دوای چەندەها ساڵ لە بانگەشەی قەومەکەی بۆ ئیمان هێنان ،ئینجا بێ ئومێدی لەوان گەشت پێی و داوای لەو ذاتە کرد کە هەر موسڵمانێک داوای لێ بکات بێ ئومێدی ناکات بە ئیزنی خۆی
بە دوعایەکی یەک ڕستەیی، بە چەند وشەیەکی کورت و پوخت داوای یارمەتی کرد.
جا یارمەتی بۆ هات ئەمما چ یارمەتیەک ! لەپێناو ئەو ئاسمان پڕ بوو لە باران و زەوی ئاوی لێ هەڵدەقوڵا دەی خۆ ویستی اللە نەبوایە کەشتیەکی سادە و دروستکراوی ئینسان چۆن ڕزگاری دەبێ لەو لافاوەی دنیای گرتۆتەوە!:)
ئێمە لە مرۆڤەکان بێ هیوا ئەبین کەچی دوعایەکیش ناکەین! ئەڵێی بێ ئومێد بوین لەتواناکانی اللە ..
چیرۆکی نوح «علیەالسلام» پڕ لە پەندە بۆ کەسێک بیەوێ وەری بگرێت✨ ئەمما پەندی ئەمجارە با ئەوە بێت: کە لە مرۆڤەکان بێ ئومێد بوویت ڕوو بکەرە خالیقی ئەو بەندانە و دوعا بکە و نائومێدی با لە دڵتا شوێن نەگرێت،دڵنیابە موسڵمان اللە بەدەستی بەتاڵەوە ناهێڵێ دەستەکانت دابنێیتەوە💕.
•✨
لە ئەنجامەکانی تاوان:
قورسبوونی کارەکانی لەسەر تاوانکار، کار نییە ئەو کەسە ڕوی تێبکات ئیلا دەبینێ کە داخراوە بەسەریدا یان قورسکراوە لەسەری.!
-ابن القیمـ«رحمەربي» | الداء والدواء١٣٤
🌱••
پێغەمبەر«صلی اللە علیەوسلمـ» فەرموویەتی:
بەڕاستی لە بەهەشتدا ژوورگەلێک هەن کە لە ناوەوەی دەرەوە دەبینرێ و لە دەرەوەشی ناوەوە دەبینرێ
جا ئەبوو مالیکی ئەشعەری فەرمووی: ئەو ژورانە بۆ کێن ئەی نێردراوی اللە؟
فەرمووی: بۆ ئەوانەیە کە قسەی باش و پاک و جوانی کرد، نانی بەخشی ، وەمایەوە لە شەونوێژدا کە خەڵک خەوتبوون.
صحيح الترغيب|٩٤٦
جعفری کوڕی برقان پێی گەیاندین کە عومەری كوڕی عبدالعزیز نوسی بۆمان:
لەپاشان ، ئەم بومەلەرزەیە شتێكە اللە تعالی بەندەكانی پێ سزا دەدات ، نوسیومە بۆ شارەكان كە لە ڕۆژی فڵان و مانگی فڵان دەربچن، جا ھەركەسێك شتێكی ھەبوو با بیبەخشێت
خوای گەورە فەرموویەتی:
«قد أفلح من تزكى*وذكر اسم ربه فصلى»
واتە: بێگومان ئهو کهسه سهرفرازه که دهروونی خۆی پاك ڕاگرتووه و ناوی پهروهردگاری دهبات و نوێژی بۆ دهکات و کڕنووش و سوژدهی بۆ بردووه.
- ئێوەش بڵێن وەك چۆن باوكتان ئادەم «عليەالسلام»فەرموویەتی :
«ربنا ظلمنا أنفسنا وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين»
واتە:پهروهردگارا ئێمه ستهممان له خۆمان کرد خۆ ئهگهر لێمان خۆش نهبیت و بهزهییت پێماندا نهیهتهوه، ئهوه بهڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خهسارهتمهند و زهرهرمهندانین
- ئێوەش بڵێن وەک «نوح عليەالسلام»فەرموویەتی:
« وإلا تغفر لي وترحمني أكن من الخاسرين»
واتە:خۆ ئهگهر لێم خۆش نهبیت و بهزهییت پێمدا نهیهتهوه ئهوه دهچمه ڕیزی خهسارهتمهندانهوه.
-ئێوەش بڵێن وەك يونس «عليەالسلام»فەرموویەتی :
«لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين »
واتە:پەروهردگارا هیچ خوایهک نیه شایستەی پەرستن بێت جگه له تۆ، پاکی و بێگهردی ههر بۆ تۆیه، بهڕاستی من له ستهمکاران بووم.
———
📖ابن أبي الدنيا كتاب العقوبات الالٰهية-٣٣
-ئهی پهروهردگارمان ئێمه ستهممان له خۆمان کرد
جا ئهگهر لێمان نهبوری و میهرهبانیمان لهگهڵ نهکهیت
سوێند بهخوا بێگومان ئێمه لهزیانباران دهبین.
«ئەگەر خەوتن بیکوژێننەوە!»
شەوێک ماڵێک لە شاری مەدینە سوتا بەسەر خاوەنانی ماڵەکەدا ،جا پێغەمبەری خودا«صلی اللەعلیەوسلمـ» دەربارەیان فەرمووی: ئەم ئاگرە بەڕاستی دوژمنی ئێوەیە، ئەگەر خەوتن بیکوژێننەوە.
[صحیح البخاري٦٢٩٤]
کابرایەکی مولحید باوکی مرد؛هاوڕێکەی بەم جۆرە سەرەخۆشی لێ کرد:
هەمووشتێک لە سروشتەوە هاتوە و هەر بۆ سروشت ئەگەڕێینەوە، هەموو شتێکیش بە سوتفەیە!
ئارامگرتنەکەت هیچ نرخێکی نیە وبێتاقەتیەکەت بێ مانایە،هیچ شتێکیش لەکەس چاوەڕێ مەکە؛ نەمردوو نرخی هەیە نە زیندوو! ئێمە هیچ نین جگە لە کۆمەڵەیەکی کیمیایی و هەر لەناوئەچین .!
ئێمەی مرۆڤ بۆ ئەوە دروست بوین لەناوچین ولەهیچەوە دروست بوین و دەچین بەرەو هیچ..
مانەوە بۆ بەهێزەکانە، ئەگەر باوکت بێ کەڵک ولاواز نەبوایە نەئەمرد هەر وەک چۆن مەیمونەکان ئەمردن، سروشت ئەیباتەوە بۆ خۆی و شتێکی باشتر دێنێتە بوون!
دەی با بەسەر باوکتدا چەند پەڕەیەک لە کتێبی« ئەسڵی جۆرەکان»ی «داروین» بخوێنینەوە بەشکم دوای مردنی تۆزێ پێشبکەوێت.
—
🙂جەهەنەمت پیرۆزبێت..
ْ [|إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا|]
خوای گەورە زۆر چاكەكارە لەگەڵ منداو بایەخم پێ دەدات و دوعاكانم قەبوڵ دەكات•
💗◡‿◡✿
عومەری کوڕی عبدالعزیز نامەیەکی بۆ حەسەنی بەصڕی «خوا لەهەردوکیان خۆشبێ» نووسی و تیایا فەرمووی:
ئەگەر ئەم نامەیەی منت پێ گەشت
ئامۆژگاریم بکە
والسلام..!
جا حەسەنی بەصڕی بۆی نووسی:
نامەکەت گەشت
سەرپێچی ئارەزوەکانت بکە
والسلام.!
||خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ ||
|لێبووردەبە لە خەڵكی، وە فەرمان بكە بە چاكە، یان بە هەر عورف و عادەت و داب و نەریتێك كە پێچەوانەی شەرع نەبێ وە پشت بكە لە ئەو كەسانەی كە نەزان و نەفامن•|
فەرمانـی خوای تعالی بۆ پەیامبەرەکەی وقەومەکەی~🤍
«فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَغْلُوبٌ فَٱنتَصِرْ»
واتە: جا (نووح) هاواری کرده پهروهردگاری و فەرمووی: بهڕاستی من شکستم خواردووه -بێ دهسهڵاتم-دهسا تۆ یارمهتیم بده.
- القمـر:10
#HD
بومەلەرزە لەنیشانەکانی ڕۆژی دواییە
پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی:
«قیامەت هەڵناستێت تاوەکو علم بەرز نەکرێتەوە، وە بومەلەرزە زۆر دەبێت، وە کات کورت دەبێتەوە، وە فیتنە زۆر دەردەکەوێت، وە کوشتن زۆر دەبێت، وە پارە و سامان زۆر دەبێت»
صحيح البخاري(١٠٣٦)📚
.
لەم کاتـی سەرمایەدا زۆرکەس هەن بە شەواندا زۆپا و هیتەر وزەیتیەکانیان ناکوژێننەوە، جا ئەم فەرمانەی رسول اللەیان بیر بخەنەوە تا بەدووربن لە زەرەر وزیانەکانی و اللە پارێزراوتان بکات❤️.
Читать полностью…🫧ئیعجازی زانستی دەربارەی ئەم دوعایە:
https://fathkker3.blogspot.com/2017/01/Explain-the-scientific-miracles-in-God-wash-me-from-my-sins-with-water-snow-hail-stated.html?m=1
-✉️🤎
ئەی پەروەردگار ئیلهاممـ پێ ببەخشە تا بتوانم شوكرانەبژێری تۆ بكەم لەسەر ئەم نیعمەتەو سەرجەم نیعمەتەكانی تر كە بە من و دایك و باوكمت بەخشیوە وە تا كردەوەی چاك بكەم و تۆ لێم ڕازی بیت وە بەڕەحمەتی خۆت بمخەرە ناو كۆی بەندە چاكەكانت و لەگەڵ ئەواندا حەشرم بكە و لەگەڵ ئەوان بمخەرە بەهەشتەوە•
ىەو کەسەی حوسی ىەوىـى ىووسىـىەکاىـىٹ دەحوىـىـىـىـەوە ىەگەر ىـوڡىـەسىـاں ىەىـى❥
ئەگەریش خۆشـی نەوێی، گوێ بەنووسینەکانت نادات،تەنانەت گەر خاڵبەندیشیان بۆ بکەیت.
-💌❣️
||مَن كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ اللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ اللَّهِ لَآتٍ ۚ||
«هەر كەسێك بە ئومێدی گەیشتنە بە خوای گەورە لە رۆژى قیامەت و چاوەڕوانى پاداشتە لەسەر ئیمان و كردەوەى چاكى ئەوا بە دڵنیایی ئەو كاتەی كە خوای گەورە دیاری كردووە بۆ زیندوو بوونەوە دێت و گومانی تیادا نییەو پاداشتى خۆى بەتەواوى وەردەگرێت..•»
ئەی ئەو کەسەی خوای خۆتت خۆشدەوێت؛موشتاقی دیدار ونزیکی ئەویت، هەوڵ و تێکۆشانت بۆ ڕەزامەندی ئەوە ..موژدە بێ موژدە ڕۆژێک دێتە پێش لەمـ نزیکانە کە تۆ دەگەی بە خۆشەویستەکەت و دابڕان نامێنێ بەئیزنی خۆی؛دەسـا مەوەستە توێشوت کۆبکەرەوە وهەوڵت زیاد بکە بەئیمانەوە بژی تا بەجوانی بگەیتەوە پێی..”]🤎•
سوفیانی ثەوری -رحمەاللە- فەرموویەتی:
" پێشــــتر خەڵک کە بەیەک دەگەیشتن سودیان بەیەک دەگەیانـــــد، بەڵام ئەمڕۆ ئەوە ڕۆشتوە ـ وانەماوە ـ ، ڕزگاریی لە وازلێھێنانیانە لەوەی دەیبینین"
📖الجرح والتعديل ٨٧/١
---🖤🔗