162
وانەی کوردی پێوندی ؛ @smohamad9110 کاناڵێک بۆ فێربوون ڕێنووس و ڕێزمان زمانی کوردی https://telegram.me/QellayKurdistan کتێبخانەی قەڵای کوردستان https://telegram.me/kitebxane قەڵای کوردستان https://telegram
اجرای قطعه‌ای به نام "کولبر" توسط استاد ناصر رزازی
استاد ناصر رزازی هنرمند مردمی و مبارز ضمن انتشار این قطعه در صفحه‌ی اینستاگرامی خود نوشت:
«"کولبر"
نوروز همواره پیام آور زندگی، تغییر و جان‌بخشیدن بوده است؛ اما نه برای مادران، خواهران، برادران و پدرهایی که چشم انتظار بازگشت فرزندانشان هستند، و نه برای رفیق...
قطعەی "کولبر" بە یاد تمام کسانی که برای لقمە نانی، جان بە کف گذاشتند و بە کوهستان‌ها زدند، نوشتە شد.
تقدیم به روح سرزمینمان...
"کولبر" در سال ۱۳۹۸ ( ۲۰۲۰) ساختە شد، اما بنا بر تمامی فراز و نشیب‌هایی کە بر جامعە رفت، فرصتی برای انتشارش پیش نیامد.
آواز: استاد ناصر رزازی
تنبور، آهنگساز و شاعر: ساسان صوفی
تنبور، بم تنبور و تنظیم: اهورا رشیدی
دف و بندیر: مهدی عزیزی
تنبک و دهل: کاوه شجاعی‌فر
آوا و همخوانی: مریم خانه‌ساز
ضبط: استودیو دنگ پرآو کرماشان، آرشاویر تهران، بلند قره‌داخی سلیمانیه
میکس و مستر: فرشاد رستمی ،نیما اکبریان
میکس و مستر نهایی: وحید کرمانشاهی
طراحی پوستر: هادی بلند بخت
از دوستان عزیز جناب همایون رشیدی، جناب فریدون قنبرویسی، جناب وحید کرمانشاهی و تمامی عزیزانی که ما را در تهیه‌ی این اثر یاری کردند قدردان و سپاسگزاریم.»
🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥
ڕۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە
دەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز هاتەوە
سرووشت سەپاکی جوانی ئەنوێنێ
وەک بووکی ڕازاو خۆی ئەخەمڵێنێ
دەشت و کوێستان و لووتکەی بەرزی کێو
بزەی بەهاریان کەوتووتە سەر لێو
نەورۆز بڵێسە و مەشخەڵ و هەستە
جەژنە، باوڕە، بەستە و مەبەستە
ژیلەیە، گڕە، پشکۆیە، تینە
خۆشی و شادییە، هیوایە، ژینە
بۆیە گەلی کورد بە ئاواتەوە
گشت ساڵێ یادی نوێ دەکاتەوە
لەسەر قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆز
ئەڵێ گەلی کورد نەورۆزتان پیرۆز
کەوی دڵداری ئازادی و جوانی
دەروونی کەیلی سۆزی گۆرانی
بەری حەسرەتی دڵ ئەکاتەوە
بانگی پەڕاوپەڕ دەنگ ئەداتەوە
✍ ڕەحیم لوقمانی
🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥
نه وروز پیر‌وز
/channel/QellayKurdistan
دادوه‌ر: مه‌لا مسته‌فا چی پێ راسپاردی؟
*قازی وتی: زۆری هه‌وڵدا له‌گه‌ڵی بچم تا نه‌خرابوومه به‌ندیخانه، پێی وتم كه من دڵ به‌بێ تاوانی خۆم خۆشنه‌كه‌م ، وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئێوه‌ی بۆ كێشاوم، كه ئێوه چۆنن.
وتی هیچ گه‌ل‌و میلله‌تێك نییه وه‌ك ئه‌مانه ، كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو له خۆیان بێ به‌زه‌یی‌و بێ ویژدان و زاڵمتر نییه، كه ژێر ده‌ستیش بوون، كه‌س ناتوانێت وه‌ك ئه‌وان خۆی زه‌لیل‌و مه‌زڵوم بكات‌و بپاڕێته‌وه، وتی تۆ به‌ته‌مای ئه‌وه مه‌به كه تاوانت نه‌كردووه .
-سه‌رهه‌نگ عه‌تایی وتی: په‌شیمان نیت كه له‌گه‌ڵی نه‌ڕۆشتی؟
*قازی محه‌مه‌د وتی: په‌شیمان نیم، چونكه به‌ڵێنم به‌میلله‌تی كورد دابوو له‌گه‌ڵی بژیم و له‌پێناویدا بمرم.
-دادوه‌ر:كه له‌زیندان بویت بارزانی نه‌خشه‌ی رزگاریوونتی هه‌بوو؟
*قازی فه‌رمووی:به‌ڵێ خه‌به‌ری دامێ كه هه‌ر شه‌وێك ده‌ڵێی ده‌توانم ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه بنێرم رزگارت بكه‌ن.
-دادوه‌ر؛ئه‌ی بۆچی ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد؟
قازی فه‌رمووی:من خۆم نه‌مویست!
-دادوه‌ر:له‌به‌رچی؟
*قازی فه‌رمووی: له‌به‌ر ئه‌و په‌یمان‌و به‌ڵێنانه‌م بوو كه وتم، دووه‌م بۆ ئه‌وه بوو زیاتر خوێن نه‌ڕێژرێ. من خۆم حه‌زم نه‌كرد بڕۆم، ده‌نا چه‌ند ئۆتۆمبیلم له‌به‌رده‌ستدابووه، هه‌ركات مه‌یلم هه‌بوایه ده‌متوانی بڕۆم‌و له‌خاكی ئێران ده‌ربچم.
ئه‌مه كۆتایی دادگایی كردنی قازی محه‌مه‌د بوو له‌به‌شی یه‌كه‌مدا
/channel/QellayKurdistan
زامەکانم چاک بوونەوە!
بەڵام
ئاخ لە بیرەوەریت
هەر جارێ دێ
گوللەیەکم پێوە دەنێ و
سەر لە نوێ ژینم دەشێوێ!
#ک_د_ئازاد
/channel/QellayKurdistan
ئـامۆژگاری یەکانی سەڕقافڵەی شەهیدان پێشەوا قازی محەمەد بۆ نەتەوەی کورد بە گشتی و بەرپرس و کاربەدەستانێک دوای خۆی دەسەڵات ئەگرنە دەس لە هەر کات و زەمانێک دا بێت بە تایبەتی .
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
/channel/QellayKurdistan
پێشه‌وا له دادگایی كردنه‌كه‌یدا چۆن وڵامی دایه‌وه ؟!
لیژنه‌ی دادگای كردنی پێشه‌وا و هاوڕێیانی ڕۆژی 6ی ڕێبه‌ندان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رهه‌نگ غوڵام حسێن عه‌زیمی‌و سێ فه‌رمانده‌ی تر گه‌یشتن. سه‌یوان كیومه‌رس ده‌ڵێت: «منیش له‌ته‌واوی دادگایی كردنه‌كاندا ئاماده‌بووم، تاوانه‌كان خرانه‌ڕوو، قازییه‌كان زۆر بوێرانه ره‌تیانكرده‌وه‌و داوای به‌ڵگه‌یان كرد، به‌ڵام پێشتر هه‌ر له‌تارانه‌وه بڕیاری كۆتایی درابوو، به‌ڵگه قبوڵ نه‌ده‌كرا ، دوای چه‌ند سه‌عاتێك بڕیاری له‌سێداره‌دان ده‌رچوو، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ش به‌قازییه‌كان راگه‌یه‌نرا.
تاوانه ئاراسته‌كراوه‌كان بۆ پێشه‌وا
1- بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ روس به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند.
2- ده‌ستكاریكردنی نه‌خشه‌ی ئێران.
3- دروستكردنی ئاڵا بۆ كۆمار.
4- لێدانی سكه به‌ناوی كوردستان.
5- سازدانی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره.
6- هێنانی بێگانه، وه‌ك مه‌لا مسته‌فا.
7- هاندانی خه‌ڵك دژی ئێران‌و شا.
8- به‌ڵێن به‌ستن له‌گه‌ڵ روس دژی ئێران.
9- راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
10- كۆبوونه‌وه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌و هاتوچۆ بۆ روسیا‌و ئازه‌ربایجان.
11-گرێدانی په‌یماننامه‌ی بازرگانی بێ پرسی تاران.
-12 كوشتنی كارمه‌ندانی میری‌و سوتاندنی ماڵه‌كانیان.
قازی هه‌مووی ره‌تكرده‌وه، جگه له‌سیانیان ؛ چونی بۆ ئازه‌ربایجان‌و ئاڵا‌و هاتنی مه‌لا مسته‌فا
دوای سێ مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌م دادگاییكردنی پێشه‌واو هاوڕێیانی ده‌سته‌یه‌كی تر له‌ستادی ئه‌رته‌شی ئێران بۆ دووباره دادگاییكردن، نێردرانه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی دادستان سه‌رهه‌نگ ڕه‌زانیكوزاده‌و سێ ئه‌ندامی تر، ئه‌مانه له 28/3/1947 گه‌یشتنه مهابادو
كیومه‌رسیان هه‌ر له‌گه‌ڵ بوو.
بۆ به‌یانی دادگا ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تا قازی محه‌مه‌دیان هێنا، جارێكی‌تر ئه‌و 12خاڵه تاوانه‌ی بۆ خوێندرایه‌وه ، قازیش جگه له‌سیانیان ئه‌وانی تری ڕه‌تكرده‌وه‌و داوای به‌ڵگه‌ی كرد، قازی زۆر ئارام‌و له‌سه‌رخۆو به‌هێمنییه‌وه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام دادستان قیڕاندی به‌سه‌ر قازی‌دا، قازیش به‌توڕه‌بوون وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی: ئێوه ئه‌گه‌ر ئاینتان نییه‌و خوا ناناسن‌و باوه‌ڕتان به‌حیساب‌و كتاب‌و دواڕۆژ نییه، به‌ڵای كه‌مه‌وه زه‌ڕه‌یه‌ك جوامێربیت باشه، ئه‌م هه‌موو درۆ‌و بوختانانه‌تان چۆن بۆ من دروست كردووه.
دادستان زیاتر توڕه‌بوو، به‌قازی وت: كوردانی سه‌گ سیفه‌ت.
قازیش توڕه‌بۆوه‌و وتی:»سه‌گ‌و بێشه‌ره‌ف‌و بێ ئابڕو ئێوه‌ن كه هیچ سنوورێك بۆ خۆتان‌و خه‌ڵك‌و یاسا دانانێن، ئاخر بێشه‌ره‌ف، تۆ هه‌ر ده‌توانی بڕیارێك كه ئه‌و بێشه‌ره‌فه‌كه‌ی دیكه داویه‌تی، جێبه‌جێی بكه‌یت، له‌وه زیاتر هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ت له‌ده‌ست نایه‌ت، من له‌زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردووه به‌باوه‌شی ئاواڵاوه، ئه‌وه‌ی كه بێتاوانم‌و له‌ڕێگه‌ی ئازادیی میلله‌ته‌كه‌مدا ده‌كوژرێم، ئه‌مه به‌ڕه‌حمه‌ت له‌ڵای خودا بۆ خۆم ده‌زانم، شانازیی به‌و مه‌رگ‌و مردنه مه‌ردانه‌یه ده‌كه‌م»
/channel/QellayKurdistan