ئاگاداری یەکتربن
خاک شتێک ببات نایداتەوە•••!
تا لەژیانن و لێک نزیکن قەدری یەکتر بزانن دڵی یەک مەشکێنن با حەسرەتی دیتن وقسەکردن لەگەڵ ئازیزانتان نەبێتە گرێی دڵتان
ئاخر لەپاش کۆچی ئازیزان گریان ودەربڕینی خۆشەویستی و بیرکردن بەهایەکی نیە ....
بۆنکردنی خۆڵی سەرگۆڕەکەیی هیچ ئارامیەک نادا بەدڵ ....
تا لەژیانن خۆشەویستی ببەخشن ...
ڕێزلێک بنێن
@prdirayan
ڪاتێك ڪەسێڪ پێت ئەڵێ دڵ تەنگم
پشت گوێی مەخە، "ئاخر مرۆڤ"
بە هەمـوو ڪەسێك ناڵێت دڵ تەنگم و حاڵم باش نیە.!!
"لە تەنهایەوە"
@prdirayan
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ :
باشترین چاڪەکاری پێڪهێنانەوەو ئاشتڪردنەوەی بەینی نێوان دوو ئیماندارە ڪە دابڕان و لێك عاجز بوون ڪەوتۆتە نێوانیانەوە.
@prdirayan
|السِّلْسِلَة الصَّحِيحَة : ( 2639 ).
یەڪێك لە خۆشویستراوانی خۆشەویست ﷺ
بۆنی خۆش ( عەتر ) :
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ : “ لە دونیادا بۆنی خۆش ( عەتر )ـم لا خۆشەویست ڪراوە. ١
بۆیە بۆنی خۆشی خۆشویستوە ﷺ لەبەرئەوەی موناجاتی فریشتەکانی دەڪرد و ئەوانیش بۆنی خۆشیان پێخۆشبووە، هەروەها ئەم خۆشویستنە سەرچاوە دەگرێ لە هاوسەنگی میزاج و ڪەماڵی بوون، ئەویش ﷺ لە ڕووی میزاجەوە زۆر هاوسەنگ بووە و کامڵترینی مرۆڤەکانیش بووە. ٢
@prdirayan
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- أحمد : ١٢٢٩٣ ، والنسائي : ٣٩٣٩ ، وحسنە صعیب الأرناؤوط
٢- بڕوانە : حاشیە السندي علی النسائي
گاڵتە بەکەس مەکە
کەس مەشکێنە
عەیب و حاڵی خەڵك باس مەکە
تۆ نازانی بەیانی حاڵت چی بەسەردێت.
ئەوەش بزانە چۆن بیت لەگەڵ خەڵك ، خوای گەورە وادەبێت لەگەڵت
رحم بەخڵك بکەی خوا رحمت پێ دەکات
عەیب و نیهنی خڵك ستربکەی ، خوای گەورە سترت دەکات
خەڵك دڵ خۆش بکەی خوا دڵ خۆشت دەکات.
@prdirayan
هەرچەندە بگەڕێیت و گەشت بکەیت و سەردانی شوێنی دڵگیر بکەیت دیندار نەبیت تامی لێناکەیت ..
@prdirayan
ئەوە لە سۆزو بەزەیی و دڵسۆزیە کەسێک عەیبەو کەم و کورتیەکانی خۆتت پێ نیشان بدات و ئامۆژگاری چاکەت بکات و ڕێگای ڕاستت پێ پیشان بدات تۆش زۆر بە سینە فراوانیەوە قبوڵی بکەو نکۆڵی لێمەکە .
@prdirayan
کاتێک منداڵ پێڵاوی گەورەکان دەکاتە پێی، نە ھەنگاوەکانی زیاد دەکات،
نە_ڕۆشتنی خێرا دەکات !!!
بەڵکو تەنھا کێشە بۆ ھەنگاوە ئاساییەکانی خۆی دروست دەکات...
لەبەر ئەمە، نە کەسایەتی گەورەتر لەخۆت بپۆشە، نە لە تەمەنی گەورەتر لە خۆشت گوفتار و ڕەفتار بکە ...
ساده به و بيگونجينه جله كانت نا بەڵکو قسه كانت له گه ل كرداره كانت
=====
@prdirayan
شەوتان پڕ خێر و بەرەكەت
نازانم ئـیستا ماندووی یاخود ئـیسراحەت وە ناشزانم ئـیستا ئـێوە لەچی حاڵ و بارێكدان، بەڵام شتێكتان پی ئـەڵێم، خراپەكاری تا سەر بۆ هیچ كەس بەردەوام نابێت، بۆیە هەوڵمەدە خراپ بیت لەگەڵ كەسدا، چونكە هێڵی خۆی هەیە كە گەشتی پێی ئـیتر سزات خودا ئـەیدات.
ئـێوەش ئـەوەندە خۆتان ماندوو مەكەن و خەم مەخۆن خوای گەورە بەقەدەر كێشی مێروولەیەك حەقی كەس نافەوتێنێ تۆ خەمی ئـەوەتە تۆی بیرنەبێت؟؟ تە نهابڵێ حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل
شتێکت پێ دەڵێم جوان لێی تێبگە•
هەموو کەس کێشــەی هەیە
هەموو کەس خەمی هەیە
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە دونیا لە خۆت تێك بدەی، تێبگە خـــودا خەمێك ناخاتە سەر شانت گەر نەتوانی هەڵــی بگریت، بــاوه ڕبکە خـــۆم هه ندیک جار لێم تێکچووە خەم بۆ کامە دەردم بخۆم، بەڵام هەر ئە م ووت هەموو شتێك باش دەبێ ئاوا
تا ئێســــتام هێناوە، هەر واش بەردەوام دەبـــم.
دۆستی من
ھەمیشە لەم دونیایەدا ئەو شتانە روو دەدەن کە خواستی ئێمە نین،
کەواتە دونیا جێگای ھاتنەدی ئاواتەکانمان نیە، ھیچ کەسێکیش نیە ھاتبێتە دونیا و دونیای بەجێ ھێشتبێ وە ھەموو ئاواتەکانی ھاتبێتە دی.
لە رۆژە ناخۆشەکانی ژیانتا سپڵە و بێ وەفا مەبە بەرانبەر رۆژە خۆشەکان، لە رۆژە خۆشەکانیش لە خۆ بایی مەبە و ھەلمەشاخێ، دوور نیە رۆژگارە تالەکان دیسان بێنەوە.
بزانە ژیان تێکەلەیەکە لە ھەموو شتەکان، دەبێ ھەموویت قبول بێ، ئینجا دەتوانی بە سەرکەوتویی ژیان بگوزەرێنی.
@prdirayan
کاتێک کوێرانە متمانە بە کەسێک دەکەی ئەو کەسە دەیسەلمێنێت کە تۆ بەڕاستی کوێریت .
@prdirayan
لێـیان پرسـی بۆچـی ڕەتـت کـردەوە..؟
ئافرەتەکە وتی: زۆر هەژارە جگە لە پارە هیچی تری نییە…
@prdirayan
هەندێک جار خودا مەحرومت دەکات
بو ئەوەی مەجبوری خویت بکات،،
مەجبور بوونیش بە خودا واتا کردنەوەی
دەرگای موحیبەتی خوی بەروتدا،،
@prdirayan
لە "دڵ" تـەنـگـــیدا جیاوازی لە نێوان پیاو و ئافرەت نـیـیە
تــەنـیـا ..
پیاو بە دڵ دەگــــری ؛ بەڵام ئافــرەت بەچـــــــــاو
@prdirayan
« ڕەنگــە »
الله بــەم زووانـە
سەرمان بسوڕمێنێت بەو شتەی
ڪە هـیـوای بـۆ دەخـوازین😊
@prdirayan
پەنجەرەکە بکەرەوە ، چێژ وەربگرە لەم هەوا دڵگیرە باراناوییە ، خۆشبەختانە ، باران میراتیی باوکی کەس نییە..!
@prdirayan
قَالَ اللّٰهُ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ : ( إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَـٰۤىِٕڪَتَهُۥ یُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِیِّۚ یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَیۡهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسۡلِیمًا ) سُورَةُ الأَحۡزَابِ : ٥٦
بهڕاستی خواو فریشتهڪانی ( سەڵاوات ) دهدهن لهسهر پێغهمبهر ( ﷺ ) ، ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه ئێوهش سەڵاواتـی لهسهر بدهن و بهردهوام یادی خێری بڪهن.
اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلَّم عَلَی نَبِیَّنَا مُحَمَّد
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، ڪَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، ڪَمَا بَارَڪْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
@korikhak
بێـدەنگی چـەنـد ڕازت زۆرە !
هـەندێ کات بـێدەنگ ئەبیت!
چونکە ئەوەندە ڕەنجاویت ناتەوێ!
قسەیەک بکەییت
هـەنـدێ جار بێدەنـگ ئەبیت چونکـە لەڕاسـتیا قـسەیـەکت نیە بۆ ووتـن هـەندێ جار بێدەنگی گلەییە .!
هـەنـدێ جارچـاوەڕوانیـە.
هـەنـدێ جار ڕازی بوونە.
هـەندێ جـار بێ هیواییە لەئاسـت ناحەقیەکان و کەسـەکان.
بەڵام زۆرجار.
بێدەنگـی بۆئـەوەیە هـیچ ووشیـەک نیـە بتوانێ ئـەوخەمـەی لەدڵتایـە وەک خـۆی وەسـفی بکـەیـت !!!
@prdirayan
ئـەگەر دایڪو باوڪت
لێت ڕازی بنوو
هاوسەرێڪی باشت هەبوو
ئەوڪاتە ژیان بە نانی ڕەقیشەوە هەر جــــوانە
@prdirayan
هەردووکیان لەھەمان باڵەخانە ئەژین
بەڵام ڕوانینی ھەریەکێکیان بۆ ژیان شتێکی ترە.!🍃🖤
@prdirayan
ڕزق تەنها ماڵ وسامان وخواردن نییە...
🍀هاوڕێی چاڪ وپاڪ ڕزقێڪی گەورەیە هەموو ڪەس نیەتی...
☘ئارامی دڵ ودەروون ومورتاحی ڕۆح بە عەبدایەتی مەعبودی حەق ڕزقێڪی گەورەیە وڪۆیلە وعەبدی خواگەلە بەتاڵەڪانی تر لێی بێبەشن...
🌿ئیش وپاروی حەڵاڵ وخەوێڪی ئارامی شەوان ڕزقێڪە زۆر ڪەس تامەزرۆی دەڪەن...
🍀ڕوانینی چاوەڪانت بۆ دەشت ودەر وجوانی ئاسمانەڪان وخەلقی خالق نیعمەت وڕزقێڪی گرنگە زۆرێڪ لە بێ چاویاندا تامەزرۆی تەنها دیدەنیەڪین...
🌼گرنگی وسۆزی ڪەسێڪی نزیڪت بۆت نیعمەتێڪی ناوازەیە زۆرێڪ پێیان نەدراوە...
🍃بیستنی دەنگی پێڪەنینی منداڵەڪەت نیعمەتێڪە ئاواتی دڵی هەزاران ڪەسە...
🌱دیدار وزیارەت وماچی دەستەڪانی دایڪ وباوڪت نیعمەتێڪە زۆرێڪ لە دەستیان داوە...
ئەگەر بمانەوێت نیعمەتەڪانی پەروەردگار بژمێرین وباسی بڪەین تەمەن ڪۆتایی دێت هێشتا لە سەرەتای باس وژماردنیدا خۆمان دەبینینەوە...
@prdirayan
واز لــە جــــوانی بـھـێـنـن ...
ڪەمـێـك لــەو ڪـەســە نــزیڪبە ڪـــە ´ئــــەهـلـی پــــەروەردگــــــــاࢪە`
@prdirayan
«هیچ سەیر و نامۆ نییە ئەگەر خۆشمبووێیت
چونکە بەندەیەکی لاواز و بێ دەسەڵاتم
بەڵام سەیرە تۆ خۆشتدەوێم
لەکاتێکدا پادشای پادشاکانیت..»
@prdirayan
لەهەر کەسێک دوور بکەویتەوە، دەتوانی بەکەسێکی تر قەرەبووی نەبوونی بکەیتەوە.
تەنها خودا نەبێت، گەر لێی دوور بکەویتەوە بەهیچ کەس دووری ئەو قەرەبوو ناکرێتەوە
@korikhak
مرۆڤی "زمان شیرین و زمان خاوێن"
پێویستی بە ڕوخسەت وەر گرتن نییە بۆ چونە ژوورەوەی نـاو "دڵەکـان" .
@prdirayan
پـاداشـتـی کـەسی نـەرم و نــیــان
پـێـغـەمـبـەری خودا ﷺ دەفـەرمـوێـت:
" هەرکەسێک ئاسان و لەسەرخۆ و نەرمو نیان بێت لەگەڵ خەڵکێدا ، ئەوا خوای گەورە ئەو کەسە لەسەر ئاگر حەرام دەکات و بە ئاگری دۆزەخ نایسوتێنێت "
@prdirayan
البیهقی والحاکم، صحیح الجامع
لە دەمەقاڵەی هاوسەراندا چ جیاوازیەک هەیە بزانرێت خەتای کێیە وکامیان لەسەر حەقە؟!
ئەوان ئیتر "هاوسەر" نین، بەڵکو "هاوشەڕ"ن.
"هاوشەڕ" یش تەنها سێ نوکتە و خاڵی لە "هاوسەر" زیاترە.
ئەو خاڵانەش بەم پاک کەرەوانەی خوارەوە دەسڕێنەوە..
1️⃣ هاوبیری.
2️⃣یەکترپۆشی.
3️⃣چاوپۆشی.
@prdirayan