هەستەکەم تەمەنی بیستەکان ناخۆشترین قۆناخی تەمەنن بۆ ئینسان چونکە بەردەوام بۆ هەموو بوارەکانی ژیانی ناچارە هەڵبژاردن بکات تا ئێرە ئەوە شتێکی ئاساییە بەڵام ئازارەکە ئەوەیە مرۆڤ نازانێت ئەوەی هەڵی ئەبژێرێت بڕیارێکی دروستە یان هەتا کۆتای تەمەنی ئەبێت باجی هەڵەکەی بدات لەوەش قورستر ئەوەیە بەردەوام مێشک و دڵ لە موناقەشەدان کامیان ڕاستی کردووە و ئایا بڕیارەکەت توشی ئازار و خەمت ناکات ؟؟تکایە بە پەلە بڕیاری گەورە مەدەن کات بەخۆتان بدەن هەندێک بڕیار کە ئەدرێن ئەبێت تا مردن وەفاداربی بەرامبەری چونکە چەنسی دووەمت نییە .
#سایە🖤
سوپاس بۆ ئەو خودایەی پێمان وابوو تەنهاین و تەنهایی نەکردین سوپاس بۆ ئەو زاتەی هندێک جار یادی ئەومان فەرامۆش کرد و هیچ کات ئەو فەرامۆشی نەکردین♥️
Читать полностью…مەحوی دەفەرموێت..
ئەوەی لەدەریای دەرد و بەڵا پشتی بەخودا قایم بێت منەتی کەشتی و کەشتیوانیش هەڵناگرێت🤍"
سەبر ....
جوانترین و قوڕسترینە ، هەر بۆیەش یەکێک لە گەورەترین پاداشتی هەیە ئەو کەسەی ئارام ئەگرێت🤍
کچێک دەڵێت
خۆم ڕزگار کرد لەتەڵەی پەیوەندیە حەڕام کراوەکان،
وازم لەو کورە هێنا کە زۆر خۆشم دەویست و وابەستەی بووبووم...
لەبەر هیچ شتێک نا!
تەنها لەبەر ئەوەی زانیم خۆشەویستیەکەی وای لێکردووم چەندین تاوان و سەڕپێچی ئەنجام بدەم!
مێشکی داگیرکردبووم و لەخوا دووری خستبومەوە...
زانیم هاوسەرگیری ڕۆزیێە و بەم شێوەیە بەدەست نایەت،
زانیم ئەگەر لەپێناوی خودا واز لەشتێک بێنم
بەباشتڕ قەڕەبووم بۆ دەکاتەوە..
هەموو دەرگاکانم بەڕوویدا داخست
بلۆکم کرد و بواری گەڕانەوەم بۆی نەهێشتەوە...
دڵم ئاڕام بوو، ئاسودەبووم
دوای ماوەیەک خودا قەرەبووی بۆ کردمەوە..
دڵت پڕ بکە لەخۆشەویستی خودا
بۆئەوەی شوێنی پەیوەندی حەرامی تێدا نەبێتەوە..
وەرگیراوە لەکتێبی #ژووان
بە زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ
- پێویستیەکانت جێـبەجێ دەبـێت.
- خەمەکانت نامێنێت.
- خودا لەتاوانەکانت خۆشـدەبـێـت.
- دەرگا داخراوەکان بەڕووتدا دەکرێتەوە.
- سەختیەکان ئاسان دەبن و دەگەیت بە ئاواتەکانت...
زۆر سـەڵاواتی لەسەر بـدەن...🤍
بێدەنگی وەک خوێنبەربوونی ناوەکی وایە، کەس تێبینی ناکات، بەڵام ئازارەکەی تا مردن خاوەنەکەی ماندوو دەکات
Читать полностью…قسە دەربارەی ئارامگردن زۆر ئاسانە
كاتێک بابەتەكە خۆت نیت پێویستە لە بەرانبەریشمان تێبگەین..🩵
خودا ....
هیچ کارێک دوا ناخا مەگەر لەبەر خێرێک نەبێت لەهیچ شتێکیش بێ بەشت ناکات بۆ ئەوە نەبێ کە تووشی شەڕ نەبێت تەنانەت ئەو قەدەرانەی لە شێوەی بەڵادا دەی بینی لە ناویدا خێرێک خۆی حەشارداوە دڵتەنگ مەبە خودا خێری بۆ تۆ دەوێ و لەخێر زیاترت تووش ناکا ♥️.
هیچ شتێک لە چواردەورم باش نیە، هەستەکەم منیش باش نیم، هەموو شتەکان لە چواردەورمن لە نێوان ئەم و ئەودا، نازانم لە کوێم، وە ئامانجەکەم لە کوێیە، وە ئایا بە ڕێگای ڕاستدا دەڕۆم، کێشەکانی ڕێگام لەسەر شانەکانم هەڵگرتووە، وە نازانم بۆ کوێ بڕۆم، ئایا ئەم کێشەیە کۆتایی دێت یان ئازارەکە هەمیشە لەگەڵم دەبێت بۆ تەواوی ژیانم، ئایا ڕۆژێک دێت کە ئەم نەهامەتیە کۆتایی پێ بێت؟ وە بگەڕێمەوە وەک ئەوەی کە من دڵنیا
ببمەوە لە مێشکێکی ئارام؟ دەمەوێت مێشکم لە بیرکردنەوە بوەستێت، دەمەوێت دڵنیا ببمەوە.. ژیانم هێندەی شەپۆلی دەریا ڕووخاوەکان ناجێگیرە.. جۆگەلەیەک ئارام دەبێتەوە و جۆگەلەیەک لەناو دەچێت.. وە من گیرم خواردووە لە شیلەیەک.. دەترسم بهێڵم دووبارە بخزێت و بخنکێت
نــامەی ئـەمڕۆ
باشترین بەشی ژیانت ئەوكاتەیە كەوا تێدەگەیت،
پێویست ناكات ھەمووان نزیک ببیت..🤎
ناوی خودا لە هیچ قورسیەك نەهنراوە ئیلا ئاسان بوە
وە لە هیچ ناخۆشیەكدا ناوی ئەو زاتە نەهنراوە ئیلا تێپەڕیوە
وە لە هیچ بەڵا و موسیبەتێكدا یادی نەكراوەتەوە ئیلا هەڵگیراوە
تەنها ناوی ئەو دەرمانی هەزار و یەك دەردە....🖤
"ئەزانم دڵتەنگی"
کاتێک لێت تێناگەن
سوجدەیەک تاقیبکەرەوەو قسەی دڵت
بۆ خودا بکە:
ئەوکات دەزانیت کە هەر خودایە بە بێدەنگیش لە حاڵی دڵت بە ئاگایە🤍
شتێکتان پێ دەڵێم :
نیگەران مەبن بەمزوانە دڵ خۆشدەبن خودای گەورە هەموو تەرازووەکان پێچەوانە دەکاتەوە هەموو ڕووداوەکانی گەردوون ڕێک دەخات لە پێناو دوعاکانتان بەڵام نابێت بێ ئومێد بن لە ڕەحمەتی خوای گەورە ❤
بیرکردنەوە، دڵتەنگی، قەلەقی، هیلاکی، ماندوویەتی، ترس، بێزاری، بێتاقەتی، بێ ئارەزویی، بێ حەوسەڵەیی، بێ ئومێدی.. ناکرێت هەموو ئەوانە لەساتێکدا و لەکاتێکدا لە مرۆڤێکدا کۆببنەوە، نەدڵ هێندە گەورەیە بەرگە بگرێ و نە مرۆڤ هێندە بەهێزە زاڵبێ، چ ڕۆژانێکە، چ بینینێکە ئەم هەورە ڕەشەی سەرم، مەگەر مرۆڤ هێندە بەهێزە دەربچێت؟
Читать полностью…