من لە دووایدا پێی ئەڵێم ...
هێندە باڵی نامۆییمی ڕاکێشاوە ، تۆڕی گلێنەمی ڕایەڵی تیشـکەکانی خاو بونەوە
لەم دوورەوە ...
وەختێ ئەڕوانمە نیشتیـــــمان
هەموو یادێک ، هەموو شوێنێک ، هەموو خەونێک
لەبەر چاوی یادگارم ، ئەبن بە دووان
ئەبن بە سیان ، ئەبن بە دە
چی پێبڵێم ، چی پێبڵێم ، چی
(شێرکۆ بێکەس)
نــامەی ئـەمرۆ
تەنیا لەبەر ئەوەی لەئێستادا شتەكان باش نین،
مانایی ئەوە نییە تا ھەتایە شتەكان بەو شێوەیە بەردەوام بن،ئارامبگرە..
نــامەی ئەمڕۆ
ھەرگیز بەڕووخسار ھەڵمەخەڵەتێ،
ھیچ شتێكی ئەم دونیایە وەكو ئەوە نییە كەدەیبینیت،
ئاو ئەمڕۆ مایەی ژیانە سبەیی دەتخنكێنێت..☺️
نــامەی ئەمڕۆ
دواتر ئەنجامی مەدە،دواتر مرۆڤێک پیر دەبێت مرۆڤێكی تر دەمرێت،دواتر تەمەن كۆتایی پێ دێت ئێستا ئەنجامی بدە..
شیوەنی من شینی كوردی بێ بەشە،
ئەو گەلەی حاشا دەكەن لێی و ھەشە..
كەركووكـــی بێ نــازم...💔
هەرڪەسێک نەھـامەتی پـەروەردەی بکات
قــوتابی هیـچ ڪەس نییە ، ڕۆژگار مامۆســتایەتی 🖤...𝜁
Reminder:
هەرگیز پەشیمان مەبەوە لەوەی کە دەستبەرداری شتێک بویت لە پێناو دڵخۆشی و ئاسودەی خۆتدا.
پێغەمبەری نازدارمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت
ٸەوەی چاکەیەک بەکەسێک نیشانبدات ( ڕێنووێنی بکات بۆ چاکە) هەمان خێری ٸەو کەسەی بۆ دەنوسرێت کە ٸەو چاکەی کرد کە ڕێنوێنی بۆی کرد 🤍,!
لە کتێبی صحیح المسلم
🖤⚖️
چونکە ئێمە نرخی یەکتر نازانین
تەنیا لە کۆتاییەکان نەبێت،
هێنانی گوڵێک لە کاتی خۆی باشترە لە هێنانی ئەستێرەیەک لە ئاسمان دوای تێپەڕبوونی کاتەکە، گوتنی قسەیەکی جوان لە کاتی خۆی باشترە لە قەسیدەیەک لە قسە دوای نەمانی هەستەکان، ئەو شتانەی درەنگ دەیانکەین و دەیانڵێین هیچ سودێکی نیە هەروەکو ماچ کردنی نیوچەوانی مردوویەک وایە، شتە جوانەکان دوامەخەن چونکە ڕەنگی کاتێکی تر نەیەتە پێش بۆ ئەنجامدانیان🖤!
میھرەبان بە
لەگەڵ ئەوكەسانەی نامیھرەبانن،
چونكە ئەو نا میھرەبانییەی
لەكەسانی چوار دەورییەوە بۆ ماوەتەوە،
بۆیە تۆ لەوان مەچۆ..
|ئــارام ئـازاد
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا
ساڵێک یان دوو ساڵ لەمەوبەر
ئەو تەنگانەت لەبیرە کە بۆ تۆ کۆتایی دونیا بوو؟
نەماوە.. تەنانەت بەزەحمەت بیرت دێتەوە .!
وە ئەم تاقیکردنەوەی کە ئێستا تێیدایت
بەهەمان شێوە تێدەپەڕێت.. 🤍
نــامەی ئەمڕۆ
لەوانەیە ئەمڕۆ ئەوە ڕووبات كە تۆ ئاواتی بۆ دەخوازیت،
ئومێدەواربە گەر ئەمڕۆش نەبوو بەیانیەكی تر ھەیە..✨
ئەو دەیگوت: «تۆ لەوێ -لە نووسینێکتدا- باسی منت کردووە، منیش لێرە -بۆ وەڵامدانەوەی نووسینەکەت، هەندێ شتم بۆ نووسیویت- هەر باسی خۆمم کردووە، دەبێت؟»
گوتم: «ئەی بۆ نا! کەسی خۆشویستراو هەر وایە، لە گشت لایە باس هەر باسی ئەوە.»!
#قانع_خورشید
#بۆ_ئەوانەی_وەکو_خۆمن
''خودا ئاگاداری هەموو شتێکە''
ئەم دێڕە بۆ هەندێك ئاسودەیە و بۆ هەندێک ترس و دڵتەنگیە.
درکاندنی کۆتا وشەی شەهید هاوکار :
بۆ دوونیـا سەلـمێنراوە ، کەرکووک کوردستانییـە ...𝜁
نــامەی ئەمڕۆ
كاتێک كەسێكت خۆشدەوێت،بۆچوونی خەڵكی لەسەر وەرمەگرە
چونكە ھیچ كامیان بەچاوی خۆت نایبینن،ھەر یەكەیان بەپێی مەسڵەحەت و ویستی خۆی..🤍