لە منەوە بە ئامۆژگاریکەر بڵێ ئەی خواجە بێ دەنگ بە
من کە نوقم بووم لە باران ئەم ترسێنی
#شجریان
#سعدی
✍
دووجار گوێ لەم ڤیدۆیە بگرنەوە یەک جار گوێی گیان بسپێرن بە استاد جاری دوەم دیقەتی هومایون بدەن
چاوەکانی دەبەستێت و وەک بڵێی ئەو دەنگەی کە ئەیبیستێت تەواوی جەستەی دەکەوێتە سەماع، دیقەتی پەنجەکانی بدەن...
لە جێگایەکی ئەم ئاوازە دەنگی باوکی وەها ئەو لە خۆی بێ ئاگا ئەکات کە جوڵەکانی ئەو هەستی ئەو بە تەواوی دیارە، بەڵام لێرە ئەم ڤیدۆیەی ئەبینین بەهۆی هۆگری ئەو بە دەنگی باوکی نیە!
ئەو هونەر مەندێکی بە توانایە و تەکنیکیترین دەنگی مۆسیقای سونەتی ئێستای ئێرانە، چاوەکانی ئەبەستێت و گوێ ئەگرێ، گوێ ئەگرێ و هستەکانی دەر ئەبڕێ.
جگە لە دڵم کە لە ڕۆژی ئەزەلەوە تا کۆتا ڕۆژ عاشقی ئەوە
نەم بیست هیچ کەسی تر لە کاری عاشقی هەمیشە عاشق بمێنتەوە ...
#شجریان
#حافظ
#موسوی
چارەیەک نیە ...
هەرکەس کەوتە ناو بازنەی چەرخی ڕۆژگار و هاتە دونیاوە چارەیەکی نیە دەبێت وەکو پەڕگاڵ درێژە بە خولانەوە بدات
#شجریان
#حافظ
بەگیان هاتوم لە تەنهای ئەی دڵ
ئاهـ و ناڵەم گەیشتوەتە شیوەن
لە دەردی جودای و شەوانی تاریک
هاوارێتی هەموو ئێسکی گیانم
#شجریان
#باباطاهر
#مشکاتیان
هاوڕێیانم دەڵێن : لەبارەی عشق چیت لەسەردایە
دەڵێم : سەرێکم هەیە کە لە پێناو یارێک دۆڕاندومە
#شجریان
#سعدی
ئامان من ناڵێم کە ئەمەوێ پێش کوشتنم
پارێزاو بم
تەنیا بۆ ئەوەی تێرتر بت بینم بۆ ساتێک ئارام بگرە
#شجریان
#سعدی
دەڵێن : بەرد دەبێت بە لەعل بە سەبرو ئارام گرتن
بەڵێ دەبێت بەڵام بە خوێنی جگەر دەبێت
#شجریان
#حافظ
لعل/ بەردێکی گران بەها
کەوتومەتە دەریایەکەوە کە کۆتایەکی نابینم
لەگەڵ کەسێک تێکەوتوم کە چارەی نازانم
#شجریان
#سعدی
شب رفت و شکوه های دلم ناشنیده ماند
این آرزو به وعدۀ فردا گذاشتیم
دیگر ز بی قراری ایام، ایمنیم
با این قرارها که به مینا گذاشتیم
بر آستان اهل نظر جا گرفته ایم
تا دست رد به سینۀ دنیا گذاشتیم
ماییم و یوسف دل و زندان زندگی
مصر عزیر را به زلیخا گذاشتیم
جز خار خار عشق که در دل خلیده است
هر گل که داشت رنگ تمنا گذاشتیم
#جلیل_شهنار
دڵی دێوانەم دێوانە تر بی
وێرانە ماڵم وێرانە تر بی
دەکێشم ئاهێک کە گەردوون بسوتێنێ
کە ئاهی دڵسوتاوان کاریگەربێت
#شجریان
#هومایون
#کیهان_کلهر
#حسین_علیزادە
#باباطاهر
شەوق و شادی بۆ ژیان لە کەسدا نابینم
نە دەرمانێک بۆ دڵ نە خەمێک بۆ دین
#شجریان
#حافظ
سینەی تەنگی من و باری خەمی ئەو ، هاوار
پیاوی ئەم بارە قورسە نیە دڵی هەژارم
#شجریان
#حافظ
#موسوی
خودایە من بێزارم لەم دڵە
شەو ڕۆژ لە ئازاردام لە دەست ئەم دڵە
ئەوەندە ناڵاندم لە ناڵام تەنگ بوو
لەمنی بستێنەوە کە بێزارم لەم دڵە
#شجریان
#موسوی
#باباطاهر
_ دڵت تەنگ نابێ بۆ ئەو ئاوازانەی کە خوێندوتە ؟
+ ئەو ڕۆژەش دەگات لە کۆتاییە ...
وەها دڵتەنگم کە ئەگەر بە ئارەزووی خۆم بت بینم
دەمەوێت کە بۆ هەمیشە بناڵێنم بە دامێنت
لەوانەیە بۆ هەمیشە بمێنیتەوە لە لای من
ئەی نازەنین کە هیچ وەفات نیە لەگەڵ من .
ئەوەندە له ڕێی عه شقی تۆ دا سه ر و خوارم کردوه
وا پێ و سه رم تێدا داناوه ، که به سه ر و پێی خۆم نازانم !
#شجریان
#عطار
دەزانیت ئەم ئاوازە جوان و بێ وێنەیە شجریان لە کێو تۆماری کردوە؟
یەکێک لە خووەکانی شجریان ئەوەبوو کە هەمیشە دەڕۆیشتە سەر کێو لەوێ ئاوازی دەخوێند و ڕاهێنانی دەکرد.
بەڵام کاتێک شجریان بۆ فیلمی “ دلشدگان” هەڵدەبژێردرێت دەبینێت یەکێک لە دیمەنەکان ئەکتەری فیلمەکە “امین تاروخ “ خەریکە لە جێگایەکی کراوە لە دەرەوە ئاواز ئەخوێنێت.
شجریان لەوکاتەیا دەڵێت :
بۆ ئەوەی هەست و حاڵەتی ئەو ئاوازە دروست بە بینەر بگات بەیانیەکی باراناوی تەسجیلێکی بچوک هەڵدەگرێ و دەڕواتە کێو، ئەم ئاوازە دەخوێنێ و تۆماری دەکات و هەر ئەوەش هەم لە ئەلبووم و هەم لە فیلمەکەش دا ئەنرێت. فیلمێک کە لەسەرەتاوە بڕیار نەبوو شجریان گۆرانی بۆ بڵێت تەنانەت بڕیار نەبوو علیزادەش مۆسیقای فلیمەکە دروست بکات.
پێش شجریان شهرام ناظری و چەن کەسێکی تر بڕیار بوو بەژدار بن، بۆ ئاواز دانەریش کامکارەکان و چەند کەسێکی تر بڕیار بوو لە مۆسیقای فیلمەکە بەژدار بن.
بەڵام حاتمی ناچار دەبێت شجریان بهێنێتە ناو فیلمەکە و شجریان و علیزادەش ئەم ئەلبوومە بێ وێنەیە تۆمار دەکەن هەر بەناوی فیلمەکەوە دەیخەنە بازاڕەوە.
“دلشدگان “
هەموو لەحزەیە لەم دەرگا مەدە کە لەم ماڵە کەس نیە
بێ هودە مەناڵێنە کە دادڕەسێک نیە
#فرغی_یزدی
تار علی میسمیان
چ خەم دێنی ، چ دڵگیری ئەی خۆر ئاوابونی جودایی
کە سێبەرت خستوتە سەر هێلانەی ئێمە
چەندەها گیان کە دەسوتێ لە بڵێسەی گوناهی تۆ
چەندەها دڵ کە دەناڵێنێت لە خەمت لای خودا
تۆش وەکو من ماندووی لە ستەمی ڕۆژگار
فرمێسکی چاوم لەخەمت بەدامێن ڕەوان مەکە
دڵی من بۆ هەمیشە ماڵی تۆیە
ئەم ماڵە ناکەوێتە دەستی کەسانی تر
ئەگەر نیازی سەفەرم هەیە
خودا دەزانێت کە ناچارم
دەفتەری یادگاریەکانی ئێمە
بەجێ ماوە بۆ ئێمە
کاتێک دەتوانی بە سەبوری بەرگەی ستەمی نەیار بگری
بۆچی سەبرم نەبێت کە بەرگەی ستەمی یار بگرم
#شجریان
#سعدی