qsaedllm | Unsorted

Telegram-канал qsaedllm - ‏♡︎مارلیـــــن♡︎

-

تۆ بەلای پەیکەریشا بڕۆیت ئاوەڕیکت لێ ئەیاتەوە ئیتر من چۆن ئاشقت نابم...! 💚🙌🏻 ⠀⠀ ‏ ⠀ ∞| @qsaedllm |💚✨

Subscribe to a channel

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

‏نــامەی ئەمڕۆ

باوەر بەسەرەتاکان مەکە،راستگۆترین قسە لە کۆتا کاتدا دەردەکەوێت..🩶

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

نــامەی ئەمــڕۆ

فێربە ھەر شتێک بریقەی ھەبوو ئاڵتوون نییە،
ھەموو كەسێكیش مرۆڤ نییە..🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

ئاساییە:

واز لەشەڕی ئەمشەوی بیرکردنەوەکانت بهێنە، بڵێ هاتووم پێت بڵێم ماندووم، هاتووم پێت بڵێم ڕووناکییەکەی من خەریکە ڕادەماڵێ، بڵێ سەرم لێ شێواوە و هیچ قسەیەک دادم نادات، هەر تۆ بە بەتوانایت، بڵێ خەمەکان هێندە زۆرن دڵ پڕ دەکەن، ئازارەکان لە هەموو لایەکەوە دەورییان داوم، زۆرێک لە خەونەکانم لەبەرچاومەوە نامێنن، ئیلاهی بمگێڕەوە، شوێنی مەبەستەکەم پیشان بدە و ڕێگە مەدە بکەوم، قورساییەیی دڵم پڕ بکە لەئاسانی.

بەندەکەت وا خۆی دەردەخات کە باشە، بەڵام ماندووە ئیلاهی، بڵێ من لێرەم بە دڵێکی ونەوە، سەیرم بکە و ئاگات لێم بێت ئیلاهی..

3:58 A.M

عیماد'نوح🌼

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

نــامەی ئەمـڕۆ

دڵتەنگ مەبن
بێگانە ھەرگیز ناتوانێت ئازارت بات،
تەنیــا ئازیزەكان نەبێت چونكە تەنیا
ئەوان شوێنی برینەكانمان
دەزانن و خاڵی لاوازمان لەلای ئەوانە..🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

دەبێت زۆر بەباشی لەوە تێبگەین
لەبەرئەوەی کەسێک خاوەن دڵێکی باشە ،مانای ئەوە نیە هەست بە شتەکان ناکات
کاتێک هەمیشە ڕووی خۆشەو میهرەبانە ئەوە ناگەیەنێت
هەموو شتێکی پێ قبوڵە
وە ئەوەی کە قسە ڕەق نیە و هەمیشە بە خۆشەویستیەوە ئەدوێ مانای وانیە گەمژەیە

بەڵکو ئەو سروشتی خۆی دەژی و ئەوە ئاسودەی دەکات
بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە نەتوانێت لەو باش بونەی بوەستێت
هەموو کەسێك لە کردنی شتێک دەوەستێت کاتێک نرخی نازانرێت.💛

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

حەسەنی بصری ئەفەرمووێت:-

هەرکەسێك نیعمەتێکی خودای گەورە بەسەرخۆیەوە ببینێ وبڵێت:-
الحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات

ئیلا خودای تعالی
دەوڵەمەندی ئەکات و بۆی زیاد ئەکات..💚

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

نـامەی ئەمڕۆ

لە کۆتاییدا ، هەموومان دەبینە یادەوەری
گرنگ ئەوەیە یادەوەریەکی جوان دروست بکەین لای ئەوانی تر..🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

نــامەی ئـەمڕۆ

لەبیری مەکە خودا دەرد دەدات ئامما دەرمانیش دەدات..🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

هەر وەکو (مرتضی پاشایی) دەڵێت : لەوانەیە لەم دنیا گەورەیەدا هیچ کەسێک حاڵی ئەو دڵە غەمگینەی تۆ نەزانێت .. لەوانەیە هیچ کەسێک وەکو تۆ ئازاری نەکێشابێت .. لەوانەیە هیچ کەسێک وەکو تۆ تەنها نەمابێتەوە .. هیچ کەسێک هێندەی تۆ دڵی نەسوتابێت لەگەڵ یادگارییەکان .. لە کۆتاییدا منیش دێڕێکی بۆ زیاد ئەکەم و زۆر بە کورتی ئەڵێم : مادەم تۆ تاکە کەسیت کە بەو شتانەدا تێپەڕیوویت کەواتە چاوەڕێ مەکە کەسێک کە نەیچەشتووە هەست بە ئازارەکانت بکات...!

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

من چاوەڕوانی وەرزی نوێی تۆپی پێ دەکەم، چاوەڕێی شەڕی لاوە بەهرەمەندەکان، بینینی ئەو یانانەی کە چەندەها بۆندییان کردووە، چاوەڕوانی شەوانی چامپیۆن و یاری پڕ چێژی پریمەرلیگ، چاوەڕوانی شەڕی ڕیاڵ و بارسا، بەڵام بۆ هیچیان تامەزرۆ نیم، تامەزرۆی یەکێکم کە نە ناویم بینی لە بەرگی ڕۆژنامەکان و نە بیستی لە تیڤییەکاندا، سەردێڕی هیچ هەواڵێک باسی نەکرد، وە هیچ یانەیەک شەڕی بۆیی نەکرد، وە نە یانەیەک خوازیاری هێنانییەتی، ئەمە لەوانەیە کۆتایی چیرۆکی یاریزانێک بێت، وە کۆتایی تامەزرۆیی هاندەرانی، بەڵام لات سەیر نەبێ، لەنێو ئەو هەمووەدا ئێمە تامەزرۆیی ئەو پیاوەیین، ئەم پیاوەیی بە کۆڵنەدەری ئەم یارییە ناسراوە، هەڵکشانی تەمەن هەموو شتێکی لێبرد، هێز و بەهرە و هەموو شتێکی، بەڵام سۆزی هاندەرانی نەبرد.

ئێمە هەر تامەزرۆیین، چیرۆکی ئێمە و ئەو تۆپە بەستراوەتەوە بەم پیاوە سی هەشت ساڵییە، ئەمە زیادەڕەوییە، سۆزی زۆرە، بەڵام ئیدی هەرگیز ناتوانین ئەو هەستە بشارینەوە، ئەو هەستەی کە بە گۆڕینی چەندین ڕەنگەوە نەگۆڕا و تۆزقاڵێک کاری تێنەکرد، بۆ هەموو شتێکی ئەم وەرزشە ئێمە چاوەڕوانین، بەڵام بۆ بینینی ڕۆناڵدۆ تامەزرۆین.🌚🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

هەندێک جار بەبێ هیچ هەوڵدانێکیش
خودا وەڵامی زۆر شتت پێ نیشان دەدات

ئەوە وەڵامانە بەهەند وەربگرە و فەرامۆشیان مەکە.

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

چونكە دڵمان باش بوو
پێیان وابوو ھەرگیز دڵمان ناشكێت،

گلەییمان لێ نەكردن
پێیان وابوو ھەرگیز دڵیان نەشكاندووین..

|ئــارام ئــازاد

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

مادام تووشی خەمۆکی نەبوویت، لۆمەی کەسێک مەکە کە بەدەست خەمۆکیەوە دەناڵێنێت. پێت وانەبێ ئەگەر تۆ لە جێی ئەو بویتایە، بە زیرەکی خۆت خەمۆکیت داگیر دەکرد.. وامەزانە ئەو ئومێدەی لە ناختدا هەڵتگرتووە دەبێت بە چارەسەرێ ئەگەر تۆ لە جێی ئەو بویتایە، ناتوانم وێنای بکەیت کە نەخۆشێکی خەمۆکییە چونکە تەسلیم بووە و تۆش لە شوێنی ئەو نیت چونکە بەهێزی، هەرگیز وا بیر مەکەرەوە کە دەتوانی بزانی ئەو بە چیدا تێدەپەڕێت یان ئەو لە دۆخەی کە تێیدایە.. هەموو ئەوەی دەتوانی لەگەڵ کەسێکی خەمۆک بیکەیت
ئەوەیە کە خۆشت بوێت🌚…

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

‎ڕۆژێك دێت تێدەگەیت هەموو شتێك شایەنی تۆ نییە
‎هەموو وشەیەك شایەنی وەڵامدانەوە نییە
‎هەموو مامەڵەیەك شایەنی كاردانەوە نییە
‎هەموو كەس شایەنی خۆشەویستیت نییە
‎هەموو بوونێك شایەنی مانەوەت نییە
‎هەموو شتێك شایەنی بیرلێكردنەوە نییە
‎تێبگە هەموو شت بە تۆ ناگۆڕێت
‎فێربە تەنها زەردەخەنە بكە و خۆت بەدوور بگرە لە نائارامی
‎خۆت و خۆت و ئاسودەی خۆت لە هەموو شت بەنرخترە 🩵

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

هەندێک جار ژیان جۆرێک ماندووت دەکات حەوسەڵەی هیچ شتێکیت نەمێنێت، فشارەکانی ژیان وەستانییان نییە و لەهەر تەمەن ودۆخێکدا بەشێوەیەکی جیاوازتر دێن، وەلێ ئەمە بەشێکی ئەم ژیانەیە، ئەمە ئەو ئەزموونەیە کە کەسێک پێدەگەیەنێ و حاڵی دەکات لە دونیا، ئامادەی دەکات بۆ داهاتووی خۆی، دواجار تەنها شتێ، ئومێدێ، هیوایێ ئیلاهی گیانە.

ئیلاهی ئاسانی بکەیت هەموو ئەو ڕێگایانەی قورسن.

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

ئەو خۆشەویستیە مەبەخشە کە هەرگیز وەرت نەگرتووە
کاتێک کەسێکت خۆش ئەوێت خۆشت بە شایەنی خۆشەویستی بزانە
خۆشەویستیت دەرببڕە بەڵام کاتێک کە زانیت خودی تۆ بە شایەنی ئەو خۆشەویستیە نازانێت تۆش بە هەمان شێوە بە شایەنی مەزانە
ئەمە لووت بەرزی نیە تەنها پاک ڕاگرتنی نەفسیات و کەسایەتی تۆیە
هەزار کاری باش بکە بۆ خەڵکی و کەسانی دەوروبەرت بەڵام خودی خۆشت لە بیر مەکە ♥️

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

لە کاتێکدا سێ بەشی زەوی چاویان قاوەییە نازانم چ حیکمەتێک لە چاوە قاوەییەکانی تۆ دایە هێندە دڵخۆش دەبم بە بینینیان
🤎💜!

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

ئەوەی لە ناوەوەی ئینسان ڕودەدات سەخترە لەوەی کە ئێوە درکی پێ بکەن، هەموومان خەریکین لە شتێک ڕزگارمان دەبێت کە کەس ئاگاداری نەبوە ،شتێک کۆتایی دێت کە هیچ کەسێک هەستی پێ ناکات و نایبینێت.

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

"ئازارم دەدات کە چیتر دڵم ناتوانێت بەرگەبگرێت".

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

ناڵێم خۆزگە نەمناسیبایت خۆزگە
بەو جۆرە بمابایتەوە کە ناسیمیت....🖤

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

نــامەی ئەمڕۆ

كەسێک دڵی تۆی بەلاوە گرنگ بێت
ھەمان ھەڵەت بەرانبەر ناكاتەوە،بۆیە ئاگاداربە لەكێ دەبوریت و ھەلی دووەم بەكێ دەدەیت..🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

ھەموو کات دڵخۆش نیم و لە دۆخێکی جێگیردا نیم
لەم دێڕە تێبگەیت واتە لە من تێگەشتویت
واتە ئەگەری مانەوەی پەیوەندیەکەمان زیاتر دەکەیت

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

نامەی ئەمڕۆ

ئەوەی ئەمرۆ گرنگە, مەرج نییە سبەی گرینگ بێت بۆیە كاری
ئەمڕۆت ئەمڕۆ گرنگە..🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

ھەموو ئافرەتێک بــە ئافرەتێکی تر لــەبیر ناچێتەوە، ئافرەتێک ھەیــە ئەگەر لێت وون بوو ، ئەو ژیانەی کــە ماوتە خەریکــی کۆکردنەوەی وێنەیەکی ئەبیـت لـــە ھەزار ئافرەتــا و بۆت نادۆزرێتەوە..🖤

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

دڵتەنگی کەسی نەکوشتووە. بەڵام ئێمەی بەتاڵ کردووە لە هەموو شتێک…

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

نـامەی ئەمڕۆ

هەموو کات داوا مەکە جارێکیش سوپاسگوزاربە لەسەر نەبوونیەکان خودا خۆی دەزانی چ خێرێک لەوە دایە..🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

کاتێک کەسێک تای لێدێ پێی دەڵێین پێش ئەوەی لێتی سەخت بکا بڕۆ دکتۆر
بەڵام کاتێک کێشەی لە پەیوەندیەکەیدابێت پێی دەڵێین ئاساییە لەوانەیە منداڵتان ببێت هەموو شتەکان چارەبێت.

کاتێک پەتایەکی وەرزی دەگرن دەڵێین کاتی دەوێت تا باش بیتەوە بەڵام کاتێک توشی خەمۆکی دەبن دەڵێین هێشتا باش نەبوویت خۆت کۆنتڕۆڵ بکە.

کاتێک نیشانەی نەخۆشیەکی ئاسایی هەیە لای باشترین دکتۆر ناوی بۆ دەنوسین بەڵام کە بۆ حاڵەتێکی دەروونی پرسی دکتۆر دەکات پێی دەڵێین پارەت لێ زیادە بە دکتۆری دەدەیت وەرە قسە لەگەڵ خۆم بکە...

😃!!

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

نـامەی ئەمڕۆ

ڕۆژێک لە ڕۆژان خودا ھەموو شتەكان دەگۆرێت،
تەنیا بۆ ئەوەی بەرگەت گرتووە..🤍

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

هێشتا ئومێدێک ماوە بۆ خۆشبەختی
مادەم خودایەک ئاگای لێمانە🤍!

Читать полностью…

‏♡︎مارلیـــــن♡︎

*بە بیر هێنانەوەیەک
هیچ کات هەبووە سەیر وێنەیەکی پارت لەگەل ئیسەت بکەی ئەوەنە جیاوازی زۆر بێت ، دەموچاوت هەموو مانوویەتی ئەو ساڵەی هەڵگرتبێت !
ڕەشی ژێر چاوت زیبکەکانت پەڵەکانت..
بەڵام شتێک ئومێدێک لە ناخت دەڵێت ئەمە تۆ بووی تێتپەڕاند بەڵێ تێپەڕاند !
«تۆ بەهێزی، چونکە تۆ ئافرەتی!»

ویستم بڵیم خودا دەزانێت چی لە دڵی بەندەکەی دەگوزەرێ ئارامبە..🤎
خودا واز لە دڵێکی بێ ئومێد ناهێنیت لەژێر ئاسمانەکەی ..

(وَلِرَبِّكَ فَاصْبِرْ). المدثر/7

لە ئاست هەوراز و نشێویەکانی ژیانت ،
له‌به‌ر ڕەزامەندی و ڕێزی په‌روه‌ردگارت
"ئارامبگره و خۆڕاگربە‌ ”

Читать полностью…
Subscribe to a channel