"Jiyana min her şer bû"
بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی هەڤال سارا (سەکینە جانسز)، کە بەپێی بیرەوەرییەکانی ساز کراوە.
هەڤال سارا وێڕای دوو تێکۆشەری دیکە به نێوەکانی فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، ساڵی ٢٠١٣، لە پاریس تێرۆر کران.
بە ژێرنووسی ئینگلیزییەوە.
ژیـانـەوە🌱
-سمایل سەردەشتی، حەیرانێک بۆ ماملێ
کووچە و کۆڵانی شارەکەت،
چریکەی تۆی لە گوێدایە...
ژیـانـەوە🌱
-فێمێنیزمی کوردی و درووشمی
ژن، ژیان، ئازادی
نووسەر: چیا کاویان
سەرچاوە: گۆڤاری تیشک، ژمارە ٦٦
ژیـانـەوە🌱
🎥وڵاتی تیژی شیرینی من (2013)
🌱نووسەر و دەرهێنەر: هونەر سەلیم
@our_mother_tongue_is_kurdish
-ئەگەر لە پاریس دەژیام
نووسین: کەژاڵ نووری
خوێندنەوە: عادڵ عەزیز
بۆ سێ شەهید، سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز.
ژیـانـەوە🌱
پێڕستی فیلمەکانی کاناڵ:
1- The Handmaids Tale 2017
(بەسەرهاتی نەدیمە)
2. ملی و راههای نرفتەاش، 1395
3. Maid/خزمەتکار
4. Mardaani 1,2 /پیاوەتی ١و٢
5. The Diplomat/ دیپلۆمات
"لە ستایشی فێربووندا"
سادەترین شتەکان فێر بە.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت فێر بن، هیچکات درەنگ نییە.
ئەلفوبێ فێر بە. بەس نییە، بەڵام فێری بە.
مەهێڵە دڵساردت کەنەوە، دەست بە کارەکەت بکە.
دەبێ هەموو شتێک بزانیت.
دەبێ تۆ ڕێبەرایەتی بە دەستەوە بگری.
ئەی ئەو کەسەی دوور خراویتەوە، فێر بە.
ئەی ئەو کەسەی لە بەندیخانەدای، فێر بە.
ئەی ئەو ژنەی لە ماڵەوە دانیشتوویت، فێر بە.
ئەی ئەو کەسەی شەست ساڵتە، فێر بە.
دەبێ تۆ ڕێبەرایەتی بە دەستەوە بگری.
ئەی ئەو کەسەی بێماڵوحاڵی، بە دوای وانە و قوتابخانەوە بە.
ئەی ئەو کەسەی لە سەرمان هەڵدەلەرزی، شتێک فێر به.
ئەو کەسەی برسیایەتی دەکێشی، کتێبێک بە دستەوە بگرە.
ئەمە خۆی چەکێکە. تۆ دەبێ ڕێبەرایەتی بە دەستەوە بگری.
ئەی هاوڕێ، لە پرسیارکردن شەرم مەکە.
مەهێڵە بەزۆری پێت قبوڵ بکەن.
بۆخۆت بە دوایدا بگەڕێ.
ئەوەی بۆخۆت فێری نەبوویە، حاشا لە زانینی بکە.
بۆخۆت حیسابەکەت لێک بدەوە، ئەوە تۆی کە دەبێ حیسابی بکەی.
قامک لەسەر هەر ژمارەیەک دابنێ و بپرسە: ئەمە بۆ چییە؟
دەبێ تۆ ڕێبەرایەتی بە دەستەوە بگری.
-بێرتۆڵت برێشت
بێخەبەر لەو دەردی دڵمەی، با بڵێم پێت: کارییە
کاری تۆ بوو کاریبوونی، بۆیە کارم زارییە
من ئەڵێم خۆشم ئەوێی تۆ پێکەنە و پێم بێژە گیان
مەحشەریش هەڵسێ عەزیزم، ڕستەکەم هەر جارییە
🌱ناسح ڕەحیمی
@our_mother_tongue_is_kurdish
🌱زەکەریا عەبدووڵڵا، بۆ کوردستان
کوردستان هەر تۆی چارەی برینم♥️
@our_mother_tongue_is_kurdish
مەحموود خان ئەوێ شەوێ تا سبیانێ خەوی نەچووە چاو، لەنێو سەرادا هەر هاتوچۆی دەکرد و بیری دەکردەوە. بیری لە مردن و ژیان دەکردەوە. بیری لەو ئینسانانە، لەو جەماوەرە گەورە و گرانە دەکردەوە کە لەو چیا و چۆڵانە پچڕابوون، هاتبوون. ئەمانە هەموو لە پێناوی ژن و پیاوێکدا کۆ بووبوونەوە و لێرەکانە هێوریبوون. بە ڕواڵەت و لە دەرەوەت سەیر کردبان وا دیار بوون. بەڵام شتێکی زۆر لە بن ئەو کاسەیدا پەپکەی دابوو. تووڕەیییەکی لە باوەڕ بەدەر جینگلی خواردبوو، خولیای سەر بەرزکردنەوەی سەد هەزاران ساڵ پەنگابووەوە. ئەو تووڕەییەی کە نەدەهاتە زمان، نەدەبزووت. ئەو تووڕەیییەی کە عەشقی کوڕ و کچێکی کردبووە بیانوو. بەرەبەرە زەمان دەشێوێ و خەڵکیش بەجارێ لە تامیان دەرکرد. ئەمڕۆ بە بەهانەی کچەوە دەرکەی سەرا بە من دەگرن، سبەینێ بە بەهانەی شتێکی دیکەوە دەڕژێنە نێو شاری ئەستەمبووڵەوە و دەرکەی پادشا دەگرن. پێم وایە ئیدی وەختی هاتووە. چارەسەرێک بۆ ئەم خەڵکە نەدۆزینەوە هەموو سەرمان تێدا دەچێ. سبەینێ بە بیانووی زوڵم و زۆرەوە، دوو سبەی بە بیانووی خەرج و باجەوە، سێ سبەی بە بیانووی کۆشک و سەراکانمانەوە، چوار سبەی بە بیانووی نانەوە، یەک دەگرن، بەڵام چی؟ بە تووڕەیی و ئێش و ئازاری سەد هەزاران ساڵەوە، هەروەکوو ئێستاش ئاوها بێدەنگ و کڕ و کپ یەک دەگرن.
📚ئەفسانەی چیای ئاگری
🌱یەشار کەماڵ
@our_mother_tongue_is_kurdish
ئێستا،
تەنیا، تەنیا، تەنیا
لە شەقامە چۆڵەکانی
ڕۆحی خۆمدا،
سەرگەردانم!
وەک شەپۆلێکی یاخیم و
لە دەریای خۆم هەڵبڕاوم
هیچ بەندەرێک
باوەشم بۆ ناکاتەوە.
🌱مەلەکشا
@our_mother_tongue_is_kurdish
❇️ کۆڕێک لەسەر وەرگێڕانی دەقی زانستی بۆ کوردی (بە ئاوڕدانەوە لە زانستە مرۆییەکان)
بە بەشداریی دوو توێژەر و وەرگێڕی چالاک بەڕێزان سەعید کاکی و خالید شێخی
بەڕێوەبەری پەنێل: د. مەسعوود بینەندە
زانکۆی کوردستان، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی
۷ی جۆزەردانی ۱۳۹٨
سەرچاوە: کاناڵی بەشی کوردی زانستگای کوردستان
@komelnasan