دوو سوننەت کۆبونەتەوە لەبەیانیدا✨
پیاوێک پرسیاری لە علي«رضي اللەعنە» کرد دەربارەی غوسلِ-خۆشۆردن-
ئەویش پێی فەرموو: هەرڕۆژێ ویستت خۆت بشۆ
ئەویش وتی: نا بەڵکو چ غوسلێک موستەحەبە؟
فەرمووی: غوسلی ڕۆژی جمعة و ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و قوربان و ڕۆژی عەڕەفە.
📖[مسند مسدد]
ئەگەر لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا چویتە دەر-بۆ نوێژی جەژن- پێش ئەوەی بڕۆیت شتێک بخۆ ئەگەر دەنکە خورمایەکیش بێت
-ابن عباس|مصنف ابن أبي شیبة
「الَلَهَمَ إِنْكَ عَفَوٌ تُحِبُ العَفوَ فَأعفُ عَنَّا 」
_🤎🤲🏻✨_
-خودایە تۆ نەخشندە ولێبوردەیت لێبوردەییت خۆشدەوێت، دەسا لێمان خۆشبـە•
🌿ابن جریر دەفەرمووێ:موسڵمانانی پێشوو-سەلەف-پێیان خۆش بوو کە هەموو شەوێک لە دە شەوەکەی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا خۆیان بشۆن.
🌱نەخەعي لەو دە شەوەدا هەموو شەوێک خۆی دەشۆرد
هەندێ کەسیش هەر شەوێ گومانی ئەوەی لێ بکرایە کە شەوی قەدرە ئەو شەوە خۆی دەشۆرد و خۆی بۆنخۆش دەکرد
زیری کوری حوبەیش شەوی بیست و حەوتی هەموو ڕەمەزانێ فەرمانی بە خۆشۆردن دەکرد.
🪴ئەیوبی سختیانیش شەوانی بیست و سێ و بیست و چوار خۆی دەشۆرد و جلی تازەی لەبەردەکرد و بە بخورد خۆی بۆنخۆش دەکرد و دەیفەرموو: شەوی بیست و سێ بەلای خەڵکی مەدینەوە قەدرە،وە شەوی دواتر-٢٤- شەوی ئێمەیە -واتە بەلای بەصرییەکانەوە شەوی ٢٤ قەدرە٠
ثابت ی البناني و حمید الطویل «رحمهما اللە» خۆیان بۆنخۆش دەکرد و خۆیان دەشۆرد بۆ٢٤ و٢٣ـی مانگی ڕەمەزان .
✦ڕەمەزان بۆ ئەوە هاتووە خۆمان لە هەندێ حەڵاڵ بگرینەوە لەپێناو ڕەزامەندی اللە، ئەی باشە ئەم هەموو غەیبەت و قسەهێنان و بردنە چیە ئەکرێ بەم مانگە!
لەجیاتی خۆ سەرقاڵ کردن بە شتی باشەوە بەڕۆژوویت دێی ئیش و کارت نیە زەمی لایەکی عالەم ئەکەی لە مۆبایلەکەت..
👇🏻بڕوانە:
تابیعی بەڕێز یەحیای کوڕی أبي کثیر «رحمەاللە» فەرموویەتی:
❞پیاو -ئافرەتیش- بەڕۆژوو دەبێ و خۆی دەگرێتەوە لە حەڵاڵ(واتە خواردن و خواردنەوە)
کەچی بەربانگ دەکاتەوە لەسەر شتی حەرام و پیس: گۆشتی براکەی!(واتە غەیبەت و نەمیمە )❝
-[الحلیة لأبي نعیم٦٩/٣]
[ڕۆژوو گرتن هەر نان و ئاو نەخواردن نیە!]
-ابن القیـم«رحمەاللە»فەرموویەتی:
ڕۆژوو بریتیە لە ڕۆژووی ئەندامەکانە لە تاوان، وە ڕۆژووی سکە لە خواردن و خواردنەوە ، جا چۆن خواردن و خواردنەوە ئەگەر بخورێ ڕۆژوە دەبڕن و بەتاڵی دەکەنەوە بەهەمان شێوە تاوانەکانیش ئەجر و پاداشتی ڕۆژوو و ڕۆژوەکە ناهێڵن، تا وای لێدێت دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە هەر بەڕۆژوو نەبوە.
📖-الوابل الصیب٢٧/١
•|🌙
لە طلحةی کوڕی عُبيدِ اللە ،پێغەمبەر ﷺ ئەگەر هیلال-مانگی تازە-ی ببینیایە دەیفەرموو: اللَّهُمَّ أَهِلَّهُ علَيْنَا بِالأَمْنِ والإِيمَانِ، وَالسَّلامَةِ والإِسْلامِ، رَبِّي ورَبُّكَ اللَّه.
- رواه الترمذي|3451
[وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ]
وه ئێوه مهیلتان نهبێ بهلای ستهمكاران و هاوبهشبڕیاردهران و به كردهوهى ئهوان رازى مهبن و بهشداریان مهكهن دوایی ئاگری دۆزهخ ئهتانگرێتهوه ئهو كاته له غهیری خوای گهوره هیچ دۆست و پشتیوانێكتان نابێت كه له ئاگری دۆزهخ بتانپارێزێ و ڕزگارتان بكات، پاشان ئێوه كهس نیه كه سهرتان بخات•
|هـود:113|
وتضيق دنيانا فنحسب أننا
سنموت يأسا أو نموت نحيبا
وإذا بلطف الله يهطل فجأة
يربي من اليبس الفتات قلوبا
قل للذي ملأ التشاؤمُ قلبه
ومضى يضيق حولنا الآفاقا
سر السعادةِ حسن ظنك بالذي
خلق الحياةَ وقسَّم الأرزاقا
☔️💓^^
عەمری کوڕی قەیس’یـش عادەتی وابوو هەر مانگی شەعبان بهاتایە ، ئیتر دوکانی دادەخست و خۆی یەکلایی دەکردووە بۆ قورئان خوێندنەوە.
📚لطائـف المعارف:٣٧٤
-سەلەمەی کوڕی کوهەیل دەفەرمووێ:
جاران دەگوترا: مانگی شەعبان مانگی قورئانخوێنەکانە.
جوانترینی جلـەکانت بپۆشە✨
«ابن عمر لە کاتی دوو جەژنەکەدا جوانترینی جلەکانی دەپۆشی»
-نافع |السنن الکبری البیهقي.
لە کاتی وتاردان دا قسەمەکە!
هەموو جەژنێ قسەی تیا ناکرێ
-واتە لە کاتی وتاردانی نوێژی جەژندا نابێ قسە بکرێ-
-عطاء|مصنف عبدالرزاق|
شەوی ٢٧
زر بن حبيش فەرموویەتی:
«ئەگەر نەفامەکانتان نەئەبوو- کەئەم کارەی ببێت بەفیتنە بۆیان- ئەچووم وەکو بانگ دەستم دەگرت بەگوێمەوە و هاوارم دەکرد کە: شەوی قەدر شەوی بیست و حەوتەمی ڕەمەزانە، ئەو کەسە بۆی گێڕاومەتەوە کە درۆی نەکردووە لەە کەسەی کە درۆی نەکردووە- مەبەستی أبي بن کعب ە کە فەرموودەکەی گێڕاوەتەوە بۆی لەپێغەمبەری خواوە ﷺ-»
صحيح ابن خزيمة(٢١٨٧)📚
سوفیانی ثەوری فەرموویەتی: ڕای خەڵکی مەککە و مەدینە وایە کە شەوی قەدر شەوی بیست و سێیە، هەروەها ڕیوایەت کراوە کە ابن عباس و دایە عائیشە خزم وکەسوکاری خۆیان لەو شەوەدا بە ئاگا دەهێنایەوە بۆ ئەوەی خواپەرستی تێیدا بکەن ،ئەم ڕایە ڕەئی مکحول’یشە.
Читать полностью…🪴♡
داودیی الطائي«رحمەاللە» لە شەواندا دەیفەرموو: خەمی تۆ هەموو خەمێکی لەبیر بردوومەتەوە، کەوتۆتە نێوان من و خەوتنەوە، ئارەزووی دیداری تۆ هەموو خۆشی و چێژێکی لێ وەرگرتومەتەوە، لەنێوان من و خۆشی و ئارەزوەکانمدا بوە بە لەمپەر!
لطائف المعارف|٥١٧
ئەو گـــsearchــەڕانەی کە لە مۆبایلەکەتدا دەیسڕیتەوە تا کەس نەیبینێ ، لای اللە تۆمار کراوە و ئاگایی لێ بوە..💔
پەروەردگاری خۆت مەکە بە کەمترین سەیرکار!
❜تۆ بەڕۆژووی یەکی نیسانی چی!❛
▫️درۆکردن تاوانە و حەڵاڵ نەکراوە لە ڕۆژێکا بەدڵی خۆو درۆ بکەیت و گاڵتە بەخەڵک بکەیت ،چیە ئەمە؟واللە یەکی نیسانە!
دە بڕوانە سەلەف چیان وتوە دەربارەی درۆ و ڕۆژوو :
- تابیعی بەڕێز إبراهیم النخعي«رحمەاللە» فەرموویەتی:
هاوەڵەکانی ابن مسعود دەیانفەرموو: درۆکردن ڕۆژوو دەشکێنێ!*
- وە مجاهد«رحمەاللە» فەرموویەتی :
کێ دەیەوێ ڕۆژوەکەی سەلامەت و پارێزراو بێ-لە بێ پاداشت بونی- با خۆی بەدور بگرێ لە غەیبەت و درۆ.•
—
*مصنف ابن أبي شیبة٨٩٨١
•الزهد لهناد بن السري
«فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ إِنِّى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ»*
-ئینجا بهپهله بهرهو لای خوا بڕۆن بهڕاستی من لهلایهن خواوه ترسێنهرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوه.
✨خاوە خاو مەکە لە ڕێگەی چوون بەرەو ڕەزامەندی اللە!
—
*(الذاريات: ٥٠)
الزهري فەرموویەتی:
«یەک سبحان الله لە ڕەمەزاندا خێری زیاترە لە هەزار سبحان الله لە غەیری ڕەمەزندا- لەمانگەکانی تردا-»
فضائل رمضان لابن أبي الدنيا(٢٣)📚
..✨..🌙
مانـــگی ڕەمەزانتان پیرۆزبێ
و خوای پەروەردگار بیکاتە مانگی پاکبونەوەی تاوان
و گوناهمان و بەرەکەت بخاتە کات و ساتمان
هەتا زیاتر تاعەت و گوێڕایەڵی ئەو بکەین
کاتە پڕ خێرەکانتان بە شتی بێ مانا و بێ سود بەزایەع مەدەن
و هەتا ئەتوانن عیبادەت بکەن و بکەونە پێشبرکێی یەکتر
لەبەرامبەر بەدەستهێنانی بەهەشت و ڕەزامەندی اللە تعالىٰ
وە یەکتر ئاگاداربکەنەوە لە خێرەکان و دەستی یەکتر بگرن بەرەو
زیاتر خواپەرستی و کردەوەکانتان با پڕ ئیخلاص بێ
و شوێنکەوتەی رسول اللە«صلی اللەعلیەوسلمـ» بن.
نهێنی دڵخۆشی باشی گومانبردنە بەو ذاتەی
ژیانی دروستکردوە و ڕزقەکانی بەشکردوە”)
—
هەتا لە ناخەوە خۆت باش نەکەی و گومانەکانت باش نەکەی بە رەبی خۆت ،چاوەڕێی ئەوە مەکە ژیان و دەوروبەرت باشبن!
عەزیزم گومانی باشیش لە بیرکردنەوەی باش و سیقەی تەواوتی پەیدا دەبێ 💓
📌بومەلەرزە دوعای تایبەتی نییە
👈🏻ئەم دوعایەی بڵاودەکرێتەوە: اللَّهُمَّ إِنِّي أسْألُكَ خَيْرَهَا، وخَيْرَ مَا فِيْهَا، وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، و أعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا، وَشَرِّ مَا فِيْهَا، وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ.
🔘ئەمە نزای با یە نەک بومەلەرزە!
-حەبیبی کوڕی ئەبوسابت هەرکاتێ مانگی شەعبان بهاتایە دەیفەرموو: ئەمە مانگی قورئانخوێنەکـانە.
Читать полностью…