ئەزیزانی ئێمە جۆینی ئەم چەناڵە بکەن بۆ ئاگاداربوون لە هەموو هەواڵێکی خوشکو براکانمان لە غ*ە*ز*ە👇🏻
🔺 لە شەڕی غەززە ناکرێت ئەم #کەناڵەت جۆین نەکردبێت... 👇
- ڕووماڵی جەنگەکە
- شیکاری سەربازی
- هەواڵی نوێی موجاهیدان و دواین پێشهات
/channel/peshangarsalan
لە لێواری بێ ئومێدیدا
ھەمیشە خەونەکانت بسپێرە بە خودا
چونکە ئەوەی خودا دەیزانێ تۆ نایزانیت ...!🤍
نــامەی ئـەمڕۆ
وەک هەموو ئەو ساتە خۆشانەی تێپەڕین،
خەمــیش تێدەپەڕێت هەربۆیە بە ئارامی بژی..💗
مرۆڤی باوەڕدار و ئاقڵ و بەهۆش هەرگیز ڕێگە نادات ستەم لەکەس بکات.
چونکە دەزانێت ستەم کردن باجەکەی قورسەو گەر لە دونیاش ڕزگاری بێت، ئەوە لە دواڕۆژدا سزاکەی دەبینێت و ڕۆژێك دادێت کەتۆڵەی ئەو ستەمەی لێ بکرێتەوە!
کەوایە گەر زاڵم بویت و ستەمت کرد ئەوە دڵنیابە تۆڵەت لێ دەستێنرێتەوە.
بەڵام گەر مەزڵوم بویت و ستەمت لێکرا بەبێ شکو گومان مافت بۆ وەردەگیرێتەوە.🤍
نــامەی ئەمڕۆ
ھەرگیز وا لەمرۆڤەكانی دەورووبەرت مەكە دڵنیاببن لێت،
خودی مرۆڤ وایە لەھەرشتێک دڵنیابێت بێ منەت دەبێت لێی..🩵
نــامەی ئەمڕۆ
ڕابردووی كەس لەدژی بەكار مەھێنە،
ڕەنگە خودا ڕابردووی ئەو بكات بەداھاتووت..🩵
چ عەزابێکی هەیە،کاتێک بە بێدەنگی دادەنیشیت و بیر لە هەموو ئەو قسانەی ناو دڵت دەکەیتەوە کە قەرار نییە،هیچ کات بیاندرکێنی..!🤍
Читать полностью…باوەش بكەن بەدڵی خۆتاندا و نەھیچ كەسێک وەكو خۆی دەمێنێتەوە، نەخۆشەویستی بۆ ھەمیشە بەردەوام دەبێت،ھەمووان دێن پارچەیەک لەتۆ دەبەن و دەچنە كوچەیەكی ژیانەوە تاكو ورد وردی نەكەن پێت نادەنەوە ،مەھێڵە ببیت بە خۆراكی ھەموو كەسێک پارچەیەک ببەخشە كاتێک دوو پارچە لەخۆیان پێدایت با ھێندە سانا نەبێت بەدەست ھێنانت،بۆ ئەوەی سانا لەیاد نەكرێیت،پارچەیەك لەدڵت ببەخشە بە ھەموو دڵیان..
|ئــارام ئــازا
لە هەموو دونیادا، مەرجی سەلامەتی مرۆڤ لەپێش هەمووشتێکەوەیە. چوار دیوارییەک بکەن، ئیلا دەبێت مەرجی سەلامەتی تێدابێت. چونکە مرۆڤ بایەخی هەیە. مرۆڤ ڕەواجی هەیە. بەس لێرە بەوجۆرە نیە، مەرجی سەلامەتیت نیە. ئەسڵەن گرەنتیت نیە. هەموو بیناکان حەریقێ حیزی تیایە و ناویان لێناوە مەرجی سەلامەتی. هەڵبەتە لە شوێنیکیشدایە، لە سوچێکدایە، تا تۆ پێی دەگەیت، کار لە کار ترازاوە. لێرە ئەرزشی کرێی مانگانەی بینایەک، لەژیانی تۆ زیاترە. ژیانت ئەرزشی فیشەکێکی نیە. ئاگر و ئاویش نەتکوژن، ئەگەری ئەوەی رۆژێک فیشەکی وێڵ ناوچاوت بپێکێ سەد لە نەوەدە. لە هەموو دونیا خەڵکی هەوڵدەدەن بژین. بەڵام لێرە تۆ لەهەموولایەکەوە مردن تەماشات دەکات. هەزار هۆکار هەن بۆ مردنت. بۆیە ئەمە ژیان نیە، هەوڵدانە بۆ نەمردن.
بەداخەوە بۆ ئەو ڕوداوەی سۆران
ڕۆحی قوربانیەکان شاد بێت
نــامەی ئەمڕۆ
ھەندێ جار نەرمی نواندن كەڵكی نییە،
چونكە ھەندێ كەس گەر نەیشكێنیت دەتشكێنێت..
گریام، بەڵام کاتێک چاو دەگری دڵ هیچ دەکات؟ دابڕانی خۆشەویستەکەم و گەرمی قووڵترین خۆشەویستم بۆی
وە کە جیابووینەوە ژیان مانای چیە! گریان ئەوە چارەسەر دەکا؟ نازانم...
بیروەریەکیان هیچ ڕەحمێکیان بۆم نیە! بۆیە لەبیری دەکەم
حەسرەتەکان ڕێگەم پێنادەن بە ئارامی بخەوم!
"موزیعێکی عەرەب بۆ ڕۆناڵدۆ، یەکێکە لەو یاریانەی هەمیشە لەبیرم دەمێنێ و ئەو قسانەی هەمیشە لەبیرما زیندووە، کاتێک سەیری تۆپی پێ ئەکەی بە دەنگی موزیعی عەرەب هەموو شت جیاوازترە"🖤
سەرەڕای کەموکورتیەکانم بەڵام خودا هەرگیز بێ ئومێدی نەکردوم، ڕزقی پێ بەخشیوم، تاوانەکانی بۆ داپۆشیوم، ئەو هەرگیز بەپێی کردوەکانمی لەگەڵ نەکردوم بەڵکو بە میهرەبانی خۆیی لەگەڵ کردوم.
خودا هەمیشە هێزی من و ڕزگارکەرم بووە
هەمیشە بوونی هەبووە کە پێویستم بووە💗
لە درەنگانێکی شەودا، چەندین بەخشش و دیاری هەیە،
تەنها بەوە بەدەست دێـت،
لەبەردەم خودادا بوەستیت دەم بە زیکر و دوعا بیـت...
- ئەمشەوتان ڕووناک بکەنەوە بە شەونوێژ.🤍
ئەزێت نەبێت، بێ زەحمەت، بەیارمەتیت، دەست خۆش، سوپاس، ماندوو نەبیت، ئەمانە بەشێکن لە ئەتەکێتی قسە کردن و بەشێکن لە کەسایەتیت، بەکاریبهێنن تکایە.
Читать полностью…📍ئافرەتین
من و تۆ و ئەویش ئافرەتین،بەهەمان خەفەت پیر ئەبین
هەمان دەرد ئازارمان ئەیات،هەمان کێشەمان هەیە
هەمان خەم یەخەمان ئەگرێ،
ماڵی من بەچی تێک ئەچێ هی تۆ و ئەویش هەر بەوە تێک ئەچێ
دڵی من بەچی لە ژیان ئەتۆرێ دڵی تۆ و ئەویش هەر بەوە ئەتۆرێ
تۆ ئافرەتی ئەزانیت ئافرەت بە خیانەتی هاوسەرەکەی یان خۆشەویستەکەی چی ئازارێک ئەچێژێ،
چونکە تۆ ئافرەتی ئەزانیت!
تۆ ئافرەتی گەر مێردت یان خۆشەویستت لەگەڵ ئافرەتێکی تر پەیوەندی هەبێت دنیات لێ یەتە یەک،تەنها ئەبی،خەم ئەخۆی،دڵت ئەشکێ!
چونکە تۆ ئافرەتی ئەزانیت!
چونکە تۆ ئافرەتیت و ئەزانیت لێت بقەومێت بێ کەسیت
بۆ وا ئەکەی ئافرەتێکی تر بێ کەس ببێ؟
مەگەر بەسەرت نایەتەوە؟
ئەوەی خیانەت لە ژنی و لەخۆشەویستی ئەکات و لەگەڵ تۆیە
خیانەت لە تۆش ئەکات و لەگەڵ ئافرەتێکی تر ئەبێت،
مەگەر تۆ چیت زیاترە لە من و لە ئەو؟
مەگەر من چیم زیاترە لە تۆ و لە ئەو؟
مەچۆ سەر سفرەی کەس با نەیەنەوە سەر سفرەت.
دوای ماوەیەک بۆت دەرئەکەوێت ئەگەر خوا بژاردەکانی خۆتی بهێنایەتە ڕێت تیا ئەچوویت..🖤
Читать полностью…هەندێک شت هەیە لە ژیانتدا دەبێت هەر لەگەڵ خۆتدا هەڵی بگریت، گرنگ نییە ئەوەی بەرامبەرت کێیە و هاوڕێ چەند ساڵەتە یان چەند خۆشدەوێت، دەبێت هەندێک نهێنی لە نێوان خۆت و خۆتدا بهێڵیتەوە، کەس شتەکانت نازانێت هەتا خۆت باسی نەکەیت و نیشانی نەدەیت، بۆیە با ژیانێکی تایبەت بە خۆتت هەبێت و سنورداری بکە.
Читать полностью…ئەگەر ژن زۆر وردبێت لە گەران بەدوای مواسەفاتەکانی پیاوێکی گونجاودا ئەوە ھەرگیز ھاوسەرگیری ناکات
جۆرج بێرناردشۆ