السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
لیستی کەناڵەکان لادەبرێت وە چیتر دانانرێت، وە ئەو کەناڵانەی دایدەنێنن و دایان ناوە دەتوانن بیسڕنەوە، خوای گەورە لێتان ڕازی بێت
.
«فەرمانی ئیلاهی کە پەیوەستە بە ئیماندارەوە هەمیشەپاداشت وخێرە، تەنانەت ئەگەر لە شێوەی پێنەبەخشینی شتێکدا بێت کە زۆر ئارەزووی لێی هەیە،ڕەحمەتە ئەگەر تەنانەت لە شێوەت بەڵا وناڕەحەتیدا دەرکەوێت کە بەسەریدا دێت.
لەڕاستیدا چارەسەرە تەنانەت ئەگەر لەشێوەی نەخۆشیدا دەرکەوێت•»
[ابن القیمـ-رحمەاللە-مدارج السالکین]
-📖🎋
ابن الجوزی بەڕەحمەت بێت فەرموویەتی :
(ڕەمەزان یوسفی مانگەکانە بۆ چاوی یعقوبی ئیمان)
وە ووتراوە : مانگەکان ١٢ مانگن وەکو مناڵەکانی یعقوب علیە السلام .
وە مانگی ڕەمەزان لەنێو مانگەکان وەکو یوسفە لەنێو براکانی ، وەک چۆن یوسف خۆشەویسترین مناڵەکان بوو لای یعقوب ، ئاوها ڕەمەزان خۆشەویسترین مانگە لای خوای زانا بەغەیب ..
✨🌙🌻
هەرکاتێک خودا بیەوێت چاکەیەک لەگەڵ بەندەکەیدا بکات، وای لێدەکات دان بە هەڵەکانیدا بنێت،خەریک نەبێت بە هەڵەی خەڵکی،بەخشندەبێت بەوشتانەی لەلایەتی،تەماعی لەماڵ وسامانی خەڵکی نەبێت، ئارام بگرێت لەسەر ئێش وئازاری دونیا،بەڵام ئەگەر خودای گەورە بیەوێت سزای بدات ئەمانەی بۆ پێچەوانە دەکاتەوە•
[الفوائـد لابن القیمـ«ربي یرحمە ویغفرلە»]
✿💫◌
مەنزڵی ئارامیــە؛ئەو دڵەی هەموودەم یادی تۆی هەبێ
ئەو زمانەی هەردەمـ زیکری تۆی پێ بکرێ خودایە”] |💕
«ڕۆژی خۆشەویستی تۆ نیە ئاقڵ!»
ئەگەر بەتەمای بەیانی جەژنی خۆشەویستی لەگەڵ دۆستەکەت بکەیت
بیرت نەچێت لەکاتی کڕینی گوڵ و ورچی سود؛ فەردەیەک جۆش بۆ خۆت بکڕە!:)
👊🏻😏
خوای پەروەردگار فەرموویەتی:«مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً»
- سعيدی کوڕی جبير لە تەفسیری «حیاة طیبة» فەرموویەتی: واتە وای لێ دەکەین کە بێ پێویست بێ لە خەڵکی!
•🐚🤎
||ڕەنگی ڕەش مەرج نییە!||
ئافرەتان سەرپشک کراون لە جلەکان؛ ڕەش یان سەوز یان سوور یان جگە لەوانە، جل وبەرگ بابەتێکی فراوانە
بەڵام ئەگەر کەسانێک لەوان خۆیان پەیوەست دەکەن بە شتێک بەمەبەستی ئەوەی ئەمە اعتقادة یان نزیکیە لە دین وخوا، دەبێتە بیدعە!
بەڵام گەر لای وابێت کە ڕەنگی ڕەش گونجاوە بۆ ئەوان و باشترینە بۆ داپۆشینیان لەبەرچاوی پیاوان ئەوە کێشەی نیە یان بە هۆکاری تربێت کە ڕەنگی ڕەش هەرزان ترە؛ نەک لەبەر ئەوەی بێت تەنها ڕەنگی ڕەش دین ئاماژەی پێ کردوە و ئەوە ئەو ڕەنگەیە کە خودا داوای کردوە ونزیکە لە حەقەوە ،ئەوە قەینا
بەس ئەگەر وای دانا کە کە ڕەنگی ڕەش بۆی نزیکیە لە خوا و تاعەتە و لەو بابەتانە ئەوە بیدعە یە وداهێنراوە و ڕاست نیە-ناگونجێ-
-ابن باز«رحمەاللە»|♥️🌿
عبدالعزيز بن أبي داود فەرموویەتی :
"سێ شت لە گەنجینەکانی بەهەشتن -گەر بیان کەیت- : شاردنەوەی ناڕەحەتی ، شاردنەوەی نەخۆشی ، وە شاردنەوەی خێر کە دەیکەیت"
-تسلیة أهل المصائب | ☔🖤
کەسێک لە دەرگای أبي نعیم الفضلي کوڕی دکین دا پێی فەرموو: ئەوە کێیە؟
کابرا وتی: منم
فەرمووی: من کێیە؟
وتی: پیاوێکم لە نەوەی ئادەم!
ئەبوو نعیم چوە دەرەوە بۆلای و ماچی کرد پێی فەرموو: ئەی سڵاوت لێ بێ و بەخێربێی ؛ وامزانی کەس نەماوە لە نەوەی ئادەم !😂|
-
کە لە دەرگای کەسێکتان دا ناوی خۆتان بڵێن تا ساحێبەکەی بزانێ کێە بەوە نەلەتۆ کەم ئەکا نەهیـچـ!ئەهـ
سیر فرنسیس نیوبرت سەرۆکی نادی مولحیدەکانی بەڕیتانیا لەکاتی گیانکێشانیدا بەوانەی دوروبەری وت :
پێم مەڵین خوا نییە،چونکە ئێستا من لە خزمەتیدام
پێم مەڵێن دۆزەخ نییە، چونکە من ئێستا هەست بە کەوتنە ناو دۆزەخ دەکەم..
قسەکانتان هەڵگرن بۆ خۆتان من ئێستا ئەخرێمە دۆزەخەوە
ئەو ئاگرە ئەگەر هەزار ساڵ بژیت و پێت وابێ کە نییە؛ ئەگەر ملیۆنەها ساڵ بڕۆی بتەوێ لێی دوربکەویتەوە قەت ڕزگارت نابێت لە ئازارەکەی.. ئاهـ ئاهـ ئەوە ئاگرە!•
—
وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ وُقِفُوا عَلَى النَّارِ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِآيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ
ئای محمد «صلى الله علیه وسلم»لەو ڕۆژەی كە ئەو كافرانە ئەبینی بەندكراون و ڕاوەستێندراون لەسەر ئاگری دۆزەخ و بەچاوى خۆیان سزاكانى ناو دۆزەخ دەبینن كە ئەوە دیمەنێكی زۆر ترسناكە.
لە رۆژى قیامەت كافران پەشیمانن لە بیروباوەڕیان
ئەو كاتە كافران ئەڵێن: خۆزگایا ئەگەڕێندراینەوە بۆ دونیا و ئایەتەكانی خوای گەورەمان بە درۆ نەئەزانی وە ئەبووین بە باوەڕدارو باوەڕمان پێ ئەهێناو كردەوەى چاكمان دەكرد .
«وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْه إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ»
|سوڕەتی هود:90|
وه ئێوه داوای لێخۆشبوون له پهروهردگارتان بكهن له تاوانهكانى رابردووتان پاشان بۆ لای خوای گهوره بگهڕێنهوهو تهوبه بكهن و له داهاتوودا مهگهڕێنهوه سهر تاوان بهراستى پهروهردگاری من زۆر بهڕهحم و سۆزو بهزهییه بۆ ئهو كهسانهی تهوبه ئهكهن، وه ئهوانهی كه تهوبه ئهكهن خۆشهویستى خوای گهورهن و خۆشی ئهوێن•
~💕
«لا تحزن إن الله معنا»
پێغەمبەری خودا«صلی اللەعلیەوسلمـ» باسی یەک هۆکاری نەکرد کە لە زەوی بێت و ببێتە مایەی هیوا بۆ خۆی وهاوەڵەکەی ؛ هۆکاری هیوا وگەشبینی تەواوەتی هەمووی لە ئاسمانەوە دێت نەک زەوی•
:]~🤍
لەڕاستیدا ئەوەی لەلای پەروەرێن بێت دەمێنێتەوە؛هەموو شتەکانی تر لەناودەچن و نامێنن•
-💭✨
خۆشەویستی لە ئیسلامــدا ڕۆژێ نیە بیرمان بکەوێتەوە کەسێک ھەیە خۆشمان دەوێت
ئێمـە لەدڵا ئازیزەکانی خۆمان ھەموو ڕۆژێ خۆشدەوێ ولەبیرمانن
ئێمـە نەوەی پێغەمبەرێکین کەپێی فەرمووین : مرۆڤ لەگەڵ ئەوکەسەدایە لە قیامەت کە خۆشی دەوێت..
ئەو پێغەمبەرەی کەوا بۆ خێزانەکەی فەرمویەتی لەبارەیەوە: من خۆشەویستی ئەوم پێ بەخشراوە و ھەتا مردوە لە دڵیا بوە وھەمیشە لەبیری بوە نەک -یەک ڕۆژ!-
ئەوەندە بەسە بۆ موسڵمانێك کە بزانێ جولەکە-یەھودی- کان ئەو ئاھەنگە ناگێڕن چونکە ئەوە لە دینی نەصڕانیەت ھەیە ناچن خۆیان خەریکی کارێ بکەن کە پێیان وایە لە دینی ئەوان نەبوە
ئەی تۆ موسڵمان بە چ ڕویەکەوە خەریکی بەناوڕۆژی ڤالانتاینی لە کاتێکدا ئەسڵ وباسی مەوزوعیش نازانی !
خۆشەویستی پاک ھەر بەتەنھا حەز وئارەزو نیە لەخواترسانیشە[تێ بفکرە]🍃💙🌹
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
«تێکۆشەر و موجاهید ئەو کەسەیە کە بەسەر نەفسی خۆیدا تێدەکۆشێت و جیهاد دەکات»
حديث صحيح رواه الترمذي(١٦٢١)📚
«خوای بەدیهێنەری هیواکان!»
کەسانێک هەن وا ئەزانن کە خوای بەدیهێنەری هیواکان دەپەرستـن
ئەگەر ئەوەی ئەو ئەیەوێ پێی ببەخشێ ڕازی ئەبێ ؛خۆ ئەگەر ئەوەی نەداتێ کە ئەیەوێ پشت هەڵەکات و بێزارئەبێ!
خوای گەورە بەو جۆرە نیە..بەڵکو:
کەسانێ بەرز دەکاتەوە وکەسانێک نزم
دەبەخشێ بە هەندێ و لەهەنێکی دەگرێتەوە
دەوڵەمەندکار وفەقیرکارە
تاقیمان دەکاتەوە و عافیەتیشمان دەداتێ
لەهەموو کار وکردەوەیەکی حیکمەتێک هەیە کە مێشکـە چکۆڵەکەی ئێمە درکی پێ ناکات
ڕابمێنە لەمـ ئایەتانە:
[أَمْ لِلْإِنْسَانِ مَا تَمَنَّى ]
یاخود ئایا ئهوهی كه ئێوه خۆتان ئاواتی بۆ ئهخوازن وا ئهزانن ئهوه سوودتان پێ ئهگهیهنێ، نهخێر مهرج نیه وابێت.
[فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَى ]
كاروبارى قیامهت و دونیا ههر بهدهست خوای گهورهیهو به تهنها خۆى ههڵسوكهوتى تێدا دهكات و بهدهست ئهو بتانە نیە.
—
|سوڕەتی النجم:٢٤-٢٥|
أ.د. منصور ابو زينة