🌱سابیری
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

هەوای سازی ژیان ناسازە یاران
لە نایەی دڵ چ نایە سۆزی جاران
گوڵی هیوام گەلێ ژاکانە سەر خاک
بە کۆچی سووری وان چۆڵن هەواران
کە شانازیی هەڵۆ چوون و چیام چۆڵ
لە چنگی داڵی شەڕ زامن بناران
کزەی تاسەی هەڤاڵان دێ لە غوربەت
منیش خولیای ئەوینی نادیاران
لە دووریی گوڵ هەزاران وەک دڵی من
دەسووتێن و دەناڵێنن هەزاران
قەفەس بێزاری هاواری تەریکیم
غەریبی ماڵی خۆم، دیلی نەیاران
خەزانی خەم لەمێژە ژین دەکێڵێ
بە شادیمان نەهات موژدەی بەهاران
لە بێدەنگی مەترسە سازی هاوڕێـم
سروود هەڵدە بە هاواری هەژاران

🌱ڕەحیم لوقمانی
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێ قەت بەر ناگرێ
سەربەخۆیی بێ فیداکاری ئەبەد سەر ناگرێ

پیاو ئەبێ بۆ سەندنی هەقی لە مردن سڵ نەکا
هەر "بڕووخێ" بەس نییە، تاکوو نەسەندرێ نادرێ

کورد ئەگەرچی موددەتێکە دیل و داماوە بەلام
باوەڕت بێ ڕۆحی میللی هەر ئەمینێ نامرێ

تۆ ئەگەر ئیسلاحی قەوم و نیشتمانی خۆت ئەوێ
لێت موحەققەق بێ بەبێ شۆڕش مەحاڵە ناکرێ

بیری ئازادی جیهانی گرتەوە، توخوا بەسە
ئەم نیزامە کۆنە تا کەی هیممەتێ کەن لابرێ

قەت مەڵێن دوژمن بەهێزە تۆپ و تەییارەی هەیە
ئیتفاقتان گەر هەبێ زۆر زەحمەتە خۆی ڕاگرێ

ئەم -وڵاتە- خۆشەویستە خاکی گوڵگوون بوو بە خوێن
تا حەقی دەسگیر نەبێ لەو خوێنە دەست هەڵناگرێ

🌱فایەق بێکەس
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

دنیا خاموشه؛
وەرزێکی زەردە
ئەو گوڵەی کە تۆ بە دوایدا وێڵی
لە بۆسەکەیدا پەرژین کراوه!
ئەم ڕێگە ئاخۆ
چەندە ڕێبواری لە پێی خستووه؟
دێوی ڕێگری باخی ژین ئاخۆ
چەند پەتی مەرگی
بۆ ڕێبوارانی ئەوین ڕستووە!

🌱مامۆستا مەلەکشا
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

قیامەت لە دڵما ڕابووە
لە جەرگەی وڵاتی گریانا
فرمێسکم
لەنێو خەڵک تەنیام و
بە تەنیاش خەڵکێکم.

🌱مارف ئاغایی
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

دانیشتنی مامۆستا هێمن و مامۆستا محەممەدی ماملێ لە ساڵی 1979ی زایینی، مەهاباد.

🌱خوێندنەوە شێعری فرمێسکی ڕنووی مامۆستا هێمنی دڵ و دەنگە ڕوح‌لاوێنەکەی ماملێی دڵان♥️
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

🌱سروود: ڕەمزی هەرمانم لە چوارچرایە

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

📚ئەفسانەی چیای ئاگری
🖊نووسین: یەشار کەماڵ
📌وەرگێڕ: شوکور مستەفا

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

📚برووسکە
🌱مامۆستا قاسم موئەییەدزادە(هەڵۆ)

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

چۆن بۆت بدوێم!
دنیای چیرۆکەکانی من زۆر نامۆیە...

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

📚میم
🌱شێرزاد حەسەن

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

شەو نەبوو نەشکێ دڵم، نەگریم بە دەرد و ژانەوە
هەر لە ئەستیرەم ڕوانی و یەک‌بەیەک کووژانەوە

من لەگەڵ فرمێسکی گەش هاتم پەژارەم هەڵوەراند
بوو بە ڕیحانەی ڕەش و بۆم هاتە نێو گوڵدانەوە

خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غەریبیی لێ دەهات
چەشنی ئاسک چونکە وێڵ بوو بەو دەر و دەشتانەوە

ڕۆژگارێکە کە من هەر چاوەڕوانی تۆ دەکەم
خۆش نییە بمرم لە ڕێت، بەو چاوی چاوەڕوانەوە

دڵ بەوەش ڕازی دەبوو یەک ئاهی گەرمی تێ گەڕێ
هاتە سەر لێو، گەییە ئاھ و ڕۆی بەدەم زریانەوە

پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ لە شێوەی شیرنە
چی دەکا فەرهاد ئاخر، بەو کەژ و کێوانەوە


🌱ناسر حیسامی
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

دەڵێم وێڵ بم وەکوو دەروێش بە چۆڵ و دەشت و سەحرادا
بڕۆم وەک شێتی سەرگەشتە بە سەییاحی بە دونیادا

🌱عاسی
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

وەتەن ئەو زامە کە نابێتەوە خۆش
وەتەن ئەو مەستە کە نایێتەوە هۆش
وەتەن ئەو ماڵە کە ڕووخاوە لە من
وەتەن ئەو باڵە کە بەسراوە لە من
وەتەن ئەو ڕێگە کە لاڕێ بووە لێم
وەتەن ئەو جێگە کە دوور کەوتووە لێم
وەتەن ئەی زامی دڵم بیرەوەریت
وەتەن ئەی دەردی سەرم کوێرەوەریت
وەتەن ئەی کۆشک و تەلارم خەمی تۆ
وەتەن ئەی باغ و بەهارم تەمی تۆ
وەتەن ئەو خەونە کە کوژراوی ئەوم
وەتەن ئەو هەستە کە نێژراوی ئەوم
وەتەن ئەو دارە پەل و پۆی کە شکا
وەتەن ئەو شاگوڵە خوێنی کە تکا
وەتەن ئەو کاتە کە شەو ماوەتەوە
وەتەن ئەو بادە سەری ناوەتەوە
وەتەن ئەی ئایەتەکەی سووڕەتی هەرد
وەتەن ئەی شامەلەکەی باغچەیی دەرد
وەتەن ئەی خاک و گڵت مەڵهەمی دڵ
وەتەن ئەی دار و چڵت بەرهەمی دڵ

🌱ئاران
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

من بە دەور و پشتی یارا "ئایەتولکوورسی"ـم ئەخوێند
ئەو بەعیشوە پێی وتم، لاچۆ، ھەتا کەی نووکەنووک!

🌱قانع
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

🌱Hozan Dîno, Neçe Dur

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

🌱Beyto Can, Agir Ketiye Dile Min

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

ئەوەندەی نان بیری برسی و
ئەوەندەی ئاو بیری تینوو و
ئەوەندەی شەهید بیری منداڵی و
ئەوەندەی زیندان بیری ئازادی و دەرێ ئەکات
بیری ئەکەم!

🌱شێرکۆ بێکەس
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

🌱گۆرانییەکانی مامۆستا محەممەد ماملێ

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

🌱بەشێک لە قسەی بنەماڵەی مامۆستا و هونەرمەندانی خۆشەویست سەبارەت بە کەسایەتی و کارەکانی مامۆستا محەممەدی ماملێ.

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

سێی ڕێبەندان هاوکاتە لەگەڵ بیست و دووهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستای مۆسیقای کوردی، مامۆستا محەممەد ماملێ.

🌱نامرن ئەوانەی لە دڵی میللەتدا دەژین.

@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…

ژیـانــەوە🌱

بەرز و پیرۆز بێت دووی ڕێبەندان، 75ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

ڕێبەندان! گەرچی ڕێگەبەندانی
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی
لەنێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
لە تۆدا کرا جێژنی جمهووری

🌱هەژار
@our_mother_tongue_is_kurdish

Читать полностью…
Subscribe to a channel