https://www.instagram.com/kota_derakan?igsh=bmV3YnMzYnd5bXFk&utm_source=qr
هاوڕێیان لە ئێنستاگرامیش لەگەڵمان بن سوپاستان ئەکەم 🖤
ئەمشەو 365 ڕۆژ بەسەر ونبونتدا تێپەڕی .
بەڵام من هەمو بەیانیەک وەک وێڵێکی چاو برسی
چاوم ئەکەمەوە تا بزانم هەواڵێک لە تۆوە نیە
بەڵام هەمو بەیانیەک نیەو نیەو نیە
بەس ئەزانم ڕۆژێک ئەبێ . بەڵێنی خودا هەقە و دێتە دی
MAM.........
کچەکەم. گەورە مەبە من هێشتا تێری بۆنی مناڵیت نیم . هێشتا تێری باوەشت نیم. هێشتا تێری گریانی شەوات نیم . کچەکەم گەورە مەبە. تا تێری بۆن و بینینت ئەبم.
Malik_____
کاتێک کە تیرەکەم بەر کەوت نەمردم
بەڵام کەزانیم کێیە ئەوکات مردم
هەر بۆیە ونبون کۆتا ڕێگای ڕزگار بونە
لە تەداخول کردنی مرۆڤەکان لەسەر ژیانت
MAM ''''''''
هەر چیەک بێت . هەمو گەنجێک برینێکی هەیە .,! بە چل چین بەرگ دای دەپۆشێت,,! تاوەکو نیشانی کەسی نەدات , دواتر کە بەتەنها بوو ئەو چل چینە بەرگە لا دەبات لەسەر برینەکەی,!سەیر دەکات برینەکەی خوێنی لێ دەچۆڕێت. سەیرە نا,,!؟
MAM,,,,
لە تەمەنی حەڤدە بۆ هەژدەساڵییا بووم ، زۆر حەزم لە وتە و نوسینەکان بوو
دائیمەن بەدوای شتێکا ئەگەڕام تۆزێک باس لە ناخم بکات
ڕۆژگار هاتوو ڕۆشت ئاشقی کچێک بووم
حەزم ئەکرد ببێ بە هی من بەڵام ئەو منی نەئەویست
بەهەرحاڵ واز لەوەیان بێنن.
زۆر پێم ناخۆش بوو لەدڵم دەرنەئەچوو ، جار جارە لەبەر خۆمەوە قسەم ئەکرد وڕێنەم ئەکرد شتی بێ مانام ئەوت
تا وای لێهات بێ ئەوەی ئاگام لەخۆم بێ شتەگەلێکم نووسی ،
بەردەوام بووم لە نووسین
زۆر جار ئەکاونتەکەم ئەسوتا ئەهاتمەوە سەرەتا بەڵام گوێم پێ نەئەدا ، هەر ئەونەی شتێک هەبێ داخی دڵمی تیا بنووسم بەس بوو بۆمن
من لە ئەکاونتێک زیاتر هیچم نەبوو ، نیشمە.
باسی کتێب مەکە ، من ئێستاش نازانم بەجوانی قەڵەم بگرم بەدەستەوە
من ڕۆژانێک کە نوسینێکم ئەبینی ئەمووت ئائەمە ڕێک بۆمن نوسراوە
دوای ئەوەی چەن شتێکم نووسی حەزمەکرد کە خەڵکیش بینی بڵێت ئەمە بۆمن نووسراوە
یەعنی ئەوکاتەی من نەمەتوانی ئازارەکانم بنووسم ، زۆر خۆشبوو کە ئەمبینی نوسینێک باس لە حاڵی من ئەکات !
بەهەمان شێوە منیش حەزمکرد داخی دڵی ئەوانە بنوسم کە ناتوانن باسی حاڵی خۆیان بکەن ، وەلێ کردیشم
با زۆریش درێژ دادڕی نەکەم ، سووپاس کە کردتمە خاوەن وشەگەلێکی بێمانا.،.:)
هێڤە💔
من سەرزەنشتت ناکەم و ناڵێم خەم بۆ کەسێک مەخۆ کە تۆی نەویست چونکە ھەر تاکێک لە ئێمە ھەرکە کەسێکی خۆشویست ئیتر ھیچ نابینێ پێتناڵێم لەگەڵ رۆژگار لەبیری ئەکەی نا ھەر کاتێک بینیت یان ناوی ئەوی بیست دڵت ئەلەرزێ بەڵام ئەم گریانەی ئەمرۆت ئەم بێ خەوییەی ئەمرۆت ھەموو وادەکات ببیتە کەسێکی بەھێز کەسێک کە ئیتر ھەرگیز بروا بە کەس نەکات..ئەم ئازارەی ئەمرۆت وات لێدەکات ببیتە کەسێکی خۆویست کەسێک کە دڵخۆشی خۆی بوێت لە پێش ھەموو کەس ئێستا گاڵتەت بەم قسانەی من دێت بەڵام رۆژێک دێتە یادت تا ئەتوانی بگری بڵێ ئەو شاییەنی من و گرینگیدانەکەم نەبوو شاییەنی باشییەکانم نەبوو تۆ زۆر بەھێزی بروام پێبکە ئەم رۆژانە زۆر بە ئاسانی تێدەپەرێت بەڵام گرنگترین شت لەیاد مەکە تۆ لەم جەنگە بە تەنییایت زەمانی ھاورێ دەمێکە نەماوە تا ئەکرێ پێبکەنە لای ھەموو کەس و بە تەنیا بگری مەھێڵە ھـــیـچ کەسێک فرمێسکەکانت ببینێ و دەردە دڵ لای ھیچ کەسێک مەکە من لەگەڵت ئەگریم بەڵام ھەر کە لات نەمام گاڵتەم بە گریانەکانت یەت و لای گشت کەسێ باس ئەکەم داماوە واییەئاگاداربە باوی ھاورێ نەماوە ئەم زەردەخەنەییەت بھێڵەوە زۆر جوانی
ئەزانم حەزت بە ئامۆژگاری نیە بۆیە لێرە پۆستی ئەکەم بۆت😁💔
#ĦЄVÂ
ئەو شەوەت بیرە وتت با جیابینەوە ، من بیرمە ' ٢:٣٧ دەقەی شەو بوو ، بیرتە ئەمووت خەم مەخۆ پێت ئەوتم من خەمی خۆم نیە خەمی تۆمە ، خەمی منت بوو ؟
من ئاسای بوو لام جیا بینەوە ، نازانم بۆ بەڵام ھیچ گرنگ نەمابووی بۆم ، ئەوەی ئازاری ئەدام لەوکاتەیا ئەوەبوو خەمم ئەخوارد ئەم ھەموو نەھامەتیا لەم تەمەنە بچووکەو بەھاری تەمەنما یەخەی گرتووم ، بیرمە ئەگریای ، ئەوەش ئازاری نا ئەدام چونکە من خۆم ئەمناڵند بەدەست نەبوونی حەزی بەردەوامی بۆ ھەنگاو نان ، ئەمتوانی داھاتووی ڕۆشنت ڕەش بکەم بەڵام یەک ھەنگاویشم نەنا بۆ مانەوەت ، من کەسێکی مەزن نیم لەسەری قسەبکەن تەنھا ئەموویست لەژیانتانا یادەوەریەکی جوان بم ئێستە ئەو بۆچونەشم ناوێ ، ڕای ھەمووان بەجەھەنەم ئێوە ھیچکات جوانیتان بە ڕۆژێکی من نەدا منیش ھەوڵی جوانکردنی ئەوەی ئێوە نادەم ، من ئیتر ھەموو شت بەرەو کەنار ئەمبا ، توانام نەماوە دەست بەشتەکانەوە بگرم ھەمیشە ئەدۆڕێنم ، وەک ئەو قومارچیەی لەسەر مێزی قومار ھیچ نەماوە گرەوی لەسەر بکا خۆشبەختی نەبێ ، ئەویشم دۆڕاند 😅💔
#ꫝꫀꪜꪖ
سەردەمێک,,,!؟
کچەکەم بانگ ئەکەم . ئەڵێم ڕۆڵەکەم تۆش وا گەورە بویت . پێویستە شو بکەیت . بەڵام تۆ وەک دایکت خراپ مەبە . هاوسەرەکەت جێ مەهێڵە خۆشت بوێ ,,! تۆ وەک دایکت خراپ مەبە من جێ مەهێڵە .
منننننننننننن جێ مەهێڵە,,,,,,,,,,,,,,,
M A M
دوا نەوکەوتم لەوە بڵێم پیرۆزە
بمبورە لەوەی دواکەوتم پۆستی بکەم و تۆ بیبینی
دادو بێدات هێشتا چاوەڕێی ئەوە ئەکەم تۆ پۆستەکانم ببینیت دڵە گیان
MAM
24/4/2002
رۆژی بونت پیرۆز ئازیزی دڵم
24/4/2023
ویستم ! زۆر ویستم تێت پەڕێنم و لەبیرت بکەم . بەڵام درۆت بۆ ناکەم نەمتوانی !؟ نەمتوانی لەبیرت بکەم ناشتوانم لەبیرت بکەم !,,
MAM,,,.
بڕۆن بڕۆن ,! بڕۆن ئێووا گۆڕان,,!! نەتان زانی خیانەت هەوێنێکە بۆ خەموو ژان
MAM,,,,,,
دوای نوسینی دەیان دێڕ و وشە گەلێکی جوان بۆت . بۆ ئەم ڕۆژە و یادگاریە جوانەمان.! کەوتەوە بیرم ئیتر من و تۆیەک بونی نیە و لە ئارادا نیە,,,! ئەی داد و بێ داد
MAM............🖤🙃
ئەم جارەیان با واز لە نوسین و شعر بهێنین ,!
بەو پەڕی بێ ئۆمێدی چاوەڕێی شتێکم ئەکرد. لە کاتێکدا تەنیا خودا دەسەڵاتدارە بەسەریەوە . دواتر دەنگێکی بەهێز لە ناخمدا پێی وتم تۆ خەفەتی چیتە ئەوەتا ئەوت هەیە . منیش وتم کوا ئەو لەلام نەماوە . وتی ئەی ئەوەی سەرەوە. ئەی ئەو زاتە چی . منیش بەو پەڕی ترسەوە سەیرێکی ئاسمانم کرد . دەس نوێژێکم گرت نوێژم کرد . هۆکارەکەی نازانم ناشزانم گریانەکە چۆن هات بەڵام ئەوەنە ئەزانم وەک منداڵێکی تازە لە دایک بوو ئەگریام . وتم تۆ ئەوت لە من ستاندەوە هەر تۆش ئەبێت پێمی بدەیتەوە. دواتر دەنگەکە هاتەوە . تەنیا ئەوەندەی وت . وتی مژدەت لێبێ دوعاکەت وەرگیرا سەبر بگرە پێتی ئەداتەوە .
بە کورتی دوای ئارام گرتن لە 183 ڕۆژ. وە گریانی هەمو ڕۆژێک . وە ئۆمێد بون بەو زاتەی کەون و گەردونی بەدەستە . ئەزانم ئەو ڕۆژە دێت کە خودا بفەرمێ . ( كن فَيكونُ )
ئەزانم بەڵێنی خودا عەقە و دێتە دی
20/4/2022 . . . 23/10/2022
ان الله مع الا صابرين . خودا لهگهڵ سهبڕ گرانه
وە ئەشزانم ڕۆژێک ئەفەرموی عەبدەکەم ( كن فَيكونَ ) فەرمو ئەوەی داوات ئەکرد پیرۆزت بێت ئەزانم پێمی ئەدەیتەوە🥰🤲🏻☝🏻
M A M
پایز. . . ,,,,!!
پایز ئەزانم درەنگ کەوتم لە نوسین بۆت بەو هەمو ئەشقەی کە بۆتم هەیە . بەڵام ئەمجارە چیتر ئاشقت نیم . چیتر هاوڕێیەتیمان نیە . چیتر ئێمە دوانەیەکی گەشاوە نین لەگەڵ یەکدیدا . ئاخر چۆن ,! ئاخر چۆن بەو جۆرەمان لێبێتەوە لە کاتێکدا من و یار لە ناو تۆدا گوڵی ئەشقمان خونچەی کرد لە کاتێکدا کە تۆ ساتی وەرینی خونچە و گەڵاکانی . من ڕقیشم لە بەهارە ,,! من ڕقیشم لە بەهارە چونکە گوڵی خونچەی من و یار لە بەهاردا دەستی کرد بە زەرد بون و وەرین . چۆن ئەبێت لە پایزێکی بێ ڕوعم بەرامبەر هەمو گەڵاو خونچەکاندا ئێمە سەوزو گەش ببینەوە بەڵام لە بەهارێکی سەوزو گەشاوەی خونچەکاندا ئێمە هەڵ وەرین و زەرد و کاڵ ببینەوە .,,!!ئا ئەمەیە پێی ئەوترێت چارەنوسە سەر سوڕ هێنەرە نادیارەکە
( M A M )
بێ تۆ ,
بەقەت زەوی بریندارم
هێندەی مانگ بە تاقی ئاسمانەوە تەنیا ,
جەبار عەزیز
M A M)))))))
ژیانی هەلاهەلا!
جا ئەکرێ هەر کەسەمان لە باوەشی
یەکێکدابین و دڵمان بۆ یەکێکی تر لێ بدات؟
ئا دەکرێ... بەمە دەڵێن ژیانی دڕاو!
جانم، من وەک فاڵچیەکی پیر داهاتووتم لەبەرە، دەکەویتە بەینی دوو بەرداشی گەورەوە و دەتهاڕن... دەکەویتە نێوان دوو پیاوەوە، کە یەکێکیانت خۆش دەوێت و یەکێکیان خۆشی دەوێیت...
جا سەرگەردانی گەورە یانی ئەمە!
M A M
ڕۆژێک ,,!؟ دەستی کچەکەم ئەگرم ئەو کچەی قەرار بو ناوی بنێین مەیلی . تۆی پشان ئەدەم . بەڵام پێی ناڵێم لە تەواوی گەنجیم ئەو دایکت بووووووو . . ئەڵێم کچم لە تەواوی گەنجیم بە ناوی تۆوە درۆی لەگەڵ کردم
M A M