🔖𝐑𝐄𝐌𝐈𝐍𝐃𝐄𝐑𝐒 |❤️🔥
تاقیکردنەوەی ناوگۆڕ قورسترین تاقیکردنەوەیە!
ئەوەی تیایا دەرنەچێ بەرەو ئاگـ🔥ــر دەچێ نەک خولی دووەم..
- تاوانەکانت ڕۆژانە بسڕەوە🩵
رسول اللە «صلی اللەعلیەوسلمـ»فەرموویەتی: ئەوەی بڵێت: سبحان اللە و بحمدە لە ڕۆژێکا ســـ١٠٠ــەد جار ،ئەوا تاوانەکانی هەڵدەوەرێن ئەگەر بە ئەندازەیی کەفی دەریاش بن.
[ئاسانترین کردەوەیە خۆتی لێ بەش مەکە🌱]
موسا«علیەالسلام» فەرموویەتی: ئەی پەروەردگارم خۆشەویسترینی بەندەکان بەلای تۆوە کێیە؟
اللە فەرموویەتی: ئەوەی زۆرترین زیکر و یادم دەکات.
🏷️•الجامع لابن وهب١٣١٨
~❤️🩹:)
[فصبـر جميل]
هەموو ئەوەی لەدەستت چوو لەڕابردوو
لە بەخششەکان و تواناکان
لە سات و ڕۆژەکان
لە هاوەڵ و پەیوەندیەکان
لە دڵخۆشی و پێکەنینەکان
تەنها ئومێد بوونت بەخودا بۆت دەگەڕێنێتەوە کاتێ یەعقوب ئاسا دەڵێی: « عسـی الله أن يأتيني بهم جميعاً»
ئارامگریەکەت بە گومانی باش بەپەروەردگاری خۆت بپێچەرەوە
گومانت نەبێ ئەوەی لەدەستت چووە بەباشترین شێوە بۆت دەگەڕێتەوە!•
فێرکردنی بیروباوەڕی ئیسلامی بۆ منداڵان | ئاستی یەکەم
هەموو کەسێکی ئەهلی سوننە بۆی هەیە چاپی بکات و بەکاری بهێنێت
لێرەوە دایگرە
/channel/Aldrws/1820
ئەگەر ڕۆژی جمعة بوو نەکەی وازبهێنی لەهەزار سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر«صلی اللەعلیەوسلمـ»
🤍..
-ابن مسعود|حلیة الأولیاء٢٣٧/٨
~🌳
«خۆشیەکان بە خۆشی بەدەست نایەن؛هیلاک بە»
مەحاڵــــــە! هۆز و دەستە و تاقمێک گەشتبنە هەوارگەیەک ،مەگەر پاش بەردەوامبوون لەڕێگای دورودرێژ
وە تێنەپەڕن بەرەو بارەگای ئاسودەیی ،مەگەر بەسەر پردی شەکەتی و ماندووبوندا نەبێت!
-ابن القیمـ «رحمەاللە»| بدائع الفوائـد١١٨٧/٣
•|🗝️🌸
ڕزق و ڕۆزی تۆ هی اللە ئەگەرچی بەندەیەک بیهێنێ بیخەتە نێو لەپی دەستیشتەوە!
ئێمە لەسەر زەوی وا لە ڕزق تێگەیەنراوین کە ئەوەیە کە ساحێب ئیشەکە ئەیدا پێمان ؛یان کەسێ پێمان دەبەخشێ
بیرمان چۆتەوە کێ سەرەتا بەخشیویەتی و کێ نوسیویەتی و کێ دایناوە
نمونەی هەرە بەرز هەر بۆ اللەیە، دەچیتە کۆمپانیایەک کە بەڕێوبەری بەشی داراییی هەیە کەسێ هەیە هەموو سەری مانگێک مەعاشەکە ئەدات بە تۆ ؛بەس پارەکە هی خۆی نیە! تەنها ئەیگەیەنێ
خاوەن پارەکە ئەوەیە کە ئەو بەڕێوبەرە داراییەی داناوە تا پارەکە لەوەوە بگەیەنێ بە تۆ
ژیانیش ڕێک بەو شێوەیە:)✨
اللە ئەو کەسەی کە پارە ئەدات بە تۆ کردویەتی بە هۆکارێک نەک خاوەنی بێ
جـــا قەت مەترسە لە ڕزق چونکە مرۆڤەکان خاوەنی نین
قەت سەرشۆڕ مەکە بۆ ڕزقێ کە خوا پێی خۆش نیە دەی لەبەر ئەوەی ساحێبی ئەسڵی ڕزقەکە توڕە نەکەی و لەدەستی نەدەی بە شتانێکی کەم و نەماوە..
🏷️هەمومان شتانێکی دنیای هەیە لە دڵمان لەوانەیە بە خۆمان حل نەکرێ زۆۆۆۆریش حەزمان لێی بێ و نەبێ ؛بەس سێرەکەی کەسانێ هەیانە و حەزەکەی یارمەتیت بدەن
ئەها ئا لەو ساتە متمانە بەیەک تاقە مرۆڤیش نەکەی! نەکەی خۆت بدەیتە دەست نەفست و متمانەت لە اللە وە بگۆڕی بۆ مرۆڤێ چونکە بەخوا ئئەدرێیتە دەست ئەو کەسە
لە پاشای پاشاکانەوە ڕائەکەی بۆ ژێر سایەی بەندەیەکی بێ دەسەڵات بەرامبەر خۆشی!
پێش ئەوەی دڵت بۆ لای هەرکەسێ بروات بۆ یارمەتی؛سەرەتا و کۆتایت با داواکردن بێ لە اللە و بەس! ئەڵێی بیرت چوە🥺 خەریکە مامەڵە لەگەڵ کێ دا ئەکەی
بیرت بێ موسڵمان : ﴿ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴾
والسلامــ.🤍
•|💚🪨..
«ئایا نهتبینیووه که به ڕاستی ههرچی و ههرکهس له ئاسمانهکان و زهویدا ههیه، تهسبیحات و ستایشی خوا دهکهن، ههروهها باڵندهکانیش له کاتێکدا پۆل پۆل (به ئاسماندا دهفڕن) ههر ههموویان ستایش و پهرستش و تهسبیحاتی خۆیان زانیووه، خوایش ههمیشه زانایه بهوهی که دهیکهن.»
✉️: باڵندەکان دێن و ئەڕۆن زیکر ئەکەن، ئەی مرۆڤ چ شتێکە وا تۆی دابڕیوە لە کاروانی زیکرخوێنان!
دونیا ئاوا دڵی داگیر کردوی کە زیندەوەرانی تر پێش تۆ بکەون لە زیکر و یادی اللە دا!
بڵــێ : لاحول ولا قوة إلا باللە••
چونکە ئەوە گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی بەهەشتـ✨🤍
-رسول اللە«صلی اللەعلیەوسلمـ» بۆ عبداللەی کوڕی قیس | البخاري:٦٣٨٤
هەندێ لوتــفی ئیلاهی هەن لەسەر شێوەی لەبیر چوونەوەن!
وەک لەبیرچونەوەی قسەیەک، کردەوەیەک،بەروارێک،کەسێـک..🍃
سوپاس بۆ اللە کە هێز و توانای پێ بەخشین بۆ بەڕۆژووبون و تاعەتی ئەم مانگە پیرۆزە
یا اللە نەیکەیتە کۆتا ڕەمەزانی تەمەنمان و کردەوەکانمانت قبوڵ فەرمووبێت و لەو کەسانە بوبین کە ئەم مانگە پارێزران لە ئاگری دۆزەخ
جەژن بۆ خۆشی دەربڕینە نەک خەفەت خواردن بۆ هەر شتێ بێ بۆیە دڵخۆشبن و لە گوێڕایەڵی خوای پەروەردگار دەرمەچن و جەژن مەکەنە ڕۆژی تاوان و گوناهـ
ئێمە لە ڕەمەزان دەردەچین و دەچینە مانگێکی تری اللە نەک لە ئیسلام دەربچین🩷🌱.
سبحـان اللە وبحمدە
سبحان اللە العظیمـ
💛••
هیچمان لێ کەم نابێتەوە بەدەم ئیشەوە بەدەم مۆبایلەکانمان زمانم نەوەستێ لەیادی اللە؛بگرە گەشەی پێ دەکەین 🌿
سات بە ساتی تەمەنت گەوهەرێکە کە دوبارە نابێتەوە
🔑ئەگەر دڵ و مێشکت هیلاکە بە دنیاوە با زمانت پاراو بێ بۆ زیکری خودا بەڵکو ئارامی ببێ بە میوانی تەمەنت و بەفیڕۆ نەچوونی ساتەبەنرخەکانت
«اللە ئەوانی خۆش دەوێ و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت»
ئەو ئایەتە چەند جوانە💕
سەرەتا خودا ئەوانی خۆش دەوێ ئینجا ئەو بەندانە خودای خۆیان خۆشدەوێت؛ جا ئەبێ لە خۆشەویستی خودا بۆ بەندەکەی جوانتر هەبێ!
سەیر نیە بەندەیەکی هەژار خودای خۆی خۆشبوێ؛ بەڵام چ نیعمەتێکە خودا بەندەیەکی لاوازی خۆی خۆشبوێ✨
بیر بکەرەوە خودا بەو گەورەیی خۆیی خۆشی دەوێی:’)
اللهمـ خۆشەویستی خۆت ؛ وە خۆشەویستی خۆت؛ وە خۆشەویستی خۆتمـ پێ ببەخشە🤍.
«ئـەوەی یەکـ سەڵاوات لەسەر من بدات
خوای گەورە دە سەڵاواتی لەسەر ئەدات»
پێغەمبەری خودا|صلی اللەعلیەوسلمـ|
—
یەک چاکە بە دە بێ؛ تۆ بیڵێی و خودا جوابت بداتەوە لەوە باشتر وچاکترتان بینیوە! ڕۆژی جمعةیە زمان پاراوبـن بە سەڵاوات دان لەسەر رسول اللە|صلی اللەعلیەوسلمـ|
~🤎
~⌛️••
[چ فائیدەیەکی هەیە!]
سودی وشەی« من لەگەڵتم» چیە کاتێ کە من چاک بومەتەوە لە ئازارەکەم!
سودی «خۆشم دەوێی» چییە کە کەموکورتیەکانم قبوڵ ناکەی!
سود چیە لە وتنی«ببورە» دوای هەفتەیەک لە دابڕان و ناکۆکی..!
تۆ بڵێ سودی چییە کە پێم بڵێی «شانازیت پێوە دەکەم» لەکاتێکا لە سەرکەوتنەکانم لەگەڵم نیت
لەکۆتاییا دەڵێم سودی چیە بڵێیت
« فرمێسکەکانت دەمکوژن» لە پاش ئەوەی وازت لە خەم وخەفەت هێنا کە بمخۆن و فرمێسک بڕێژمـ..
هیچ سودێک لە وشەساردەکان نییە لەکاتێکا کە لە کاتی خۆیاندا نەهاتون و نایەن .
بەرهەمەکانی صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر«ﷺ»:
١-دە دەرەجە بەرز دەبێتەوە
٢-لەلایەن خودای پەروەردگارەوە ١٠صەڵاوات لەسەر ئەو کەسەئەدرێ کە یەکجار صەڵاواتی لەسەر پێغەمبەر داوە
٣-دە چاکـەی بۆ دەنوسرێ
٤-دە خراپەی لێ دەسڕێتەوە
٥- ئومێد دەکرێ وەڵامی دوعای ئەو کەسە بدرێتەوە کە پێش دوعا صەڵاوات دەدات
٦-هۆکارێکە بۆ شەفاعەتی رسول اللەﷺ
٧-هۆکاری لێخۆشبوونی تاوانە
٨- هۆکارە بۆ نزیک بونەوە لە پێغەمبەر ﷺ لە ڕۆژی قیامەتدا
٩- وەک خێرکردن وایە بۆ کارە ناڕەحەتەکان-ناڕەحەتی ئاسان دەکات-
١٠-هۆکارە بۆ جێبەجێ بونی داواکاریەکان
١١- زەکات و پاکبونەوەیە بۆ ئەو کەسەی صەڵاوات دەدات
١٢-هۆکاری مژدە پێدانی بەندەیە بە بەهەشت پێش مردنی
١٣- هۆکاری ڕزگاربوونە لە ناڕەحەتی قیامەت
١٤-هۆکاری وەڵامدانەوەی پێغەمبەرە ﷺ بۆ ئەو کەسەی صەڵاواتی لەسەر دەدات
١٥- هۆکارە بۆ ئەوەی ئەو کەسەی شتی بیر چوە بیری بکەوێتەوە
١٦-هۆکارە بۆ نەمانی هەژاری
١٧-ساحێبەکەی دەخاتە سەر ڕێگەی بەهەشت
١٨-هۆکاری بەرەکەتە بۆ ساحێبەکەی لە کار و تەمەن و هۆکاری چاکبونەیەتی
١٩-هۆکارە بۆ پاکبوونی مەجلیسەکان و لە ڕۆژی دوایدا پەشیمان نایەتە سەر ئەهلی صەڵاوات
٢٠-هۆکارێکە بۆ بەدەست هێنانی ڕەحمەتی اللە•
-ابن القیمـ«رحمـە اللە» -📚جلاء الافهام
«ئەگەر دوو ڕکعاتیش بێ!»
نوێژ بکەن لە کاتی سێیەکی شەودا ئەگەر دوو ڕکعاتیش بێت؛چونکە نوێژ لە سێیەکی شەودا تاوانەکان دەسڕێتەوە ، وە بەشکۆترین کاری پیاوچاکانە
📌محمدی کوڕی طلحةی کوڕی مصرف لەباسی باوکیدا
📖التجهد و القیام -ابن ابي الدنیا٢٤٠
•|🌱🫀..
ڕازی بوون بەوەی اللە پێداویی؛ئەتکا بە دەوڵەمەندترین کەس!
موسی«علیەالسلام» فەرموویەتی : ئەی پەروەردگار کام بەندەیەت دەوڵەمەنترینە؟
اللە فەرموویەتی: ئەوەی ڕازییە بەوەی پێیدراوە .
📕-الجامع لابن وهب١٣١٨
رَبَّنَا وَٱجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ (البقرة: ١٢٨)
-خوایه ههر دووکمان بکه به فهرمانبهری خۆت وه لهنهوهشمان گهلێک بکه بهفهرمانبهری خۆت وه ڕێگاکانی خوا پهرستیمان نیشان بده وه پهشییمانی مان گییرابکه بهڕاستی ههرتۆی گییراکهری پهشییمانی و میهرهبان.
——✨🖤
ئەی پەروەردگارمـ ئێمەش هەمان دوعای باوکمان ئیبڕاهیمـ دەکەین دەسا لێمان قبوڵ بفەرموون بەڕاستی تۆ بیسەری نزایت🌿•
ئەی مرۆڤ !
تۆ ئەگەر ڕێزی خۆت لابێت ، بەتاوان سوکایەتی بە خۆت ناکەیت!
تۆ بژاردەت نێو دروستکراوەکانی خودای گەورەیی
بەهەشت بۆ تۆ سازکراوە و بۆ تۆ ئامادەکراوە، ئەگەر لە خوا بترسی بەهەشتت بۆ دەبێت
دونیاش بۆ ئیبلیس و شوێنکەوتوەکانی ئیبلیسە،بۆیە تا کۆتایی دونیا هەر دەمێنیتەوە و نامرێ
دەی بەوە ڕازی دەبی پشت لە بەشە بەهەشتەکەی خۆت بکەی و داوای بەشەکەی ئیبلیس بکەی؟ بۆ دەتەوێ سبەی لەگەڵ ئیبلیسدا لەئاگردا بی؟
خوای گەورە بۆ شەیتانی لەبەهەشت دەرکرد، لەبەر تۆ بوو!
چونکە سەجدەی ڕێزی بۆ بابەگەورەی تۆ نەبرد
خوای گەورە دەیەوێ تۆ لێیەوە نزیک بیت، دەیەوێ تۆ دۆستی بیت، بۆ دژایەتی خوای گەورە دەکەیت و دەبیتە دۆستی ئیبلیس.؟!
-ابن رجب الحنبلي|لطائف المعارف٤٩٨
|••🎈✨
اللَّهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا
اللَّهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا
اللَّهُ أَكْبَرُ وَأَجَلُّ
اللَّهُ أَكْبَرُ وَلِلَّهِ الْحَمْدُ