من و تۆ
تەمەنێکم بەدیار چاوەڕوانی بەڕێکردو هەزاران تاڵەموی سەرم سپیکرد، هەرنەهاتی، لاپەڕەکانی دەفتەری پڕ خەفەتی ژیانم پڕی شیعرو خەم و هەناسەو فرمێسکبوون، کەچی تۆ هەرنەهاتی، هێندە سەیری ئەو تولە ڕێیە پڕ یادگاریەمکرد، بست بەبست و هەنگاو بەهەنگاویم لەبەرکرد، هێندە سەیری ئاسمان و هەورو ئەستێرەو زریان و بەفرمکرد، سپی هەڵگەڕام و دەمارەکانی دڵی چاوەڕوانیم ڕەقبوون، هێندە سەیری پێ دەشت و شاخ و گردو ڕوبارەکانمکرد، دڵم بوو بە ئۆقیانوسێک لەخەم و نەخشەیەک لەخوێن و کتێبێک لە چاوەڕوانی، کەچی تۆ هەرنەهاتی!
من ئێستا نازانم بۆ بیرت لێ ئەکەمەوە هەموو کات
بەخۆم ئەڵێم تەواو ئیتر بیری لێ ناکەمەوە لەکاتێکدا
لەگەڵ گۆرانیەک یان تێکستێک هەر تۆزێک باسی تەنیای بکات بیرم لای تۆیە هەندێک کات خەیاڵم ئەڕوات و
ئەو ڕۆژانم بیر دێتەوە کە لەگەڵم بووی خەندەیەکی بچوک دێتە سەر ڕوخسارم و قورگم پڕ دەبێت لە گریان لە کاتێکدا ئێستا نازانم کەس لە ژیانت هەیە یاخوود نا
بەڵام من لێرە هەر لەسەر بەڵێنەکەی خۆمم
بگەڕێوە ناکرێ نەبونیت وا شاری دڵم ئەسوتێنێت💔.
٣ ساڵی نەبوونیت پیرۆز دڵبەر..
پەیوەندیم لەگەڵ دەوام وەکو ئەو پیاوو و ژنەیە
کەیەکتریان ناوێت بەس لەبەر منداڵ ماونەتەوە..