ئەم هەینیە دوو بابەتی جیاوازمان لەسەر مینبەر پێشکەشکرد:
وتاری هەینی بەشی یەکەم:
داگیرکردنی زەوی خەڵکی بەناحەق!
لینکی وتار:
https://youtu.be/wGkg95mkpOE?si=-Q85mlzapg30rlDZ
وتاری هەینی بەشی دووەم:
مزگەوتی ئەقسا لە دڵی ئیمانداراندا
لینکی وتار:
https://youtu.be/am-f1B7YxdA?si=9KfbQ9ZPUbZACC4e
زۆری قوربانی، حەق لەحەقیی خۆی نابڕێت.
جیهاد خۆپیشاندان نییە و مەتڵەبی ئاو و غاز و کارەبا نییە، شەڕ و خوێنە، مەرگ و ئازار و تاڵاوە، بیرتان چوو دەیان شەهیدی ئوحود نەئەناسرانەوە؟
ئەنەسی کوڕی (نضر) هەشتا و چەن جێ شیر و تیری پێوە بوو، وا جەستەی شێوێنرا بوو، بە بڕینی لوت و گوێ و دەرکردنی چاوی، کەس نەیناسیەوە، خوشکەکەی نەبێت، ئەویش بە پەنجەکانیدا ناسییەوە!
پەنجە!
منەتباری هیچ کەس و لایەن و تەڕەفێکیش نین، کە چۆن بیر دەکاتەوە، ئێمەی ئیماندار قۆنەرەی مناڵێکی ئیماندار نادەین بە هەرچی بێدین و عەلمانی و سەرەڕۆی سەر ئەم زەویەیە.
ئێمە باوەڕمان بە دینێکە 1400 ساڵ پێش ئێستا لە بیابانەکانەوە گەیشتۆتە هەموو دونیا، ئیتر هەزار ساڵی تر بەدواکەوتوو ناومان بێت ئێمە ئیمانەکەمان نادۆڕێنین.
دوو ساڵ پێش ئێستا
چۆن بەرامبەر کارەساتەکان مناڵەکانمان پەروەردە بکەین!
https://youtu.be/pyE-81YY08k?si=KsjHt0UFk38_E9HM
وتاری هەینی:
خێرکردن بە نهێنی!
لینکی وتار لە یوتوب:
https://youtu.be/wT8KkQpX7_E?si=1tTqNgA2Y8W_5OJ4
ڕۆحم بە فیدات ئەی گوڵی گوڵزاری مەدینە
لوتفت هەبێ ڕوو وا بکە مەقسوودی مە، دینە
نایدەم بە هەموو دەوڵەتی دنیا و قیامەت
جارێ بە وەفایی کە بڵێ کەلبی ئەمینە
وەفایی
وتاری هەینی:
ئەوانەی لەژێر سێبەری عەرشی پەروەردگار دان
بەشی سێیەم:
ئەوانەی دڵیان هەڵواسراوە لە مزگەوتدا.
لینکی وتار لە یوتوب:
https://youtu.be/GQq_UQLkNnU?si=HoTBpotWrVNeYniu
تەمەنی گەنجی!
هەرکاتێک چاوم بەم فەرموودەیەیی پێغەمبەری نازدارﷺ دەکەوێت، کە دەفەرمووێت: ... شبابَك قبل هَرَمِك، بەڕاستی شەرمەزاری دەمگرێت و ناڕەحەتی بەسەرم دادێت!
گەنجیەتیت پێش پیریەتیت؟!
ئەو ساتانەی لە مزگەوت نەبوویت، ئەو ساتانەی دووربوویت لە خودا، دووربوویت لە پەیامەکە، وازت هێنابوو لەکەسە باشەکان، دوای خراپەکان کەوتبوویت، ڕێگای مزگەوتت نەدەزانی، ڕێگای هیدایەتت ونکردبوو؟!
گەنجی ئازیز
تواناکانت دەڕۆن، هێزی جارانت نامێنێ، خۆشیەکان باردەکەن، ئازارەکانت لێت دیار دەدەن، هاوڕێکانت کۆچ دەکەن، برا و باوک و دایکت هێواش هێواش ماڵئاوایت لێ دەکەن، بەڵام تۆ دانناهێنی بەوەی تەمەنت ڕۆی، تەمەنت بەسەرچوو و تازە ناگەڕێتەوە، ئەو ساتانەی توانات هەبوو لە نوێژە درێژەکان بووەستی ئیتر ناگەرێنەوە، خوای گەورە دەفەرمووێت:
حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ٭ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّا ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ۖ وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ.
واتە: تا یەكێك لەوان لە كافران، لە لادەر و تەمەن بە زایە چووەکان، كاتێك كە مردن بۆی دێت و دەمرێت، ئەلەو كاتە هاوار ئەكات ئەی پەروەردگار بمگەڕێنەوە بۆ دونیا!
بەڵكو لە دونیادا كردەوەی چاك بكەم كە پێشتر نەمكردبوو (داوا ناكات بگەڕێتەوە بۆ دونیا تا رابوێرێت و تاوان بكات بەڵكو تا كردەوەى چاك بكات، كەواتە ئەوەى لە ژیاندایە با كردەوەى چاك بكات پێش ئەوەى بمرێت و داواى گەڕانەوە بكات و نەگەڕێنرێتەوە)، خوای گەورە ئەفەرمووێ: نەخێر گەڕاندنەوە بۆ دونیا نییە، ئەمە تەنها قسەیەكە ئەو ئەیڵێ، وە لە پێش ئەمانەوە ژیانی بەرزەخ و ناو قەبر هەیە تا ڕۆژی قیامەت.
ئەزیزی من؛ تۆی گەنج بە جۆرێک پەشیمان دەبیتەوە، کە هیچ سودێکی بۆت نیە، لەوەیە ئێستا هەست نەکەیت، کە چیت لەدەست داوە!
بەڵام؛ ئەوکاتەی تاوانێک دەکەیت و ڕێک لەدوای تاوانەکە پەشیمانی دەتگرێت و ناڕەحەت دەبیت، ڕێک وەک ژیانی گەنجیەتی وایە، تا نەڕوات قەدری نازانی.
نوێژی بەیانی
تایبەت مەندیەکی سەیری هەیە، گەر دەتەوێت تەواوی ڕۆژەکەت
سەرفرازبیت، دڵ خۆشبیت، کارت ئاسانبێت، ڕزق و رۆزی و بەرەکەت و ئارامی، ڕووت تێ بکەن. نوێژی بەیانیت لەدەست مەدە.
•| ئیمامی قورتوبی دەفەرموێت:
" وتراوە: هەر شارێک ئەم چوار شتەی تیابێت پارێزراوە لە بەڵا:
١- کار بە دەستێکی دادپەروەر و ستەم نەکا،
٢- زانایەک لەسەر ڕێبازی ڕاست بێت،
٣- زانا گەلێکی تیابێت فەرمان بەچاکە بکەن ونەهی بکەن لەخراپە، هانی خەڵکی بدەن بۆ فێربونی زانست و قورئان،
٤-ئافرەت کانیشیان داپۆشراو بن، دەرنەکەون وەک دەورو زەمانی نەزانی پێشوو ... .
[الجامع لأحكام القران | القرطبي:٤٩/٤]
ئەم پارچە وێنەیە پارچەیەکە لە کتێبی " مختارات الطرق الحكمية لابن القيم" هی شێخی عوسەیمین ڕەحمەتی خوای لێبێت
تێرابمێنە شێخ ڕەحمەتی خوای لێبێت، دێت باسی ئەوەت بۆ دەکات، لە ساڵی 1406هجری، ئەو کتێبەیان خوێندۆتەوە بەخوێندنەوەیەکی جەماعی لەگەڵ چەند مامۆستا و شێخدا.
سەیر لێرەدا ئەوەیە، ئەوکاتەی شێخ ڕەحمەتی خوای لێبێت، باسی لێوە دەکات کە خەریکی خوێندنەوەی کتێبێک بوون بە جەماعی، بەهێزترین کاتی خودی شێخ بووە!
ئەم وتەیەیی کۆتایت لا سەیر بوو؟
لات سەیر نەبێت، ئەو کاتەی شێخ باسی دەکات، کاتی زێرینی بەخشینەوەی علم و زانست و زانیاری شێخ بووە ڕەحمەتی خوای لێبێت، ئەو کاتانە بووە قوتابی گەلێکی زۆر لەخزمەتیدا بوون، لە زۆربەی شوێنەکانەوە وانەی شەرعی دەوتەوە و کتێبە نایابەکانی ڕاڤە دەکرد.
بەڵام شێخ ڕەحمەتی خوای لێبێت، دانەبڕاوە لە وەرگرتنی زانست و مەجلیسی قوتابی بوونی، دانەبڕاوە لە مەجالیسی خوێندنەوە و مەجالیسی وتنەی کتێبەکان بەسەریەکتری دا.
لێکدانەوەیەک بکە بۆ حاڵی خۆت و حاڵی مامۆستایانمان و وانەبێژانمان جا دەزانیت حاڵمان چۆنە و چەندە دابڕاوین لە وەرگترنی زانست.
نوسەرێکی وون!
ئەو کاتەی ئەوم ناسی عەرەبیم نەدەزانی، دووربووم لەخوێندنەوە.
تاقەتی ئەو جۆرە کۆشش و ماندووبوونەی کتێب خوێندنەوە نەبووم، ڕقم لە شەونخونی بوو تەنها لە پێناوی کتێبێکدا.
بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن و فێربوونی خوێندنەوە و شەنوکەوکردنی زمانی عەرەبی دا، جا زانیم مەجدی هیلالی ئەو کەسەی تاریکیەکانی شەوی پێ ڕوناک کردمەوە.
خۆشەویستی و مانای تەواوی خوا و پێغەمبەر و قورئانی لە دڵم دا چەقاند.
وا لەو نوسەرە دەڕوانم؛ کاتێک قەڵەم دەگرێت، دڵ دەگوشێت!
ئەوکاتەی تێرمان دەکات، بیرو هز و هۆش داگیر دەکات!
ئەوکاتەی دێت و لەسەر مانگی ڕەمەزان دەدوێت ئیتر ئۆقرەت لێ ئەبڕێ و بیری ئەو ساتانە دەکەیت کە چێژت لێبینیوە.
قورئان ئەخاتە دڵتەوە، یاسا و ڕێسایەکانت لا خۆشەویست دەکات.
مەجدی هیلالی : نوسەرێکی پێگەیشتووی بە ڕەچەڵەک مصریە.
خاوەنی زیاد لە چل کتێبە.
لەم لینکەوە کتێبەکانی بە ڕیزبەندی دانراوان خوێنەری بن: /channel/baz_book/16879
ئەوترێت: ئیمامی شیرازی تا مرد، لەبەر هەژاری حەجی لەسەر واجب نەبوو و، حەجی نەکرد، لەکاتێکدا ئەگەر ڕازی بووایە، مسوڵمانان لەبەغداد تا مەککە برژانگی چاویان بۆ ڕائەخست و لەسەر برژانگ ئەیانگەیاندە مەککە!
وا شێخی شێری پیری بیری ژیرم گەرمایەتی و ئەهلی ئیسلام دەستەوسانن لەفێنککردنەوەی بۆ تەواوکردنی تەفسیر و مەوسوعە فیقهییەکەی، لەکاتێکدا گەر بکرایە، سەدان نوێژنەکەر پێش بکەر، بە دەرچوونی ڕۆح باوەشێنی گیانی ماندوونەناسیان ئەکرد!
ئیمامی ئەئیممە، بەدری تەتیممە، نووری دوجا، میسباحی مە، بەدیعوززەمان، نەجمی دین و میللەت، فیکرت چی لەفیکری ئەهلی کوفر و ئیلحاد کرد، وا تۆیان بە میراتگری هەزار و چوارسەد ساڵەی ململانێی ئیسلام و کوفر زانی؟
چۆن خەوت زڕاندن، وا ڕۆم ئۆقرەیان لێ بڕا، تا بردیتیانە بن دەستی ڤاتیکان؟
تۆی زەمەنی پاکی و سادەیی، ئێستاش پێویستییەکانت سادەن، لێ حوکەمای ئوممەت ڕیزە سەیارە و چەن هاوسەر و جنسییەیان مەتڵەبە!
م.عمر
مزگەوتی ئەقسا و کوردایەتی!
لینکی وتار لە یوتوب:
https://youtu.be/YzoH0YkWKM0?si=hQBykmbSErqppBev
#ئاگەداربە_ئەی_موسڵمان!
موسڵمانەتیت ئەو کاتە بەدیار دەکەوێت، سەرکەوتنی موسڵمانانت پێ خۆشبێت.
ئێستا بەرەکە دوو بەرەیە و تەواو:
بەرەی موسڵمانان
بەرەی کوفر و مونافیق و لادەرەکان.
#بەدەستی_خۆت_هەڵیبژێرە_کام_بەرەیت؟!
وتاری هەینی:
ئەوانەی لەژێر سێبەری عەرشی بەروەردگاران
بەشی حەوتەم: یادی خودا و ڕشتنی فرمێسک لە پێناوی خودا
لینکی وتار:
https://youtu.be/mTJBKQZqY7o?si=0TD74n3V76QzIZls
زیکر و وێردەکان
ئێمە زۆر هەڵە لەو وێردانە گەیشتووین، وا دەزانین شتێک سونەت بوو، نەیکەین چاترە، واز هێنانی زۆر ئاساییە، بەڵام دەمەوێت، بزانن، لە نوێژی بەیانیوە تاوەکو کاتی ڕۆژهەڵاتن، کاتانێکی زۆر سەیر و سەر سوورهێنەرن، زۆر بەتایبەتی سوڕەتەکانی: ئیخڵاس و فەلەق و ناس.
بەڕاستی ئەم سێ سوڕەتە، کاتێک دەیخوێنت، ماناکانی لە دڵ و هۆشدا حازردەکەیت، فێنکایە بۆ دڵ، هێز و ورەیە بۆ لاشە، سەلامەتی و ئاسایشە بۆ ڕۆح و جەستە، قەڵغانێکە بۆ نا دادیەکان، شۆکیەکە بۆ دڵە مردووەکان، سوپایە بەرامبەر بە شەیتان، پۆشاک و یاداغی جەنگە بەرامبەر بە کەسە شەیتان ئاساکان.
ڕەحمەتی خودا لە ئیبن و قەیم جوانی فەرمووە: پێویستی بەندە بۆ مەعوزەتەین، زۆر پێویسترە لە خواردن و خواردنەوەکان و جل و پۆشاکەکان و خۆشیە کاتیەکان.
وتاری هەینی:
ئەوانەی لەژێر سێبەری عەرشی پەروەردگار دان:
بەشی چوارەم: ئیماندارێکی داوێن پاک.
https://youtu.be/PzJvC5cxZBo?si=U_KKo52KWtI5gh4c
كردنەوەی ئەكادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەكان بە شێوازی ئۆنلاین.!
لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بەکردنەوەی ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعیەکان بەشێوازی ئۆنڵاین.
وانەکانی ئەکادیمیا/
ساڵی یەکەم:
الفقه
العقیدة
التجويد
مصطلح الحديث
ساڵی دووەم:
علوم القران
التفسیر
الفقە
السیرة النبوية
تێبینی:
-ئەکادیمیایەکە ماوەی 2 ساڵ دەخایەنێ و بەشێوازی ئۆنڵاین دەبێت.
-تاقیکردنەوەی کۆتایی لەبینای ژیاری لقی هەولێر ئەنجامدەدرێ و ئۆنڵاین نیە.
-وانەکان هەفتەی دوو ڕۆژ دەبن لەکاتی شەودا لەڕێگەی بەرنامەی زووم.
تێبینی: ناونووسین بەردەوام دەبێت تاوەکو بەرواری: 28\9\2023.
-وانەکان دەستپێدەکات لە بەرواری: 1\10\2023.
فۆڕمی ناونوسین:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScT-va0goYPQYilp745aX53CWQLF_h3rA9b_HOhmsnqksAkAQ/viewform?usp=sf_link
وانەکان لەم کەناڵەی تیلیگرام دادەنرێ:
/channel/+TUO_SQUFfGVhNTUy
وتاری هەینی: ئەوانەی لە ژێر سێبەری عەرشی پەروەردگاردان: گەنجی باوەڕدار.
لینکی وتار لە یوتوب:
https://youtu.be/rLnd4CWVU6U?si=V9A9NwnQNN3Jm2Xn
وتاری هەینی:
فەزڵی نوێژە سونەتەکانی دوای نوێژە فەڕزەکان.
https://youtu.be/sqit6CXvjnQ
سینگت توند بووە چونڪە..
چەندێڪە قورئانەڪەت نەڪردۆتەوە؟
بەخوا ئەگەر بەبێ بیرڪردنەوە قورئان بخوێنیتەوە، دڵت دەڪرێتەوە، ڪەواتە ئەی ئەبێ چۆن بێ ئەگەر بیری لێبڪەیتەوە؟!
د.. خالد ئەبو شادی
وتاری هەینی:
ڕوکنی یەکەمی ئیسلام ـ شەهادەهێنان ـ بەشی دووەم.
لینکی وتار لە یوتوب:
https://youtu.be/OMMOwrT3ku8