«بەفیڕۆدانی کات، لە مردن خراپترە؛ چونکە بەفیڕۆدانی کات: لە خودا و دواڕۆژ داتدەبڕێت! بەڵام مردن تەنیا لە دونیا و دونیانشینان داتدەبڕێت.»
ئیبن قەییم، ئاوێتەی دڵ (الفوائد)
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بیرم سادەتر ئەبێ زیاتر و زیاتر هیچێتی ئەم دونیام بۆ دەرەکەوێ ئەوەی کە مانگێ لەمەوپێش خەمم لێئەخوارد لێ نەدەگەڕا خەوێکی ئیسراحەت بکەم ئێستە بەپێکەنینەوە باسی ئەکەم..زیاتر و زیاتر ساویلکەیی خۆم ئەبینم بۆ ئەو بیرانەی کە ئەمکردەوە..وە ڕۆژێک دێ کە ئەمرم و هەموو دنیا لەبەرچاوم ئەبێتە ساتێک لە ساویلکەیی و پوچی هەموو سەرقاڵی و خەموو و هەوڵەکان بۆ دونیا ئەبێتە گێلێتییەکی بێ مانا...ئێمە زۆر مەشغوڵین لە حەقیقەت
Читать полностью…🌱خۆ دەزانمـــ.
قهدهرهكانی الله ههمووی خێره ههتا
ئهوهی كه دڵ تهنگیشت بكات ...
#صبر
۪
خەیاڵی پوچی دونیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە،
قیامەت هەرمەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم.
_ اللهُّم لا تجعل الدُنيا أكبر همنا 🤲🏻
ڕۆژی عەرەفە .!
بە فیڕۆی مەیە بە کڕێنی پێداویستیەکانی جەژن، بە فیڕۆی مەیە بە پاک کردنەوەی ماڵ و قسە کردن بە موبایڵ ، ئەو رۆژە خودای گەورە دێتە ئاسمانی دونیاوە ، ڕەحمەت و لێ خۆشبوونی زۆر دەبێت .!
ئەوەی دەیەوێت دل و سینەی
روشەنبکاتەوە با زور صلاوات
بنێرێت بو سەروەرمان محمد ﷺ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ،
الله أكبر، الله أكبر، الله اكبر.
لا إلــه إلا الله، الله أكــبر .
الله أكبـــر، ولله الـــحمد .
نۆمینەی حاجیان
صیام ایام ذو الحجە
دووشەم 2023/6/19
سێشەم 2023/6/20
چوارشەم 2023/6/21
پێنج شەم 2023/6/22
جومعە 2023/6/23
شەمە 2023/6/24
یەک شەم 2023/6/25
دوو شەم 2023/6/26
سێ شەم : عرفە ➳ 2023/6/27
ڕۆژووی نۆمینەی حاجیان ئەو خێرە لەدەس مەدەن
پێغمبەر ﷺ لەم دەشەوەداچی دەکرد ؟
دایکی ئیمانداران عائیشە -خوای گەورە لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا (عليه الصلاة والسلام) کاتێک كه دهگهیشت به دهشهوی كۆتایی ئهوه شهوهكانی زیندوو دهكردهوه به عیبادهتكردن خوا پهرستی وه خێزانهكانی ههڵ دهسان و خۆی ماندوو دهكرد و پشتێنی لێ قایم دهكرد.
خوای گەورە دەفەرموێت: (فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ) [الدخان].
واته : لهم شهوهدا كه شهوی قهدره ههموو كارێكی موحكهم و دامهزراوو كاربهجێ تێیدا یهكلایی و ڕوون دهكرێتهوه، واته: له ماوهی ساڵێكدا چی ڕوو دهدات له رزق و رۆزی و ئهجهل و ئهوهی كه روو دهدات
فریشتەکان بە ژمارەیەک دادەبەزن کە ناتوانرێت بژمێردرێن و نەخەیاڵیان بۆ بکرێت
خوای گەورە دهفەرموێت: ﴿ تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ ﴾ (القدر)
واته : لهو شهوهدا مهلائیكهت دا ئهبهزن وهكو پێغهمبهرى خوا - صلی الله علیه وسلم - دهفهرموێت: (ژمارهی ئهو مهلائیكهتانهى كه لهو شهوهدا دا ئهبهزن زیاتره له ژمارهی ورده بهردهكان) ورده بهردو ورده زیخی دونیا چهندێك زۆره ژمارهی ئهو مهلائیكهتانهی لهو شهوهدا دائهبهزن لهوه زیاتره، واته:
مهلائیكهتێكی یهكجار زۆر دائهبهزێته سهر ڕووی زهوی كه خێرو بهرهكهتیان پێیه، وه ڕوحیش دائهبهزێ كه مهبهست پێی جبریله به فهرمانی خوای گهوره (من كل أمر)به ههموو فهرمانێك لهلایهن خوای گهورهوه دا دهبهزن.
ئەنەس دهفەرموێت : پێغەمبەری خوا (عليه الصلاة والسلام) دەفەرموێت: کاتێک كه شهوی قەدر بوو، جبریل لە گهڵ كۆمهڵێك فریشتە دادەبەزێت, سهلام و سهڵهوات لهسهر ههموو ئهو بهندانه دهدهن كه شهونوێژ دهكهن یاخود دانیشتون و یادی خوای گهوره دهكهن . (الجامع /القرطبی).
نیشانەکانی ناسینەوەی شەوی قەدر چیە؟
پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت: [ له نیشانهكانی شهوی قهدر ,شهوێكی ساف وه ڕوناكه وهك ئهوهی مانگی تیادا ههڵهاتبێت وهك ئهوهی مانگی چوارده شهو بێت بهم شێوهیه ڕوناكه شهوێكی ئارامه و ههموو شتێك تیایدا ئارامه وه شهوێكی مام ناوهنده نه سارده و نهگهرمه وه شهوێكه ههسارهی (نهیزهك) تێیدا ناكشێ و ههڵنادرێ تا وهكو بهیانی وه نیشانهیهكی تری ئهوهیه له بهیانیهكهی كه ڕۆژ دهبێتهوه و ههڵدێت سوره وه تیشكی كهمه و تیشك و شهوقی نیه وهك مانگ وایه و دهتوانی سهیری بكهیت وه شهیتانهكان بۆیان نیه لهو شهوهدا دهربكهون] وه له نیشانهكانی كه ڕۆژ دهبێتهوه له بهیانیهكهی هیچ تیشكێكی نییه و ڕوون و سافه وهك ڕۆژانی تر نیه , وه فهرموودهكهی ئوبهی بن كهعب ڕهزای خوای گهورهی لێبێت دهلالهته لهسهر ئهوه كه دهفهرموێت : پێغهمبهری خوا (علیه الصلاة والسلام) فهرموویهتی (( ئهو ڕۆژه كه خۆر ههڵدێت هیچ تیشكێكی نییه )).
لەم دەشەوە دا زۆر عبادەت و خودا پەرستی و زکرو یادی خودا بکە هەموو شەێک شتێک بکە بەخێر و بەرنامەیەک بۆخۆت دابنێ لەقورئان خوێندن و پاڕانەوە بەتایبەت زۆر ئەم دوعایە بڵێوە
" اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني"
/channel/ahkamani_afratan
اللَّهُمَّ سَلِّمْنِي لرَمَضَانَ
وَسَلِّمْ رَمَضَانَ لِي
وَتَسَلَّمْهُ مِنِّي مُتَقَبَّلا
یارب سەلامەتم کەیت لە ئەنجامدانی هەموو گوناح و تاوانێکی گەورە و بچووک لە مانگی ڕەمەزان،
وە لە هەموو خێر و بەرەکەتێکی گەورە و بچووکی مانگی ڕەمەزان بێبەشم نەکەیت،
وە هەموو خێر و چاکەکانی ڕەمەزانم لێ قبووڵ بکە بە فەزڵ و گەورەیی خۆت🤲🏻
#توخوا_ئیتر_با_بەس_بێت
تا ڪەی غەفڵەت و بێ ئاگایی
#هەستە دوو ڕڪات سوننەتی تۆبە بڪە و بڕیاربدە تۆبەی یەڪجاری بڪەیت ئەم جارەش فرسەتێڪمان پێدرا ..
#خۆشەویست ﷺ دەفەرمووێت: لەم ڪاتانەدا بچن نوێژ بڪەن و تۆبە بڪەن ..
تڪایە ئەمە بڪەنە #هاشتاگێڪ و سۆشیاڵ میدیا بتەنن
/channel/ahkamani_afratan
#شەبەنگ..
پەروەردگار تۆ دەزانی چی دڵخۆشمان
دەکات و دەزانی چی بیرکردنەوەمان داگیر دەکات ، و چی سنگمان تەسک دەکاتەوە
وە چیش هەنگاوەکانمان کورت دەکاتەوە بۆ گەشتن پێت رزگاریەک وەک رزگاریەکەی یونیس ئەی پەروەردگار.🤲🏻
.
لََآ إِلََهَّ إِلََّآ أَنِْتٌَ سُِبًْحًَآنَِکَْ إِنِِّيَ کُْنِْتٌُ مًِنِْ آلَظَُّآلَِمًِيَن..
✍🏻مێخەك..
﴿ إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلّونَ عَلَى النَّبِيِّ يا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنوا صَلّوا عَلَيهِ وَسَلِّموا تَسليمًا ﴾
[الأحزاب: ٥٦]
💙اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ💙
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ🌻
💙اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ💙
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ🌻
💙اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ💙
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ🌻
💙اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ💙
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ🌻
💙اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ💙
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ🌻
دوعای ڕۆژی عەرەفە
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی :
باشترین دوعا ، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە، وە باشترین دوعا کە من و پێغەمبەرانی پێش من وتوویانە ئەمەیە :
(لا إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ، ولَهُ الحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَديرٌ)
واتە: (هیچ پەرستراوێک نییە بەحەق جگە لە الله، تاکی بێ هاوبەشە وموڵک و سوپاس هەر بۆئەوە، بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە).
#سودێك
ئهم ده ڕۆژه گهورهترین ده ڕۆژی ساڵهڪهیه؛ ئهجر و پاداشتی عیبادهت لهم ڕۆژانهدا زۆر زیاتره وهك له ڕۆژهڪانی تر؛ بۆیه تا دهتوانن ههموو جۆرهها عیبادهتهڪان ئهنجام بدهن؛ ههر له نوێژ و ڕۆژو و خێرڪردن و قوڕئان خوێندن و زیڪرڪردن ...هتد
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:(مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ).
واته: هیچ ڕۆژانێك نییه ڪارو ڪردهوهی چاڪه خۆشهویستتر بن لهلای خوای تهعالا وهك ئهم ده ڕۆژهی مانگی (ذی الحجة). هاوهڵان فهرمویان: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا؟
پێغهمبهری خواش ﷺ فهرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا؛ تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت ڪە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێنهوه.
ڪهوایه با ڪاتهڪانمان نهڪوژین به شتانێڪی پوچ و بێ ڪەڵڪهوه... اللهم أعنّا علی ذڪرك وشڪرك وحسن عبادتك...ئامین
"لا يُستطاع العلم براحة الجسد".
زانست بە حەوانەوەی جەستە ناتوانرێ بەدەستبهێنرێ.
الٳمام یحیی بن ٲبي كثير
بێ نازی تاکە شتێکە کە لە نەبوونیدا ئافرەت دەخنکێنێت ،
چونکە ئافرەت بەناز و خۆشەویستیەوە گەشە دەکات و دەگوڵێت ...
✍🏻أم عائیشە ..
خوێندنی (ئایەت الکورسی) لە دوای هەموو فەرزێک
پێغەمبەری خوا صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم فەرموویەتی: هەرکەسێک ئایەتی کورسی بخوێنێت لە دوای هەموو نوێژە فەرزەکان ، ئەوە هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لە ڕۆیشتنە بەهەشتی جگە لە مردن ( واتە گەر مرد دەڕواتە بەهەشتەوە ).
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم : " مَنْ قَرَأَ آيَةَ الْكُرْسِيِّ دُبُرَ كُلِّ صَلاةٍ مَكْتُوبَةٍ لَمْ يَمْنَعْهُ مِنْ دُخُولِ الْجَنَّةِ، إِلا الْمَوْتُ ".
#الدعاء
◉ قال الإمام الشافعي والأصحاب: «أفضل الدُّعاء دعاء يوم عرفة كما جاء في الحديث»
◉ ئیمامی شافعی و هاوەڵەکانی دەڵێن: «باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە وەک لە فەرموودەدا هاتووە»
⌯ المجموع شرح المهذب (٣٨١/٦).
📙نامــەیــەك 📙
♦فریشتــەکان لــەم نــۆ ڕۆژە پاداشــتی گەورە جیاواز دەنووســن
👈بۆیه پەلە بکە لە کاری چاکە لەم نۆ ڕۆژە واتــە {نۆمــینەی حاجیــان}
ئەوەی من ئەزانم ، ئەگەر ئێوە بتان زانیایە
زۆر کەم پێئەکەنین و زۆر ئەگریان .
"سەروەرمان مـحمـد" (د.خ)🤍
نومینەی حاجیان چیە.....
ئایا دەزانی بۆچی موسڵمانان نۆمینەی حاجیان
(نۆ ڕۆژی یەکەمی ذي الحجه) دەگرن ؟؟!!
لەبەر ئەوەیە کە هەر ڕۆژێک لەم نۆ ڕۆژە ڕووداوێکی کرنگی تێدایـــــە ..
#ڕۆژی #یەکەم :ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە لە حەزرەتی ئادەم خۆش بوو لە گوناهی خواردنی لە درەختە قەدەغەکراوەکە ....
#ڕۆژی #دووەم : ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە نزای حەزرەتی یونس علیە السلام لە نێو سکی حوتەکەدا قبوڵ کرد ....
#ڕۆژی #سێیەم : ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە نزاکانی زەکەریا پێغەمبەری قبوڵ کرد و ئەو کوڕەی پێ بەخشی کە ئاواتی دەخواست...
و ئەوەش مانای ئەوەیە کە سێ ڕۆژی یەکەم بۆ نزا وپاڕانەوەیە ، نزا بکە و سەرنج بدە و لە دڵەوە و بە ئەقڵ و زمانت بپاڕێرەوە و بەڕۆژووبە و دەتوانین بڵێین ڕۆژانی رەحمەت و ڵیخۆشبوونە....
#ڕۆژی #چوارەم : ئەو ڕۆژەیە کە عیسی پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێ لەدایک بوو ....
#ڕۆژی #پێنجەم : ئەو ڕۆژەیە کە موسی پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێ لەدایک بوو ....
#ڕۆژی #شەشەم : ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە دەرگاکانی خێر بۆ پێغەمبەری نازداری دروودی .خوای لەسەربیت کردەوە....
ئەم سێ ڕۆژەیان ڕۆژی رزق و خۆشی و لێخۆشبوونە .....
#ڕۆژی #حەوتەم : ئەو ڕۆژەیە کە دەرگاکانی جەهەننەم تێیدا دادەخرێت هەتاوەکو ئەو دەڕۆژە دادەخرێت ...
#ڕۆژی #هەشتەم : ڕۆژی ( الترویە) یە ....
#ڕۆژی #نۆیەم : ڕۆژی( عەرەفە )یە ، هەرکەس بەڕۆژوو بێت دەبێتە کەفارەتی ساڵێک پێش و ساڵێکی داهاتوو با ئیزنی خوای گەورە ،و ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە ئایەتی بسم الله الرحمن الرحیم( الیوم ٲکملت لکم دینکم) صدق الله العظیم ناردە خوارەوە....
#ڕۆژی #دەیەم: ڕۆژی ٭٭٭ #جەژنــە ٭٭٭
ڕۆژی قوربانی یە و ڕۆژی خەڵاتە ...
هەرکەس قوربانی بکات دەبێتە کەفارەتی هەموو گوناهەکانی و دەبێتە ڕۆژی سەرەتا پشت بە خوا پاش کۆتایی دەیەم ڕۆژ ... .
🌙🦋✨اســتـغـفـر الله 🦋🌙🌻
🌙🦋✨الـحـمــدلله 🦋🌙🌻
🌙🦋✨سـبـحـان الله 🦋🌙🌻
🌙🦋✨الله اڪـبـر 🦋🌙🌻
🌙🦋✨لا الە الا الله 🦋🌙🌻
#شەبەنگ..
دڵم بە دڵێکی تر قەرەبوو بکەرەوە،
دڵێک بەرگی تەقوا، و بەرگی ترس، و بەرگی حەیا، و حیشمەت، و
بەرگی هیوا، و ئومێد بەرەزامەندی خۆت بۆ قەدەرەکانم.
دڵێک هێزی دوو دڵی هەبێ بۆ عیبادات،
وە دڵێ خاوێن و پاک و پر لە خۆشەویستی و ترسی خۆت ،
وە دڵێکی قوفڵدار و بۆ گوناھ و تاوان یارب🤲🏻
✍🏻مێخەك..
چۆن خۆمان ئامادە بكەین بۆ مانگى ڕەمەزان ؟
پاڕانەوە لەخواى گەورە بە هەر دوعایەك كە دەیزانى، وەك ئەم دوعایە ((اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً)).
ـ هێنانى چەند نیەتێك پێش هاتنى ڕەمەزان، چونكە (أبو هریرة) رضي الله عنه دەگێڕێتەوە لە فەرموودەیەكى قودسى دا خواى گەورە دەفەرمووێ:" إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " (صحيح مسلم).
واتە: ئەگەر بەندەكەم نیەتى كردنی چاكەى هێنا ئەوا من بە چاكە بۆى دەنووسم.
لەو نیەتانەى كە پێویستە بهێنرێت پێش مانگى ڕەمەزان:
1 ـ نیەتى (خەتم كردنى) تەواوكردنى قورئان لە جارێك زیاتر لەگەڵ تێگەیشتن لە ماناكەى.
2 ـ نیەتى تەوبەكردنى راست لە هەموو تاوانەكانى پێشوو.
3 ـ نیەتى ئەوەى كە ئەم مانگە سەرەتاییەك بێت بۆ كردنى خێرو ئەنجامدانى كارى چاكە و بەردەوامبوون لەسەرى بە پشتیوانى خوا تائەو ڕۆژەى دەگەڕێینەوە بۆ لاى خۆى.
4 ـ نیەتى دەستكەوتنى زۆرترین بڕى چاكە لە مانگە، چونكە لە مانگە دا پاداشت و چاكە چەندجارە دەبێتەوە.
5 ـ نیەتى چاككردنى ڕەوشت وڕەفتار ونواندنى هەڵسو كەوتى چاك لەگەڵ خەڵك و زمان شرینى لەگەڵیاندا.
6 ـ نیەتى كاكردن بۆ ئەم دینە پیرۆزە وبڵاوكردنەوەى لە نێوان خەڵكدا بە سوود وەرگرتن لەوەى كە لە مانگە پیرۆزە ئیمانى خەڵكى بەرز دەبێتەوە.
7 ـ نیەتى دانانى بەرنامەیەك پڕ لە عیبادەت و پەرستن وزیكر كردن دەست پێوەگرتنى و پشتگوێ نەخستنى.
ـ خوێندنەوەى كتێبى دینى پێش هاتنى مانگى ڕەمەزان: ئەویش بریتیە لە خوێندنەوەى چەند كتێبێكى سوود بەخش بە تایبەت ئەو كتێبانەى كە باسى فەزڵ و گەورەیى وئەحكامەكانی مانگى ڕەمەزان دەكەن، بۆ ئەوەى هەناسە ئامادەبین بۆ ئەم مانگە پیرۆزە بە سۆزیكى ئیمانى بەرزەوە. لەو كتێبانە ((چۆنییەتى ڕۆژوى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەڕەمەزاندا، چۆنێتى ئەنجامدانى نوێژى تەراویح لەڕەمەزاندا.. هتد)).
ـ پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " (أخرجه البخاري: (4/97) رقم: 1898).
واتە: كە مانگى ڕەمەزان بەسەردا دێت دەرگاكانى بەهەشت دەكرێنەوە، و دەرگاكانى دۆزەخیش دادەخرێن، و شەیتانەكان زنجیر دەكرێن. مانگى ڕەمەزان شەوێكى تێدایە كە مەلائیكەكان داواى لێخۆشبوون دەكەن، پاداشت وچاكەى تێدا چەند جارەدەبێتەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو رۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت.
عيد مبارك تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال🌹
ڕۆژی عەرەفە، یەکێکە لە پیرۆزترین ڕۆژەکان لای خودای گەورە ، لەم ڕۆژەدا ڕەحمەتی خودا دەبارێ، دوعا و پاڕانەوە و ویرد و بەڕۆژوو بوون و چاکە و خێر و سەدەقە پاداشتی نەبڕاوەی هەیە.
Читать полностью…[ 10 ڕۆژە زێڕینەکەی ساڵ جوانترین و گەورەترین ڕۆژەکان👑 ]
چ ڪردەوەیەڪ بڪەین لەم دە ڕۆژەدا ؟
خوای گەورە بەفەزڵی خۆی هەندێڪ ڪات وڪرداری داناوە ڪەوا دەبێتە بەرەڪەت و مایەی زیادبوونی تەمەن جا لەو ڪاتە موبارەڪانە : " دە ڕۆژی یەڪەمی مانگی حاجیانە "
ئەو ڪردەوانە چین پێویستە لەم دە ڕۆژە ئەنجام بدرێن ؟!!
١//قورئـان خــوێندن
دەتوانیت خەتمێک بکەی لەم دە ڕۆژەدا (بە خوێندنەوەی 3 | جوزء لە ڕۆژێکدا)
لەهەموو ڪاتێڪدا سوونەتە و خێری گەورەیە بەڵام لەم دە ڕۆژەدا خێرو پاداشتی زۆر گەورەترە لەڕۆژەڪانی تری ساڵ بۆیە هەوڵی خەتمەیەڪ بدە
۲//نـوێژی سوونەت
وەڪ :سوونەتی دەستنوێژ ، چێشتەنگاو ، ڕەواتب ،شەونوێژ ئەگەر بەیەڪ ڕکعاتی وتر بێت لەبیری مەڪە .
۳//تـەوبە کردن و گەڕانەوە بۆلای خوا کە دەرفەتێکە ئەم دەڕۆژە بۆ خۆ پاککردنەوە لەتاوان و گەڕانەوە بۆ بارەگەی خودا بەڕاستگۆیی .
٤//ڕۆژووگرتن
ئەگەر ناتوانی هەر نۆ ڕۆژەکە بگریت دووشەم وپێنج شەممەڪەی بگرە ئەگەر هەر ناتوانی ڕۆژی عەرەفە لەدەست خۆت مەدە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵ دەسڕێتەوە .
٥//زیڪر ڪردن
یەکێکە لەکردەوە ئاسانەڪان پاداشتی گەورەیه بەتایبەت زیندووکردنەوەی سوونەتی تەکبیرات بەدەنگی بەرز سوونەتێکی پشت لێهەڵکراوە ڕەحمەتی خوا لەوکەسەبێت زیندووی دەکاتەوە ئافرەتان لەماڵ بەدەنگی نزم پیاوان بەدەنگی بەرز.
٦//خێر وصدەقەکردن
ببەخشن ئەگەر بەلەتە خورمایەڪ بێت
بەخشین چارەسەری نەخۆشەکانتان دەکات.
٧//وازهێنان لە کات بەفیڕۆ دان بەشتی بێ سوود وبێ کەڵک بەڵکو موحاسەبەکردنی نەفس و لێپێچینەوەی و چاککردنی ، تەنیا بوون لەگەڵ خۆتدا و موناجات کردن لەگەڵ خوا و داوای لێخۆشبون لە کەم و کوڕیەکانت .
٨//قوربانی ڪردن
یەکێکە لەدروشمە بەرز وپیرۆزەکانی ئیسلام
هەرکەسێک دروشمەکانی ئیسلام گەورە ڕابگرێت نیشانەی تەقوا ولەخواترسانە .
کەناڵی: [ ئیسلام وەڵامی ژیانە ]
/channel/islam4kurd